به‌م دواییانه باسوخواسێكی زۆر ده‌كرێت له‌باره‌ی دروست‌كردنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی له ڕۆژئاوای كوردستان، به چاودێریی نێوده‌وڵه‌تی. پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا له ڕووی كرده‌ییه‌وه ئه‌گه‌ری دروست بوونی ده‌وڵه‌تێك هه‌یه؟ عه‌ره‌به‌كان و خودی كورده‌كانیش چۆن بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌ڕوانن؟ “محه‌ممه‌د خه‌لیفه” نوسه‌رێكی كوردی ڕۆژئاوایه، له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “له ئێستادا كارده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی له خه‌یاڵ و بیرۆكه‌وه بكرێته واقیع، ئه‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی و به‌سپۆنسه‌ری هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، وه‌ك نمونه‌ی هه‌رێمی كوردستان”. “شه‌لال گه‌دۆ” سكرتێری پارتی چه‌پی دێموكراتی كوردی سوریا، پێی وایه به‌هۆی بارودۆخی ناوخۆیی كورده‌كانه‌وه، ئه‌و بیرۆكه‌یه مه‌حاڵه له ئێستادا جێبه‌جێ بكرێت. له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “بێگومان كوردیش وه‌ك هه‌موو گه‌لانی دنیا مافی چاره‌ی خۆنوسینی هه‌یه، به‌ڵام بارودۆخی ناوخۆیی و دابه‌شبونی نیشتمانێكی پارچه‌كراو، ڕێگه‌نادات هه‌نگاو به‌و ئاراسته‌یه‌دا بنێن”. ڕوونیشی‌كرده‌وه: “هه‌موو پێدراوه‌كان ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوێكی له‌و جۆره له ئێستادا مه‌حاڵه، له‌كاتێكدا كورده‌كان خۆیشیان نایانه‌وێت ئه‌و وڵاتانه دابه‌ش بكه‌ن كه تیایدا به‌هاوبه‌شی ده‌ژین له‌گه‌ڵ گه‌لانی تری وه‌ك تورك وفارس وعه‌ره‌بدا. به‌ڵكو هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌ماكانی دادگه‌ری و یه‌كسانی و دان نان به‌مافه‌كانی كورددا، له‌هه‌مووبه‌شه‌كانی كوردستان بنج دابكوتن”.
مه‌سه‌له‌كه ئاڵۆزتره
“زارا ساڵح” ئه‌ندامی لیژنه‌ی سیاسیی پارتی یه‌كێتی كوردی له‌سوریا، پێی وایه: “له‌ڕووی پڕنسیپه‌وه‌و، به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، كورد مافی خۆیه‌تی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ڕابگه‌یه‌نێت. به‌ڵام به‌هۆی ئاڵۆزیی وپێكداچوونی دۆخه‌كانه‌وه، له‌و وڵاتانه‌دا كه كوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه، ئه‌وا مه‌سه‌له‌كه زۆر ئاڵۆزتره، له‌ڕووی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتوو له‌سه‌ر هه‌رچوار پارچه‌كه‌ی كوردستان دروست بكرێت”.
به‌ڵام ئاماژه‌یشیدا به‌وه‌ی: “ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌رێكی كاتی هه‌یه بۆ هه‌ر به‌شێك له‌كوردستان به‌جیاواز” نمونه‌ی عێراق وهه‌رێمی كوردستانی هێنایه‌وه كه ئه‌مڕۆ هه‌لومه‌رجی خودی وبابه‌تیشی بۆدروست بووه تاكو ده‌وڵه‌ت ڕابگه‌یه‌نێت. به‌كرداریش خاوه‌نی فیدراڵییه‌ته، پشت به‌خۆی ده‌به‌ستێت و بارودۆخی نێوده‌وڵه‌تی له‌باریشی هه‌یه. به‌تایبه‌ت له‌پاش شكستی ده‌وڵه‌ته مه‌ركه‌زییه‌كان، كه وای كرد كورد و خه‌ڵكانی تریش به‌دوای چاره‌سه‌ری تردا بگه‌ڕێن.
هه‌ڵكشانی هێزی كورد
گه‌دۆ له‌م باره‌یه‌وه ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی “هه‌ڵكشانی هێزی كێشه‌ی دادگه‌رانه‌ی كورد له‌سوریا، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مانای ئه‌وه نییه كه ده‌بێته هۆی مه‌ترسی له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا”.
به‌ڵام “ساڵح” پێی وایه: “كاتی ئه‌وه هاتووه زۆر به‌جیدی سه‌باره‌ت به‌ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی لانی كه‌م بۆهه‌ر پارچه‌یه‌ك به‌جیا هه‌ڵوێسته بكه‌ین. ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ری كوردستانیش پێویسته ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌ن. وه‌گه‌رنا، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه بۆدروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی. به‌تایبه‌ت له‌پاش سه‌ركه‌وتنی ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان. هه‌ر له ئازادی ودیموكراسییه‌وه ، تاده‌گاته ئه‌و هاوسه‌نگییانه‌ی كورد له‌ناوچه‌كه‌دا دروستی كردوون.ڕۆڵی پێشمه‌رگه له‌هاوپه‌یمانی دژی داعشدا. پێم وایه شكستی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه هانی ده‌وڵه‌تانی بڕیاربه‌ده‌ست ده‌دات كه‌به‌م زووانه ده‌وڵه‌تێك بۆ كورد دروست بكه‌ن. له‌كاتێكدا ئه‌وه مافی كورده كه به درێژاییی مێژوو سته‌میان لێ كراوه. ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه سته‌مه‌كه‌یان له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت.ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆكاری سه‌قامگیری بۆته‌واوی ناوچه‌كه. چونكه هیچ ماقووڵ نییه نزیكه‌ی 50 ملیۆن كه‌س به‌بێ ده‌وڵه‌ت بن، به‌ڵام هه‌ندێ ده‌وڵه‌ت دروست كراون كه‌ژماره‌ی دانیشتوانیان به‌ئه‌ندازه‌ی دانیشتوانی یه‌ك شاری كوردستانه”.
پێداگریشی كرد له‌وه‌ی: “هه‌موو بارودۆخه سیاسی و ئابوورییه‌كان له‌بارو سازن بۆ وه‌دی هاتنی ئه‌و خه‌ونه‌ی كورد. شه‌قامی كوردیش داوای ئه‌وه ده‌كات. ئه‌گه‌رچی پارته كوردییه‌كان ئه‌و داواكارییه‌یان به‌رز نه‌كردۆته‌وه. به‌ڵام دروست‌كردنی ده‌وڵه‌تی كوردی داخوازی ناودڵی هه‌موو كوردێكه”.
ده‌وڵه‌تی كوردی به‌رژوه‌ندییه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه
سه‌باره‌ت به ئامرازه‌كانی جێبه‌جێ‌كردنی پرۆژه‌كه، محه‌ممه‌د خه‌لیفه گوتی: “پرۆژه‌كه یه‌كه‌مجار به ئۆتۆنۆمی ده‌ست پێده‌كات، به‌تێپه‌ڕینی كاتیش ده‌بێته ده‌وڵه‌تێك وله سوریا جیاده‌بێته‌وه. ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته كوردییه‌كه‌ی ئێستای عێراقیش یه‌كبگرن. چونكه ئه‌وه بووه‌ته خاڵی ڕاكێشان، ده‌شبێته ناوكی ده‌وڵه‌تێكی ناوه‌ندی بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد. به‌ڵام به‌گوێره‌ی قۆناغبه‌ندی له‌ڕێی گه‌ڵاله‌بوونی شوناس وجیابوونه‌وه‌یه‌كی پله‌به‌نده‌وه”.
خه‌لیفه هه‌روه‌ها گوتی: “له‌چوارچێوه‌ی دیدی تازه‌ی ئه‌مریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌بێته سپۆنسه‌ری ئه‌و پرۆژه‌یه، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیاش بیر له‌و گوناهه ده‌كه‌نه‌وه كه‌به‌رانبه‌ر كورد كردویانه، به‌وه‌ی به‌رله 100 ساڵ كوردیان بێبه‌ش كرد له‌ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ. ئیسرائیل له په‌نجاكانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه پشتیوانی له‌و پرۆژه‌یه كردووه، ڕوسیاش به‌گوێره‌ی به‌ڵێنێكی یه‌كێتی سۆڤێیتی جاران كه له ساڵانی چله‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا داویه‌تی، پشتیوانی پرۆژه‌كه ده‌كات. توركیا به‌ره‌نگاری ده‌كات، به‌ڵام ناتوانێت ڕێگری لێ بكات. ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی له‌حاڵه‌تی بێهۆشیدان، هه‌رچی ئێرانیشه، ده‌كرێ به‌پرۆژه‌كه قایل بێت، به‌و مه‌رجه‌ی نزیكی سنوره‌كانی خۆی نه‌بێته‌وه. كورده‌كانی سوریا له‌ناوخۆدا دابه‌ش بوون و ناكۆكن. به‌ڵام هه‌موویان له‌ده‌وری سه‌ربه‌خۆیی یه‌كده‌نگن. بۆیه پێده‌چێت له‌ژێر چاودێریی بارزانیدا یه‌ك بگرن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “گرنگترین خاڵی نێو پرۆژه‌كه ئه‌وه‌ی تایبه‌ته به سوریاوه، ئه‌وه‌یه، یاریكه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دروست بوونی قه‌واره‌یه‌كی كوردی‌یان به‌ستۆته‌وه به‌دروست بوونی قه‌واره‌یه‌كی عه‌له‌وییه‌وه. ڕژێمی سوریا فشاری خستۆته سه‌ر ساڵح موسلیم و پارته‌كه‌ی، تاكو قه‌واره‌یه‌كی كوردی ڕابگه‌یه‌نێت، بۆئه‌وه‌ی ببێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ڕاگه‌یاندنی قه‌واره‌یه‌كی عه‌له‌ویش، ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كانی كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی سوریا شكستیان هێنا. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ردوو پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی وعه‌له‌وی، دوانه‌یه‌كن پێكه‌وه له‌دایك ده‌بن. ئه‌گه‌ر سیناریۆكه به‌وجۆره بڕوات كه‌بۆی داڕێژراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ناكاو سوریا دابڕوخێت. ئه‌وا كورده‌كان تاك لایه‌نه به‌سپۆنسه‌ری نێوده‌وڵه‌تی كاری خۆیان ده‌كه‌ن”.
له‌كۆتاییشدا گوتی: “پرۆژه‌ی قه‌واره‌ی كوردی له‌ئارادایه و، پشت ئه‌ستوره به چه‌ندین پێدراوی به‌هێز و بنه‌مای سه‌نگین. ماوه‌یه‌كی زۆره كار ده‌كرێت بۆ زه‌مینه‌سازی كردن بۆی”.
به‌ڵام شه‌لال گه‌دۆ، ده‌ڵێت: “كورده‌كان پێیان وایه یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا هێڵی سوره، نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك توخنی بكه‌وین، بۆیه پێویست به‌م دڵه‌ڕاوكێیانه ناكات كه‌جاروبار باسی لێوه ده‌كرێت”.
له‌دوا گوته‌یدا، زارا ساڵح گوتی: “چه‌ندین سیناریۆ له‌به‌رده‌ستدان بۆدیاری كردنی ئاینده‌ی كورد. جگه‌له ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی، سیناریۆیه‌كیش له‌به‌رده‌سته بۆ یه‌كگرتنی باشور و ڕۆژئاوای كوردستان، ئه‌م سیناریۆیه له‌پاش هاتنی داعش به‌هێزتر بووه، چونكه ڕاگه‌یاندنی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش دۆخی نوێی هێناوه‌ته كایه‌وه. له‌نێو دۆخه تازه‌كه‌یشدا ده‌وڵه‌تێكی كوردی وه‌ك فاكته‌رێكی جیۆسیاسی و هاوسه‌نگیی هێزه‌كان قبوڵ ده‌كرێت و، له‌پله‌ی یه‌كه‌میشدا به‌رژه‌وه‌ندیی زلهێزه‌كانه، ئه‌گه‌رچی ئێران وتوركیا ناڕازیش بن”
باسنيوز | ئاریا کوردستانی
13/3/2015