فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

ته‌حسین ته‌ها چۆمانیtahsin taha chomani

بیر له‌چه‌مكی دیپلۆماسی ته‌نیا وه‌ك چه‌مكێكی‌ رووت ئه‌بستراكتی ناو ساحه‌ی سیاسیی كورد ناكه‌مه‌وه‌، هێنده‌ی له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كه‌ ده‌مه‌وێت، وه‌ك كرده‌یه‌كی سیاسیی باسی لێوه‌ بكه‌م، دیپلۆماسییه‌ت، نیسبه‌ت به‌كرانه‌وه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی كورد به‌ڕووی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌دا به‌و ئاسته‌ گه‌یشتووه‌، كه‌ ده‌بێت بیر له‌چاو پێداخشانه‌وه‌ی بكرێته‌وه‌، به‌تایبه‌ت ده‌بێت بیر له‌پێشمه‌رجه‌كانی دروستبوونی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسیه‌ت، وه‌ك دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی‌و ئیقلیمی بكرێته‌وه‌.  له‌دوای پڕۆسه‌ی ئازادی عیراقه‌وه‌، كورد پێی ناوه‌ته‌ نێو ئه‌زموونێكی نوێی سیاسییه‌وه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ له‌ته‌واوی عیراقدا، سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد له‌دوای ئه‌و رێكه‌وته‌وه‌، توانیویه‌تی‌ باشووری كوردستان بكاته‌ ناوچه‌یه‌كی ئارام‌و سه‌قامگیر له‌ڕووی سیاسیی‌و ئابوورییه‌وه‌، ئه‌م خاڵه‌ بۆ كورد به‌خاڵی هه‌ره‌ جه‌وهه‌ری‌و كرانه‌وه‌ی به‌ڕووی دنیای ده‌ره‌وه‌ داده‌نرێت. كه‌ چه‌ندین وڵات به‌م هۆیه‌وه‌ كونسوڵگه‌ری خۆیان له‌هه‌رێمدا كردۆته‌وه‌، ئه‌مه‌ تا ئێره‌ گرنگه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت كوردو په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كانی ده‌بێته‌ جێگه‌ی گفتوگۆ ده‌توانین بڵێین:

یه‌كه‌م: كه‌م تا زۆر كورد وه‌ك په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی نه‌یتوانیوه‌ ده‌رفه‌ت له‌و كرانه‌وه‌ سیاسییه‌ ببینێت، كه‌ ده‌سته‌به‌رو زه‌مانه‌تی كورد له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌رجۆره‌ مه‌ترسییه‌كدا بكات.
دووه‌م: هێشتا ئه‌و ده‌ره‌نجامانه‌ی كورد له‌په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی به‌ده‌ستیهێناون دیار نین، به‌تایبه‌ت كه‌ ده‌بینین هێشتا له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی‌و ئیقلیمیدا، كورد نه‌یتوانیوه‌ بیرۆكه‌ی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، به‌و ئاسته‌ بگه‌یه‌نێت كه‌ پشتگیری‌و پشتیوانی لێ بكرێت.
سێیه‌م: تا ئه‌و راده‌یه‌ په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی كورد به‌ په‌یوه‌ندییه‌كی لۆكاڵی‌و كاڵ‌و كرچ داده‌نرێت، كه‌ ته‌واوی مه‌له‌فی سیاسیی كورد له‌و به‌شه‌ی كوردستاندا به‌شه‌خسه‌نه‌كراوه‌و نه‌توانراوه‌ وه‌ك ده‌نگی كورد، كه‌ له‌ڕێگه‌ی گوتارێكی نه‌ته‌وه‌یی پێش بخرێت، مامه‌ڵه‌و یاری سیاسیی خۆی پێ بكات.

خاڵی سێیه‌م كه‌ زیاتر ده‌مه‌وێت له‌باره‌یه‌وه‌ بدوێم ئه‌وه‌یه‌، كورد له‌كاتێكدا ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی خۆی په‌ره‌ پێبدات، كه‌ له‌نێو ماڵی خۆیدا تائێستا نه‌یتوانیوه‌ ئامانج‌و ستراتیژه‌كانی خۆی یه‌ك بخات، واته‌ په‌یوندی دیپلۆماسی كورد له‌وه‌دا كورتی هێناوه‌، كه‌ له‌ناو خۆیدا نه‌یتوانیوه‌ گوتارێكی یه‌ك ده‌نگ‌و یه‌ك ره‌نگی كوردانه‌ بهێنێته‌ سه‌ر ساحه‌ی سیاسیی‌و یاری خۆی پێ بكات. بۆیه‌ ئه‌و كه‌لێنه‌ی كه‌ به‌تایبه‌ت له‌ئێستادا له‌نێو ماڵی كورددا ده‌بینرێت، خاڵی هه‌ره‌ لاوازو كورتهێنانی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی كورده‌ به‌ڕووی دنیای ده‌ره‌وه‌دا.
بۆیه‌ ئه‌وه‌ی گرنگه‌ چاوی پێدا بخشێنرێته‌وه‌و وه‌ك پێشمه‌رجێكی به‌هێزو فراوان لێی بڕوانرێت ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی ره‌سمی سیاسیی كورد، بگه‌ڕێته‌وه‌ ناو ماڵی خۆی‌و درزو كه‌له‌به‌ره‌ سیاسییه‌كانی خۆی پڕبكاته‌وه‌. چونكه‌ تا ئه‌و كاته‌ی له‌نگی له‌یه‌ك گوتاری‌و له‌رزۆكی له‌به‌یه‌كه‌وه‌ كاركردنی پێكه‌وه‌یی هه‌بێت، ئه‌وا هیچ كات، په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كان ناڕۆنه‌ ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ی كه‌ پێمان وابێت، توانیومانه‌ بببین به‌خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی به‌هێزی سیاسی له‌چاوی دنیای ده‌ره‌وه‌دا.

چه‌نده‌ بۆ كورد گرنگه‌ خه‌ونه‌ سیاسییه‌كانی وه‌ك ناوچه‌یه‌كی ئارام‌و سه‌قامگیر له‌ناو كه‌شی ئاڵۆزی سیاسیی‌و ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی عیراقدا به‌ده‌ست بهینێت، هێنده‌ش گرنگه‌، په‌یوه‌ندییه‌كانی كورد، له‌دنیای ده‌ره‌وه‌دا كوردانه‌ بێت، نه‌ك به‌و جۆره‌ی كه‌ ته‌نیا گوزارشت بێت له‌كه‌سێك یان دوو كه‌سی دیار، له‌م رووه‌وه‌ جگه‌ له‌یه‌ك خستنی ناو ماڵی كورد، ده‌بێت كورد به‌فیعلی بیر له‌وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بكاته‌وه‌، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یه‌، له‌ڕێی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا نوێنه‌رایه‌تی هه‌بێت، چونكه‌ هه‌میشه‌ شه‌رعییه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له‌باشتر به‌ڕێوه‌چوونی په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كانیدا ره‌وایه‌تی زیاتری ده‌بێت وه‌ك له‌ته‌نیا نوێنه‌رایه‌تی له‌ڕێگه‌ی فه‌رمانگه‌یه‌كه‌وه‌. كاتێكیش باس له‌وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌مه‌وه‌، ده‌مه‌وێت له‌ڕووی ده‌ستووری‌و یاساییه‌وه‌ ببێته‌ بابه‌تێك بۆ گفتوگۆو قسه‌كردنی زیاتر.

13/2/2015

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان