زینۆ کاکەیی
ھەڵەبجە مێژوێکی درێژی پڕ لە سەروەری ھەیە لەمێژووی کۆن و نوێی قوربانیدان و خۆڕاگری لەپێناۆ بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کورددا، ئەم شارە چەندین جار و لەلایەن ڕژێمە یەک لەدوایەکەکانی عیراقەوە توشی کارەسات و نەھامەتی ھاتووە بەجۆرێک لە چارەکی کۆتایی سەدەی ڕابردوودا بووە بە یەکێک لە دوو ڕووداوە کۆمەڵکوژیەکەی سەدەی ڕابردوو دوای ( ھێرۆشیما و ناکازاکی ) ی ژاپۆن ، ھەر ئەمەش وای کرد کە مەزڵومیەتی ئەم شارە، کورد بە ھەموو جیھان بناسێنێت و بەردەوام کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی مەلەفی ھەڵەبجە وەک تاوانێکی دژ بە یاسا و ڕێساکانی جەنگی ھەشت ساڵەی عیراق ئیران دژی حکومەتی دکتاتۆری عیراق بەکار بھێنێت، ھەر ھەڵەبجەش یەکێک بوو لەۆ ئەرگۆمینتانەی کە کرایە ھەوێنی ڕوخانی رژێمی سەدام، دوای ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەھاری کوردی لەساڵی ١٩٩١ بەرپرسانی کورد کەوتنە ھەوڵێکی بێوچان بەمەبەستی ناساندنی کەیسی ھەلەبجە وەک جینۆساید لەسەر ئاستی جیھان ، بۆ ئەوەی فشار بخرێتە سەر ڕژێمی عیراق دان بەو کۆمەڵکوژیەدا بنێت کە دەرحەق بەگەلی کورد کردویەتی ، ھەروەھا دانیشتوانی ھەڵەبجە قەرەبووی ماددی و مەعنەوی بکرێنەوە ، بەڵام بەھۆی گۆشەگیر کردنی حکومەتی ئەوکاتەی عیراق بەھۆی گەمارۆی ئابوری و سیاسیەوە و بەئەندام نەبوونی عیراق لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی ئەم ھەوڵانە ئامانجی خۆیان نەپێکا تا دوای روخانی ئەم رژێمە لەساڵی ٢٠٠٣ و بەدیھێنانی سیستمێکی دیموکراسی فیدراڵی لە عیراقدا
ئێستا حکومەتی نوآی عیراق و ھەندآ لەوڵاتانی ئەوروپایش وەک ( پەرلەمانی سوید ، فەرەنسا ، نەرویج ..ھتد ) تاوانی کۆمەڵکوژی ھەلەَبجەی بەفەرمی وەک جینۆساید ناساندووە ، ھەڵەبجە بەسود وەرگرتن لە ژمارەی قوربانیەکانی و سوربوونی خەڵکەکەی لەسەر زیاتر خزمەتکردنی شارەکەیان توانی ببێتە ( ٥ ) ەمین پارێزگای ھەرێمی کوردستان و ( ١٩ )ەمین پارێزگای عیراق ، بڕیارە مێژوویەکەی پەرلەمانی کوردستان لە ( ٥ / ٢ / ٢٠١٥ ) یناو مێنومێنتی ھەڵەبجە زۆرێک لە برینەکانی ئەو شارەی ساڕێژکرد ، بەڵام پرسیاری جددی ئەوەیە کە ئەم پارێزگا تازەیەی ھەرێم وەک پارێزگای سلێمانی کە نزیکترین پارێزگایە لێیەوە و سیستمە حزبیەکەی ھاوشێوەی ئەوە لەڕووی ژمارەی دەنگ و ئەدای حزبیەوە چۆن بەڕێوە دەبری، وەک چاوەڕوان نەدەکرا پاکێجی بەرٍێوەبردنی ھەڵەبحە کرایە کردنەوەی گرآ کوێرەی پارێزگای سلێمانی و لەڕێکەوتنەکەی ( گۆران _ یەکێتی ) ھەردوو پارێزگا بەیەک پاکێج حسابکران کە ئەمەش ناعەدالەتیەک لە پێکھێنانی حکومەتی خۆجەیی لەھەڵەبجە دروست دەکات ، چونکە ھەموو حزبەکان و بەتایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕۆلێکی بەرچاوی ھەبووە لە بەرەو پێشچوونی کەیسی ھەڵەبجە لەھەردوو ئاستی ناوخۆیی و دەرەکی ، پرۆژەی بەپارێزگابوونی ھەڵەبجەش پرۆژەی پارتی و خودی جەنابی سەرۆک بارزانییە، ھەتا کاتآ پارتی ئەم پرۆژەیان پێشنیارکرد لایەنەکانی تر دەیانووت ئەمە بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردنە ، ئەگەر حکومەتی ھەرێمیش بکاتە پارێزگا ئەوا حکومەتی ناوەند دانی پێدانانآ ، بەڵام ئیستا کە بوون بەپارێگای ھەڵەبجە بووەتە واقع ، بەھەر بیانوێک بێت و بەپشت بەستن بە ڕێژەی دەنگەکانی پارێزگای سلیمانی دەیانەوی پارتی لەساحەکە دوورخەنەوە ، ئەو پارتییەی کەبەفەرمانی سەرۆکەکەی بڕی ( ١٤ ملیۆن ) دۆلاری لە بودجەی ئیدارەی ھەولیر بەخشیە پرۆژەی ئاوەدانکردنەوەی گەورەترین گەرەکی ھەڵەبجە ( شارەوانی ) کە ئەگەر ئەم پرۆژە لەھەڵەبجە نەکرایا ئێستا بەشێکی زۆری ئەم شارە جادەی نەدەبوو،ھەروەھا بەھاتنی جەنابی ( نێچیرڤان بارزانی ) لە ( ٣ / ٣ /٢٠١٣ ) ھەڵەبجە دەرگایەکی گەورەی ئاوەدانی بەرویدا کرایەوە کە ( ٨٨ ) پرۆژە لەو شارە کەوتەبواری جێبەجێکردنەوە و بە تەواوبوونیان ئەو شارە وەک یەکێک لە ئاوەدانترین شارەکانی کوردستان دەبینرێت ، لەھەموو ئەمانە گرنگتر قەڵەمە زەردەکان واژووی بوون بەپارێزگای ھەڵەبجەیان کرد کە بریتی بوون لە ( سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ) ، ھەروەھا پارتی لەم خولەی پەرلەمانی کوردستاندا گەورەترین کوتلەی پەرلەمانیە بە ( ٣٨ ) کورسی ، بۆیە ئەگەر ھەڵەبجە بیەوێت داتھاتووی گەش بێت و خزمەتی زیاتر بکرێت لەھەمووان زیاتر پێویستی بەپارتی یە ، ئەزموونی بەڕێوەبردنی ئەم شارەش ئەوەی سەلماندووە کە ھەڵەبجەی ئێستا پێویستە وەک ھەڵەبجەی ساڵی ( ٢٠٠٦ ) بەڕێوە نەبرێت کە دانیشتوانی ئەم شارە بەھۆی پەراوێزخستن و خزمەتنەکردنیانەوە ناچاربوون پەنا بۆ سوتاندنی دووەم پیرۆزترین شوێنی ھەڵەبجە بەرن دوای مزگەوت کە مێنۆمینتی شەھیدانی ھەڵەبجە بوو ، ھەروەھا پارتی لەھەڵەبجە پێویستە بەپلانێکی تۆکمە و بە پشت ئەستوور بەدەنگ و جەماوەری خۆی لەھەڵبژاردنەکانی داھاتوودا بێتەوە مەیدان و ببێتە ھێزێکی کاریگەری وەھا کە ھیچ کەس و لایەنێک نەتوانآ ھەرەشەی دورخستنەوەی ئەو حزبە بکات لە ھەڵەبجە ، بەتایبەت وەک لەسەرەوە ئاماژەمان پێدا کە ئەم حزبە خاوەنی ئەوەندە سەروەرییە لەمێژووی ئەم شارەدا بتوانآ ئەوە بکات و دەشیکات ئەگەر ئیرادەیەکی ڕاستەقینە ھەبێت
11/2/2015