د. سه‌ردار قادر
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌رزش په‌یداكردن له زۆنگێكی بێمتمانه و بێمیهر و بهرژوهندیسازدا
هاوكێشه مه‌ترسیداره هه‌ڵكشاوه‌كان
ئه‌و ده‌مه‌ی كه ڕاپه‌ڕین بۆ یه‌كه‌مینجار له ولاَتانی عه‌ره‌بی ڕوویداو یه‌كێك بوو له موعجیزه‌كانی سه‌ده، كه پێشتر ڕووی نه‌دابوو، ئه‌وه‌ی كه گه‌لان به ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆیان كرد، به كۆڵۆنیالیستهكانیان نه‌كرد، كه زیاتر له نیو سه‌ده له‌ژێر چاپۆكی ئه‌واندا بوون، ئه‌وان خۆیان ڕۆیشتن، هه‌رچه‌نده له میانه‌ی كوده‌تاوه بوو، دواتریش سه‌رجه‌م كوده‌تاكان ناونران شۆڕش. به‌ڵام وه‌ك سروشتی كۆمه‌ڵگاكانی دنیای دواكه‌توو شۆڕشه‌كان زۆرن، زوو زوو هه‌ڵده‌چن و قووت ده‌بنه‌وه، به‌ڵام دواتر خۆره‌یان لێده‌داو سهرهداوهكانیان وون ده‌بن، ئه‌وانه‌ی كه ده‌یان ساڵ دژی ستهمكارو داگیركارێك جهنگاوو شۆڕ‌شیان كردووه، زۆر ده‌گمه‌ن بوون بتوانن ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كورتیش بووبێ، حوكمی خۆیان بكه‌ن، چونكه دواتر دووبه‌ره‌كی و جه‌نگی ناوخۆ هاتۆته كایه‌وه‌و هاوكێشه‌كان زۆر‌و لێڵبوون و ته‌میش ته‌نگی به كه‌شه هه‌ڵچنییوه.
ئه‌و ڕاپه‌ڕینانه له هه‌ندێ وڵات‌دا كه ڕوویاندا خۆرسك بوون و هیچ فاكته‌رێكی ده‌ره‌كی ڕۆڵی یاریده‌ده‌ری تێدا نه‌بینیبوون، تایبه‌تیش تونس و میسر، به‌ڵام دواتر به‌ر له‌و لێشاوه گیراو چیتر بوار نه‌درا هاوكێشه‌كان خۆرسكانه له‌م ناوچه‌یه‌دا بێنه كایه‌وه، به‌ڵكو ده‌بێ به‌پێی خواسته‌كان دروستبكرێن و بێنه ئاراوه، تا دژوار ده‌رنه‌چن له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی و سستمی ئاسایش كه ده‌وڵه‌تانی زلهێز بۆ ئه‌م زۆنه‌یان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڕیار داوه. تا ئێستاش هاوكێشه‌كان له هه‌ڵكشاندان، به‌ڵام چیتر خۆرسك نین، به‌ڵكو به‌رنامه‌یه‌كی ستراتیژی تایبه‌ت له‌و
دیویانه‌وه هه‌یه، دۆزه‌كه، ڕووداوه‌كان، بزاوتی سیاسی، دیارده‌كان ئه‌و ڕاستییه ئه‌سه‌لمێنن.
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی جیوگرافیای سیاسی
پێده‌چێ جیوگرافیای سیاسی ناوچه‌كه پێویستی به چاوپێداخشاندنه‌وه هه‌بێ، ئه‌و ده‌مه‌ی به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا دروستكراوه خانه‌واده‌كان بچووك و كه‌مبوون، ژیانیش ساده بوو، برا گه‌وره‌كانیش بڕیاریان ده‌دا و چاره‌نووسی گچكهكانیان یه‌كلایی ده‌كرده‌وه، تا هه‌نوكه خه‌ریكه ته‌مه‌نی ئه‌و جیوگرافیا سیاسییه‌ی ده‌وروبه‌رمان ده‌گاته سه‌د ساڵ، ئیتر نه‌وه‌كانی دواتر له‌وانی پێشوو ڕایه‌كی تریان هه‌یه‌و چیتر براگه‌وره‌كانی ناوچه‌كه له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا بڕیار ناده‌ن، نه‌وه‌كانی تازه به هاریكاری دۆستانی دوور‌و نزیك خه‌ریكن ئه‌و جیوگرافیا سیاسییه نۆژه‌ن ده‌كه‌نه‌وه. له خودی سروشت و ماهیه‌تی نۆژهنكردنهوهشدا پێویستبوون و كات و شوێن و ئاره‌زوو و توانا‌و دانایی ڕۆڵی خۆیان ده‌گێڕن، به‌ڵام له‌سه‌رووی ئه‌و فاكته‌رانه‌وه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه خودی مۆدێلی نوێ و هاوچه‌رخ و گونجان له‌گه‌ڵیدا سه‌ر مه‌شقی هه‌موویانه.
قۆناغه‌كانی هه‌ڵكشانی پێگه‌ی كورد
1. دیفاكتۆی دوای ڕاپه‌ڕین
دوای ڕاپه‌ڕینی گه‌لی گورد له ئازاری 1991 دژی سته‌مكاری رژێمی حزبی به‌عس، ئیتر كورد چووه قۆناغێكی نوێوه، له‌و ساته‌وه كورد له‌و ناوچه‌یه‌ی كه تیایدا ده‌ژی و نزیكه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی ڕووبه‌ری كوردستانی باشووره، سه‌ربه‌خۆیه، واته نه‌وه‌یه‌ك له كورد هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی تری بێجگه له‌وه‌ی كوردی نه‌بینیوه‌و نایناسێت، ئه‌مه‌ش له‌ڕووی به‌هاییی و كه‌سێتیه‌وه خاڵێكی پۆزه‌تیڤه، به‌ڵام ئه‌و نه‌وه‌یه ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتێكدا ده‌كات كه له بواره جیاجیاكانی حوكمداریدا به هیچ ئاكامێكی نه‌گه‌یاندووه.
ویستگه‌یه‌كی تری ئه‌و قۆناغه بڕیاری 688ی ئه‌نجومه‌نی ئاساییشه كه له ڕووی به‌كارهێنانی هێزه‌وه دژ به كورد، زۆر ئیجابی بوو، چونكه كورد له‌و ڕووبه‌ره ئازادكراوهدا ده‌توانێ به‌بێ ترس بژی و له ڕوانگه‌ی بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه ده‌پارێزرێ. به‌مه‌ش پێگه‌ی كورد له‌سه‌ر سێ ئاست چه‌سپی و په‌ره‌ی سه‌ند، ئه‌وانیش: له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی هێزو ده‌زگا كارگێڕیه‌كانی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی له سێ شار له كۆی چوار شاری كوردستانی باشوور، وای له سه‌ركردایه‌تی كورد كرد كه به مه‌جبوری بیر له خودبهڕێوهبهری بكاته‌وه، له‌و میانه‌یه‌شه‌وه هه‌ڵبژاردن و حكوومه‌تی هه‌رێم هاته
