سەرۆکی کۆمیتەی دەرەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا داوای بە فەرمی ناساندنی پێشمەرگە دەکات
سەرۆکی کۆمیەتی دەرەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا لە ڕێگەی نامەیەکەوە داوای پشتیوانی کۆنگرێسمانە کۆماری و دیموکراتییەکان دەکات بۆ ئەوەی پرۆژە یاسایەک ئامادەبکەن بە مەبەستی پڕچەککردنی هێزی پێشمەرگە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەبێ گەڕانەوە بۆ حکومەتی ناوەندی بەغداد. ئید رۆیز سەرۆکی کۆمیتەی دەرەوەی کۆنگرێسی ئەمیرکا کە سەر بە کۆمارییەکانە، لە نامەیەکدا بە ناونیشانی " بۆ هاوکارە ئازیزەکانمان"، داوا لە کۆماری و دیموکراتییەکان دەکات واژۆ لەسەر پرۆژەیاسایەک بکەن کە بوار بە ئیدارەی ئۆباما دەدات بێ گەڕانەوە بۆ بەغداد هێزی پێشمەرگە پڕچەک بکات. لە نامەکەدا هاتووە" ئێمە داوات لێدەکەین هاوکارمان بیت لەوەی بەخێرایی چەکی ڕەوانەی هاوپەیمانە کوردەکانمان بکرێت." ئاماژەش بەوەشکراوە کە " پشتیوانیکردنی پرۆژەکە لە لایەن هەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتییەوە دەسەڵاتی کاتی بۆ سەرۆک دەڕەخسێنێت کە ڕاستەوخۆ هاوکاری سەربازی
محەمەد هەریری
زانیمان سەلەفیە سینگ تەنگ وئاسۆ کورتەکان دژایەتی هەموو شتێکی چاک وخراپ دەکەن لە نێو ئەو شتانەش نەورۆز، ئەگەر حەدیسێکی لەسەر نە هاتبێت یان سەحابیەك لە بارەوەی نەدوا بێت، یان هەر نەبێت حەدیسێکی زەعیفی لەسەر هاتبێت، وەك مەعلومە حەدیسێکی زەعیفیش لە عەقڵی هەزار عاقڵ باشترە لای قوتابخانەی سەلەفیزم، ئەوە کارێکی چاوەڕوانکراوە، بەڵام ئەوەی چاوەڕوان نەکراوە ئەوەیە بە ناوی ئەکادیمیەت ولە ژێر پەردەی زانستی وبابەتخوازیدا بێیتوو هەمان وڕێنەکانی سەلەفیەکان دوبارە کەیتەوە، وتا سەر ئێسقان پشتگیری لە ئەفسانەکانی دوژمنانی مێژوویی کورد بکەیت وئەفسانەکانی شاهنامە کە پڕاوپڕە لە هەڵەی مێژوویی ولۆژیکی لێت ببێتە پەراوێکی ئاسمانی و سەحیحەکەی بوخاری!! هەر دوێنێ بوو مەلایەك بەدەوری گۆی زەوی دەسوڕایوە بۆ دۆزینەوەی هەر ئەفسانەیەك تا نەورۆز لە کورد داماڵێنێت، بۆیە یەکەم جار گوتی جەژنێکی فارسەکانە وتازیمانەی کوردانە
رەزا شوان
رادیۆ:
رادیۆ وەکو دەزگایەکی بیستن، رۆڵێکی گرنگی لە گەیاندی رۆشنبیری و زانستی و زانیاری گشتی و هەواڵی هەمەڕەنگەدا هەبووە و، هەیە .. بەڵام لە ئەمڕۆدا، کەلێ دەزگای راگەیاندنی گرنگتر و زۆر پێشکەوتووتر هاتوونەتە کایەوە .. کە بە دەنگ و رەنگ و جووڵەوە، بابەتەکان و هەواڵی رۆژانە دەگەیەنێن .. لە ساڵانی سییەکاندا تا حەفتاکانی سەدەی رابردوو، رادیۆ دەزگایەکی هەرە سەرەکی راگەیاندن بوو،لە هەموو ماڵێکدا رادیۆ هەبوو .. رۆڵیکی گرنگی هەبوو لە پێشکەوتنی رۆشنبیری و ئەدەبی وهونەری و زانستی و زانیاری هەمەرەنگەی گشتیدا.منداڵانیش پشکیانلە بەرنەمەکانی رادیۆداهەبوو، بەرنامەی هەفتانەی تایبەتیان بۆ ئامادە دەکردن و پێشکەشیان دەکردن.. بە دەیان گۆرانی و سروودی منداڵان، لە رادیۆدا تۆمارکران و لێدەدران. لە رۆژی (١ / ٧/ ١٩٣٦) دا، بۆ یەکەمین جار ( ئیستگەی رادیۆی عێراق) لە ( بەغدا) کرایەوە. لە ساڵی ( ١٩٣٧) یشدا
هاۆنیشتمانانی بەرێز و خۆشەویست
خەلکی به شەرەفی کوردستان
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی روژهەلاتی کوردستان، به بۆنەی جێژنی نەۆرۆز و هاتنی سالی تازە و نوێ بوونەوەی سروشت و نەۆرۆزی کوردەواری، پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم خەلکی کوردستان دەکات و هێوادارە کە سالی تازە سالێکی پر لە بەرەکەت و خۆشی، کامەرانی و تەندروستی و سەرکەۆتنی تەواۆ خوازراۆ بێت، بۆ گشت لایەک.
لە نامەیەکی هۆشیاریدا ئاژانسی پاراستن و زانیاری هەرێمی کوردستان لەبارەی شەڕی تیرۆر‌و خۆ پاراستنی هاوڵاتیان لە تیرۆر‌و هۆشداری لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو و دکەن. لەو نامەیەشدا هاتووە,تیرۆر هەڕەشەیەکى جیهانیە و لەئێستادا تیرۆر زیاتر لە هەر ساتێکی تر مەترسیە بۆ سەر ئاسایشی هەرێمی کوردستان، هەرچەندە هەرێم ساڵانێکە لەگەڵ ئەو دوژمنە دڕندەیە لە جەنگدایە، وێڕای هەوڵ و پیلانی بەردەوامی تیرۆریستان بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشی کوردستان، بەڵام بەهۆی دڵسۆزی و کارامەیی هێزەکانی پاراستنی هەرێم و بە پشتیوانی و هاوکاری هاونیشتیمانییان، کوردستان بووەتە نموونەیەکی ئارام و سەقامگیر لە ناوچەکەدا.
دەقی نامەکە وەک خۆی
تیرۆر هەڕەشەیەکى جیهانییە و لەئێستادا تیرۆر زیاتر لە هەر ساتێکی تر مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی هەرێمی کوردستان، هەرچەندە
شەریف فەلاح
هەڵەبجە ناوەندی پارێزگای هەڵەبجەیە کە رۆژی 13 ئازاری 2014 لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە فەرمی کرایە چوارەم پارێزگای هەرێمی کوردستان. کۆمەڵکوژیی کیمیابارانی ھەڵەبجە 27 ساڵ لەمەوپێش و لە 16ی ئازاری 1988دا ڕووی دا لە کۆتایی ڕۆژەکانی جەنگی ئێران- عێراق، لەلایەن ڕژێمی بەعسی عێراق و بە سەرپەرشتیی “عەلی حەسەن مەجید” ناسراو بە عەلی کیمیایی شاری ھەڵەبجەی بە گازی کیمیایی کیمیاباران کرا، زیاد لە 5 هەزار ھاووڵاتیی کوردی بێتاوانی پێکھاتوو لە ژن و مناڵ و گەنج شەھید کران و و تێڕای خەڵکی شار و دەوروبەری ئاوارەی ئێران بوون و زیاتر لە 10 هەزار کەس بووە. کیمیاباران کردنی هەڵەبجە بە گەورەترین تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دادەنرێت کە بە گازی کیمیایی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بە دژی نەتەوەی کورد بەکار هێنرا. ئەوکات بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرانبەر ئەم تاوانە دژە مرۆییەی کە دەرحەق بە کورد کرا، هێندەی دیکە رەنج و ئازاری قوربانیانی
حسێن عەبدوڵڵا قادر
بەشداری ئێران لە شەری سۆپای عێراقی بەرامبەر بە هێزەکانی تیرۆریستی داعش لە شاری تکریت پرسیارێکی گرنگ زەق دەکاتەوە کە بریتییە لەوەی ئایا عێراق بە تەواوەتی کەوتووە ژێر کاریگەری سیاسەتەکانی ئێران و لە لایەکی دیکەوە ئەمەریکا چۆن لەم بابەتە دەروانێت. ئامادە بوونی هێزەکانی ئێرانی لەم شەڕە هەر چەندە پەیامێکی گرنگی بە ئەمەریکا دا کە ئێران توانای دەستێوەردانی لە کاروباری ناوچە هەیە، هەر وەکو چۆن لە رابردووش‌دا ئێران بە پەیامەکانی یدکەی وەکو نمونەگەلی سوریا و یەمەن و…هتد ئەمەی سەڵماندووە، بەڵام دەرکەوتنی بەو شێوەیە ئایا زەنگێکی مەترسیدارە بۆ کارتێکەری ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچە یاخود سەرەتای هاوکارییەکی نوێی ئەمەریکا وەکو زڵهێزێک لە ناوچە و ئێران وەکو هێزێکی ناوچەییە. بەرلەوەی وەڵامی ئەو پرسیارە بدرێتەوە، پێویستە چەند شتێک روون بکرێنەوە. بەهێزبوونی داعش لە عێراق هەر چەندە لە ئەنجامی سیایسەتە هەڵەکانی لایەنی
به‌م دواییانه باسوخواسێكی زۆر ده‌كرێت له‌باره‌ی دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی له ڕۆژئاوای كوردستان، به چاودێریی نێوده‌وڵه‌تی. پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا له ڕووی كرده‌ییه‌وه ئه‌گه‌ری دروست بوونی ده‌وڵه‌تێك هه‌یه؟ عه‌ره‌به‌كان و خودی كورده‌كانیش چۆن بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌ڕوانن؟ “محه‌ممه‌د خه‌لیفه” نوسه‌رێكی كوردی ڕۆژئاوایه، له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “له ئێستادا كارده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی له خه‌یاڵ و بیرۆكه‌وه بكرێته واقیع، ئه‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی و به‌سپۆنسه‌ری هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، وه‌ك نمونه‌ی هه‌رێمی كوردستان”. “شه‌لال گه‌دۆ” سكرتێری پارتی چه‌پی دێموكراتی كوردی سوریا، پێی وایه به‌هۆی بارودۆخی ناوخۆیی كورده‌كانه‌وه، ئه‌و بیرۆكه‌یه مه‌حاڵه له ئێستادا جێبه‌جێ بكرێت. له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “بێگومان كوردیش وه‌ك هه‌موو گه‌لانی دنیا مافی چاره‌ی خۆنوسینی هه‌یه، به‌ڵام بارودۆخی ناوخۆیی و دابه‌شبونی نیشتمانێكی پارچه‌كراو، ڕێگه‌نادات هه‌نگاو به‌و ئاراسته‌یه‌دا بنێن”.
حكومەتی رووسیا، شوێنی حەوانەوەی مستەفا بارزانی لە مۆسكۆ بە فەرمی دەناسێنێ و ئەو كەسەی ئێستا لە نێو خانووەكەی بارزانیدایە نرخێكی زۆری لەسەر خانووەكە داناوە، بەو هۆیەشەوە كەس لێی ناكڕێت. بارزانی ماوەی چوار ساڵ لە مۆسكۆ لە ئەكادیمیایەكی سەربازی خوێندوویەتی و بەگوێرەی بەڵگەنامەكان لەوێ ناوی "مامیدۆڤ" بووە. دوای رووخانی كۆماری مهاباد، مستەفا بارزانی لەگەڵ نزیكەی 500 پێشمەرگەی خۆی بڕیار دەدات ئێران جێبهێڵێت و پەنا بۆ یەكێتی سۆڤیەتی جاران ببات. رۆژی 15ی نیسانی 1947 سەرجەم پێشمەرگەكان كۆدەكاتەوە و پێیاندەڵێت "ئەم سەفەرەی ئێمە، سەفەری هات و نەهاتە، برینداربوون و ئازار و ئەشكەنجە و كوژرانی تێدایە، من خۆم نادەمە دەست عێراق، هەر كەس ئامادەیە لەگەڵم بێت با رای خۆی بڵێت". پاش 59 رۆژ بەپێ رۆیشتن و 3 سێ رۆژ مانەوە لەسەر سنوور، دواجار لە 18/6/1947 لە رووباری ئاراس پەڕینەوە ناو خاكی یەكێتی سۆڤیەت و بارزانی
شێرزاد عەزیز/ سەرنووسەری مالمۆکورد
حەفتەی ڕابردوو لە خۆپیشاندانەکەی مالمۆ دژ بە لەسێدارەدانی کوردی ڕۆژهەڵات، چالاکڤانێک ووتی بۆ خەڵکی کورد نایەنە خۆپیشاندان و چالاکیە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانەوە، لە کاتێکا هەموومان کە داوای مافی پەنابەریمان کرد ، ووتومانە پەکەکەین.. پارتین.. یەکێتین... هتد. ساڵی 2004 یەکەم باڵویزی ئێراق پاش ڕووخانی سەدام ، لەسوید کوردبوو. لەمالمۆ کۆڕێکی کوردی بۆ گیرا ، ڕاستە خەڵک هاتبوو ، پاش یەک حەفتە پرسە هەبووە ، دوو ئەوەندەی کۆڕی باڵوێزە کوردەکە خەڵکی تیا ئامادەبووە. کورد هەیە بۆ یەکجاریش نەهاتۆتە یەک بۆنە و چالاکی کوردییەوە.. بیانوویەکی ئامادەیان پێیە کە کورد چی بۆ ئەوان کردووە ، ئینجا دێنە سەر گەندەڵی و ناعەدالەتی لە باشووری کوردستان. دیارە خەڵکانێکی ماندوو هەن لە ڕابردوودا زۆر ماندوو بوون و ئێستا کشاونەتەوە . جا لەبەر ماندوو بوون یان بێ هیوایی بێ مافی خۆیانە... بەڵام کورد هەیە دەوڵەتی کوردی بە 100 دۆلاری ئەو درووست بێ نایکڕێ .. لە ڕۆژێکیشا نیوەی کورد بمرێ ئامادەنییە نیوە ڕۆژێکی
به‌رهه‌م عه‌لی
به‌ره‌به‌یانی دوێنێ، له میحوه‌ری باشووری كه‌ركووك، له‌و هێرشه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ ئازادكردنی (گونده‌كانی سمایلاوا و سه‌خه‌ره) كردی، سێ پێشمه‌رگه‌ی پارتی ئازادیی كوردستان كه خه‌ڵكی شاره‌كانی (سنه و سه‌قز و مهاباد)ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوون، گیانی پاكیان بۆ ئازادیی كوردستان به‌خشی و شه‌هید بوون. له چه‌ند مانگی رابردووش‌دا، هه‌ر له شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعشدا، شایه‌دی شه‌هیدبوونی گه‌ریلای باكور له مه‌خمور، پێشمه‌رگه‌ی باشوور له كۆبانێ، پێشمه‌رگه‌ی رۆژئاوا له زومار بووین. مێژووی بزاڤی ئازادیخوانه‌ی كوردیش، تژییه له‌م رووداوانه، به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی پێشمه‌رگه‌كانی باشوور بۆ شۆڕشگێڕانی چیای ئاگری له باكور و پشتیوانی و به‌هاناوه‌چوونی مه‌لا مسته‌فای بارزانی و هێزه‌كه‌ی بۆ شۆڕش و كۆماری كوردستان له مهاباد، دیارترین دوو نموونه‌ی گیانفیدایی رۆڵه‌كانی كوردستانی گه‌وره‌یه بۆ به‌رگری له خاك و خه‌ڵكی خۆیان.
بەختیار عەلی
“ناسیونالیزم و شوناسی نەتەوەیی لە بەردەم شوناسی دینی و ئەتنی و تایفی دا نەیتوانیوە فاکتەری یەکەم بێت” “ئەو دابەشبوونانەی کە لە دوای سایکس پیکۆ وە هاتوون قووڵترن لەوەی کە سایکس پیکۆ خۆی دروستیکردوە” ئایدۆلۆژیا بۆ دەوڵەتی مۆدێرن لە خۆرهەڵاتدا تەنیا کەرەستەی پروپاگەندەیە، دەوڵەت وەک نوێنەری ڕاستگۆی هیچ ئایدۆلۆژیایەک کار ناکات “گێڕانەوەی گرفتەکانی فۆرمی دەوڵەت نەتەوە بە تەنیا بۆ سایکس پیکۆ، ڕوانینێکی سیاسی ڕوکەشە، کە وەک ئەو ڕوانینە وایە کە کێشەکانی خۆرهەڵات دەگێڕێتەوە بۆ هەندێک سوڵتان و دیکتاتۆر، کە هەردووکیان دوو بۆچوونی سیاسی بازاڕیی و سەتحین و لە ناوەوە گرفتە بونیادییەکان فەرامۆش دەکەن”
1. یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی توڕەیی ئێمە لە ڕێکەوتننامەی سایکس پیکۆ تێکشکاندنێتى بۆ فۆرمی دەوڵەت نەتەوە. بەڵام بە بڕوای من ناکرێت کێشەی دروست نەبوونی دەوڵەت ـ نەتەوە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا بە تەنیا
محەمەد بێبەش
بێگومان دەبێ کارە پیرۆزەکەی ژنە تێکۆشەری کۆمەنستی ئەلمانی کلارا زیتکن (clara Zetkin.)لە یاد نەکەین وهەمیشە لەگەڵ یادی 8 ئاداردا چەپکێ گوڵ بۆ رۆحی پاکی ئەو دابنێین ، جونکە ئەو ژنە قارەمانە بوو کە لەساڵی 1910 بە دنگی بەرز داوای یەکسانی مرۆڤەکانی کرد بە تایبەتی یەکسانی ژن و پیاو لە ئەرك مافەکاندا ، بێگومان کلارا یەکیک بوو لە کادیرە پێشکەوتوەکانی جیهانی کۆمەنستی و سۆسیالیزم..بەردەوام بوونی خەباتی ژنان لە پێناوی یەکسانیدا درێژەی کیشا تا ساڵی 1975 یەکەم کۆنگرەی کۆمەڵەی نیو نەتەوەی لە مەکسیك لەسەر مافەکانی ژن بەستراو لە ساڵەکانی 1977 بریاری لەسەر دراو لە ساڵی 1978 ئەم یاسایە جێبەجێ کراو8 مارس بوو بەرۆژی یەکگرتنی ژنان بۆ ئازادی و مافەکانیان .لەو میژووە هەموو ساڵێ ژنانی جیهان لەو رۆژەدا چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن بە گوێرەی خواستەکانیان.
رەزا شوان
سەرهەڵدانی گۆڤاری کوردی بۆ منداڵانی کوردمان، بۆ مێژوویەکی نزیک دەگەڕێتەوە، ئەوەبوو لە ساڵی ( ١٩٤٦) دا، یەکەمین ژمارەی، یەکەمین گۆڤاری کوردی، بە زمانی شیرینی کوردیمان بۆ منداڵانی کورد، بە ناوی ( گڕوگاڵی منداڵانی کورد ) ەوە، لە پایتەختی ( کۆماری کوردستان )،لە شاری ( مەهاباد) ی شیرین، لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا .. لایەن کەسانێکی دڵسۆز و خەمخۆریمنداڵانەوە دەرچوو .. کە تەنها (٣) ژمارەی لێ دەرچوو، لەگەڵ جوانەمەرگ کردنی کۆماری کوردستاندا، ئەستێرەی گڕوگاڵی منداڵانی کوردیش ئاوا بوو .
ئەگەر بەراوردێک لە نێوان مێژووی دەرچوونی یەکەمین گۆڤاری منداڵانی کورد لە کوردستاندابکەین،لەگەڵ مێژووی دەرچوونی یەکەمین گۆڤار بۆ منداڵان، لە بەشێکی زۆری وڵاتانی جیهاندا، دەبینین ئێمەی کورد لە کوردستاندا، زۆر لە دواوە نین، بەڵکو لە پێشەوەی چەندین وڵاتیش داین .. شانازیش بۆ کۆماری کوردستان دەگەڕێتەوە ..
محه‌مه‌د باقی سه‌عید
ئه‌گه‌ر له مێژووی نه‌ته‌وه‌ی کورد وڕابووردو و ژیانی له‌کۆندا وردبینه‌وه و بکۆڵینه‌وه له‌دێر زه‌مانه‌وه تائه‌مرۆ ،بۆمان ده‌رئه‌که‌وێت که کورد یه‌کێکه له‌نه‌ته‌وه ڕه‌سه‌نه هه‌ره دێرین وشارستانیهکانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاوست . کۆنترین مرۆڤ له‌پێش شه‌ش سه‌د هه‌زار ساڵ پێش عیسادا له‌کوردستاندا ژیاوه. له‌هه‌موو ڕویه‌کی شارستانیه‌وه له‌نه‌ته‌وه پێشه‌نگه‌کانی ناوچه‌که‌بووه: بهردهبلکهو ئه‌شکه‌وتی شانه‌ده‌ر وههزارمێرد وزهرزی و قه‌ڵای چه‌رمو و زاوی چه‌می و دهها ئه‌شکه‌وتی که و وزۆر له‌شوێنه‌واری مێژوویی که وههڵکهنراوهکانی قه‌دپاڵه‌کان وکێوه‌کان وپێدهشتهکان بهڵگهنووسراوهکان که تا ئه‌مڕۆ ماون ،له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو که‌له‌پوور و سامانی که‌لتوری نه‌ته‌وایه‌تیه‌ی که هه‌ن له‌کوردستان و زۆرشوێنی که‌دا به‌جێماون باشترین به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌م ڕاستیه . زۆر له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی حاکمی کۆنی ئه‌م ناوچه به‌رینانه بوون ، که‌به‌درێژایی مێژوو له کوردستاندا وده‌ره‌وه‌یدا دامه‌زرابوون و حوکمڕانبوون که سه‌ر به‌گه‌لانی دراوسێ یان نامۆبوون . ( جگه له ده‌وڵه‌تانی