عارف قوربانی
هەڵوێستەكانی ئەم ماوەیەی پارتی دادوگەشەپێدانی توركیا و رەفتارەكانی ئەردۆغان، راستییەك دەسەلمێنن كە هەڵە تێگەیشتنێك هەبووە لەبارەی سیاسەتی سەركردەكانی ئەم پارتە و ئەو گۆڕانكاریانەی لە 15 ساڵی رابردووی توركیادا هاتوونەتە دی. بەهۆی ئەوەی پێشتر نكوڵی لە بوونی كورد دەكرا و هەموو رێگەیەكی پەرتەوازەكردن و چەوساندنەوە بەرانبەری گیرابووە بەر، گۆرانی و ناو و وشەی كوردی قەدەغە كرابوون و بەكارهێنانیان سزای مردنی لەسەر بوو، كاتێك حیزبێك دێتە سەر حوكم ئەو قەدەغەكراوانە لەسەر كورد هەڵدەگرێت، بواری هەناسەیەك دەدات بە كورد و دان بە بوون و ناسنامەیدا دەنێت، لەژێر پەرچەمی پرۆسەی ئاشتی ئیدیعای چارەسەری پرسی كورد دەكرێت. هەموو لایەك ئەم گۆڕانكاری و كرانەوەیە لە سیاسەتی توركیادا دەگێڕنەوە بۆ سیاسەتی ئاك پارتی، تا رادەی بە پاڵەوانكردن ستایشی ئازایەتی رابەر و سەركردەكانیان دەكرێت كە رەگوڕیشەی كەمالیزمیان هەڵكێشا، ئومێدێكی زۆر لەسەر بەهێزیی پێگە و ئایندەی ئەم حیزبە هەڵچنرا كە تا لەناوخۆی توركیا بەهێز بێت، كرانەوەی زیاتر و مەوداكانی لێكگەیشتن بۆ پێكەوەژیانێكی ئاشتیانە دەستەبەر دەبێت.
حیزبی كوردی، رێككەوتن ناكەن تا پلان و بەرنامەی هاوبەش دابڕێژن، رێككەوتنیش ناكەن تا پلاتفۆرمێكی فراوانتری كاركردن بەرهەم بهێنن. نزیكەی هەموو رێككەوتنەكانی نێوانی حیزبە كوردییەكان، بۆ شەڕنەكردن بووە، ئاخر حیزبی كوردی، ئەگەر یەك لیست نەبن شیر و تیر لە یەك دەسوون. ئەگەر یەك بەرە نەبن، تۆپ و خەندەقیان لە نێواندا دەبێ، جا ئیتر تۆپ و خەندەقی راستەقینەی وەك ئەوەی لە نێوانی یەكێتی و پارتیدا هەبوون، یانیش تۆپ و خەندەقی زارەكی وەك ئەوەی لە نێوانی گۆڕان و یەكێتیدا هەیە.
گۆڕان لە بەرامبەر پارتی كە سەرۆكی هەرێمی هەیە توندهەڵوێستە، كەچی لەگەڵ یەكێتی كە جێگری سەرۆكی هەرێمی هەیە هاوهەڵوێستە! گۆڕان سەرۆكایەتی هەرێم بە ترۆزی تێگەیشتووە، ئەگەر سەرە تاڵەكەیت لێكردەوە، ئەوەی دیكەی شیرینە. لای گۆڕان سەرەكە قووت ناچێ، دەنا ئەوەی دی ڕەحمەتە.
فاروق حه‌جی مسته‌فا
رۆژاڤای كوردستان له هه‌موو ره‌وش و كاروبارێكی خۆیدا له دووبهرهكیدا ده‌ژی. ئه‌و شوێنه مێژووییه‌ی كورد له‌سه‌ری ده‌ژی، رێككه‌وتنێك له‌باره‌ی ناوه‌كه‌یه‌وه نییه. هه‌یه پێی ده‌ڵێ (رۆژاڤا)، هه‌یه پێی ده‌ڵێ (رۆژاڤای كوردستان)، هه‌شه پێی ده‌ڵێ (كوردستانی سووریا). له گوتاری سیاسیش‌دا، بزووتنه‌وه‌ی سیاسی زاراوه‌ی (گه‌لی كورد)ی به زاردا ده‌هات. بۆ ئه‌وه‌ی پتر ئه‌مین بین، هه‌شبوو به سه‌رزه‌مینی كوردنشینی ده‌گوت (به‌شه كوردستانی لكێندراو به سووریا). ئه‌میش دروست وه‌ك هێزه‌یلی سیاسیی ئێمه كه به‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ردا دابه‌ش بوون:
(ته‌ڤده‌م)، (ئه‌نه‌كه‌سه)، (هاوپه‌یمانی). ته‌ڤده‌م، له رووی ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردن و ژیانی گشتییه‌وه، ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو رۆژاڤادا گرتووه. (ئه‌نه‌كه‌سه) واته ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی كورد له سووریا، ته‌نیا هه‌واداران و هه‌ندێ باره‌گای هه‌یه، ئه‌و ته‌نانه‌ت توانای ئه‌وه‌شی نییه كه وه‌ك ئۆپۆزسیۆن خۆی بنوێنێ. وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و زۆر كۆشش ده‌كات، به‌ڵام ته‌ڤده‌م رێی لێ ده‌گرێت. هه‌رچی (هاوپه‌یمانی)یه، ئه‌و وه‌ك چوارچێوه‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆن خۆی ده‌خاته روو، زۆربه‌ی پارته‌كانی مۆڵه‌ت دراون، ده‌شڵێن كه ئه‌وان بریتین له باڵی سێیه‌م له نێوانی هه‌ردوو لا (ئه‌نه‌كه‌سه، ته‌ڤده‌م).
له لای هێزه‌یلی كورد جیاوازی و ناته‌بایی باڵاده‌سته، ئه‌و ناته‌باییه‌ش نه‌ك زیاتر ته‌شه‌نه ده‌ستێنێ، به‌ڵكوو خه‌ریكه ده‌بێته به‌شێك له ره‌فتاری سیاسی. ئه‌مه نه‌نگییه‌ك نییه،
رەزا شوان
ئازادی تەنها وتنی وشەیەکی سەرزارەکی و راگوزاری نییە، ئازادی ئەو هەوا پاک و بێگەردەیە کە هەڵیدەمژین.. ئازادی ئەو هەست و نەستە جوان و پیرۆزەیە، کە هەمیشە لە هۆش و لە ناخی دڵ و دەروونماندایە.. ئازادی بناغەی ژیانە و، مافێکی بنەڕەتی و سەرەکییە لە مافەکانی هەموو کەسێک، لەگەڵیدا لەدایک دەبێ و لەگەڵیدا دەژی.. ئازادی شیرین‌ترین و پێویسترین شتە لە ژیاندا.. ژیان بەبێ ئازادی زیندانێکی تاریک و تەنگە و، هیچ واتایەکی نییە.. چونکە ژیان و ئازادی یەکن، دوو گیانن لە یەک جەستەدا.. ژیان بەبێ ئازادی لەشێکە بەبێ گیان.
(جان جاک رۆسۆ) دەڵێ: "وازهێنان لە ئازادی.. وازهێنانە لە ژیان.." ئازادی مافێکی سروشتی مرۆڤە.. کەس بۆی نییە ئازادی لە کەسێکی تر زەوت بکات.. ئەگەر بە دروستی ئەم مافەی خۆی بەکاربهێنێت و، دژی ئازادی و مافەکانی هیچ کەسێکی تر نەبێت.
(میخایل نەعیمە) دەڵێ: "ئـازادی بەنرخترین شتە.. بۆیە نرخی گـرانە"
(نووسەرێکی رۆژئاوایی) ش دەڵێ: "گەر تۆ هەموو شتەکانت لەدەست بدەیت، تەنها ئازادی نەبێت، تۆ هێشتا دەوڵەمەندیت"
(ئەبراهام لینکۆڵن) یش دەڵێ: "کەس حەزی بە پێوەن نییە، گەر لە زێڕیش بێت"
عومەر عەلی غەفور
جا له بارێكدا هه‌ردوو لا، چ ئه‌وانه‌ى میانڕه‌ون و چ ئه‌وانه‌ى توندڕه‌ون ده‌قیان هه‌یه، ئه‌ى كامیان ئیسلامه راسته‌قینه‌كه‌ن؟ ئه‌ى ئه‌و جیاوازییه بۆچى دروست بووه و چۆن له‌به‌ین ده‌برێ تا ئیسلامه راسته‌قینه‌كه ده‌ربكه‌وێ و خه‌ڵك له‌و رووه‌وه یه‌كچاو ببنه‌وه و سه‌ریان لێ نه‌شێوێ؟!
تێگه‌یشتنى جیاواز له ده‌ق دیارده‌یه‌كى به‌شه‌رییه و هه‌موو ده‌قه گه‌وره‌كان دووچارى ده‌بن، هه‌ر بۆیه ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌مى یه‌كه‌مى ئیسلامدا، كه سه‌رده‌مى هاوه‌ڵ و قوتابییه نزیكه‌كانى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) بووه و ئوممه‌تى ئیسلامى وه‌ك مه‌رجه‌ع بۆ دید و تێڕوانینه‌كانیان ده‌ڕوانێ، ئه‌و جیاوازییه رووى داوه و به هۆیه‌وه كێشه و ناكۆكیی گه‌وره رووى داوه. ئه‌و كێشه‌یه له یه‌كه‌م ساتى مردنى پێغه‌مبه‌ره‌وه ده‌ستى پێكرد، كاتێ له‌سه‌ر جێگرتنه‌وه‌ى، ناكۆكى كه‌وته نێوان پشتیوانییه‌كان یاخود ئهنسارییهكانى مه‌دینه (یهسریبییهكان) و كۆچه‌رییه‌كانى مه‌ككه (قوره‌یشییه‌كان)، هه‌روه‌ها له‌نێو قورهیشییهكانیشدا له‌نێوان بنه‌ماڵه‌ى پێغه‌مبه‌ر (عه‌لى كوڕى ئه‌بوتالیب) و باقیی قوره‌یشییه‌كان (ئه‌بوبه‌كر و عومه‌ر و ئه‌وانی تر)دا و هه‌ر یه‌كه‌یان خۆى به شایسته‌تر به جێگرتنه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر وه‌ك پێشه‌وا و رابه‌رى ده‌وڵه‌ت داده‌نا، كه ئه‌م ناكۆكییه ئه‌گه‌رچى سه‌ربارى بوونى هه‌ندێ ده‌نگى تۆراو، به ڕواڵه‌ت سازانى له‌سه‌ر كرا،
بەرزان فەرەج
لە 13ی ئۆكتۆبەری 2006، ئەنجوومەنی شورای موجاهیدین، دەوڵەتی ئیسلامیی عێراقی راگەیاند. ئەمە بە رۆژی لەدایكبوونی داعش دادەنرێت. لەناكاوێكدا گرووپێكی چەتە و تیرۆریست لە پیاوانی بەجێماوی دەزگای موخابەرات و سوپا و رێكخستنەكانی بەعس كە سەرنجی جیهانی بەلای خۆیدا رانەكێشا، سنوورەكان دەسڕێتەوە و لە مانگی هەنگوینیی خۆیدا لە ساڵی 2013 دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام رادەگەیەنێت.
دەوڵەتێك كە تا داگیركردنی مووسڵ و شەنگالیش هەر نابێتە جێی سەرنجی جیهان، تا ئەو كاتەی داعش جیهان بەسەر دوو بەرەدا دابەش دەكات: بەرەی ئیماندارانی سوننە مەزهەب و بەرەی كافران و نمایشێكی بەربەریانە لە بەرامبەر جیهاندا دەكات بە كۆمەڵكوژی، سووتاندنی مرۆڤ بە زیندوویی، سەرپەڕاندن، دەست و پێ بڕینەوە، بەكۆیلەكردن، زیندووكردنەوەی بازاڕی كڕین و فرۆشتنی ئافرەت.
خەلافەتێك لەسەر پانتایی زیاتر لە 170 هەزار كیلۆمەتر كە لە چەندین وڵاتی جیهان مەزنترە، ترس و تیرۆر بەجیهاندا بڵاودەكاتەوە. ئیدی دەوڵەتەكەی داعش هیچ شوێنێكی لەناو مرۆڤایەتیدا نابێتەوە و دەبێتە یەكەمین دوژمنی جیهان و، مرۆڤایەتی رووبەڕووی دۆخێكی نامۆ دەكاتەوە كە لە دوای بانگی پێغەمبەر و نێردراوەكانییەوە بۆ فەتحی جیهان لەژێر ئاڵای ئوممەی ئیسلامدا، جارێكی دیكە خۆ بەخەلیفەزانی ئێستای موسوڵمانان ئەبوبەكری بەغدادی،
فه‌رید زامدار
پیلانگێڕان و پاشقۆڵگرتن و ملشكاندن و ڕق و كینه و ههناوڕهشى و دوژمندارى و نهحوباندنى مرۆڤ له لایه‌ن مرۆڤه‌وه، مێژوویێكى دوور و درێژى هه‌یه، به تایبه‌تى له سه‌رده‌مى (فتوحاتى ئیسلامى) زۆر به زه‌قى سه‌ری هه‌ڵداوه، له سه‌رده‌مى (معاویه) و (عوسمان) و (عه‌لى) و (حوسێن) به‌رده‌وام له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانى له‌نێوان شیعه و سوننه، به سه‌دان پیلان و كوشتن و تیرۆر و سه‌ربڕین وه‌كو دیارى بۆ سه‌ركرده‌كانیان ئه‌نجام دراوه، وه‌كو غافڵكوژى و ژههراوىكردن و جۆره‌ها پیلانى قێزه‌ون و دوور له هه‌موو دابونهریتێكى مرۆڤایه‌تى.
(نورى ئه‌لمالكى) له بزووتنه‌وه‌ى ئۆپۆزسیۆنى ئیسلامیى شیعهگهرایدا، وه‌كو زانیومه جگه له دوژمنایه‌تیى سوننه، دوژمنایه‌تیى هاومه‌زهه‌ب و هاوڕێبازى سیاسیى و هاوسه‌نگه‌رانى خۆیشى كردووه، له‌وانه تۆمبه‌تبار كراوه به تیرۆركردنى سیاسه‌تمه‌دارى ئیسلامیى عێراقى (گالب السهیل) باوكى په‌رله‌مانتارى پێشووى عێراقى (صفیه السهیل)، دیاره ئه‌و دیارده دوژمندارییهى نێوان (سوننه و شیعه) بڕوا ناكه‌م قه‌ت كۆتایی بێت، چونكه ئه‌و ڕق و كینه‌یه ئه‌وه‌نده له بیر و هۆش و هه‌ستى مه‌زهه‌بییان خۆى داكوتاوه، مه‌حاڵه كۆتایی بێت، ئیتر له هه‌ر ناوچه‌یه‌كى دنیادا بن.
(مالكى) له‌و عه‌ره‌به شیعه مهزههبانهیه كه زۆر دژایه‌تى و دوژمنایه‌تیى مه‌زهه‌به‌كه‌ى خۆیشى كردووه و وه‌كو ده‌ڵێن زۆر كه‌سى له نه‌یارانى خۆى له حزبى (دعوه) تیرۆر كردووه یان دوورى خستوونه‌ته‌وه و په‌راوێزى كردوون، به‌ڕاى من نهزعهیهكى
رەزا شوان
لە ئەمڕۆدا، لە لایەکەوە شۆڕش و راپەڕین و خۆپیشاندانی ناڕەزایی و تووڕەیی گەڵانی چەوساوە و ستەملێکراو و ماف و ئازادی داگیرکراو، لە دژی دەسەلاتدارانی ستەمکار و رژێمە دیکتاتۆرییەکان، لە لایەکی تریشەوە تەشەنەکردنی گەندەڵی و، نادادپەروەری و، هەژاری و، قـورخکردنی دەسەڵات. بوونەتە وێردی سەر زاری خەڵکی و، بە مانشێتی میدیاکان و بە هەواڵی راگەیاندنەکان و بە بابەتی نووسینی نووسەران و رۆژنامەنووسان و بە شرۆڤەکـردنی سیاسییەکان لە جیهاندا.
