فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

سالارمه‌حمودsalar mahmud 

گوتاری مانەوەی کوردو دیرۆکی گیانبازی ئەم گەلە، تەژیە لە چیرۆکی سەرسوڕ ھێنەر. پرسیاری جدی لەدوای ئەم نەسرەوتن تا سەرکەوتنەی کۆبانی، دەشێ ئەوە بێت ئایا لە کۆنەست و زاکیرەی ئەم نەتەوەدا ئەم نەبەردیە چەند بەبەرزیەوە دەمێنێتەوە. ئایا وانەکانی یەکێتی گەل و خاک لە ماوەی بەگری لە کۆبانی و ( ھێزی پشتیوان) واتە پێشمەرگە لەگەڵ ھاوخەباتەکانیان ( یەپەگەو یەپەژە)، تا چەند دەبنەوە بەھوێنی تەبایی و برایەتی نێوان براکان و خوشکە شەڕڤانەکان؟ ئەمانە ئەو پرسیارە جدیانەن دەبێت ھەر لەم ساتەوەختی پیرۆزبایی نامانەوە لەخۆمانی بکەین و، شێوازێکی نوێ لەم قۆناغە نوێیەدا ببنە توێشوی کاروانی خەباتی ئایندەمان بۆ بەدیھێنانی سەرکەوتنی یەکجارەکی و گەیاندنی پەیامی نەتەوە دەگەمەنەکەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست (کورد) بە کۆی کۆمەڵی مرۆڤایەتی. ئەمڕۆ مرۆڤایەتی ھاوسۆزێکی کەم وێنەیە لەمێژووی خەباتی گەلەکەماندا. چۆن ئەم ھاوسۆزییە فۆرمەڵ دەکرێت بۆ پشتیوانی بەردەوامی دوای جەنگی دژە تیرۆر بەمەبەستی بەدەستھێنانی بڕیاری نێودەوڵەتی لەچارەنووسی گەل و نیشتمانەکەمان.

ئەمە ساتەوەختە ھەستیارەکەیە کە چۆن بتوانین فاکتەری ناوخۆییمان بەھێزتر بکەین و ھاوتەریب لەگەڵ فاکتەری دەرەکیدا یەکانگیر دەبن. ئەم پرۆسەیە خوێنی نوێ و میکانیزمی نوێ و دیدی نوێی گەرەکە. سەرجەم ھاونیشتمانیان ئەوە لە ھێزە کوردستانیەکانی ھەر چوار پارچەکە دەخوازن. دیمەنەکانی کۆبانی و دەڤەرەکانی تریش کە داستانی گەورەیان تیا تۆمار کرا سەلمێنەرەوەی ئەو پەند و گوتارانە کە متەنەورەکانی کورد لەمێژەوە دەیدەن بە گوێی ھێە سیاسیەکان و سەرکردایەتی سیاسیی کورددا لەو ساوە بۆ ئێستا. کەوابێت سەرەتاکانی ئەم دەرکەوتانە بۆ ھەمووان پەندی تازەن. نەسرەوتنیش گرەوی سەرکەوتن بەداوی خۆیدا دەھێنێت.

کورد ھەموو پەرچەمە رەش و داگیرکاریەکانی بەرە بەرە نەوی کردو ئاڵاکەی پێشەواش ھەر بەبەرزیەوە دەشەکێتەوە. ئەم شەکانەویە دەبێت لە رێگادا بێت تا دەیبینە ناو گوڵەنگی پەرچەم ئاڵاکانی گەلانی تر لەئەنجومەنی گەلانداو بەفەرمی ھەموو دەوڵەت و ناوەندەکانی دونیا دانی پێدە دەنێن و شتێک سەر نەوی دەکەن بۆ ئەو نادیدەگرتن و ستەمەی لە گەل و نیشتمانی ئاڵا چوار رەنگیەکەی کوردستانیان کردوە. ناشێ ئەو وتەیە لەبیر بکەین کە بەناو سیاسیە چاوکراوەکەی تورک (ئەردۆغان) دەیگوت کۆبانی ھەر دەکەوێت. رۆژگاری کوردو خوای کوردان، لەبەرەی راستی و نەکەوتندا کۆباێی کردوە سیمبوڵی نەبەزین و بەزاندنی خەونی نەزۆکی داگیرکەرانی کوردستان. مەبەستمە بێژم کۆبانی وەک چۆن وانەیەکی نوێیە بۆ خاوەن ماڵ، ئاواش پێویستە وانەیەکی تاسێنەر بێت بۆ ئەو نەیارانەی کەھێشتا لە خوی غەفڵەت و لەخۆباییبوندان.

29/1/2015

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان