فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

kongresi amrika u peshmargaسەرۆکی کۆمیتەی دەرەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا داوای بە فەرمی ناساندنی پێشمەرگە دەکات

سەرۆکی کۆمیەتی دەرەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا لە ڕێگەی نامەیەکەوە داوای پشتیوانی کۆنگرێسمانە کۆماری و دیموکراتییەکان دەکات بۆ ئەوەی پرۆژە یاسایەک ئامادەبکەن بە مەبەستی پڕچەککردنی هێزی پێشمەرگە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەبێ گەڕانەوە بۆ حکومەتی ناوەندی بەغداد. ئید رۆیز سەرۆکی کۆمیتەی دەرەوەی کۆنگرێسی ئەمیرکا کە سەر بە کۆمارییەکانە، لە نامەیەکدا بە ناونیشانی " بۆ هاوکارە ئازیزەکانمان"، داوا لە کۆماری و دیموکراتییەکان دەکات واژۆ لەسەر پرۆژەیاسایەک بکەن کە بوار بە ئیدارەی ئۆباما دەدات بێ گەڕانەوە بۆ بەغداد هێزی پێشمەرگە پڕچەک بکات. لە نامەکەدا هاتووە" ئێمە داوات لێدەکەین هاوکارمان بیت لەوەی بەخێرایی چەکی ڕەوانەی هاوپەیمانە کوردەکانمان بکرێت." ئاماژەش بەوەشکراوە کە " پشتیوانیکردنی پرۆژەکە لە لایەن هەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتییەوە دەسەڵاتی کاتی بۆ سەرۆک دەڕەخسێنێت کە ڕاستەوخۆ هاوکاری سەربازی پێشکەشی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بکات لە شەڕی دژی داعشدا." ئەم نامەیە دوای داوا دووبارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێدانی چەکی قورسی وەک هەلیکۆپتەر، تۆپهاوێژ و ئۆتۆمبێلی هەمڤی دێن، کە لە نامەکانی حکومەتی هەرێمدا ئاماژە بەوەکرابوو ئەو چەک و کەلوپەلە سەربازیانەیان بە دەست ناگات کە پێویستیانە.

ئەمە لە کاتێکدایە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت دەستی بەستراوە، چونکە پێویستە پێش ئەوەی چەکەکان بنێردرێت بۆ هەولێر دەبێت مۆڵەت لە بەغداد وەربگرێت.

هەفتەی ڕابردوو ئان پاترسن یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە میانەی دانیشتنی لیژنەی کاروباری دەرەوەی کۆنگرێس ڕایگەیاند" بەرنامەیەکی زۆر بەرفراوانمان بۆ پڕچەککردنی کوردەکان هەبووە."

وتیشی " وەزارەتی بەرگری تیمێکی کاری بۆ دابینکردنی چەکی سوک و مامناوەند بۆ کوردەکان و بەکارهێنانیان لە قۆناغی یەکەمی هەڵمەتی دژی دەوڵەتی ئیسلامی پێکهێناوە."

ئاماژەشی بەوەکرد" پێموایە کێشەکە لێرەدا چەکی قورسە، بە پێی شیکردنەوەکانی ئێمە دابینکردنی ڕاستەوخۆی چەک بۆ کوردەکان یاسایی نابێت. من لەوە تێدەگەم و ئەندامانی لیژنە یاسای پێویست بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە تاوتوێ دەکەن."

لە لایەکی ترەوە ڕاوێژکارێکی کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە " هەریەکە لە جۆن کیری و پاترسن بەم دەربڕینانەیان ویستوویانە کۆنگرێس وا لێبکەن کە یاساکە بگۆڕن."

ئید رۆیز هیواخوازیشە بە زووترین کات پرۆژە یاساکە تێبپەڕێنرێت کە بە تاکە بەربەستی بەردەم ڕاستەوخۆ پڕچەککردنی پێشمەرگە دادەنرێت و هێشتاش کۆنگرێس کاتی زۆری لەبەردەمدایە و ئەگەر بێت و پرۆژەکە پەسەند بکرێت ئەوا سێ ساڵی تر بەسەردەچێت بەمەش چۆنییەتی مامەڵەیەکی دروست لەگەڵ دەوڵەتی ئیسلامی فەراهەم دەبێت.

لە نامەکەدا هاتووە " لە بەرژەوەندی ویلایەتە یەکگرتووەکانیدایە توانای سەربازی کوردەکانی عیراق پەرەپێبدات لە ڕێی پەلەکردن لە پێشکەشکردنی چەکی قورس و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی پێویست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش بە شێوەیەکی کارا."

ئەوەش خراوەتە ڕوو" کە ویلایەتە یەکگرتووەکان تا ئێستا هاوکارییەکی سنوورداری چەکی سوکی پێشکەش کوردەکانی عیراق کردووە، ئەمەش دوای ئەوەی لە لایەن بەغدادەوە واژۆ دەکرێت. لە هەمانکاتدا پلانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ مەشقپێکردن و پڕچەککردنی سێ لیوای کوردی نوێ بۆ دژە هێرش هێشتا لە سەرەتادایە."

بە گوێرەی نامەکە، پرۆژە یاسا ئامادەکراوەکان ئەمانەن:

- سیاسەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەگۆڕێت بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ هاوکاری پێشکەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات لە شەڕی دژی داعش و کورد دەکات بە هاوبەشێكی متمانەپێکراو و سەقامگیری ویلایەتە یەکگرتووەکان.

- هێزی پێشمەرگە بە فەرمی دەناسێرنرێت کە هێزێکی ئەمنی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و بە گوێرەی دەستووری عیراق ڕێکخراوە.

- شکستپێهێنانی دەوڵەتی ئیسلامی کارێکی زۆر گرنگە بۆ پارێزگاریکردن لە عیراقێکی یەکگرتوو.
- ئەوە دەخاتەڕوو کە داعش هەڕەشەیەکی تیرۆریستی گەورەیە کە چەکی قورسی لەبەردەستدایە.
- بوار بە مانەوەی چاودێری کۆنگرێس دەدات بۆ پێشکەشکردنی چەکی قورس بە کوردەکان.

26/3/2015

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان