فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

komarixwaz logo 1 

    هاۆنیشتمانە بەرێزەکان

خەلکی خۆراگر و مافخوازی کوردستان

هەروەکی بینرا دوای چەندین مانگ شەری مقاومەت و خەبات، وە خۆراگری و قارەمانیەتی یەکینەکانی "ی پ گ"، و "ی پ ژ"، و بەشداری پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان له بەرەی شەری دژ بە رەش پوشانی جەهل و نادانی کە بەشێوەیەکی درندانە وە لە ژێر ناۆیی ئیسلام‌دا، جینایەتی دژ بە مرۆفایەتیان خوولقاند و بوون بە هۆی وێرانی و کاۆلکاری شار و گووندەکان و قەتل و عامی بە کۆمەل و شەهید و بریندارکردنی هەزاران کەس لە خەلکی بێدەرەتانی کوردستان، سەرئەنجام دوای ١٣٣ رۆژ مقاومەتی جانانە بە هۆی زەبری پۆلاینی گیان لەسەردەستەکانی کوردستان، توانرا هێزی حەق و ئاشتی و ئاشتەوایی کوردان، بەسەر هێزی نگریسی و جەهەنەمی داعەش و داعەشەکان‌دا سەرکەۆتن دەستەبەر بکات و مژدەی رزگارکردن و سرینەوەی شاری کۆبانی لە هێزی جەهەنەمی داعش بە خەلکی کوردستان و گشت ئاشتیخوازانی جیهان رابگەێنێ.

شەری مقاومەت و سەئەنجام سەرکەۆتنی هێزەکانی کوردستان بە پالپشتی هێزی ئاسمانی وەلاتانی هاۆپەیمانی دژ بە داعەش، جاریکی دیکه ئەوەیان سەلماند که کورد بۆ پاراستنی بست بە بستی خاک و نیشتیمانەکەی و هەروەها لەپێناۆ دەستەبەرکردنی ئامانج و ئاواتەکانی، له هیچ هێرش و درەندەیی، تاوانکاری و تالانکاریەک سل ناکاتەوه و هاۆدەنگ و هاۆهەنگاۆ، وه دەگەل‌یەک و له پشت‌یەک، بەرەۆپێشەوه هەنگاۆیی چارەنووسساز هەلدێنێ.

شەری داسەپاۆیی داعەش دژ بە کوردان، دەگەل ئەوەش کوردستان و کوردی تووشی وێرانی و قەتل و عام و شەهید و بریندارکردنی هەزاران کەسی بێ دەرەتان کرد، بەلام لەبەرمبەریشدا، خێری ئەم شەرە ئەوە بوو کە خەۆنی مێژوویی یەکانگیری و یەکگرتنی ریزەکانی کوردی لەسەر عەرزی واقیع و دژ بە نەیاران و دووژمنان وەدی هێنا، بۆیە له مەۆدوا کورد دەتوانێ ئیدعا بکات کە: نەک چیا و شاخ و دەشت و پێدەشتەکانی کوردستان دوستی دیرینه و لەمێژینەی کوردانن، بەلکوو ئێستا زۆر لە وەلاتانی جیهانی کە بۆ دروستکردنی پەیوەندی دوستانە دەگەل کوردان، لەیەکتر سیبقەت دەگرن و بەفەرمی رادەگەیەنن کە له تەنیشت داوا رەواکانی کوردن، دۆستی کورد و کوردستانن.

بەلێ کوبانی به هۆی هەۆل و ماندوبوونی زۆر له هەوالانی "ی پ گ" و "ی پ ژ"  و پێشمەرگەکانی کوردستان رزگارکرا، بۆیە بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، بە بۆنەی رزگار بوونی کوبانی روو لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە شەرڤانان و پێشمەرگە و هیزی پیشتیوان، وە له گشت ئەۆ خەلکانەی له دور و نزیکەوە شار و وەلاتەکەیان پاراستوه، وە یان بەشێوەیەک لە شێوەکان پشتیوانیان لیکردون، پیرۆزبایی ئاراستە دەکات و هێواخوازە رزگاربوونی کۆبانی ببێتە هەوێنێ دروستبوونی ئیرادەیەکی پۆلاینی کوردان، لەپێناۆ رزگاری هەموو خاکی کوردستان لە ووجودی داعش و داعشەکان.

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، دەگەل ئاراستەکردنی سلاۆ لە گیانی پاکی گشت ئەۆ پێشمەرگه و شەرڤان و قارەمان و خۆبەخت کراوانەی، کە له سەنگەری شەری دژ بە داعش‌دا گیانیان لەپێناۆ پاراستنی خاک و نیشتمان‌دا بەخت کردووە، هاۆدەردی و هاۆخەمی خۆی دەگەل گشت کەس و کاری شەهیدان رادەگەیەنێ و هیوای لەشساغی و جێگیربوونەوەی تەندروستی بۆ گشت برینداربووانی بەرەکانی شەر دەخوازێ، و هەرئاواش هێواخوازە خۆێنی شەهیدان و ماندووبوونی هەموو تێکۆشەرو ئازادیخوازان، ببێتە هەوێنی دروستکردنی ئایەندەیەکی گەش و زیرین و درەۆشاوە، بۆ نەتەوەی کورد و خاک و نیشتیمانی کوردان.

به هیوای رزگارکردن و سرینەوەی هەموو ناۆچەکانی دیکە لە ووجودی هێزی ئەریمەنی داعش،

سەرکەوێ خەبات و خۆراگری شەرڤانان و هەموو هێزی پێشمەرگەی کوردستان.

 دیسانیش پیرۆزبایی لەگشت خەلکی کوردستان و خەلکی خوراگری و گیانبازی کوبانی و سەرجەم هەڤالان دەکەیین. به هیوای مزگێنی گەشتر و شادتر له ئایەندەیەکی نزیکدا.

شوورای هەماهەنگی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی روژهەلاتی کوردستان

28/01/2015

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان