محه‌مه‌د باقی سه‌عید
ئه‌گه‌ر له مێژووی نه‌ته‌وه‌ی کورد وڕابووردو و ژیانی له‌کۆندا وردبینه‌وه و بکۆڵینه‌وه له‌دێر زه‌مانه‌وه تائه‌مرۆ ،بۆمان ده‌رئه‌که‌وێت که کورد یه‌کێکه له‌نه‌ته‌وه ڕه‌سه‌نه هه‌ره دێرین وشارستانیهکانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاوست . کۆنترین مرۆڤ له‌پێش شه‌ش سه‌د هه‌زار ساڵ پێش عیسادا له‌کوردستاندا ژیاوه. له‌هه‌موو ڕویه‌کی شارستانیه‌وه له‌نه‌ته‌وه پێشه‌نگه‌کانی ناوچه‌که‌بووه: بهردهبلکهو ئه‌شکه‌وتی شانه‌ده‌ر وههزارمێرد وزهرزی و قه‌ڵای چه‌رمو و زاوی چه‌می و دهها ئه‌شکه‌وتی که و وزۆر له‌شوێنه‌واری مێژوویی که وههڵکهنراوهکانی قه‌دپاڵه‌کان وکێوه‌کان وپێدهشتهکان بهڵگهنووسراوهکان که تا ئه‌مڕۆ ماون ،له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو که‌له‌پوور و سامانی که‌لتوری نه‌ته‌وایه‌تیه‌ی که هه‌ن له‌کوردستان و زۆرشوێنی که‌دا به‌جێماون باشترین به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌م ڕاستیه . زۆر له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی حاکمی کۆنی ئه‌م ناوچه به‌رینانه بوون ، که‌به‌درێژایی مێژوو له کوردستاندا وده‌ره‌وه‌یدا دامه‌زرابوون و حوکمڕانبوون که سه‌ر به‌گه‌لانی دراوسێ یان نامۆبوون . ( جگه له ده‌وڵه‌تانی تایبه‌ت به‌کورد ) له زۆریاندا کورد باڵاده‌ستبووه وکاریگه‌ری هه‌بووه له‌گه‌ڵیان ، له‌هه‌موو ڕویه‌کی شارستانیه‌وه شوێن په‌نجه‌ی دیاربووه وخاوه‌ن به‌شێکی ده‌سه‌ڵاتبووه له‌گه‌ڵیاندا.
زۆر له‌بنه‌ماکانی شارستانیه‌ت و زانست وپیشه‌سازی وکشتوکاڵ وماڵیکردنی گیانله‌به‌ر و نووسین وداهێنان به هه‌موو به‌شه‌کانیه‌وه لێره‌وه له‌کوردستانه‌وه داهاتون و خه‌مڵیون و گه‌شه‌یانکردوه و بڵاوبوونه‌ته‌وه ، سۆمهریهکانێش لێره‌وه ئهوشارستانی و پێشکه‌وتنه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیاندا بۆخواروی عێراق بردوه.
کورد ڕۆلی کاریگه‌رو گه‌شاوه وپرشنگداری هه‌بووه له‌و هه‌موو بوارانه‌دا جگه له به‌ڵگه نامه مێژویی وبنهما زانیاریه‌کان ، سه‌رچاوه ئایینیه‌کانیش ئاماژه ئه‌ده‌ن وئهیسهلمێنن که کوردستان یه‌که‌م لانه‌ی ئاده‌میزادو پیاو چاکان بووه وه‌ک : ئاده‌م پێغه‌مبه‌ر د.خ لهبهههشتێکدا ژیاوه به‌ناوی (به‌هه‌شتی عه‌ده‌نه‌وه) کهلهکوردستاندابووه .
1/ له‌قورئانی پیرۆزدا ئاماژه‌ی پێدراوه(جنات عدن تجری من تحتها الانهار ) یانی به‌هه‌شته‌که‌ی عه‌ده‌ن(ئه‌ده‌ن) ، له‌دامێن وده‌وروبه‌ریدا ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ڕووبار ئه‌ڕۆیشت ، به‌م پێیه ئه‌وشوێنه کوردستان ئه‌گرێته‌وه .
2/ له ته‌وراتیشدا نووسراوه ، ئاده‌م له‌شوێنێکی سه‌رزه‌ویدا ژیاوه پێی وتراوه به‌هه‌شتی عه‌دن( ئه‌ده‌ن)، ئه‌و به‌هه‌شته ئه‌که‌وته ڕۆژهه‌ڵاتی دیجله وفورات، له‌وێوه‌وه تا رووباری سه‌یحون و جه‌یحون درێژ ئه‌بووه‌وه، به‌وشێوه‌یه، بێگومان کوردستانی نیشتمانی ئێمه ئه‌گرێته‌وه.
وه‌ک سه‌رچاوه زانیاری ومێژویی وئایینیهکان ئاماژه‌ی پێئه‌ده‌ن ، که‌شتیه‌که‌ی (نوح پێغه‌مبه‌ر د.خ ) له کوردستاندا له‌نگه‌ری گرتووه به‌پێی.
1/ له‌قورئانی پیرۆزدا هاتوه (واستوت علی الجودی ) به‌مانای له‌شاخی( جودی ، گوتی )لهنگهریگرتوه که مه‌به‌ست (له وڵاتی گۆتیهکانه)
2/ سه‌ر چاوه‌یه‌کی که (به‌تایبه‌ت ته‌ورات ) ئه‌ڵێت له‌شاخی(ئه‌رارات) لهنگهریگرتوه
3/ به‌پێی سه‌رچاوه مێژوویه‌کان له شاخی ( نهیسیر ) له‌نگه‌ری گرتوه که شاخی پیره‌مه‌گرون ئه‌گرێته‌وه ، که هه‌ر 3سێ شووێنه‌که کوردستان ئه‌گرنه‌وه .
(ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ریش د.خ) له‌کوردستاندا ژیاوه وگه‌وره بووه ، تیره و هۆزه‌که‌ی له ده‌ورو پشتی شاری ڕوحا ( ئۆرۆها ) ژیاون ، که زور ترینی پێغه‌مبه‌ران وناوداران : وه‌ک ئیسحاق و ئیسرائیل وئیسماعیل و داود و سڵێمان نه‌وه و وه‌چه‌ی ئه‌ون که بنه‌چه‌ی هه‌مویان ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کوردستان.
ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر که کوچی کردوه له فه‌له‌ستین نیشته‌جێبووه . هه‌ربه‌و هۆیه‌وه وتراوه زۆرترین پیاوچاکان وپێغه‌مبه‌رانی فه‌له‌ستین نه‌وه‌ی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌رن د.خ.
پێغه‌مبه‌ری (ئیسلام حه‌زره‌تی محه‌مه‌د د.خ ) به‌پێی سه‌رچاوه دینیه‌کان به‌بنه‌چه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حه‌زره‌تی ئیسماعیل که کوڕی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ره.
کورد وه‌ک هه‌موو نه‌ته‌وه دێرنه‌کانی که‌ی ناوچه‌که به ( فارس ، هیندی ئه‌رمه‌ن ، بلوج . دوایی تورک و عه‌ره‌ب هه‌تا دوایی) هه‌موویان کۆنترین دانیشتوی خاکی خۆیان بوون . به‌درێژایی مێژوو هاتونه‌ته خواره‌وه و شێوه‌ی ئێستایان وه‌رگرتووه . به‌هۆی کۆچبه‌ری وکۆچی نه‌ته‌وه‌ی که‌وه چه‌ندجار دیموگرافیای ناوچه‌که گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتوه . ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ش وه‌ک کورد هه‌موو جۆره گۆڕانکارییان به‌سه‌رداهاتوه. بنه‌ماو مه‌رجه‌کان وچالاکی نه‌ته‌وایه‌تیان پاراستوه .
ئه‌و هه‌موو گه‌ل وتیره وهۆزو وکۆمه‌ڵه مڕۆڤانه‌ی له کوردستاندا ژیاون ونیشته‌جێبوون و ده‌وڵه‌تیان دروستکردوه ، حوکومڕانیان کردوه ، به‌ناز ناوی هۆزو تیره‌و گه‌له‌کانیانه‌وه یان به‌ناوی که‌سایه‌تیانه‌وه ده‌وڵه‌ته‌که‌یان (ناو ناوه) . زۆرترین بنه‌ما وشێووه وجۆره‌کانی شارستانی له‌گه‌ڵ نووسین و یاسا داهێنان وبنه‌مای شارستانی به‌رده‌وام که به‌دیهاتوه وپێشکهوتوه و ده‌ستکه‌وت و هۆی ژیان ئاسانتربووه به‌هۆو سایه‌ی ئهمانهوهبووه ، وه‌ک [سۆمه‌ری ، سۆباری ، هۆری ، کاڵدی ، وگۆتی ، ئه‌شنۆنه ، )حیثی( هیتیتی ، لۆلۆ ، زاموا ، کاڵدی ، ئۆرارتی ، مانایی ، سکایی ، میتانی ، کاشی ، میدی ، کاڵدی ، هه‌تا دوایی] ئه‌مڕۆ ئێمه‌ی کورد وارث و میرات گرو نه‌وه‌ی ئه‌وانین له‌وانه‌وه بۆئێمه وگه‌لانی ناوچه‌که بگره بۆجیهان ومڕۆڤایهتی هاتوه‌ته خوارێ.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م کوردستانه به‌رینه ئه‌که‌وێته ڕۆژ ئاوای ئێران له‌هه‌موو شوێنه‌کانی که‌ی ده‌وروپشتی بهپیتترو که‌ش و هه‌وای وشوێنگه‌ی جوگرافی وستراتیجی له‌بارو ههڵکهوتوتربووه بۆ گه‌شه‌کردن و پێشکه‌وتنی شارستانی.
کورد هه‌رده‌م ده‌ستی بالای هه‌بووه له‌به‌ڕیوه‌بردنی وڵات وهێزی ده‌وڵه‌تی وهونه‌ری ویاسادا ، به‌تایبه‌ت له‌کاتی حوکمڕانی ئیمپهراتۆریهتهکانی پێش عیسا تا بڵابوونه‌وه‌ی ئایینی ئیسلام ، وه‌ک : ئیمپرهاتۆریهتی ئهخهمینی ، مه‌که‌دۆنی وسلوگی ، ئه‌شکانی ، ساسانی. ئه‌گه‌ر هه‌ندێکیش له‌و ده‌وڵه‌تانه سه‌ر به‌گه‌لانی که بوون، به‌ڵام به‌درێژایی مێژوو دوژمنان وگه‌لانی داگیرکه‌ر وخاوه‌ن ده‌سه‌ڵات به‌تایبه‌ت دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایینی ئیسلام.
به‌ئاره‌زوی خۆیان مێژووه‌یان نووسیوه‌ته‌وه به‌شێوه‌یه‌کی ناشێرین گۆڕیویانه وشێواندویانهو چه‌واشه‌کردوه ، و گونجاندویانه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی و ڕه‌گه‌زپه‌رستیان . به‌وشێوه‌یه ڕۆڵی گرنگ و دره‌وشاوه وگهشاوهو ڕون وئاشكڕای شارستانیه‌تی کوردیان شاردوه‌ته‌وه .
نه‌ته‌وه‌ی کورد وه‌ک هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی تری ڕؤژهه‌ڵات ودراسێی به‌درێژایی مێژوو ههرلهدێر زه‌مانه‌وه له‌خاکی نه‌ته‌وه‌یی خۆیدا ژیاوه وخۆی خه‌مڵاندوه ، وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی به‌ناو ودیار وڕه‌سه‌ن وشارستانی به‌ئاشتی ژیاوه ، بهدهکمهن دوژمنایه‌تی گه‌لانی ده‌ورو پشتی کردوه.
به‌ڵام هیچ لهوگهلانه ونه‌ته‌وانه‌ی ده‌وروپشتمان وه‌ک کورد به‌و چرو پڕیه به‌رشاڵاوی ناڕه‌واو دوژمنایه‌تی وتانه وته‌شه‌ر وسوکایه‌تی نه‌بوون که‌له‌ڕێی زۆری لێکۆڵێنه‌وه‌ی مێژویی به‌رده‌وام وچه‌واشه‌کاری ئه‌نجامدراوه..
ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی تر وه‌ک کورد ڕێکاو ڕێک به هه‌مان ده‌وری مێژوییدا تێپه‌ڕبوون و دروستبون کوردیش وه‌ک ئه‌وان بووه. ئه‌وانیش میراتگر و وارسی ئه‌و هه‌موو تیره وهۆزو گه‌ل ونهتهوانهن له‌مێژوودا ، که‌له سه‌رخاکه که‌یاندا سه‌ریان هه‌ڵداوه و ده‌وڵه‌تیان هه‌بووه وحوکمیانکردوه وژیاون . به‌ڵام هیچیان وه‌ک کورد توشی سه‌مه‌ره‌و پرسیاری نابه‌جێ و پڕلهگومانی بێسهرو به‌رنه‌بوون ،وه‌ک هه‌ندێک له‌و پرسیاره نابه‌جێیانه که‌ئه‌ڵێت ، ئایا ئه‌م کوردانه کێن ؟ چؤن درستبوون وپهیدابوون ؛ له کوێوه هاتون ؟ ڕچهڵهکیان لهکێوهیه وچۆنه ؟ ئایا دێون درنجن ، ئه‌ی چین ؟. وه‌ک نه‌ته‌وه گومان له‌بوونیشی ئه‌که‌ن ، ئه‌ڵین ههرنهتهوهنین.
هه‌ر له‌به‌ره‌به‌یانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایینی ئیسلامدا ، دوای ماوه‌یه‌ک ناوچه‌که گۆڕانێکی بنه‌ڕه‌تی دیموگرافی به‌سه‌ردا هاتوه ، هه‌ندێ له (نه‌زان وجاهیل(و ڕه‌گه‌ز په‌رستانی عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له مێژونووسانی نه‌شاره‌زا ، جارێک ئه‌سڵی کورد ئه‌گێڕنه‌وه بۆ (نه‌وه‌ی عومه‌ری کوڕی سه‌عسه‌عه‌ی عه‌ره‌بی) . یان جارێک کورد‌و زمانه‌که‌ی به‌به‌شێک له(زمانی فارس( دائه‌نێن . ده‌مێک تورکه ڕه‌گه‌ز په‌رسته داگیرکه‌ره‌کان (به‌تورکی شاخاوی ( ناومان ئه‌به‌ن ، هه‌ندێک ئه‌ڵێن ئه‌مانه )جنۆکه( بوون یاخود ئه‌ڵێن ئه‌مانه ) زاده‌ی ( ئه‌و جاریانهن که خیانه‌تیان له (سڵێمان پێغه‌مبه‌ر ( کردوه ، بۆناوچه شاخاویه‌کان ده‌رکراون.
(به‌پێی کتێبه‌که‌ی مه‌سعودی ، مروج الذهب ) زۆر جار که‌باسی شارستانی ئێران ئه‌کرێت که‌وشه‌ی ئێران له ئاریه‌وه هاتوه هه‌موو گه‌لانی ئاری نه‌ژادی ناوچه‌که ئه‌گرێته‌وه که ئێران فره نه‌ته‌وه‌یه ، مێژوونووسانی ئه‌م دواییه هه‌موو شارستانی ومێژووی ئێران ته‌نها بۆ (فارس) ئه‌گێرنه‌وه ، و هه‌ڵه‌یه‌کی مێژووییه که بڵێن به‌ته‌نها هی فارسه .
هه‌روه‌ها که ئه‌ڵێن کورد به‌شێکه له فارس هه‌ڵه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی (میدیه‌کان) سه‌د ساڵ له‌پێش فارسه‌کانه‌وه له‌شوێنی خۆیان جێگیربوون ده‌وڵه‌تیان دروستکردوه وخاوه‌نی ده‌وڵه‌ت وحوکمڕانی و شارستانی بوون به‌وشیوه‌یه میدیه‌کان ماوه‌ی زیاتر له‌سێ سه‌د ساڵ له‌پێش فارسه‌کانه‌وه ده‌وڵه‌تیا هه‌بووه و پله‌یه‌کی باشی شآرستانیان بڕێوه دوای ئه‌وه فارسه‌کان ده‌وڵه‌تیان دروستکردوه.
{میدیه‌کان وفارسه‌کان کهکۆچیانکردوه هاتوون بۆ ئه‌م وڵاتانه له ده‌ورو به‌ری هه‌زاره‌ی یه‌که‌می (پ .ع) دابووه ، بۆ یه‌که‌مجار فارسه‌کان له به‌شێ ڕۆژئاوای )میدیه‌کان (له خوار و ڕۆژئاوای گۆمی ورمێ تاسهرو هه‌ولێر نیشته‌جێ بوون . میدیه کانیش له‌ڕۆژهه‌لاتی ئه‌مان له‌ناوچه‌ی سه‌قز و مه‌هاباد بۆ سه‌ره‌وه و له‌ڕۆژهه‌ڵاته‌وه تانزیک ) تاران ( و (ئه‌سفه‌هان ) وبه‌ره وخوار نیشته‌جێ بوون .
له دوای سه‌د ساڵێک وله به‌هه‌ر هۆیه‌ک بێت فارسه‌کان جێگه‌یان به‌خۆیان نه‌گرتوه هه‌میسان کۆچیانکردوه به‌ره‌و خواروی ئێران کشاون تا له‌ڕۆژهه‌ڵاتی (عێلام (و ناوچه‌ی شیراز نیشته جێبوون ، تائه‌وان فریاکه‌وتون میدیه‌کان له‌ساڵی 700 پێش عیسا له‌پێش ئه‌واندا ئیمپهراتۆریهتیان دروستکردوه وخاوه‌ن شارستانیبوون ، له‌وماوه‌دا فارسه‌کان به‌شێک بوون له‌میدیا ولهژێردهستی ئه‌واندابوون له‌ساڵی 549 پێش عیسا دوڵهتیان دروستکردوه ، ئیتر چۆن ڕه‌واو ڕاسته ؟ که وتراوه کورد پارچه‌یه‌که له فارس وزمانهکهیان بهشێکهلێی }.
وتراوه زمانی کوردی به‌شێکه له(زمانی فارسی( یاخود له‌هجه‌یه‌کی فارسیه ، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و زمانه‌ی ئاڤیستای پێنووسراوه که‌به ( ئێران ویج ) ناوئه‌برێت له‌زمانی کوردیه‌وه نزیکتره له‌فارسی . زمانی کوردی پێش زمانی فارسی به‌کارهاتوه . ( به‌پێی کتێبی فارسی ، رشید یاسمی ، کورد و پیوهستهگی نه‌ژادی ئو).
له کۆندا هه‌ردولا (کورد‌و فارس ) هاوتاو خزم ونزیکی یه‌کبوون که هه‌ردو ) ئاری نه‌ژاد( بوون ، مێژوو و ژیانیان زۆر جار هه‌ر به‌یه‌که‌وه بووه له ده‌وڵه‌تی هاوبه‌شیاندا حوکمڕانیانکردوه ، مێژوو ناسان بنه‌مای زۆری شارستانیه‌تی ئه‌وزه‌مانه ئه‌گێرنه‌وه بۆمیدیهکان نه‌ک فارسه‌کان ئه‌گه‌ر تێکچونێک هه‌بووبێت له‌نێوانیاندا له‌سه‌ر کورسی بووه ( که‌ئه‌مه ئاساییه له‌هه‌موو زه‌مانێکدا ) ، وهه‌ندێ له‌سه‌رچاوه دێرینه‌کان به‌تایبه‌ت ( ته‌ورات ) و نووسینه‌کانی هیرۆدۆت که باسی ده‌وڵه‌تان و گه‌وره پیاوانی کۆنی ئێران ئه‌که‌ن ، به‌تایبه‌ت شاهانشاهانی ( ده‌وڵه‌تی ئهخهمینی که‌سه‌ربه فارس بوون ) بهمیدی ناو ئه‌به‌ن ، که چه‌ند جار له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌کانیاندا وشه‌ی میدی دوباره بووه‌ته‌وه. وه‌ک دارای میدی ، کۆرشی میدی وده‌وڵه‌تی ئهخهمینی میدی.
له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایینی ئیسلام له ئیران وکوردستاندا له‌دوای ماوه‌یه‌ک فارسه‌کان گۆڕانیان به‌سه‌ردا هات ، که‌له‌روی مه‌زهه‌بیه‌وه بوونه شیعه ، به‌وهۆیه‌وه مه‌یلیان به‌لای کورددا کزبوو دورکه‌وتنه‌وه ، که زۆرجار یه‌کبوون و هه‌مه‌هه‌نگی هه‌ردو لایان له‌مێژوودا باسکراوه ، به‌یه‌که‌وه کاروباری ده‌وڵه‌تی و شارستانیان بهڕیوهبردوه.
له ساڵه‌کانی دوای 620 زایینی ده‌وڵه‌تی ساسانی له‌به‌ین چوو ، کوردستان و ئێران و هه‌موو ناوچه‌که بوونه به‌شێک له‌ئیداره وئایینی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی .
تیره و هۆزه عه‌ره‌به‌کان له‌ژێرئاڵای ئیسلامدا له‌یه‌مه‌ن و دورگه‌ی عه‌ره‌به‌وه کۆچیان کرد بۆئه‌م وڵاتانه و موسوڵمانه‌کان ده‌ستیانکرد به نیشته‌جێکردنی هۆزو تیره‌کانی عه‌ره‌ب ، له‌ژێر په‌رده‌ی دیندا ده‌ستیانکرد به‌عه‌ره‌بکردنی دانیشتوان و ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر ماڵ وسامانی ئه‌و گه‌لانه‌دا.
به‌شێک له موسوڵمانه عه‌ره‌به‌کان وهه‌ندێک له‌سه‌رکرده نه‌زانه سه‌ربازیه‌کان ، بیری جه‌هاله‌تی عه‌ره‌بی وتیرهگهری هێشتا له مێشکیاندا مابوو . هه‌ندێ لهکاربهدهستانیان ) ده‌ر ( و دور( له‌بیر و باوه‌ڕی بنه‌ڕه‌تی ئایین و ده‌ستور وگوفتاری ئیسلامی پیرۆز ، له سه‌ر ڕه‌فتاری تاکی خۆیان به‌ئاره‌زومه‌ندانه ، ئه‌جوڵانه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی موسوڵمانی(غه‌یره عه‌ره‌ب (پێیان ئه‌وتن (مه‌والی) که واتاکه‌ی به‌رده‌ستی ئه‌گرته‌وه یانی ئه‌وه‌ی عه‌ره‌ب نه‌بووایه، ئه‌بووایه په‌نای ببردایه‌ته به‌ر عه‌ره‌بێک یان بۆ تیره وهۆزێکی عه‌ره‌ب و ببوایه بهپیاویان وبهردهستیان و خزمه‌تیان بکات تاپارێزراوبێت ، که به‌پله‌یه‌ک نزمتر له عه‌ره‌ب سهیرئهکران وئهبوایه جزیهبدهن ، له‌هیچ شوێنێکی ئیداری وفه‌رمی دانهئهنران . هه‌رکه‌سێک بیوتایه ئه‌مه چۆن وههائهبێت ؟ وڕه‌خنه‌ی بگرتایه به( بهشعوبی ) ناویان ئه‌برد که به‌کافر وه‌رگه‌ڕان له دین ئه‌درایه قه‌ڵه‌م فتوا وابوو که کوشتنیان ڕه‌وایه .
کورد ونه‌ته‌وه‌کانی تر که‌خاوه‌نی هه‌موو ڕویه‌کی شارستانی ئه‌وساتانه بوون ، به‌درێژایی مێژوو کۆکرابوونه‌وه و پارێزرابوون به‌ره‌به‌ره له ناوبران یاخود خۆیانکرده خاوه‌نی به‌شێکیان ، هه‌رچی نووسراو و)کتێب( هه‌بوو پڕبوو له کاکڵه‌ی بیری کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی و زانیاری و ئه‌ده‌ب و فه‌لسه‌فه ، تایبه‌ت به ده‌ورانی ساسانی ئه‌وه‌ی ده‌ستیان که‌وت له ناویانبرد وسوتاندیان .
له دواییدا هاتن بیری دژایه‌تیان گرته‌به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو نه‌ته‌وانه ، تۆمه‌تی ناڕه‌وا درایه پاڵ هه‌موو سامان وکهلهپور و که‌لتور و بیر‌و باوه‌ڕی کۆمه‌ڵایه‌تی وفه‌لسه‌فی و مێژوویان ، به‌مه‌به‌ستی سوککردن و قێزه‌ون کردن و به‌کافرکردنی بیرۆکه‌کانیان ، تا بتوانن به‌ئاسانی له ناویانبهرن .
به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی گوایه هه‌رچی بیرۆکه وکه‌لتوری ئه‌و نه‌ته‌وانه که‌هه‌یه هی زه‌مانی کافرانه، ئه‌بێت له ناوببرێن ئیتر پێویست ناکات باسکردن وپارێزگاری کردنیان ، چونکه ئه‌م جۆره زانیاری وکهلهپورانه لهقورئاندا هه‌ن .
بێگومان ئه‌م بۆچون ولێکدانه‌وه‌یه له‌ئیسلامدا به(هه‌ڵه( لێکدرابووه وه ، که وانه‌بوو چونکی ئایینی ئیسلام ڕێگرنیه له به‌رده‌م بڵاوکردنه‌وه‌ی عیلم و دواکه‌وتنی و هه‌وڵدان بۆ فێربوونی که سودی ئاده‌میزادی تیایه، به‌ڵام تیره عه‌ره‌به‌کان و هه‌ندێک له سه‌رکرده‌کانیان که‌هێشتا بیروباوه‌ڕی بتپه‌رستی و تیره‌گه‌ری وبیری شۆفێنیزمی عه‌ره‌بی وده‌مارگیری هۆزایه‌تی له مێشکیاندا مابوو ، ده‌ر له‌ئایین ودین به‌گیانێکی ڕه‌گه‌ز په‌رستی لوتبه‌رزی و جاهلیهتهوه ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی ژێر ده‌ستیانکرد ، داستانه‌کانی وه‌ک { کاوه‌ی ئاسنگه‌ر و ڕۆسته‌می زاڵ و شیرین وفه‌رهاد و خورشیدوخاوهرو خه‌رامانی چین ، مهم وزین ، له گه‌ڵ دیوانی شاعیران و نووسراوه و په‌ند و پێشینه و فه‌لسه‌فه و مێژوو و ئه‌ده‌ب وێنه و په‌یکه‌ر و سامانی که‌لتوری } که هه‌بوون و باوبوون ، هه‌موویان قه‌ده‌غه‌کرد ، ئه‌وه‌ی ده‌ستیانکه‌وت سوتانیان یان شکاندیان و له ناویانبردن له جێی ئه‌مانه ، داستان وسه‌رگوزه‌شته‌ی وه‌ک ( عهنتهرو عه‌بله ، حاته‌می تهی ، سه‌دی مهئڕهب ، خهوهڕنهق وسهدیر ، شه‌ڕی زیقاڕ ، زه‌رقای یه‌مامه ، کۆشکی سهنماڕ ، نه‌عمان کوڕی مونزیر ، کۆششی ئیمڕه ئوالقهیس ، معلقاتی سبعه ، هه‌تادوایی ) هێنایانه کایه‌وه جێگهیانگرتنهوه ، به زۆری زۆرداری کرانه ویردی سه‌رزمانی خه‌ڵکی ، که ئه‌مانه زۆرله باسه‌کانیان په‌یوه‌ندیان به‌ڕه‌وشت ونه‌ریت و مێژوی کۆنی عه‌ره‌به‌وه هه‌بوو ، که زۆریان هی زه‌مانی )بتپه‌رستی و جاهلیه‌تی( کافرانی عه‌ره‌بی ، پێش ئیسلامبوون.
به نووسراوه وئه‌ده‌ب وکه‌لتور وداستانهکانی ئێمه‌یان ئه‌وت ئه‌مانه هه‌موو هی زه‌مانی کافرانهو ، ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی خۆیان که هی زه‌مانی کافران و بتپه‌رستان و هه‌ڕه‌تی جاهلیان بوو ، پاراستیان ، هێشتیانه‌وه وشانازیان پێوهئهکرد که‌زۆر له‌وانه باسی بیر‌و باوه‌ڕی ڕه‌گه‌زپه‌رستی عهرهبایهتیان ئه‌کرد.
به‌ڵگه‌ی ساغکراوهی زۆر هه‌یه و به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر زمانی زۆر لهمیژوونووسانی عه‌ره‌ب ، که نووسیویانه : پێش بلاوبوونه‌وه‌ی ئایینی ئیسلام عه‌ره‌ب وه‌ک نه‌ته‌وه ، ته‌نها له ڕؤژئاوای(فوڕات) دا هه‌بوون ئه‌ژیان ، له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ڕوباری فورات وجودیان نه‌بوو له‌گه‌ڵ له‌شکری ئیسلامدا هاتوون و بڵاوبوونه‌ته‌وه.
له‌پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایینی ئیسلامدا عه‌ره‌به‌کان له(ڕۆژئاوای فوراتدا) نیمچه ده‌وڵه‌تیان هه‌بووه ؛ وه‌ک؛ حیره و غه‌ساسنه و مه‌نازیره که ده‌ستکردو ده‌ستکه‌لای ده‌وڵه‌تانی ساسانی و رۆمانیبوون . بۆیه‌که‌م جار له‌مێژوودا وه‌ک نه‌ته‌وه له‌فورات په‌ڕیونه‌ته‌وه نیشته‌جێبوون به‌مه‌به‌ستی بژێوی و ژیان. به قوڵایی ودێژایی ڕۆژ هه‌ڵاتی ڕوباری فورات بڵاوبوونه‌وه ، به‌وشیوه‌یه بۆنیان له‌ناوچه‌که‌دا نوێیه.
کهدهڵیین [ ئه‌که‌دی ، کلدانی ، ئاشوری ، بابلی ، ئاموری ، ئارامی ، وه‌ی که] گوایه ئه‌مانه عه‌ره‌ببوون ، وانه بووه و ڕاستنیه، به‌ڵێ نه‌ته‌وه‌و گه‌له‌کانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه( سامینه‌ژاد) بوون ، به‌زمانی سامی قسه‌یانکردوه ، مه‌رجنیه هه‌رچی سامی نهژادبێت عه‌ره‌ب بێت . کۆمه‌ڵه‌ی سامینه‌ژاد { حه‌به‌شی ؛ عه‌ره‌ب ؛ عیبری ؛ ئارامی ؛ کلدانی ؛ ئاشوری ، ئاموری هه تا دوایی } ئه‌گرێته‌وه ، هه‌موویان عه‌ره‌ب نه‌بوون ، عیبری و حه‌به‌شی و ئاشوری عه‌ره‌ب نه‌بوون یه‌ک نه‌ته‌وه‌نین به‌ڵام یه‌ک نه‌ژادن ، کهسامین .
له‌دوای رونکردنه‌وه‌ی ده‌وری مێژووێی کورد له پێشکه‌وتن و شارستانیه‌تدا ئه‌مڕۆ پێویستی سه‌رشانی شاره‌زایان و مێژونووسان وزانایانه که وریایانه و زۆر به‌وردی له مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌مان بکۆڵنه‌وه وردیبکهنهوه ڕوی ڕۆشن و بریسکه‌دارو پرشنگدار و وپڕ له شانازی و ڕاستی ڕابوردومان ڕونبکه‌نه‌وه ده‌ریبخه‌ن ، مێژوی لیخنکراو بێبههاکراو وچهواشهکراومان پاکبکه‌نه‌وه ،بژاری بکه‌ن تابیخهنهوه دۆخی ڕاستی وساغکراوه وبهڵگهدارو ئاشکرای خۆی . لێکۆڵینه‌وه یه‌کی مێژوویی، ورده‌کاری و ردبینی وهه‌ڵسه‌نگاندن وبهراوردکردن وبه‌ڵگه‌ی ڕاست ودروستی ساغکراوه وزانیاری ته‌واوی ئه‌وێت ، تابخرینه قاڵبی ڕاستی ته‌واوی خۆی ، نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌ستایه و دوژمنان بۆیان نووسیوین ، له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیان گونجاندویانه .
ئه‌مڕۆ میلله‌تان داستان میثۆلۆجیا و مێژوو و که‌لتور و وڕوداوه کۆنه‌کانیان به‌جۆرێکی ڕێک و پێک و ورد ونرخدار وبهبهها ئه‌ڕازێننه‌وه و دایئهڕێژنهوه وشانازی پێوه‌ئه‌که‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ر که‌م وکوڕیه‌ک وههڵهیهک تێیاندا که هه‌بن .
کاتێک زۆر له‌که‌لتورو داستانه‌کانی زۆر له نه‌ته‌وه‌کان ئه‌خوێندرێنه‌وه وردئه‌کرێنه‌وه به‌راورد ئه‌کرێن ، به‌ئاسانی ده‌رئه‌که‌وێت زۆریان گۆڕێن و ده‌ستکاریان تیاکراوه هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ک بۆ به‌رژه‌ندی خۆیان بۆ بایه‌خدان به ڕابوردویان ده‌ستکاریان کردوه، گونجانویانه ، مێژووی ڕابووردوویان به‌رزو به‌نرخ هه‌ڵسه‌نگاندوه وڕاگرتوه.
مێژونووسان وشاره‌زایان ، که‌باسی مێژووئهکهن وردبینی ولێکۆڵینه‌وه‌ی تیا ئه‌که‌ن وتاوتوێی بیر‌و بۆ چونیان ئه‌که‌ن ، ئازادن له‌ده‌ربڕین وبۆچونه مێژووییه‌کانیان به‌ڵام به به‌لگه‌ی ڕون و ساغکراوه ئه‌توانن ده‌ستکاریبکه‌ن.
میثۆلۆجیای به‌ناوبانگی وه‌ک(کاوه‌ی ئاسنگه‌رو نه‌ورۆز ) ئه‌مڕۆ ده‌ستکاری کردنی به‌مه‌به‌ستی گۆڕێنی زۆر ئاسان نیه ، به‌بایه‌خ و نرخداره و گێڕانه‌وه‌ی نزیکه له ڕاستیه‌وه ، له ناو لاپه‌ڕه‌کانی مێژووی کورد‌و گه‌لانی ناوچه‌که‌دا و زۆر ده‌وڵه‌تاندا و گه‌وره‌پیاوانی ده‌وڵه‌تیدا جێگه‌ی خۆی کردووه‌ته‌وه ، که‌زۆر لهپاڵهوانان و شۆڕشگێڕانی کورد له مێژوودا به‌کاوه (کاویان ، که‌ی ،که‌یان ) ناو براون، له‌دێر زه‌مانیشه‌وه پێی ئه‌نازن.
شا‌و شاهانشاکان به‌شانازیه‌وه ناوی کاوه‌یان له‌پێش ناوه کانیانه‌وه به‌کارهێناوه وه‌ک :(که‌ی قوباد، که‌یکاوس ،که‌ی خوسره‌و ، که‌ی ئه‌خسار ) ، هه‌روه‌ها له‌ئێراندا ده‌وڵه‌تیش هه‌بووه به ناوی( که‌یانی) یه‌وه ، مانای ئه‌وه‌یه داستانی کاوه له‌ئه‌نجامی ڕوداوێکی مێژوویی ههڵکهوتودا بووه‌ته داستانێکی بێوێنه‌و به‌رخوردان و وسومبولی ئازایه‌تی ومێژوویی . داستانی کاوه‌ی ئاسنگه‌ر ڕه‌گێکی مێژویی داڕیژراوی هه‌یه له‌دڵ و ده‌رونی خه‌ڵکیدا ، مێژووه‌که‌ی ئه‌بێت له ئه‌نجامی ڕوداوێکی واقعی سه‌ر زه‌وی هه‌ڵقوڵابێت.
