محەمەد ڕاشید ئال مەکتووم
جێگری سەرۆکی ئیماڕات، سەرۆک وەزیران و حاکمی دوبەی
ڕه‌نگه نهێنییه‌كم ئاشكرا نه‌كردبێت ئه‌گه‌ر بڵێم: هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنی ئه‌زموونی حكوومه‌تی ئێمه له‌ماوه‌ی ساڵانێكی دوورودرێژدا، ئه‌وه‌یه كه ئێمه وه‌ك دامه‌زراوه‌ی حكوومی مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه حكوومییه‌كاندا نه‌كردووه، به‌ڵكو وه‌ك دامه‌زراوه‌ی تایبه‌ت لێمان ڕوانیون، كه ڕكابه‌ری كه‌رتی تایبه‌ت بكه‌ن و به‌هه‌مان ئهقڵیهتیشهوه كاربكه‌ن.باشترین كرده‌وه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت دووباره بكاته‌وه. به‌هه‌مان پێوه‌ره‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت كرده‌وه‌و خزمه‌تگوزارییه‌كانی بپێوێت. بگره له‌وه‌ش دوورتر ڕۆشتوین، به‌وه‌ی پێوانه‌ی خۆشحاڵ بوونی ئه‌و كه‌سانه‌مان كردووه كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دامهزراوهكانماندا ده‌كه‌ن. ناوه‌نده‌كانی خزمه‌تگوزاری حكوومه‌ت دهپۆلێنین به‌گوێره‌ی سیسته‌می ئه‌ستێره‌یی ئوتێله‌كان. كه‌له ئاستی جیهانیدا به‌كارده‌هێنرێت. ئه‌زموونه‌كه سه‌ركه‌وتنی خۆی سه‌لماندووه، له‌ئه‌نجامیشدا چست وچالاكی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت زیاتربووه، زۆربه‌ی ئامانجه‌كانیشمان به‌ده‌ست هێنا. له‌كۆنگره‌ی لوتكه‌ی داهاتووی حكوومه‌تدا به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر باس له‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌كه‌ین.
به‌ڵام كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت، له‌كاره‌كانیاندا به‌نێو خوولێكی دیاریكراودا تێده‌په‌ڕن. له‌سه‌ره‌تاوه بچوكن، به‌ڵام دواتر گه‌وره ده‌بن و گه‌شه‌ده‌كه‌ن و ده‌بنه پێشه‌نگ. تاكو دواتر كۆمپانیایه‌كی تر دێت ڕكابه‌ری ده‌كات و به‌رهه‌می باشتر ده‌خاته بازاڕه‌وه. به‌وه‌ش كۆمپانیای یه‌كه‌م، به‌رهه‌می كه‌م ده‌بێته‌وه، بایه‌خی نامێنێت و لهناوبازنهی ڕكابه‌ری ده‌چێته ده‌ره‌وه. زۆربه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان، جه‌خت له‌وڕاستییه ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌تا گه‌وره ترین 500 كۆمپانیای جیهان له‌ساڵی 1955دا، له‌ئێستادا ته‌نها 11%یان ماونه‌ته‌وه. هه‌رچی 89%ه‌كه‌ی تریانه، به‌ته‌واوی له‌خولی ژیان چوونه‌ته ده‌ره‌وه. ئه‌وه‌ی زیاتر جێگه‌ی سه‌رسامییه، ئه‌وه‌یه تێكڕای ته‌مه‌نی كۆمپانیاكان له‌و لیسته‌دا، ته‌نها 75 ساڵ بووه.به‌ڵام ئه‌مڕۆ، له‌م جیهانه خێرا و به‌په‌له گۆڕاو و كارلێكهدا، تێكڕای ته‌مه‌نی كۆمپانیاكان 15 ساڵه!! چونكه ڕكابه‌رییه‌كان زۆر قورسن، به‌رهه‌مه‌كان گۆڕاون، كۆمه‌ڵگه‌كان پێشكه‌وتوون.
پرسیار ئه‌وه‌یه: ئایا ده‌گونجێت هه‌مان بیرۆكه‌ش به‌سه‌ر حكوومهتهكاندا بچه‌سپێنین؟ئایا به‌تێپه‌ڕینی كات حكوومه‌ته‌كان پیرده‌بن و دوا ده‌كه‌ون؟ ئایا به‌به‌هێزی دروست ده‌بن، پاشان حكوومه‌تی تر دێن ئه‌وان دهسڕنهوهو، ئه‌ویش پاشه كشه ده‌كات و له‌بازنه‌ی ڕكابه‌رییه‌كه ده‌چێته ده‌ره‌وه؟ پێم وانییه هیچ كه‌سێك له‌گه‌ڵ من ناكۆك بێت له‌سه‌ر ئه‌م وه‌ڵامه: به‌ڵێ حكوومه‌ته‌كانیش پیر ده‌بن، ده‌وڵه‌ت و گه‌له‌كانیش له‌گه‌ڵیدا پیرده‌بن، بایه‌خیان پاشهكشهدهكات، كاریگه‌رییان كه‌م ده‌بێته‌وه، ئینجا ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ڕكابه‌رییه‌وه، یان با به‌ده‌ربڕینێكی تر بڵێین: ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی مێژووه‌وه.
به‌ڵام با پۆهتیڤ بین- له‌وه‌دا كه به‌رده‌وامین له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی تیۆرهكهمان له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ حكوومهتهكاندا وه‌كو كۆمپانیا- با جه‌خت بكه‌ینه‌وه له‌و 11%هی كۆمپانیاكان كه توانییان هه‌بوونی خۆیان بپارێزن. باله‌خۆمان بپرسین: ئه‌و كۆمپانیایانه چۆن توانییان له ڕكابهرییهكهدا بمێننه‌وه؟ نهێنی درێژه كێشانی سه‌رده‌می لاوێتی ئه‌و كۆمپانیایانه له‌چیدایه؟ ئه‌و پرسیارانه بۆیه ده‌كه‌ین، تاكو حكوومه‌ته‌كانمان و ده‌وڵه‌ت و گه‌له‌كانمان، به‌رده‌وام له‌چوارچێوه‌ی ڕكابه‌ری نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌بوونیان هه‌بێت. یان با بڵێێن: تاكو له‌ناو پێشبڕكێی شارستانییه‌تی مرۆڤایه‌تیدا بمێننه‌وه، له‌ناو مێژووی گه‌لان و نه‌ته‌وه‌كاندا بین، كه جیهانی ئه‌مڕۆ دروست ده‌كه‌ن و ئاینده ده‌نه‌خشێنن.
بۆیه‌ك چركه‌ش گومانم نییه، له‌توانای ئه‌قڵه مرۆییه‌كانمان، خودا ئێمه‌ی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زه‌وی دروست كردووه.ئێمه جێنشینی خوداین له‌سه‌ر زه‌ویدا.خوای گه‌وره ئه‌وه‌نده‌ی زیره‌كی وتوانای مێشك و هانده‌ری ده‌رونی پێ به‌خشیوین كه ببینه كه‌سانێكی باش و ئاماده بۆ ئه‌و ئه‌ركه مه‌زنه. ئه‌ركێك پێویستی به ئه‌قڵی پێشكه‌وتوو، فێرخواز و نوێخواز و داهێنه‌ر هه‌یه.
ئه‌گه‌ر مرۆڤ كشتوكاڵی نه‌دۆزیایه‌ته‌وه، شارستانییه‌ت دروست نه‌ده‌بوو. ئه‌گه‌ر سووده‌كانی ئاگری نه‌دۆزیایه‌ته‌وه، ئه‌و شارستانییه‌ته پێش نه‌ده‌كه‌وت. ئه‌گه‌ر كاره‌با و ڕووناكی و بزوێنه‌ره‌كانی نه‌دۆزیایه‌ته‌وه، بێگومان مرۆڤایه‌تی پێش نه‌ده‌كه‌وت. ئه‌گه‌ر مرۆڤ ئینته‌رنێت و ته‌له‌فۆنی زیره‌كی دروست نه‌كردایه، ئێمه ئه‌مڕۆ نه‌ده‌گه‌یشتینه ئه‌م ئاسته‌ی ئێستامان. نهێنی نوێ بوونه‌وه‌ی ژیان و په‌ره‌پێدانی شارستانییه‌ت و پێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تی ته‌نها یه‌ك وشه‌یه: داهێنان! ئه‌فراندن!.
سه‌رم له‌هه‌ندێ له‌و حكوومه‌تانه دێت كه پێیان وایه ئه‌وان جیاوازن له‌و ڕێسایه، ئه‌فراندن لهحكوومهتهكاندا ته‌ره‌فی فیكری نییه، باشكردنی ئیداره‌ش نیه، مه‌سه‌له‌یه‌كی پڕوپاگهندهییش نییه، به‌ڵكو ئه‌فراندن لهحكوومهتهكاندا نهێنی مانه‌وه‌و نوێ بوونه‌وه‌یانه. نهێنی بوژانه‌وه‌ی گه‌لان وپێشكه‌وتنی ده‌وڵه‌ته‌كانه.