كایه‌وه، ئاستی دووه‌م: مامه‌ڵه‌ی ڕیكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییه‌كان و حكومه‌ته‌كانی دنیا‌و ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌و حكومه‌ته نوێیه یاخود به زاراوه سیاسییه واقعییه‌كه كارگێڕییه خۆجێییهكه كه كورد بۆ خۆی دروستیكردبوو. هه‌ر له‌و نێوه‌نده‌شدا نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌و ده‌مه‌دا سه‌رپه‌رشتی چه‌ندان كاروباری هه‌رێمه‌كه‌ی ده‌كرد، بوترس بوترس غالی كه ئه‌و ده‌م ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بوو له په‌رتووكه‌كه‌یدا به‌ناوی " بنا‌و السلام والتنمیه 1994 تقریر عن أعمال المنڤمه الدولیه من الدوره 48 إلی الدوره للجمعیه العامه، اڵ‌مم المتحده، 1994، نیویورك." له لاپه‌ڕه 205دا نوسیویه‌تی: "ژماره‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تا 30/6/1994 له عیراق كه بۆ مه‌به‌ستی پاراستنی ئاشتی هاتبوون 1149 كه‌س بوون، هه‌ر له‌و میانه‌وه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چه‌ند كارمه‌ندێكی ته‌رخان كردبوو بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری مرۆیی له سێ پارێزگای كوردی سلێمانی، هه‌ولێر، دهۆك، چونكه ئه‌و ناوچانه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی مه‌ركه‌زیدا نه‌مابوون، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌و سێ پارێزگایه له‌لایه‌ن حه‌وت كارمه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی و نۆزده كارمه‌ندی ناوخۆییه‌وه به‌ڕیوه‌ده‌برا". ئاستی سێیه‌م: پاراستنی بوو له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه، به‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر كوردی بێ‌ترس كرد، له‌وه‌ی كه ده‌یكا. گه‌رچی سه‌ركردایه‌تی كورد له ئاستی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه نه‌ته‌وه‌ییه‌دا نه‌بوو، كه بۆی هاتبووه پێش.
له‌م قۆناغه‌دا ئه‌وه قووتبوویهوه كه دۆزی كورد بووه دیفاكتۆیه‌ك هه‌م له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌تی خۆی، هه‌م له‌سه‌ر ئاستی جیوگرافیای سیاسی، هه‌م له‌سه‌ر ئاستی كه‌سێتی مه‌عنه‌وی، كه وایكرد دوای ڕووخانی حیزبی به‌عس له عیراق هێزو یه‌كه سیاسییه نوێیه‌كان نه‌توانن تێیپه‌ڕێنن و به‌رچاوی نه‌خه‌ن.
2. ده‌ستوری هه‌میشه‌یی 2005ی عیراق
بۆ یه‌كه‌مین جار بوو له یه‌كێ له ده‌ستوره‌كانی ده‌وڵه‌تانی كوردستانی پارچه‌بوو به‌سه‌ریاندا، هه‌رێمێك له ڕووی یاساییه‌وه به‌رجه‌سته ببێ، بێگومان ئه‌و به‌رجه‌سته‌بوونه هه‌م له‌سه‌ر ئاستی جیوگرافیاو هه‌م له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه بوو، خۆ ئه‌گه‌ر پێش ڕووخانی سه‌ددام ئه‌و هه‌رێمه نه‌بوایه هه‌رگیز ئه‌وانی تر ئه‌و بواره‌یان نه‌ده‌دا، به‌و پێیه‌ش هه‌رێم له چوارچێوه‌ی جیوگرافیای سیاسی عیراقدا كه تا هه‌نووكه، ئێمه به‌شێكین له‌و، توانی هه‌ندێ ڕه‌فتاری فه‌رمی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم ده‌رهه‌ق به ده‌ره‌وه بكات و له‌ناوخۆش تایبه‌تمه‌ندی پارێزراوه به پێی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عیراقی 2005. ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئاستی یاسای نێوده‌وڵه‌تی بواری پێدراوه‌و ده‌توانێ چه‌ندان مامه‌ڵه‌و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هاوشێوه‌كانی خۆیدا له‌سه‌ر ئاستی دنیا ببه‌ستێ.
3. شه‌ڕی تایه‌فه‌گه‌ریی و مه‌زهه‌ب
ئه‌و ده‌مه‌ی كه پارسه‌نگی هاوكێشه‌كان له عیراقدا لار بووبوو، جه‌نگی ناوخۆ‌و مه‌زهه‌بی و تایه‌فه‌گه‌ری ڕه‌واجی په‌یدا ده‌كرد، كورد بێلایه‌ن بوو، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو كه چه‌ندان جار له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی كورده‌وه دووپات ده‌كرایه‌وه، ئه‌گه‌ر جه‌نگی مه‌زهه‌بی به‌رپابكرێ ئێمه جیاده‌بینه‌وه. له‌و نێوه‌نده‌دا كورد له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی، پێگه‌یه‌كی تری په‌یدا كرد، چونكه تاكه هێز كه به‌بێ باكگراوندو ئه‌ژمارده مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرا، ئه‌و بوو، له دوو ڕه‌هه‌نددا ئه‌و پێگه‌یه‌ی په‌یدا كرد، ئه‌وانیش: له‌ناو وڵات‌دا تاكه هێزو لایه‌ن كه ده‌توانرێ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵدا
ببه‌سترێ و ده‌شێ گوتاری سیاسی له‌گه‌ڵدا بگوزهرێندرێ ئه‌و بوو، ئه‌وانی تر تا سه‌ر ئیسقان به ناڕاسته‌وخۆیی له‌و جه‌نگه‌دا نقووم ببوون، دووه‌م ڕه‌هه‌ندیش هه‌ر ئه‌و بوو كه هه‌م تروسكاییه‌كی ده‌دا به عیراقێكی سه‌قامگیرو یه‌كپارچه، هه‌م فاكته‌رێكیش بوو بۆ گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیریی و هاوسه‌نگی نێوان دوو لایه‌نه تایهفهگهرو مه‌زهه‌به‌كه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه له دوای ساڵی دوو هه‌زاره‌وه حوكمداری له كوردستان مانایه‌كی تری په‌یدا كرد‌و، ئه‌زمونه‌كه‌ی پێشكه‌وتوو تر‌و جودا بوو له‌وه‌ی پاش ڕووخانی صه‌ددام، هاته كایه‌وه.
4. فاكته‌ری نه‌وت
تا ساڵی دوو هه‌زار ته‌نها یه‌ك كۆمپانیای بیانی له هه‌رێم هه‌بوو، ئه‌ویش توركی بوو، به‌ڵام ئه‌و ڕیژه‌یه دوای سێ ساڵ گه‌یشته په‌نجاو نۆ، ڕۆژ دوای ڕۆژ هاتنی ئه‌و كۆمپانیا بیانیانه زیادیان ده‌كرد، به‌ڵام له‌دوای ساڵانی دوو هه‌زارو پێنج كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانیش په‌یتا په‌یتا ده‌هاتنه ئێره، ده‌بوونه وه‌به‌رهێن، شوێنانی تریان جێده‌هێشت، گرێبه‌ستی نوێیان له‌گه‌ڵ هه‌رێم ئیمزا ده‌كرد، خۆیان ده‌دایه به‌ر ته‌شه‌رو هه‌ڕه‌شه‌كانی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی، تا كار گه‌یشته ئه‌و ڕادده‌یه‌ی كه له هه‌ره ده كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی بواری وه‌به‌رهێنانی نه‌وت له‌سه‌ر ئاستی جیهان چواریان هاتنه ئێره، له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه بوو كه خودی ئه‌و كۆمپانیایانه چواریان سه‌ر به ده‌وڵه‌تانی خاوه‌ن ڤیتۆن له ئه‌نجومه‌نی ئاساییش.
گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌و پێگه‌یه دوو ڕه‌هه‌ندی په‌یدا كرد: له‌لایه‌ك بووه مایه‌ی نزیكبوونه‌وه‌و په‌ره‌سه‌ندنمان و هاتنی دۆستی نوێ تایبه‌ت له ووڵاتانی گه‌شه‌سه‌ندووه‌وه بۆ ئێره‌و دۆزینه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له‌م هه‌رێمه‌دا. له‌لایه‌كی تریشه‌وه بووینه مایه‌ی زه‌مینه بۆ ململانێی هه‌ندێ ده‌وڵه‌ت، هه‌ر چه‌نده ئه‌مه گوته‌یه‌كی تازه نییه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان خۆمان هه‌ین و هه‌ر خۆشمان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ململانێیه‌دا ده‌كه‌ین، تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی ئیران و ده‌وڵه‌تانی خهلیجن. له‌و باره‌یه‌وه كونسوڵی توركیا محمد ئاكیف له هه‌رێم ده‌ڵێ: 2656 كۆمپانیای بیانی له هه‌رێم هه‌یه.
كه 1226 یان توركین به‌م شێوه‌یه: له دهۆك 185 له هه‌ولێر 870 له سلێمانی 175. هه‌ندێ كۆمپانیای تری توركی به‌ناوی تره‌وه كار ده‌كه‌ن هه‌ر بۆیه ژماره‌كه نزیكه‌ی 1500 كۆمپانیا ده‌بێ، كه‌واته 46% كۆمپانیا بیانیه‌كان له هه‌رێم توركین. ئاڵوگۆڕی توركیا عیراق له ساڵی 2013 زیاتر له 12 ملیار دۆلار بووه، له 70%ی ئه‌و ڕێژه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانه، واته 8 بۆ 8.5 ملیار دۆلار. بۆ نموونه له بواری وه‌به‌رهێنانی نه‌وتیش، ته‌نها كۆمپانیای تاقه‌ی ئیماراتی پلانی هه‌یه به بڕی 1.2 ملیار دۆلار كێڵگه‌ی ئه‌تروش په‌ره‌پێبدات و نه‌وت و غازی سروشتی لێ به‌رهه‌م بهێنێت، بڕیاره له ڕۆژێكدا 30 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م بهێنێت تا ده‌گاته 100 بۆ 120 هه‌زار به‌رمیل. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه خودی وڵاتی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كه‌م وڵاتی وه‌به‌رهێنه له هه‌رێمی كوردستان له نێو ئه‌وانی تردا، ته‌نانه‌ت به توركیا‌و ئێرانیشه‌وه.
5. فاكته‌ری دیبلۆماسی
ئه‌مه یه‌كێكی تره له فاكته‌ره پڕ بایهخهكان كه پێگه‌ی كوردی به‌رجه‌سته‌و پته‌وكردووه، ئه‌وانی تر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان لای ئێمه دۆزیه‌وه، ئێمه‌شی به جیهان ناساند و پێگهمانی په‌ره‌سه‌ندووتر كرد، تا دۆزه‌كه گه‌یشته ئه‌و قۆناغه‌ی كه له ڕوانگه‌ی واقیعه‌وه دان به بوون و بونیادی سیاسیمان بنێن وه‌ك یه‌كه‌یه‌ك له‌نێو یه‌كه‌یه‌كی گه‌وره‌تردا، ئه‌مه‌ش ڕاستییه‌كه كه له یاسای نێوده‌وڵه‌تی و تایبه‌ت له بابه‌تی دانپێدانان دا ئه‌و بابه‌ته یه‌كلایی بۆته‌وه كه كردنه‌وه‌و به‌ستنی په‌یوه‌ندی كونسوڵگه‌ری له نێوان لایه‌نه‌كاندا جۆرێكه له دانپێدانانی واقعی، هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه تا ئێستا نزیكه‌ی سی كونسوڵگه‌ری وڵاتان له پایته‌ختی هه‌رێم هه‌یه. ئه‌وه‌ش پێگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ره‌و پێشه‌وه برد.
6. جه‌نگی دژه‌تیرۆر
ئه‌م ڕه‌هه‌نده‌یان سه‌باره‌ت به پێگه‌ی كورد پێویسته له‌سه‌ر چه‌ند ئاستێك له‌باره‌یه‌وه بدوێین، ئه‌وانیش:
أ- یاسای تیرۆر له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه ده‌ركراو باس له بنبڕكردنی كۆمه‌كی ده‌كات بۆ ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و بلۆككردنی پاره‌كانیان، دواتریش بڕیاری 1373 ی ڕۆژی 28/9/2001 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، كه وه‌ك تاوانی نێوده‌وڵه‌تی تیرۆر ئهژماردهكراو به‌ره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیش بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی پێكهێنرا. ئه‌گه‌ر تیرۆر وه‌ك تاوانێكی نێوده‌وڵه‌تی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێ و كراوه‌ته تاوانێكی جینائی، ئه‌وا دوو ڕه‌هه‌ند تیایدا قووت ده‌بێته‌وه، ئه‌وانیش: سه‌روه‌ری و هه‌ژموونی وڵاتان ده‌به‌زێنێ و به مه‌به‌ستی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه زیاتر له‌گه‌ڵ كارایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی دێته ناوه‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌و كارایه ده‌وڵه‌تیش نه‌بێ، چونكه لایه‌نی به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌ت نییه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه وه‌ك ڕه‌هه‌ندی دووه‌م بریتیه له ڕێگه‌پێدانێكی پێشوه‌خت، بێ گه‌رانه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌مه‌ڕ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تیرۆردا. كه‌واته ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌یه‌ی ده‌وڵه‌تان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم هیچ دژوارییه‌كی نییه له‌سه‌ر ئاستی یاسای نێوده‌وڵه‌تی، هه‌ر بۆیه زۆر به ئاسانی و ساده‌یی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.
ب- سه‌نته‌ری ڕِِووبهڕووبوونهوه
ئێمه ئێستا سه‌نته‌ری ڕووبهڕووبوونهوهین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆمه‌كی ده‌كرێین، ده‌نا ئه‌و مامهڵهیهمان له‌گه‌ڵدا ناكه‌ن، چونكه جۆرێك له‌و مامه‌ڵه‌یه هه‌ستیاره‌و ئه‌و دۆزه‌ی ئێستا نه‌بێ هه‌رگیز حكومه‌تی مه‌ركه‌زی سه‌ری بۆ ناله‌قێنێ، ماهیه‌تی كردنی حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ك سه‌نته‌ری ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه دوو ڕه‌هه‌ندی تێدایه: ڕه‌هه‌ندی یه‌كه‌م هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ره له‌گه‌ڵ حكومه‌تی مه‌ركه‌زی پێویستی به ڕێككه‌وتن هه‌یه‌و به‌هۆی په‌یوه‌ستداری مهركهزیشهوه به هه‌ندێ ده‌وڵه‌تی ناوچه‌و دنیا كاره‌كه قورستر‌و ئاڵۆزتر ئه‌كات، تایبه‌ت روسیا‌و ئێران. ڕه‌هه‌ندی دووه‌میش نه‌بوونی گرفته له به‌سه‌نته‌ر كردنی كورد بۆ جه‌نگی دژه‌تیرۆر، كه له لایه‌ك پرسی نه‌ته‌وه‌یی به‌هێز ده‌كات و له‌لایه‌كی تریشه‌وه هیچ دژوارییه‌ك له‌سه‌ر ئاستی هه‌ژموون و سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تان و به پرسكردنی دۆزه‌كه لای ئه‌نجومه‌نی ئاساییش نایه‌نێته ئاراوه.
خودی بابه‌تی به سه‌نته‌ر كردنی جه‌نگێكی نێوده‌وڵه‌تی دژه‌تیرۆر، پێگه‌یه‌كی تر ده‌داته كورد‌و پرسه‌كه‌ی له عیراقدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه گرنگه خوازیاریین ئه‌و به سهنتهركردنه ته‌نها بابه‌تی جه‌نگ نه‌بێ و دواتر هه‌مان په‌ندی مێژوویمان بۆ دووباره بكه‌نه‌وه، كه ئێمه ڕێكخراوێكی خێرخواز نین و سیاسه‌تیش به‌ده‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی هیچی تر نییه‌و نهیگایاندووه. ئه‌مه ئه‌و مه‌سه‌له مه‌ترسیداره‌یه كه ده‌بێ سه‌ركردایه‌تی كورد به جدییی بیری لێبكاته‌وه‌و ڕه‌هه‌نده‌كانی هه‌ڵبسه‌نگێنێ و پێشهاته‌كان بخوێنێته‌وه. ئه‌م بهسهنتهركردنه پێگه‌یه‌كی كاتییه، ئه‌گه‌ر نهبهسرێتهوه به ئاكامێكی دروست.
ت- میحوه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان
له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان پێگه‌مان له هه‌ڵكشاندایه، له‌لایه‌ك هه‌ر وه‌ك باسمان كرد نزیكه‌ی سی كونسوڵگه‌ری وڵاتانی دونیا له پایته‌ختی هه‌رێم هه‌ن، كه ئه‌مه‌ش جۆرێكه له دانپێدانانی واقعییانه به‌م هه‌رێمه، له‌لایه‌كی تره‌وه هاتنی وه‌فدو نوێنه‌رایه‌تی و كه‌سایه‌تییه دیبلۆماسیه‌كان و كه‌سانی پله یه‌كی وڵاتان و هه‌ماهه‌نگی و پشتیوانی بۆی، نیشانه‌ی هه‌ڵكشانی پێگه‌كه‌یه‌تی. له‌به‌رامبه‌ریشدا، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم هه‌مان مامه‌ڵه‌و ڕه‌فتاری دیبلۆماسی بۆ به‌ره‌وپێشچوون و زێتر بهسهنگكردنی پێگه‌كه‌ی بخاته‌ڕوو، تا به خۆیه‌وه زانیاری و هه‌ڵوێست و پێداویستیه‌كانی به ئه‌وانی تر بگه‌یه‌نێ، خودی ڕۆڵبینین به‌و شێوه‌یه كه خۆت نوێنه‌رایه‌تی خۆت له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ‌و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی بكه‌یت، نیشانه‌ی سه‌نگینیی پێگه‌یه، له‌وه‌ش زیاتر گرنگتر ئه‌وه‌یه كه مه‌رجه په‌یوه‌ندییه‌كانمان زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و نێوه‌ندانه بكه‌نه‌وه كه كاریگهرترینیانن له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌و جیهان.
پ- كۆمه‌كیكردن
هه‌رچه‌نده كۆمه‌كیه‌كان له كاتی جه‌نگدا زیاتر نیشانه‌ی سه‌رخستنی به‌ره‌و هاوكارانی دۆستانه، له‌وه‌ش زیاتر سیمای ته‌كتیكیان پێوه‌دیاره‌و هیچ مسۆگهرییهكیان نیه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ش ئه‌مێنێته‌وه كه ئه‌و لایه‌نه‌ی هاوكاری و كۆمه‌كی ده‌كرێت چه‌ند لێیان سوودمه‌نده‌و له میانه‌یانه‌وه پرسه‌كه‌ی به‌ره‌وپێش ده‌بات و زیاتر له‌و مانایانه‌یان پێده‌به‌خشێ كه كه‌ره‌سه‌ی خاوی تهقێنراوی جه‌نگ بن و ده‌بێ له جه‌سته‌و بونیادی دوژمن‌دا ساغبكرێنه‌وه. ئه‌مه ئه‌و مه‌ترسییه‌یه كه دووچاری سه‌ركردایه‌تی كورد‌و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێته‌وه‌و ده‌بێ باشتر بیری لێبكاته‌وه، كه له‌لایه‌ن خۆیه‌وه چۆن مانایه‌كی زیاتر به‌و كۆمهكیانه ده‌به‌خشێ.