له (ئاڤێستادا) ؛ ناوی جه‌مشید و فه‌ره‌یدون و که‌یقوباد ؛ له‌گه‌ڵ ناوی ؛ئه‌ژده‌هاک (ده‌ئاک ؛ده‌هاک )دا هاتوه، هه‌روه‌ها دروشمی کاوه به‌م شێوه‌یه ( درهوشهکاڤیان ، درهفشه کاڤیان ) له ئاڤێستادا هاتوه ، هه‌روه‌ها ناوی ده‌وڵه‌تی کۆنی ئه‌و زه‌مانه لهئاڤێستادا نووسراوه وه‌ک : پێشدادی وکهیانی .
له‌ئه‌نجامدا ئه‌بێت ده‌وڵه‌ت هه‌بوو بێت ؛ کهجهمشید و که‌یقوباد حاکم وسهرکردهیان بووبن که زه‌مانیان به‌مه‌زه‌نه بگه‌ڕێته‌وه بۆپێش هاتن یان کاتی هاتنی ،میدیه‌کان و فارس بۆئه‌م وڵاتانه له هه‌زاره‌ی یه‌که‌می پ،ع. داستانی کاوه‌ی ئاسنگه‌ر ، بووه‌ته سونبولی شؤڕشگێڕی و ڕاپه‌ڕین بۆ بۆگه‌لانی ناوچه‌که ئه‌توانم بڵێم ئه‌مڕو یه‌کێکه له‌و داستانانه‌ی که نزیکن له‌ڕاستیه‌وه ، له وانه‌یه هه‌ندێک خالێ تیابێت خه‌یاڵی و دوربن له ڕاستیه‌وه ، به‌ڵام به به‌راوردکردنی له‌گه‌ڵ میثۆلۆجیای گه‌لانی که‌دا له‌جیهاندا ، ده‌رئه‌که‌وێت که‌م و کوڕی ئه‌وتۆی تیانیه ئه‌گه‌ر هه‌بن که‌من وبێبههان ، ئه‌بینین هه‌ندێکێش له‌هی ئه‌وان نه‌ک به‌ده‌رنین له‌و هه‌ڵه بێبه‌هایانه ، به‌لکو پڕن له هه‌ڵه‌ی گوماناوی ودورن له‌ڕاستیه‌وه.
داستانی کاوه‌ی ئاسنگه‌ر واتای هانده‌ریی تیایه دژی زۆرداران وداگیرکه‌ران ، ئه‌مڕۆ خۆراکێکی ده‌رونی وتهسهللا و دڵئارامیه بۆکورد بۆخه‌بات و به‌رخوردان ، هه‌روه‌ها له ئه‌فسانه‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی که که‌مترنیه ئه‌گه‌ر له‌هی ئه‌وان په‌سه‌ندترو له‌بارتر نه‌بێت .
هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی خاوه‌ن داستان وکه‌لتور ، شانازی ئه‌که‌ن بهداستانهکانیانهوه ، به‌ڵام کاتێك زۆریان ئه‌خوێندرێنه‌وه وردئه‌کرێنه‌وه ، له‌وانه‌یه له‌هه‌ڵه بهدهرنهبن و خه‌یاڵیبن ، له‌وانه‌یه زۆریشیان هه‌ر دروستکراوبن که‌هیچ داستانێک خاڵی نیه له‌هه‌ڵه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئهونهتهوانه ئه‌مڕۆ ئاماده‌نین ئه‌وه‌نده بچنه بنج وبنهوانیهوه زۆر لێی بکۆڵنه‌وه وردیبکهنهوه به‌مه‌به‌ستی ده‌رخستنی هه‌ڵه‌کانی ، به‌ڵکو به‌به‌شێکی گرنگی سامانی نه‌ته‌وایه‌تی وکه‌لتوری دائه‌نین و وه‌ک خۆی ئه‌یپارێزن یاخود بیری نوێی لێ هه‌ڵئه‌چنن.
هه‌ندێک له‌ئه‌و به‌ڵگه نامانه‌و چیرۆک وپه‌نده ئه‌ده‌بی و فه‌لسه‌فیانه‌ی که مابوون و به‌رده‌ست نه‌که‌وتبوون ،خه‌لکی ده‌ماوده‌م ئهیانگیڕانهوه پاراستبوویان . له‌وانه گرنگترینیان داستانه‌که‌ی کاوه‌ی ئاسنگه‌ر و نه‌ورۆزبوو. (فرده‌وسی)؛ نووسه‌رو شاعیری گه‌وره‌ی ئێرانی هاتووه زانیاریه‌کانی کۆکردوه‌ته‌وه، به‌سه‌ده‌ها دێڕه شیعر گێراویه‌تیه‌وه و ڕێکی خستوه و دایڕشتوه و ڕازاندویه‌تیه‌وه له کتێبه به‌ناوبانگه مێژوییه‌که‌یدا به‌ناوی( شاهنامه ) ده‌ریکردوه وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌وشێوه‌یه له‌به‌رده‌ستدایه ، بێگومان له‌وه‌ناچێت که خۆی دروستیکردبێت نووسیبێتیه‌وه ، به‌ڵکو ئه‌بێت هه‌بووبێت له‌سه‌رچاوه‌وه وه‌ریگرتبێت یان ده‌ماوده‌م بۆی گێررابێتهوه ، که‌وابوو ئه‌بێت بنه‌مایه‌کی مێژویی هه‌بووبێت ، له‌وانه‌یه فرده‌وسی به بیری خۆی گۆڕانکاری تیاکردبێت شوێنی ڕوداوه‌که‌ی گۆڕیبێت، داستانه‌که به‌م مانایه و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه به‌کورت کراوه‌یی به‌پیی کتێبه‌که له‌به‌رده‌ستدایه: کاوه پیاوێکی ئاسنگه‌ری هه‌ڵکه‌وتوی شاری ئه‌سفه‌هان بووه له‌ناو خه‌ڵکیدا به‌ڕیز بووه وشه‌ی کاریگه‌ربوو ڕه‌واجی هه‌بووه . فرماندهو سه‌رکرده‌یه‌کی زاڵم هه‌بووه که‌ناوی(ئه‌ژده‌هاک ده‌هاک)بووه (به‌مانا خاوه‌نی دهعهیب ) به(بیۆراسبیش) ناوی ده‌رکرده‌وه به‌مانای خاوه‌نی (هه‌زار ئه‌سپ) ، که‌پیاوێکی زاڵم و پیاو کوژو خوێن مژبووه کورسی حوکمی لهجهمشێد داگیرکردوه ، وه‌ک ئه‌گێڕنه‌وه برینێک له‌سه‌ر شانه‌کانی په‌یدا ئه‌بێت یاخود وه‌ک ئه‌ڵێن دومار له‌سه‌رشانی په‌یدابووه.
دوکتۆره‌کان بانگئهکات بۆ تیمارکردنی برینه‌کانی ، پێی ئه‌لێن ، ئه‌بێت هه‌موو ڕۆژێک دولاو سه‌رببڕیت میشکیان به‌کار بهێنیت وه‌ک ده‌رمان بۆبرینهکانت ، تۆزێک لهخوێنهکهیان بخۆیته‌وه ، به‌وشێوه‌یه هه‌موو ڕۆژێک دولاو سه‌ر ئهبڕان ئه‌کرانه قوربانی بۆبرینهکانی ، دوای ماوه‌یه‌ک قه‌سابه‌کان بهزهییاندێتهوه بهلاوهکاندا ، هه‌ر ڕۆژه یه‌کێک سه‌رئه‌بڕن ئه‌وی که‌یان به‌ره‌ڵلا ئه‌که‌ن ، لاوه‌کان بۆ خۆشاردنه‌وه به‌ره‌وشاخ ئه‌بنه‌وه دوای ماوه‌یه‌ک ژماره‌یان زۆر ئه‌بێت ( کاوه ، که‌ی )ی ئاسنگه‌ر له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی شار له‌بنه‌وه وشه‌یان کردبووه یه‌ک که ڕۆژێک دژی ئه‌ژده‌هاک هه‌ڵسن و ڕاپه‌ڕن .
به‌یانیه‌ک پیاوکوژه‌کانی ئه‌ژده‌هاک دێن کاوه ئاگادار ئه‌که‌نه‌وه ، که‌به‌یانی نۆره‌ی کوڕێکهیهتی ئاماده‌بێت ئه‌برێت بۆسهربڕێن ، کاوه‌ی داخ له‌دل ، که‌له‌وه پێش کوڕی تری به‌و دهردهبرابوو ، چه‌کوشه‌که‌ی هه‌ڵئه‌گرێت و که‌وڵی ئیشه‌که‌ی ئه‌کات بهئاڵایهک له دوکانه‌که‌یه‌وه ده‌رئه‌په‌ڕێت وهاوار ئه‌کات ، ئه‌ی خه‌ڵکی چه‌وساوه و زوڵم لێکراو کوڕ کهژراو ئیتر به‌سه باههڵسین شۆڕشێک به‌رپابکه‌ین خۆمان ڕزگاربکه‌ین له‌م زاڵمه خوێن خۆره.
به‌م شێوه‌یه خه‌ڵکه‌که جۆش ئه‌دات واز له‌کاره‌کانیان ئه‌هێنن دوای ئه‌که‌ون ، لاوه‌کانی شاخ ئاگادار ئه‌که‌نه‌وه ، به‌هه‌موو په‌لاماری کۆشکی ئه‌ژده‌هاک ئه‌ده‌ن وداگیریئهکهن ، کاوه بهچهکوشهکهی په‌لاماری ئه‌ژده‌هاک ئه‌دات سه‌ری پانئهکاتهوه ، به‌وشیوه‌یه گه‌له‌که‌ی ڕزگار ئه‌کات له‌و پیاو کوژه ، به‌وبۆنه‌یه‌وه له‌سه‌ر شاخه‌کان وناو شار ئاگری خۆشی ئه‌که‌نه‌وه به‌وشیوه‌یه شۆڕشه‌که‌ی کاوه‌ی ئاسنگر و سه‌رکه‌وتنه‌کانی ئه‌بنه داستان وسرودی زه‌مانه‌و سونبولی سه‌رکه‌وتن.
گریمان داستانی کاوه هه‌ر وجودی نه‌بووبێت ، چی پێویست ئه‌کات ئیمه ئه‌مڕۆ گومانی لێبکه‌ین باسه‌که‌ی سه‌را پا بێ‌نرخ سه‌یر بکه‌ین وبیخهینه خانه‌ی گومان ونهبووانهوه ؟ ، ئه‌ی چۆن ئه‌توانین له‌دڵ ده‌رون وبیری هه‌موو کورد ناوچه‌که‌دا ده‌ریبهێنن ، له‌هه‌موو په‌ڕاو ونوهسراوهکاندا بیانکوژێنینه‌وه ؟ یان هه‌رچی په‌ڕاو ونووسینێک ده‌رباره‌ی هه‌یه لاببرێت له ناوببرێت ، باشه بۆئه‌نجامدانی ئه‌م کاره چی سودێک ئه‌که‌ین؟
زۆرجار لای خۆمانه‌وه که‌باسی کاوه‌ی ئاسنگه‌ر ئه‌کرێت ئه‌لێن (جاش) بووه ، گوایه بۆ(فورس) ئیشیکردوه . به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشه‌که‌ی دژی( ئه‌ژده‌هاک) وله‌ناوبردنی ، فه‌ره‌یدونی کوڕی جه‌مشیدی له‌جیاتی خۆی داناوه ، کورسی حوکمڕانی به‌و به‌خشیوه کردویه‌تی به گه‌وره‌ی وڵات وشای ئێڕان ( که جه‌مشیدی باوکی له‌سه‌رده‌ستی ئه‌ژده‌هاک فرمان ڕه‌وایی له‌ده‌ستچووه).
هه‌روه‌ها وتراوه گوایه فه‌ره‌یدون که‌کراوه به‌شای ئێران فارسبووه . به‌چی به‌ڵگه‌یه‌ک فه‌ره‌یدون یان جه‌مشید فارس بوون ؟ ، که زۆر له‌سه‌رچاوه مێژوییه‌کان باسی فه‌ره‌یدون ئه‌که‌ن ئه‌ڵێن (فه‌ره‌یدونی میدی یان به‌خه‌ڵکی میدیا ناوی ئه‌به‌ن ) مێژوونووسی به‌ناوبانگی یۆنانی هیرۆدۆت که‌باسی فرائۆرتی میدی ئه‌کات ئه‌ڵێت ،( کوڕی کهیقوبادبووه) به‌لگه‌ی مێژوویی له‌لاهه‌یه که که‌سایه‌تیه‌کان وه‌ک که‌یقوباد و جه‌مشید وفه‌ره‌یدون هه‌رچه‌نده بهمیدی ناوی بردون سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تێک بوون به‌ناوی پێشدادیهوه . که‌پێش هاتنی فارسه‌کان حوکمڕان بوون.
کاوه، کاویانی به‌مه‌زه‌نه‌ی من ودوای لێکدانه‌وه‌ی زۆر و وردکردنه‌وه ، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن مێژوونووسانه‌وه ده‌رکه‌وتوه ئه‌وکاته‌ی فه‌ره‌یدون یان جه‌مشید حوکمڕانیانکردوه ،له‌وانه‌یه میدیه‌کان و پارسه‌کان (فورس) هێشتا نه‌هاتبن بۆ کوردستان و ئێران ، یان نزیکی هاتنیان بووه، ئه‌گه‌ر له‌کاتی هاتنیاندا بووبێت بێگومان له‌و کاتانه‌دا هه‌ر میدیه‌کان حوکمڕان بوون نه‌ک فورس ، له‌وکاته‌دا فارسه‌کان هێشتا باش جێگیرنه‌بوون له‌م شوێنه‌ی ئێستایان له‌ده‌ڤه‌ری شیراز که سه‌د سال له‌دوای میدیه‌کان له‌وێ نیشته‌جێ بوون ، بهمهزهنهیهکی که زه‌مانی ئه‌م ڕوداوه له‌وه ئه‌چێت کۆنتربێت له‌کاتی حوکمڕانی میدیه‌کان وفارس.
له‌وه ئه‌چێت له‌وکاتانه‌دا نه‌ته‌وه( کۆنهڕهسهنهکانی) ناو کوردستان و ئێران حوکمڕانی ئه‌و زه‌مانه بووبن پێش هاتنی( مید و فارس) ، هه‌رئه‌و کاته‌ش نه‌ته‌وه‌کانی ڕۆژ ئاوای ئێران باڵاده‌ستی شارستانی و ده‌سه‌ڵاتبوون ، حوکم وده‌سه‌لات به‌لای ئه‌ماندا(کوردستانیان) لاسه‌نگتر بووه له‌به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران ، ئیتر چۆن ڕه‌وایه بوترێت کاوه‌ی ئاسنگه‌ر ، جاشی فارسبووه (به‌ڵگه مێژوویی وشوێنه‌واره کۆنه‌کانیش ئه‌م ڕاستیه ئه‌سه‌لمێنن).
زۆرجار که‌ناوی ( ئه‌ژده‌هاک یان بیۆراسب )براوه وتراوه گوایه عه‌ره‌ب بووه ناوی( زوحاك ) بووه وشه‌ی زوحاک عه‌ره‌بیه(له‌وانه‌یه هه‌ر له دهئاکهوه هاتبێت ) ئه‌مه نه‌ریتێکی عه‌ره‌بیه ، به‌تایبه‌ت ڕه‌گه‌ز په‌رست ونهزانهکانیان که سه‌روگوێی هه‌موو ناوێکی بێگانه ئه‌شکێنن مورکی عه‌ره‌بی پێوه ئه‌نێن ، گوایه زه‌حاك عهرهببووه حوکمڕانی ( بابل ) بووه ، (بابل ،کلدانیه‌کان ) له‌گه‌ڵ ئاشوریه‌کاندا له‌ململانێ وشهڕدابوون له‌سه‌رکورسی حوکمی بابل لهوسهدانهدا سه‌ریان نه‌په‌رژاوه‌ته سه‌رناوچه‌که ، خۆ کلدانی وئاشوری وه‌ک باسکرا عه‌ره‌ب نه‌بوون هه‌رچه‌نده سامی نهژادبوون که‌بڵێین ئه‌ژده‌هاک عه‌ره‌ب بووه.
وه‌ک هه‌ندیک سه‌رچاوه‌ی ئه‌رمه‌نی وشوێنانی که‌ئه‌ڵێن گوایه(ئه‌ژده‌هاک ) هه‌رهه‌مان (''ئه‌ستیاگی'') شای ( میدی ) بووه ، بێگومان مه‌به‌ست له‌م بۆچونه دوژمنایه‌تی کردنی میدیه‌کان بووه که به زاڵم وزۆردار ئه‌یانده‌نه قه‌ڵه‌م له‌داخی ئه‌وه‌ی له‌مێژوودا میدیه‌کان ئه‌رمینیایان داگیرکردوه .
ئه‌گه‌ر ئه‌و زه‌مانه‌ی کاوه‌و ئه‌ژده‌هاک تیاژیاون کۆنتربێت له‌وه‌ی باسکراوه، به‌زۆر مه‌زه‌نه دوای حوکمی ده‌ورانی کاشیه‌کان یان له‌کاتی ئه‌واندابووه یان هه‌ڕه‌تی حوکمی ئیمپه‌راتۆریه‌تی ئاشوریبووه کهئاشوریهکان زاڵم درنده‌بوون ، ههرکاریگهری عه‌ره‌ب له‌وناوه‌دا نه‌بووه که‌بڵێن ئه‌ژده‌هاک عه‌ره‌ب بووبێت.