ئه‌گه‌ر حكوومه‌ته‌كان له‌پرۆگرامه‌كانی خوێندندا داهێنان نه‌كه‌ن، نه‌وه‌یه‌كی نوی ئاماده نه‌كه‌ن بۆ سه‌رده‌مێكی نوێ، بێگومان ئه‌و حكوومه‌تانه پیر ده‌بن و گهلانیشیان دوا ده‌كه‌ون.
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی حكوومی ئه‌مریكیدا كه‌له‌ناو خوێندكارانی قۆناغی باخچه‌ی ساوایاندا ئه‌نجام دراوه، ده‌ركه‌وتووه 65%ی ئه‌و قوتابیانه كه گه‌وره ده‌بن، له‌هه‌ندێ بواردا كارده‌كه‌ن كه ئێستا ئه‌و بوارانه نین و تاكاتی گه‌وره بوونی ئه‌وان ئه‌وجا داده‌هێنرێن.
له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی “ئۆكسفۆرد”یشدا، ده‌ركه‌وتووه 47%ی ئه‌و بوارانه‌ی ئیش كردن كه‌له ئێستادا باون، به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیاوه له‌ناو ده‌چن. ئامێر جێگه‌ی مرۆڤ ده‌گرێته‌وه. ته‌نها له‌ماوه‌ی 10 ساڵی داهاتوودا!. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: چۆن نه‌وه‌كانی خۆمان بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه ئاماده و ساز بكه‌ین؟ چۆن ده‌وڵه‌ته‌كانمان ئاماده بكه‌ین بۆ ڕكابه‌ری، نه‌ك ئێستا، به‌ڵكو بۆ ڕكابه‌ری یه‌ك ده‌یه یان دوو ده‌یه‌ی تر؟.
وه‌ڵامه‌كه بریتییه له:داهێنان، به‌وه‌یه نه‌وه‌كانمان فێری بیركردنه‌وه‌ی داهێنه‌رانه بكه‌ین، په‌ره بده‌ین به‌به‌هره شیكارییه‌كانیان و تواناكانی كۆنتاك و كارلێكردنیان. وه‌گه‌ر نا ئێمه خۆمان دووچار گێژاوی دواكه‌وتنی گه‌له‌كانمان و پاشكه‌وتنی بوژانه‌وه‌مان ده‌كه‌ین، به‌ده‌ربڕینێكی تر: ده‌وڵه‌ته‌كانمان پیر ده‌بن.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت حكوومه‌تی داهێنه‌ر دروست بكه‌ین، پێویسته وه‌كو كۆمپانیای داهێنه‌ر بیربكه‌ینه‌وه. لێره‌دا پرسیارێك دێته پێشه‌وه كه پێویسته له‌خۆمانی بكه‌ین: چی گرنگترینه بۆ حكوومه‌ته‌كان؟ ئه‌وه گرنگه به‌شێوه‌یه‌كی چڕ به‌رده‌وام بێت له‌پاره خه‌رج كردن له سێكته‌ره ژێرخانییهكاندا، وه‌ك شه‌قام و پرد و تونێله‌كان؟ یان ئه‌وه گرنگه كه پاره خه‌رج بكات بۆ ژێرخانه نه‌بینراوه‌كانی وه‌ك پێشخستنی فێركردن و ئه‌زمونكاری و ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌و، كۆمه‌كی كردنی داهێنان؟.
لێكۆڵێنه‌وه‌كان پێمان ده‌ڵێن: به‌رله 40 ساڵ ئوسوڵی بینراوی 500 كۆمپانیای جیهانی، 80%ی كۆی هه‌مووی ئوسوڵهكان بوون، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئوسوڵی نه‌بینراوی وه‌ك توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان وداهێنان، زیاتره له 80%ی كۆی هه‌موو ئوسولهكان له‌نێو 500 گه‌وره كۆمپانیای جیهاندا!.
منیش ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر حكوومه‌ته‌كان بیانه‌وێت له‌بازنه‌ی ڕكابه‌ری جیهانیدا بمێننه‌وه‌و پیر نه‌بن، ده‌بێ به‌هه‌مان ڕێگه‌ی كۆمپانیاكاندا بڕۆن، ده‌بێ سه‌رله‌نوێ بیرله بوودجهكانیان بكه‌نه‌وه كه‌ئایا له‌كوێدا خه‌رجی ده‌كه‌ن؟ لاسایی كردنه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت، ته‌نها له خزمه‌تگوزاریدا نییه، به‌ڵكو له‌شێوه‌ی خه‌رج كردنیشدایه.
ئاشكرایه حكوومه‌ته‌كانی ئه‌مریكا وئه‌ورووپا، پێكه‌وه ساڵانه زیاتر له 250 ملیار دۆلار بۆ توێژینه‌وه‌و پێشخستن خه‌رج ده‌كه‌ن، تاكو بتوانن له پێگه‌ی پێشه‌نگی جیهاندا بمێننه‌وه. شاراوه‌ش نییه لای كه‌س، كه‌نهێنی پێشكه‌وتنی وڵاتانی وه‌ك سه‌نگافۆره، مالیزیا، كۆریای باشور، له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا، له‌وه‌دابوو كه خه‌رج كردنی پاره‌یان بۆ ژێرخانه بینراوه‌كان دواخست، له‌به‌رانبه‌ردا گرنگییه‌كی زۆریان دا به خه‌رج كردن بۆ فێركردن و توانستی زانستی خه‌ڵكه‌كه‌یان. واته ژێرخانی نه‌بینراو.
بگره وڵاتێكی وه‌كو به‌ریتانیا، ساڵانه پاره‌یه‌كی زۆر زیاتر بۆ ژێرخانی نه‌بینراو خه‌رج ده‌كات كه بۆ ژێرخانی بینراوی خه‌رج ده‌كات( 124 ملیار جونه‌یهی ئیسته‌رلینی خه‌رج ده‌كات بۆ ژێرخانی نه‌بینراو، له‌به‌رانبه‌ردا 93 ملیار دۆلار خه‌رج ده‌كات بۆ ژێرخانی بینراوی وه‌ك پرد وڕێگاوبان وتونێڵ، ئه‌مه به‌گوێره‌ی داتاكانی 2009).
كاتێك حكوومه‌ته‌كان داهێنه‌ربوون، ئه‌وا ژینگه‌ی گشتی ده‌وڵه‌ته‌كه ده‌بێته ژینگه‌یه‌كی داهێنه‌ر، هه‌ركاتێكیش ژینگه‌ی گشتی هانی داهێنانی دا، خه‌ڵكی به‌ره‌و ئاسۆی نوێ هه‌نگاو ده‌نێن، به‌هره‌كانیان ده‌پشكوێن، به‌دی هاتنی خه‌ونه‌كانیان ئه‌سته‌م نابێت، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له نهێنییه‌كانی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه خه‌ڵكی خۆیان بۆ داهێنان هان ده‌ده‌ن.
له‌م جیهانه‌دا كه‌ئه‌مڕۆ تیایدا ده‌ژین، كه‌تیایدا جوڵه و هاتوچۆی ئه‌قڵه‌كان و زانیارییه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك ئازاد وكراوه‌یه كه‌له‌مێژووی مرۆڤایه‌تیدا نه‌بینراوه، وای لێهاتووه شاره‌كانی جیهان ڕكابه‌ری یه‌كتر ده‌كه‌ن بۆسازكردن و مسۆگه‌ر كردنی ژینگه‌ی باشتر بۆ داهێنان، تاكو ئه‌و به‌هره جۆراوجۆرانه كۆبكه‌نه‌وه‌و، سودیان لێوه‌ربگرن له دروستكردنی هێزداو، به‌وه‌ش جیاببنه‌وه له‌وڵاتانی تر‌و، توانای ڕكابه‌ری خۆیان زیاتر بكه‌ن.
حكوومه‌ته داهێنه‌ره‌كان، ئه‌و حكوومهتانهن كه به‌هره‌كان ڕاده‌كێشن، له‌جێبه‌جێ كردن‌دا كاران، سیسته‌م وخزمهتگوازرییهكانیان به‌به‌رده‌وامی نوێ ده‌كه‌نه‌وه. حكوومه‌ته داهێنه‌ره‌كان شه‌مه‌نده‌فه‌ری سه‌ره‌كیین بۆ ژیانه‌وه‌ی گه‌لان و پێشكه‌وتنی ده‌وڵه‌ته‌كان، حكوومه‌ته داهێنه‌ره‌كان وزه‌ی گه‌لان به‌كارده‌هێنن، به‌های ئه‌قڵی مرۆڤ به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و حیكمه‌ته خواییه به‌دی دێنن كه ئێمه‌ی وه‌ك جێنشینی خودا له‌زه‌ویدا داناوه.
ئه‌فراندن وداهێنان مه‌سه‌له‌ی بوون و نه‌بوونمانه. ده‌بین یان نابین؟… من حكوومه‌تێكی داهێنه‌رم… كه‌واته من هه‌م.
basnews
10/2/2015