فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

komarixwaz logo 1

هاۆنیشتمانانی بەرێز و خۆشەویست 

خەلکی به شەرەفی کوردستان

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی روژهەلاتی کوردستان، به بۆنەی جێژنی نەۆرۆز و هاتنی سالی تازە و نوێ بوونەوەی سروشت و نەۆرۆزی کوردەواری، پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم خەلکی کوردستان دەکات و هێوادارە کە سالی تازە سالێکی پر لە بەرەکەت و خۆشی، کامەرانی و تەندروستی و سەرکەۆتنی تەواۆ خوازراۆ بێت، بۆ گشت لایەک.

بزووتنەوەی کۆماریخوازان، هێواخوازە کە گشت لایەنەکانی چالاک لە ناۆ ئۆپۆزیسیۆنی کوردی رۆژهەلاتی کوردستان، جێژنی نەۆرۆز و سالی تازه بکەنە هەوینی ئاشتی و ساغکردنەوەی یەکریزی گەلی کوردستان، و لە راستای گەیشتن به ئامانجه نەتەوەییەکاندا، بەدووری و دوورەپەرێزی لە " ئەندیشەی ئیستراتیژیکی سوونەتی " کە شەر و گرژی وەک تەنیا مکانیزمی یەکلاییکردنەوەی کێشەکان تەوسییە دەکات، هەولبدەن بەسوودوەرگرتن لە " ئەندیشەی ئیستراتیژی مۆدێرن"، کە دیالۆگ وRead More دانووستاندنی ئاشتەوایی دەگەل لایەنی بەرامبەر، وەک مکانیزمەکانی هەرە کارا و گوونجاۆ لەم سەردەمەدا، بۆ حەللی کیشە و گرفتەکان دەست نیشان دەکات، ئاجێندە و بەرنامەی کاری سالی نوێیان گەلالە بکەن، تابەلکوو بتوانرێت بە هاریکاری و هەرەوەزێکی گشت لایەنی و لەچوارچێوەی عەقلانییەتی سیاسی و رێئال پۆلیتیک ‌دا، بەسوودوەرگرتن لە هوونەری سیاسەت و تەعاموولی پراگماتیستانەی گشت کێشە و گرفتەکان، "ناموومکینات، موومکین" بکردرێت و بەکردەوە ئازموونەکانی باکووری کوردستان لە پێناۆ دەستپێکی دیالۆگ، و لەئەنجامدا دەستەبەرکردنی ئاشتی و ئازادی دا، بە رۆژهەلاتی بکردرێن. 

بۆیە بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، سالی نوێ هەروەکی سالی رابردوو وەک "سالی دیالۆگ و دانووستاندن لە پێناۆ ئاشتی‌دا" ناۆدێر دەکات و چاوەروانی لە گشت ئەکتەرگەلی ناۆ گۆرەپانی خەباتی رزگاریخوازی کوردستان هەیە، کە بۆ سەرخستنی پرۆژەی بەئاشتیکردنی کەێسی کورد لە رۆژهەلاتی کوردستان، کە بزووتنەوەمان پێ‌هەستاوە، چالاکوانانی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، هاۆکاری سەمیمانە و کارسازانە بکەن. تابەلکوو بتوانرێت بەم‌چەشنە و لەئەنجامی هاریکاری سەمیمانە و پر لە دیالۆگی گشتگیرانە، سالی نوێ بە سالی دیالۆگ و دانوستاندن و لەئەنجامدا جێژنی داهاتوو، بە جێژنی سەرکەۆتن و وەدیهاتنی ئامانجە لەمێژینەکانی نەتەوەکەمان لەم بەشە لە کوردستان‌دا، تەبدیل بکردرێت.

نەۆرۆزتان پیرۆز و هەموو رۆژتان نەۆرۆز

شوورای هەماهەنگی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان

19/03/2015

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان