ته‌حسین ته‌ها چۆمانی
بیر له‌چه‌مكی دیپلۆماسی ته‌نیا وه‌ك چه‌مكێكی رووت ئه‌بستراكتی ناو ساحه‌ی سیاسیی كورد ناكه‌مه‌وه، هێنده‌ی له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كه ده‌مه‌وێت، وه‌ك كرده‌یه‌كی سیاسیی باسی لێوه بكه‌م، دیپلۆماسییه‌ت، نیسبه‌ت به‌كرانه‌وه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی كورد به‌ڕووی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌دا به‌و ئاسته گه‌یشتووه، كه ده‌بێت بیر له‌چاو پێداخشانه‌وه‌ی بكرێته‌وه، به‌تایبه‌ت ده‌بێت بیر له‌پێشمه‌رجه‌كانی دروستبوونی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسیه‌ت، وه‌ك دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌سه‌ر ئاستی نێودهوڵهتیو ئیقلیمی بكرێته‌وه. له‌دوای پڕۆسه‌ی ئازادی عیراقه‌وه، كورد پێی ناوه‌ته نێو ئه‌زموونێكی نوێی سیاسییه‌وه، به‌تایبه‌ت كه له‌ته‌واوی عیراقدا، سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد له‌دوای ئه‌و رێكه‌وته‌وه، توانیویه‌تی باشووری كوردستان بكاته ناوچه‌یه‌كی ئارام‌و سه‌قامگیر له‌ڕووی سیاسیی‌و ئابوورییه‌وه، ئه‌م خاڵه بۆ كورد به‌خاڵی هه‌ره جهوههریو كرانه‌وه‌ی به‌ڕووی دنیای ده‌ره‌وه داده‌نرێت. كه چه‌ندین وڵات به‌م هۆیه‌وه كونسوڵگه‌ری
شێرزاد عەزیز
سەرنووسەری مالمۆکورد
تەقینەوەکانی ١١ سێپتەمبەر کە بووە رووخانی ئەمارەتی تاڵیبان، ئەمریکا و ئەوروپا بۆ دژایەتی تیرۆر ، زۆر شێوازی دژایەتی قاعیدەیان گرتە بەر کە هەندێ جار دەگەیشتە ئاستی بەرتەسککردنەوەی بەهاکانی ئازادی و پێشێلکاری مافی مرۆڤ ، بۆ خۆپاراستنین لە تاعوونی تیرۆر. کردوە تیرۆریەکانی داعش ناتوانن ئەوە بسەلمێنن کە قاعیدە نین، بەتایبەت دوای هێرشەکانی پاریس و سەربڕینی بارمتە بیانییەکان و سووتانی فڕۆکەوانە ئوردونییەکە. هاوسۆزی گەورەی دنیا و ئەوروپا بۆ فەرەنسا دەبنە خاڵی وەرچەخان بۆ مەرگ و کۆتایی داعش. ئیمڕۆ کە داعش بۆتە کێشەیەکی گەورە و جیهانی بە خۆیەوە سەرقاڵکردووە ،، یەکەم هێزی گەورەی دژە داعش لەسەنگەری ڕوبەڕووبوونەوەدا کوردە. شکانی داعش لە کۆبانێ و جەنگی بەردەوامی پێشمەرگە و گەریلای دژە داعش ، ئەمریکا و ئەوروپای لەهەر کاتێ زیاتر ناچاری ئاوڕدانەوە لە کورد
زینۆ کاکەیی
ھەڵەبجە مێژوێکی درێژی پڕ لە سەروەری ھەیە لەمێژووی کۆن و نوێی قوربانیدان و خۆڕاگری لەپێناۆ بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کورددا، ئەم شارە چەندین جار و لەلایەن ڕژێمە یەک لەدوایەکەکانی عیراقەوە توشی کارەسات و نەھامەتی ھاتووە بەجۆرێک لە چارەکی کۆتایی سەدەی ڕابردوودا بووە بە یەکێک لە دوو ڕووداوە کۆمەڵکوژیەکەی سەدەی ڕابردوو دوای ( ھێرۆشیما و ناکازاکی ) ی ژاپۆن ، ھەر ئەمەش وای کرد کە مەزڵومیەتی ئەم شارە، کورد بە ھەموو جیھان بناسێنێت و بەردەوام کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی مەلەفی ھەڵەبجە وەک تاوانێکی دژ بە یاسا و ڕێساکانی جەنگی ھەشت ساڵەی عیراق ئیران دژی حکومەتی دکتاتۆری عیراق بەکار بھێنێت، ھەر ھەڵەبجەش یەکێک بوو لەۆ ئەرگۆمینتانەی کە کرایە ھەوێنی ڕوخانی رژێمی سەدام، دوای ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەھاری کوردی لەساڵی ١٩٩١ بەرپرسانی کورد کەوتنە ھەوڵێکی بێ‌وچان بەمەبەستی ناساندنی کەیسی ھەلەبجە وەک
ئەڵوەن کمال
دیسان دەست دەکەوێته سەر ژیان و مافەکانی خەڵکی کورد له میژویەک که به سەرده می هاۆچەرخێکی رۆشنبیری و زانستی دەناسرێت. ئەگەر ئەم دەستانه له سەردەمانی پێشوی ئێمه واقیع بوایێت، سەبەبه کەیان به تێنەگەیێشتن له ژیان و فەرهەنگی مرۆڤ و مەدەنیەتی کۆمەڵگاکەیان وەسف دەبوو. شەر و پێکدادان له نێۆ ژیانی مرۆڤ هەر له سەردەمانی کۆن تا کوو ئێستا بووه و شەکیش لەوەدانیە. شەری مرۆڤ له سەردەمانی کۆن له سەر دابینکردنی کۆمەڵگا و داگیرکردنی زەوی و سەرچاوه سروشتیەکانی دەوروبەری کۆمەڵگاکەی دەستی پێ ئەکرد و دواجاریش به هێرشکردن یان بەرگری کردن کۆتایی پێ ئەهات. ورده ورده ئەم شەر و هێرشانه بون به پێکهاتی ئاێدولۆژیای سەربازی و شەر کردن، به جۆرێک که هەر لایەنێک بە مافی خۆی دەزانی که خۆی بپارێزیت یان بۆ خۆاستەکانی سیاسی، ئابوری، سەربازی، ئایینی و کۆمەڵگاکەی خۆی، ستراتێژیکی شەر به کار بێنێت.
محەمەد ڕاشید ئال مەکتووم
جێگری سەرۆکی ئیماڕات، سەرۆک وەزیران و حاکمی دوبەی
ڕه‌نگه نهێنییه‌كم ئاشكرا نه‌كردبێت ئه‌گه‌ر بڵێم: هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنی ئه‌زموونی حكوومه‌تی ئێمه له‌ماوه‌ی ساڵانێكی دوورودرێژدا، ئه‌وه‌یه كه ئێمه وه‌ك دامه‌زراوه‌ی حكوومی مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه حكوومییه‌كاندا نه‌كردووه، به‌ڵكو وه‌ك دامه‌زراوه‌ی تایبه‌ت لێمان ڕوانیون، كه ڕكابه‌ری كه‌رتی تایبه‌ت بكه‌ن و به‌هه‌مان ئهقڵیهتیشهوه كاربكه‌ن.باشترین كرده‌وه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت دووباره بكاته‌وه. به‌هه‌مان پێوه‌ره‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت كرده‌وه‌و خزمه‌تگوزارییه‌كانی بپێوێت. بگره له‌وه‌ش دوورتر ڕۆشتوین، به‌وه‌ی پێوانه‌ی خۆشحاڵ بوونی ئه‌و كه‌سانه‌مان كردووه كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دامهزراوهكانماندا ده‌كه‌ن. ناوه‌نده‌كانی خزمه‌تگوزاری حكوومه‌ت دهپۆلێنین به‌گوێره‌ی سیسته‌می ئه‌ستێره‌یی ئوتێله‌كان. كه‌له ئاستی جیهانیدا به‌كارده‌هێنرێت.
دەیڤد رۆمانۆ
چەند ساڵێك لەمەوبەر، بۆ دیدارێكی رۆژنامەوانی لەگەڵ بەرپرسانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، خۆم و هاوسەرەكەم چووینە چیای قەندیل. گفتوگۆیەكی درێژمان لەگەڵ رەمزی كارتاڵ، بەرپرسێكی ئەوكاتەی پەكەكە كرد. كارتاڵ پێشوازییەكی زۆر گەرمی لێكردین لە بەرزاییەكانی ئەو چیایە. بەڵام بێزار بووم لە چاوپێكەوتنەكە. هەموو وەڵامەكانی لە تەوەرەی ئەم رستەیەدا دەخولانەوە: ''جێبەجێكردنی نموونەیەكی دروستی دیموكراسی دەبێتە هۆی گۆڕانكاری لە كۆمەڵگە و چارەسەركردنی كێشەكان''. بۆ من وەكو ئەوە وابوو كە چۆن توركەكان دەڵێن ئۆجەلان سپیك (زاراوەیەكی تایبەتە كە تەنها ئەندامانی بزووتنەوەكە لێی تێدەگەن)، واهەستم دەكرد كە كەسێك هەوڵدەدات بەرهەمێكی كۆنم لە پاكێجێكی تازەدا پێ بفرۆشێ. بۆ ماوەی چەندین مانگ پاش چاوپێكەوتنەكەی قەندیل، بە گاڵتەجاڕی و كەم بایەخەوە دەمڕوانیە هەموو شتەكان.
ڕاپۆرتێک له نه‌فیسه کووهنهوهرد په‌یامنێری تۆڕی هه‌واڵی BBC
وه‌رگێڕان: سەروەت هەڵەبجەیی
له ڕیگامان به‌ره‌و سنور، له‌م دیوی خاکی تورکیاوه، کۆبانیم به‌دی کرد. وێنه‌ی به‌رامبه‌رم له گه‌ڵ ئه‌و وێنانه‌ی که له سه‌ره‌تای هێرشه‌کانی داعشه‌وه هه‌ر له بیرم مابووه‌وه جیاوازی زۆری هه‌بوو. ده‌ڵێیت له‌و شاره جوانه و بینا سپییه‌کانی که له گه‌ڵ تیشکی هه‌تاو له داوێنی گرده‌که‌دا ده‌دره‌وشانه‌وه، ئاسه‌وارێک نه‌مابووه‌وه.
به‌ڵام ئه‌م وێنه‌یه جیاوازی گرنگتریشی هه‌بوو. له دوکه‌ڵی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی که ماوه‌ی چه‌ندین مانگ وه‌ک هه‌ورێکی ڕه‌ش، ئاسمانی کۆبانیی داپۆشیبوو، خه‌به‌رێک نه‌بوو. کاتێک که پاسه‌وانانی سنور له تورکیا درگای ئاسنی سنوری مورشید پهناریان به ڕووماندا کرده‌وه، ته‌نیا چه‌ند هه‌نگاوێک له کۆبانی دوور بوین.
بەختیار شاخی
بە تێپەڕبوونی كات، بەربەرییەت و دڕندەیی داعش زیاتر دەردەكەوێت. دوای سەربڕین، فڕێدان لە شوێنی بەرزەوە و زیندەبەچاڵکردن، داعش دەستی بۆ زیندەسووتاندنی بارمتە و دیلەكانی كرد. داعش دەیەوێ دڕندەیی بكاتە نەریتێكی ئاسایی و بۆ ئەوەش بە باشترین شێوە كەڵك لە میدیا و تەكنۆلۆژیای گەیاندنی زانیاری وەردەگرێت. ئەوان دەزانن لای میدیا، بەتایبەتی میدیای كوردی، پێشەنگبوون لە بڵاوکردنەوەی هەواڵێک، گرینگە نەک لێکدانەوەی کاریگەرییە خراپەکانی ئەو هەواڵە لە سەر ژیانی خەڵک. داعش، تێ گەیشتووە کە لای میدیا، مرۆڤ وەک ڕۆبۆتێک دەبیندرێت و هیچ گرینگییەک بە هەستی نادرێت. ڕەنگە بۆ هەموومان ئەو پرسیارانە بێنە پێش، داعش چۆن دەتوانێ ئاوا بە ئازادی و بێ کۆنتڕۆڵ هەواڵەکانی بگەیەنێتە میدیای جیهان؟ چۆن دەتوانێ چی دەوێ و کەی دەیەوێ بڵاوی بکاتەوە و هیچ کۆسپێک لەبەردەمیدا نەبێت؟ بۆچی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش، هیچ ڕێگرییەک بۆ پێوەندییەکانی داعش و
د. سه‌ردار قادر
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌رزش په‌یداكردن له زۆنگێكی بێمتمانه و بێمیهر و بهرژوهندیسازدا
هاوكێشه مه‌ترسیداره هه‌ڵكشاوه‌كان
ئه‌و ده‌مه‌ی كه ڕاپه‌ڕین بۆ یه‌كه‌مینجار له ولاَتانی عه‌ره‌بی ڕوویداو یه‌كێك بوو له موعجیزه‌كانی سه‌ده، كه پێشتر ڕووی نه‌دابوو، ئه‌وه‌ی كه گه‌لان به ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆیان كرد، به كۆڵۆنیالیستهكانیان نه‌كرد، كه زیاتر له نیو سه‌ده له‌ژێر چاپۆكی ئه‌واندا بوون، ئه‌وان خۆیان ڕۆیشتن، هه‌رچه‌نده له میانه‌ی كوده‌تاوه بوو، دواتریش سه‌رجه‌م كوده‌تاكان ناونران شۆڕش. به‌ڵام وه‌ك سروشتی كۆمه‌ڵگاكانی دنیای دواكه‌توو شۆڕشه‌كان زۆرن، زوو زوو هه‌ڵده‌چن و قووت ده‌بنه‌وه، به‌ڵام دواتر خۆره‌یان لێده‌داو سهرهداوهكانیان وون ده‌بن، ئه‌وانه‌ی كه ده‌یان ساڵ دژی ستهمكارو داگیركارێك جهنگاوو شۆڕ‌شیان كردووه، زۆر ده‌گمه‌ن بوون بتوانن ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كورتیش بووبێ، حوكمی خۆیان بكه‌ن،
رەزا شوان
سڵاو لە هەموو کوردستان .. لە کۆبانی قارەمان .. لە کەرکوکی خۆڕاگر .. لە ئامەدی قەڵای کوردایەتی .. لە مەهابادی پایتەختی کۆماری کوردستان .. لە شەنگالی بریندار .. لە جەلولای رزگارکراو .. لە مەخمووری هەڵمەتبەر .. سڵاو لە هەموو شوێن و لە هەموو بستێکی خاکی پیرۆز و شیرینی کوردستان .
سڵاو لە پێشمەرگە و گەریلا و لە هیزی شەڕڤانانی پارستنی گەل .. لە جەنگاوەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان .. سڵاو لە خوشکە گەریلا و پێشمەرگەکانمان .. کە بوونەتە مایەی رێز و شانازیمان .. بوونەتە جێی سەرنج راکێشانی هەموو خەڵکی جیهان .. بوونەتە هێما و سیمبولی بەرگری و هەڵمەتبردن و قارەمانێتی ژنانی جیهان .. سڵاو لە هەمووکوردێکی تێکۆشەر .. سڵاو لە هەموو کوردێکی کورد و کوردستان پەروەر ..سڵاو لە هەموو رزگاریخواز و ئازادیخواز‌و ئاشتیخواز و مافخوازێک .. لە ئەمپەڕەوە بۆ ئەوپەڕی کوردستان .. سڵاو لە هەموو دۆستانی کورد لە جیهاندا .
رێبین هه‌ردی
کارل پۆپەر لەوتاری (لێکبوردنو بەرپرسیارێتی فکری‌دا) جیاوازی لەنیوان دو جۆر ئەخلاقی پیشەییدا دەکات کە یەکیکی ناو دەنێت ئەخلاقی پیشەیی کۆن‌و یەکێکیش ئەخلاقی پیشەی تازە. ئەخلاقی پیشەیی کۆن‌و تازە هەردوکیان لەسەر بیرۆکەی هەقیقەت‌و عەقڵانیەتو بەرپرسیارێتی دادەمەزرێن. بەڵام هەریەکێکیان ڕوانینی جیاوازی بۆ هەریەک لەم چەمکانە هەیە. ئەخلاقی پیشەیی کۆن عەقڵانیەتی دەبەستەوە به(سەپاندنی راستی‌و بەڵگەهێنانەوەی لۆژیکی بۆ ئەو راستیە). ئەم ئەخلاقە لەسەر بنەمای (گەیشتن بەیەقینو پاساوهێنانەوە بۆ هەڵوێستەکان) دامەزرابو. لەم جۆرە ئەخلاقەدا وتوێژ لەنێوان دو کەسدا روی دەدا کە یەکێکیان راست دەکاتو ئەویتریان هەڵە. یەکێکیان یەقینی لایەو ئەویتریان گومراهە. وتوێژ تەنها بۆ ئەوەبو لایەنی راست لەلایەنی هەڵە، یەقین لەگومان جیابکاتەوە. (لەم جۆرە ئەخلاقەدا رێگەی ئەوەت پێ نەدەدرا هەڵە بکەیت. هەڵە رێگەپێدراو نەبو، بگرە بەگشتی لێی نە دەبوراو قەبوڵ نە دەکرا، دەبو
هاۆنیشتمانە بەرێزەکان
خەلکی خۆراگر و مافخوازی کوردستان
هەروەکی بینرا دوای چەندین مانگ شەری مقاومەت و خەبات، وە خۆراگری و قارەمانیەتی یەکینەکانی "ی پ گ"، و "ی پ ژ"، و بەشداری پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان له بەرەی شەری دژ بە رەش پوشانی جەهل و نادانی کە بەشێوەیەکی درندانە وە لە ژێر ناۆیی ئیسلامدا، جینایەتی دژ بە مرۆفایەتیان خوولقاند و بوون بە هۆی وێرانی و کاۆلکاری شار و گووندەکان و قەتل و عامی بە کۆمەل و شەهید و بریندارکردنی هەزاران کەس لە خەلکی بێدەرەتانی کوردستان، سەرئەنجام دوای ١٣٣ رۆژ مقاومەتی جانانە بە هۆی زەبری پۆلاینی گیان لەسەردەستەکانی کوردستان، توانرا هێزی حەق و ئاشتی و ئاشتەوایی کوردان، بەسەر هێزی نگریسی و جەهەنەمی داعەش و داعەشەکاندا سەرکەۆتن دەستەبەر بکات و مژدەی رزگارکردن و سرینەوەی شاری کۆبانی لە هێزی جەهەنەمی داعش بە خەلکی کوردستان و گشت ئاشتیخوازانی جیهان رابگەێنێ.
رەزا شوان
بەشی یەکەمی وتەکانی ناوداران دەربارەی منداڵان لە مانگی (سێپتەمبەری/ ٢٠١٢) دا لە ماڵپەڕە کوردییەکاندابڵاومان کردەوە .. ئەم وتانەی خوارەوەش ( بەشی دووەم) ە، چەپکێکی ترە لە وتەجوانەکانی ناودارانی جیهان،کە دەربارەی منداڵان و ..دەربارەی پەروەردەوتوویانە .. هیوایەی کە سوود لە مەبەستەکانیان وەربگرن .
(*) تۆڵستۆی :
منداڵ لە هەموو سەردەمێکدا، هێمای بێ تاوانی و پاکی و خێر و راستی و جوانییە .
(*) کورت ڤاڵد هایم :
سەرلەبەری دنیا قەرزاری منداڵن .
(*) کۆنفۆشیۆس :
منداڵان، منداڵانی سەردەمی ئێمە نین .. منداڵانی سەردەمی خۆیانن .
(*) پاپلۆ بیکاسۆ :
هەموو منداڵێک هونەرمەندە .. کێشەکە ئەوەیە چۆن بە هونەرمەندی دەمێنێتەوە .
(*) دەلالی لاما :
منداڵان گرنگترین سامانن لە ژیاندا .
ئاریتما موحه‌ممه‌دی
سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی ڕۆژئاوا له كێشه و ئاڵۆزییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت و به‌شێك له سیسته‌مه‌كانی سیاسیی ناوچه‌كه‌ش بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فاشیستی خۆیان هه‌موو ڕێگه‌یه‌ك ده‌گرنه‌به‌ر و به‌شێك له ناوكی پیلانه‌كانی ڕۆژئاوا پێك ده‌هێنن. پێش زاڵبوونی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی به‌سه‌ر جیهاندا، ڕێكخراوه‌كانی تنئاژۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا بوونیان نه‌بووه و له ڕاستیدا سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی ڕۆژئاوا هۆكاری درووستبوونی ڕێكخراوگه‌لی تنئاژۆن. ئه‌و ڕێكخراوهگهله به‌چه‌ك و هێزی ڕۆژئاوا له ئه‌فغانستانه‌وه گه‌شه‌یان پێكرا و له سووریه‌ش گه‌ییشتنه ئه‌و په‌ڕی هێز و ده‌سه‌ڵات. ئاریتما موحه‌ممه‌دی
سه‌رمایه و دیموكراتی؛
سه‌رمایه یه‌كێ له بنه‌ماكانی هه‌ره گرینگی چه‌مكی دیموكراتی له‌خۆ ده‌گرێت و ئه‌و پڕۆسه به‌بێ سه‌رمایه
سالارمه‌حمود
گوتاری مانەوەی کورد‌و دیرۆکی گیانبازی ئەم گەلە، تەژیە لە چیرۆکی سەرسوڕ ھێنەر. پرسیاری جدی لەدوای ئەم نەسرەوتن تا سەرکەوتنەی کۆبانی، دەشێ ئەوە بێت ئایا لە کۆنەست و زاکیرەی ئەم نەتەوەدا ئەم نەبەردیە چەند بەبەرزیەوە دەمێنێتەوە. ئایا وانەکانی یەکێتی گەل و خاک لە ماوەی بەگری لە کۆبانی و ( ھێزی پشتیوان) واتە پێشمەرگە لەگەڵ ھاوخەباتەکانیان ( یەپەگەو یەپەژە)، تا چەند دەبنەوە بەھوێنی تەبایی و برایەتی نێوان براکان و خوشکە شەڕڤانەکان؟ ئەمانە ئەو پرسیارە جدیانەن دەبێت ھەر لەم ساتەوەختی پیرۆزبایی نامانەوە لەخۆمانی بکەین و، شێوازێکی نوێ لەم قۆناغە نوێیەدا ببنە توێشوی کاروانی خەباتی ئایندەمان بۆ بەدیھێنانی سەرکەوتنی یەکجارەکی و گەیاندنی پەیامی نەتەوە دەگەمەنەکەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست (کورد) بە کۆی کۆمەڵی مرۆڤایەتی. ئەمڕۆ مرۆڤایەتی ھاوسۆزێکی