کهداستانهکانی نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و نه‌ته‌وه‌کانی که‌ی ئێران وهه‌موو جیهان سه‌یر ئه‌که‌ین وه‌ک: (مهم وزین ، شیرین وفه‌رهاد ، خورشیدوخاوهر ، ومشومشیانه ، گه‌لگامش؛؛''کلکهگامێش'' ، ئۆڵۆسیس ، زۆربای یۆنانی، کۆلیاث ، جان دارک ، ههرکولیس ، ولیم تل ، ڕۆبن هود ، ڕۆمیۆو جولێت ، وبهسهدانی تر ) ئه‌مڕۆ بوونه‌ته پارچه‌یه‌ک له مێژووی کورد وئهوگهلانه وجێی شانازیانن وپاراستویانن ، وه‌ک که‌لتورو بیری نه‌گۆڕاوی مێژوویی ته‌ماشای ئه‌که‌ن بابه‌تی مێژوویی به‌به‌ڵگه‌وه له‌وانه‌یه ئیجتیهاد یان گۆڕانکاری تیابکرێت ،به‌ڵام میثۆلۆجیای نه‌ته‌وه‌یه‌ک کهههزارهها ساڵه بووه‌ته پارچه‌یه‌کی گرنگ له که‌لتور سامانی نه‌ته‌وایه‌تی ، له‌بیری ئهوگهلهدا جێگه‌ی شیاوی خۆیکردۆتهوه ، که پوخته‌ی بیری کۆنیانهو په‌ندێکی دێرینه‌یه بۆیان ، ئایا ئه‌مڕۆ وا ئاسانه ده‌ستکاری بکرێت ؟ ئایا ڕاسته داستانی نه‌ورۆز و کاوه‌ی ئاسنگه‌ر به‌گومانه‌وه بچینه بنج وبنهوانیهوه به‌مه‌به‌ستی ژماره‌کردنی هه‌ڵه‌کانی له‌قکردنی وبنهما مێژووییه‌که‌ی وپشتگوێ خستنی وبێبههاکردنی و بڵیین ئهوهناهێنێت ئیتر زیاتر خۆمان پێوه‌ی خه‌رێک بکه‌ین، ئه‌وگه‌ل ونهتهوهیهی بڕوای بهداستانهکانی هه‌بێت به‌تایبه‌ت که بزانن پارچه‌یه‌که له‌سامان و که‌ڵتورو بیروباوه‌ڕو په‌ند و فه‌لسه‌فه‌و نه‌ریتیان وشانازی پێوه‌بکه‌ن ئاماده‌نین قبوڵبکه‌ن به‌وچاوه سه‌یریبکه‌ن، بێبههابکرێن پشتگوێ بخرێن بهونیازهوه سه‌رتاپا ده‌ستکاریبکرێن.
یان به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه ڕاسته‌و پێویسته لێکۆڵینه‌وه‌ی تیابکرێت توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکرێت به‌مه‌به‌ستی به‌نرخکردنی وههڵچنینی وبیروهیزری نه‌ته‌وه‌یی بیری نوێ لێی ، گه‌لان ئه‌مڕۆ له‌سه‌ربنه‌مای که‌لتوری کۆنیان تازه‌گه‌ری ئه‌که‌ن.
به‌هه‌ر حاڵ داستانی کاوه‌ی ئاسنگه‌ر ونه‌ورۆز به جۆرێک تێکه‌ڵاوبوون، وه‌ک یه‌ک ڕوداویان لێهاتووه له‌وانه‌یه ساڵ وکات و ڕۆژی ڕوداوه‌که‌یان جیابووبێت ،به‌ڵام ئه‌مڕۆ جیاکردنه‌وه‌یان ئاساننیه ، هه‌ردوکیان به‌یه‌که‌وه نه‌ک ههربوونهته یه‌ک داستان ، جه‌ژنی نه‌ورۆز و داستانی کاوه تێکه‌ڵاوبوون و یه‌کخراون به‌جۆرێک ، وه‌ک له‌شی مڕۆڤێکیان لێهاتووه ناتوانرێت دو پارچهبکرێن یان له‌یه‌ک جیابکرێنه‌وه.
ومیثۆلۆجیای کاوه‌ی ئاسنگه‌رو نه‌ورۆز به‌ته‌نیا هی نه‌ته‌وه‌یی کوردنین ، به‌ڵکو هی هه‌موو ناوچه‌که وئاسیایه وبگره ڕویه‌کی جیهانی وه‌رگرتووه . له کوردستان و زۆر شوێنی تری جیهاندا هه‌مووساڵێک یادی ئه‌کرێته‌وه. میثۆلۆجیای کاوه‌ی ئاسنگه‌ر ئه‌گاته ڕیزی ڕوداوه مێژووییه نیمچهساغکراو نووسراوه گرنگه‌کان.
ئه‌فسانه ومیثۆلۆجیا له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له بیر‌و باوه‌ڕی ئایینی و دیانه‌ته‌کان که زۆرن له‌جیهاندا جگه له ( ئایینه ئاسمانیه‌کان وخاوه‌ن کتێبه‌کان کهنهگۆڕن ) به‌درێژایی مێژوو له‌ناو ئه‌و گه‌لانه‌دا ئهوقاڵبهی ئه‌مڕۆیان وه‌رگرتوه ،(پاڵه‌وان) که‌من بێنه ئه‌و مه‌یدانه‌وه لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ن دوایی بڵێن ، ئه‌وه‌نیه وناهێنێت که‌خۆمانی پێوه خه‌ریکبکه‌ین و زه‌مانی به‌سه‌رچووه ئه‌و به‌هایه‌ی نیه. نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌م داستانه‌وه ئه‌نازێت ، چۆن به‌ئاسانی وا زو و به‌گومانه‌وه سهیریئهکات و له یادی ئه‌کات ؟ یان بڵێت ( تۆبڵێی ئه‌م میثۆلۆجیایه درۆ بێت وانه‌بووبێت؟
نه‌ورۆز پیرۆزه جه‌ژنی سه‌ری ساڵی کوردیه که ڕاستترین ڕؤژه بۆ نوێبونه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی کوردی له گۆی زه‌وی ، له نه‌ورۆزدا شه‌و وڕۆژ وه‌ک یه‌کیان لێدێت هه‌ریه‌که‌یان ئه‌بنه دوازده سه‌عات ، نه‌ورۆز یه‌که‌م ڕۆژی به‌هارو خۆشیه ، نه‌ورۆز دوا ڕۆژی ماڵ ئاواییه له زستان وئاگر ، نه‌ورۆز ژیانه‌وه‌یه ، خۆشی که‌ش و هه‌وایه ، ڕؤژی بوژاندنه‌وه‌ی مڕؤڤ و گیانله‌به‌ر و ڕوه‌که و ڕۆژی گه‌شاندنه‌وه‌ی گوڵه، نه‌ورۆز جوانیه ؛ ژیانی نوێیه ، نه‌ورۆز مانگی دلداری و خۆشه‌ویستی و ژوانه ، له‌نه‌ورۆزدا ساڵی نوێی کوردی تازهئهبێتهوه که‌بنه‌ما ویادی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی ( 700 ) پێش هاتنی عیسا که له‌وساڵه‌دا ( ئیمپه‌راتۆریه‌تی میدیا ) دامه‌زراوه .
له ڕؤژی نه‌ورۆزدا گه‌لی کورد ئاهه‌نگ ئه‌گێڕێت ، له‌گه‌ڵ زۆر له گه‌لانی ئاسیا و بگره له زۆر شوێنی که له جیهاندا و هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه له هه‌ندێ وڵاتانی عه‌ره‌بیشدا ئاهه‌نگ ئه‌گێڕن ، ههرگهله به‌پێی ده‌ستورو نه‌ریتی تایبه‌تی خۆیان یادی ئه‌که‌نه‌وه. له‌یادی نه‌ورۆزدا له‌م ڕۆژه پیرۆزه‌دا له‌ڕێی زۆر له‌که‌ناله ئاسمانیه‌کانه‌وه ولهگۆڕهپان وکایهو له‌زۆر شوێندا ئاهه‌نگ ئه‌گێڕن ومێزگرد و سیمینار و کۆڕ و کۆبوونه‌وه سازئه‌که‌ن و له‌نووسراو و ڕۆژنامه‌کاندا باسی جه‌ژنی نه‌ورۆز و داستانی کاوه‌ی ئاسنگه‌ر ئه‌که‌ن و لێکۆڵینه‌وه‌ی لهسهرئهکهن ، که‌ئه‌م کارانه په‌سه‌ندن.
چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر له شه‌وی نه‌ورۆزدا دانیشتبووم به‌م یاده‌وه لهکهنالێکدا سه‌یری کۆڕێکی (ته‌له‌فزوێن ) م ئه‌کرد. دڵنیام له‌گه‌ڵ مندا ملیۆنه‌ها که‌سانی تریش به‌دیاریه‌وه دانیشتبوون گوێ گربوون ، که ده‌رباره‌ی نه‌ورۆز و ئه‌ژده‌هاک وکاوهی ئاسنگه‌ر بوو ، چه‌ند به‌ڕێزێک كۆڕهکهیان ئه‌برد به‌ڕێوه ، زۆر باس وخاڵی گرنگ له وباره‌یه‌وه وردکرایه‌وه و لێیکۆڵرایهوه هه‌ڵسه‌نگێنرا ، هه‌ندێکیان باس و هه‌ڵسه‌نگاندنیان به‌نرخ و پڕلهزانیاری بوو .به‌ڵام به‌ڕێزێک له ئه‌ندامانی کۆڕه‌که له باس ولێکۆڵینه‌وه که‌یدا له‌وه ئه‌چو ورده‌کاری زانیاری زۆری تیادابکات تۆێژینه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ری پێشکه‌شبکات سه‌رنجی بینه‌ر ئاڕاسته‌بکات وڕای بکێشێت بۆبیری ئه‌وه‌ی که‌گرنگی نه‌دات به‌و یاده‌وه‌ری وئه‌و جه‌ژنه و داستانه کهبنهمایهکی مێژوویی به‌لگه‌دار ده‌رباره‌یانه‌وه نیه ، له‌ڕوی سه‌رچاوه وبنه‌مای زانیاریه‌وه تێبینی له‌سه‌ری هه‌بوو ، وه‌ک بیه‌وێت له‌و رده‌کاری ولێکۆڵینه‌وه‌دا گومان دروستبکات له داستانی کاوه‌ی ئاسنگه‌رو نه‌ورۆز وله‌سه‌ر بنه‌ما مێژووییه‌کانیان ، وبهگوێ وبیری بینه‌راندا بدات ، ئیتر پێویست ناکات ئه‌وه‌نده باسبکرێت به‌گرنگی سه‌یری بکرێت له‌وه له‌به‌رتر هه‌یه . با ئیتر خۆمان خه‌ریک نه‌که‌ین به‌م جۆره باسه کۆنانه‌وه کهدهوریان به‌سه‌رچووه .
من وه‌ک بینه‌رێک له دڵی خۆمدا وتم '' (یاران ئه‌م به‌ڕێزه بۆ به‌و جۆره باسه‌که‌ی خسته‌ڕو ؟ )'' هه‌موومانی توشی پرسیارکرد وتارماییهکی گومان و بیرکردنه‌وه‌ی کێشا به‌سه‌رماندا ، وتم تۆبڵێی ئه‌و کێوه به‌رزه‌ی دروستمانکردبوو له یادی نه‌ورۆز وکاوهی ئاسنگه‌ر وداماننابوو به یه‌که‌م شۆڕشی مڕۆڤایه‌تی دژی چه‌وساندنه‌وه و دژی زوڵم و زۆرداری . ئه‌و یاده‌وه‌ری و بیروباوه‌ڕه هه‌مووی دوکه‌ڵ وته‌م و تارمایی بووبێت ؟ وا به‌زویی و به‌چه‌ند وشه‌یه‌ک ئه‌م شه‌و بڕه‌وێته‌وه ، تۆبلێی کاوه‌ی ئاسنگه‌ر شێره به‌فرینه‌یه‌ک بوو بێت ، ئێمه هه‌ر به‌خه‌یاڵ له‌ناو به‌سته‌ڵه‌کی به‌فرینی هه‌رگیزاو هه‌رگیزی سهرشاخه سه‌رکه‌شه‌کانی کوردستاندا له دێر زه‌مانه‌وه پاراستومانه ئه‌مشه‌و به‌وشه‌یه‌ک به تیشكێک توایه‌وه ، ئه‌و هه‌موو یاده‌وه‌ری و هه‌ست و بیڕو باوڕه و سۆز‌و و شانازیه‌مان بۆی ، ئه‌و کینه و ڕکه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌ژده‌هاک ههمانبووو له‌دێرزه‌مانه‌وه له‌بیر و هۆشماندا پۆنگی ئه‌خوارده‌وه ، وا به‌زویی و به‌ئاسانی بڕه‌وێته‌وه به‌تاڵبێته‌وه ؟ ، له‌جێگه‌ی ئه‌مانه گومان وپه‌شیمانی جێگه‌ی بگرێته‌وه؟ . وتم ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها مهقالهیهکیش بووایه وه‌ها ڕه‌خنه‌ی لێنهئهگیرا وبێنرخ سه‌یری نه‌ئه‌کرا.
وا ئه‌زانم وه‌ک من زۆر که‌سی تر ئه‌و شه‌وه‌یان به‌تاوتوێی بیرۆکه‌که‌وه برده‌سه‌ر ؛ هه‌ر دوباره‌م ئه‌کرده‌وه. تۆبڵێ وابێت . ئێمه به درێژایی مێژوو بهداستانێکی بێسهرو به‌ر وبێبنهما خۆمان فریو دابێت ؟ . تۆبڵییت گه‌لانی که‌یش هه‌ر به‌و چاوه‌ش سه‌یری ڕابووردویان بکه‌ن . خۆلههی گه‌لانی که لهبارترو پڕماناترهو گێڕانه‌وه‌ی خۆشتره‌و مانایه‌کی هه‌یه . یاران ئێمه بۆ مێژووی خۆمان وا به‌سوکی سه‌یر بکه‌ین ؟ ئه‌ی باسکردن وهه‌ڵسه‌نگاندنی به‌مه‌به‌ست نرخاندنی چی زیانێکی هه‌یه ؟ .
ڕاسته ڕوداوه‌کانی میثۆلۆجیای نهورۆزو کاوه‌ی ئاسنگه‌ر بۆ یه‌ک کات ناگه‌ڕینه‌وه ، له‌وانه‌یه زۆر به‌لای بیروباوه‌ڕی ئایینی‌دا لاسه‌نگ بێت. کاوه‌ی ئاسنگه‌ر په‌یوه‌ندی به‌ده‌وڵه‌تان وحوکمڕانانی ئهوکاتانهوه هه‌بووبێت تا ئه‌مڕۆ کاتی ڕودانه‌که‌ی ساغکراوهنیه ئه‌گه‌ر ئه‌م داستانه ئه‌م جه‌ژنه مێژووییه موڵكی گه‌لێك یان نه‌ته‌وه‌یه‌کی که بووایه ، هه‌موو جیهانیان پڕئه‌کرد له ئاواز‌و سۆز‌و بانگه‌واز ودانانی سه‌مفۆنیا له‌سه‌ری ؛ به‌سه‌دان جۆر باسی نهورۆزو ڕوداوه‌کان وشۆڕشه‌که‌ی کاوه‌ی ئاسنگه‌ریان ئهگیڕایهوه و وێنه‌یان بڵاوئه‌کرده‌وه. له ساڵ رۆژی‌دا هه‌موو ساڵێک سه‌ده‌ها پۆستهرو نووسینیان له‌سه‌ری بڵاوئه‌کرده‌وه ، ڕۆژانه په‌ند و وانه‌و، بیروباوه‌ڕیان له سه‌ری ده‌رئه‌بڕی ودائههێنا . له سه‌رو ئه‌مانه‌وه، لێکۆلێنه‌وه‌ی سهرومڕیان له‌سه‌ری ئهنجامئهدا ، پڕ به‌دنیا هاواریانئهکرد ئه‌ی گه‌لانی جیهان وه‌رن ببینن سه‌یربکه‌ن چی ڕابوردویه‌کی پڕشنگدار و پڕ له شانازی و ئازایه‌تی وههڵکهوتومان هه‌بووه ، به‌ده‌نگی به‌رز بانگیان ئه‌کرد ئه‌ی جیهان وه‌رن ئه‌م داستانه بخوێننه‌وه ، ئه‌وسا ئه‌بینن چی بیرێکی پێشکه‌وتنخوازی و شۆڕشگێڕی وبهرخوردان و پاله‌وانێتی له‌خۆ گرتوه ، ده‌رباره‌ی خه‌باتی مڕۆڤایه‌تی وچینه چه‌وساوه‌کان له‌جیهاندا ، چی گیانێکی به‌رگری تیایه . له سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی وجیهاندا هه‌موو ساڵێک سه‌دان کۆڕ‌و ئاهه‌نگ وفێستێڤاڵیان بۆساز ئه‌کرێت.
نه‌ورۆز و کاوه‌ی ئاسنگه‌ر هێمایه‌کن بۆیه‌که‌م شۆڕشی چینی چه‌وساوه له‌مێژووی مرۆڤایه‌تیدا.
***
دوا تێبینی : که‌وڵ ودروشمهکهی کاوه‌ی ئاسنگه‌ر مابوو تائه‌و ڕۆژه‌ی جه‌نگی نێوان له‌شکری ئیسلام و له‌شکری ده‌وڵه‌تی ساسانی به‌رپابوو ( لهنههاوهند) که له‌وشه‌ڕه چارهنووسیهدا له‌شکری ئیمپه‌راتۆریه‌تی ساسانی دروشمه‌که‌ی کاوه‌یان به‌رزکرده‌وه ، له‌ئه‌نجامدا موسوڵمانه‌کان سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر له‌شکری ساسانیداو ، ده‌وڵه‌تی ساسانیان له‌ناوبرد و دروشمه‌که‌ی کاوه‌ی ئاسنگه‌ریان ده‌ستکه‌وت کهڕازابووهوه به‌سه‌ده‌ها به‌ردو گه‌وهه‌ری به‌نرخی ئه‌و زه‌مانه ، هه‌رله‌وێدا موسوڵمانه‌کان دروشمه‌که‌ی کاوه‌ی ئاسنگه‌ریان له‌ت و پهرتکردو سوتانیان و له‌ناویانبرد .
سەرچاوەکان پارێزراوە
٩/٣/٢٠١٥