كۆمه‌كیكردنی حكومه‌تی هه‌رێم له‌لایه‌ن دۆستانی ئه‌وروپی و ناوچه‌كه‌وه، چه‌ند ده‌لاله‌تێك له‌خۆی ده‌گرێت، وه‌ك: ئه‌و كۆمهكیانه ئه‌گه‌ر بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی ته‌رازوی هێزیش بێت له جه‌نگدا پێگه‌ی هه‌رێم به‌رزده‌كاته‌وه، مامه‌ڵه‌كردنی ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تی و ده‌وڵه‌تانی زلهێز له‌گه‌ڵ هه‌رێم زیاتر له حكومه‌تی ناوه‌ند كاریگه‌ری زیاتر بۆ به‌رجه‌سته‌بوونی پێگه‌ی دروست ده‌كات، خودی ئه‌و كۆمهكیانه له ئاكامدا ده‌بنه ئه‌وه‌ی كه هه‌رێم له‌سه‌ر هه‌ر دوو ئاستی لوجیستی و هێز له‌جارانی به تواناتر بێ چونكه هه‌ر وه‌ك چۆن به تفاق كۆمه‌كی ده‌كرێ هه‌ر ئاواش به ڕاهێنهرو تفاقی ستراتیژی و به‌رنامه ئاست و تواناكه‌ی باشتر ده‌كرێ. ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كی تری گرنگی ئه‌و نێوه‌نده‌یه، كه پێویسته سه‌ركردایه‌تی كورد بیر له‌وه بكاته‌وه، كه چۆن له كۆتایی جه‌نگه‌كه‌دا، وه‌ك هێزێكی تۆكمه‌و نه‌وعی ده‌كه‌وێته‌وه‌و ژێرخانێكی پته‌وی سه‌ربازی له‌و ئاسته‌ی خۆیدا به‌ده‌ست ده‌هێنێ وه‌ك هه‌رێمێك.
ج- تایبه‌تمه‌ندی و سه‌ربه‌خۆیی له بڕیاردا
له زانستی سیاسه‌ت، تایبه‌ت له بابه‌تی حوكمداری كاتێ باس له سه‌ربه‌خۆیی ده‌زگایه‌ك ده‌كرێ، ده‌ڵێن پێویسته دوو هۆكار هه‌بن بۆ بهمانابوونی سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌وانیش بۆدجه‌و صهڵاحیهته، خۆ هه‌ر كاتێكیش ئه‌و دوو هۆكاره نه‌بوون ئه‌وا پڕۆسه‌ی بڕیار دروستكردن گونجاو ده‌رناچێ. ئێمه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و دوو هۆكاره تا ڕادده‌یه‌كی زۆر بوونیان هه‌یه، بۆیه له زۆر له بڕیاره‌كانماندا سه‌ربه‌خۆین و ده‌چینه پێش.
هه‌ر زۆنگ و كه‌سێك به سه‌ربه‌خۆیی خۆی بڕیاره‌كانی دروستكرد، بێگومان وه‌ك كیانێكی تایبه‌ت و ناپاشكهوتوو بۆ ئه‌وانی تر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ، ده‌بێته هۆكارێكی یاریده‌ده‌ر بۆ زیاتر ناسینی و سه‌نگ بۆ دانانی. به‌ڵام ئه‌و دۆزه هه‌ستیاره‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی تێكه‌وتووه، ده‌بێ زیاتر ووریایی بنوێنێ و هاوسه‌نگی بپارێزێ، ئه‌و ڕاددهیهش كه سه‌ربه‌خۆیی هه‌یه له بڕیاردا پێویسته بایه‌خ و به‌رنامه‌ی بۆ دابنێ و بیقۆزێته‌وه بۆ به‌ره‌وپێش بردنی پرس و پێگه‌كه‌ی، چونكه ئه‌وه‌نده‌مان له‌به‌ر چاو بێت، كه له كاتی قه‌یراندا گوێ له هه‌موو لایه‌ك ده‌گیرێ و به هه‌ندیش وه‌رده‌گیرێن، چونكه هه‌ر لایه‌و مه‌به‌ستی به پایان هێنانی قه‌یرانه‌كه‌یه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی، له پێناو نه‌خزان و خل نهبوونهوهدا ده‌شێ په‌نا بۆ ته‌نها پچكێكیش به‌رن، به‌ڵام دواتر چۆن ڕه‌فتار ده‌كات، ئه‌وه بابه‌تێكی تره، ته‌نها ئه‌وه‌نده دیار‌و جێگییره كه سیاسه‌ت ئه‌مانی نییه‌و هه‌میشه ووریایی گه‌ره‌كه‌و پراگماتیزمیش له‌و نێوه‌نده‌دا سه‌رده‌سته‌ی هه‌موو هاوكێشه‌و بزاوت و ڕووداوه‌كانه.
3/2/2015