وە وەرگیراوە.. (Revolutio)زاراوەی شۆڕش لە وشە لاتینییەکەیەوە
تا ئێستا چەند پێناسەیەکی جیاواز بۆ چەمکی شۆڕش کراوە.. بەلای هەندێکەوە شۆڕش بریتییە لەو شەڕانە و لەو بزووتنەوە رزگاریخوازە نیشتمانییانەی کە ئامانجیان رزگارکردنی نیشتمانە لە ئیمپریالیزم یا لە داگیرکەرانی بێگانە و راگەیاندنی سەربەخۆیی.. پێناسەیەکی تری شۆڕش: شۆڕش بریتییە لە دەربڕینی تووڕەیی و ناڕەزایی لە لایەن کۆمەڵێک خەڵکەوە.. یا لە لایەن زۆرینەی گەلەوە، بە پێی ئایدیۆلۆژیاییەکی بەرنامەداڕێژراوی ئەو کۆمەڵە یا ئەو گەلە، لە دژی ستەمکاری و سەرکوتکردن و چەوسانەوە و، پێشیلکردنی مافەکان و نەبوونی ئازادی، کە لەلایەن رژێمە دەسەڵاتدارەکان و، فەرمانڕەواکانەوە دەرهەق بە خەڵکی دەکرێن.. گەل بۆ رزگاربوونی لەو دۆخ و بارە نالەبارانە، ملکەچ نابێت، ناچارە پەنا بۆ پەرپاکردنی شۆڕش ببات، بۆ گۆڕينی دەسەڵات بە دەسەڵاتێکی نیشتمان پەروەری باشتر و، هەموارکردنەوە و گۆڕانکاری لە دەستوور بە شێوەیەکی ئەرێنیخوازی و، نەهێشتنی گەندەڵی و، جیوازی و، نادادپەروەری و، باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵکی و،
دیدار ئەبوزێد
سنوورداركردنی توانا و كاریگه‌رییه‌كانی داعش وه‌ك هێزێكی تیرۆریستی و سه‌ربازیی خوێن‌ڕێژ، هێواش هێواش له نزیكبوونه‌وه دایه، ئه‌گه‌رچی هێزێكی تیرۆریستی دڕنده‌ی وه‌ك داعش له‌پێناو مانه‌وه‌ی سڵ له به‌كارهێنانی هیچ جۆره چه‌ك و ئامراز و كه‌ره‌سته‌یه‌كی ناشه‌رعی ناكاته‌وه، به‌ڵام گۆڕانی هاوكێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به‌هێزبوونی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و كۆتاییهاتنی واده‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئۆباما، پرۆسه‌كه خێراتر ده‌كا. هه‌موومان چاونه‌ترسی و ئازایه‌تیی پێشمه‌رگه ده‌بینین، كه هه‌وڵی هه‌ر كه‌سێك به به‌راورد به هه‌وڵه‌كانی ئه‌وان كه‌م دێته‌به‌رچاو، به‌ڵام ئه‌م شه‌ڕه ده‌بێ چه‌ند سوودێكی گه‌وره‌ی بۆ كورد هه‌بێ و پێویسته ئێمه به ته‌واوی گرنگییان پێ بده‌ین و به‌كاریان بهێنین، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كهموكورییهكانمان له‌و بوارانه‌ی كه پێش شه‌ڕی داعش له خانه‌ی بابه‌ته بیرلێنهكراوهكان دابوو، جێگای بایه‌خ نه‌بووه و ئاوڕی لێ نه‌ده‌درایه‌وه. ئه‌گه‌رچی هه‌موو شته باشه‌كانی دوای ئه‌و شه‌ڕه ناگاته ئاستی ئازاری جه‌رگسووتانی دایكی شه‌هیدێك، به‌ڵام ئیتر ئه‌مه واقیع و شه‌ڕێكی تاڵی تاقه‌تپرووكێن بوو، پێویست بوو ئه‌نجامی بده‌ین.
١- داعش له‌پاڵ ئه‌وه‌ی هێزێكی تیرۆریستیی خوێناویی دڕنده‌یه، ئه‌وا پشت به‌شێوازێكی زۆر رادیكاڵیی لێكدانه‌وه‌ی ئایه‌ت و فه‌رمووده‌كانی ئیسلام ده‌به‌ستێ و له مێژووی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه تیایدا ئیسلام ئایینی سه‌ره‌كی بووه، نموونه‌ی زۆره. داعش بیركردنه‌وه‌یه‌كی رادیكاڵیی تونده له‌باره‌ی مرۆڤ/ خوا، پیاو/ ژن، كۆمه‌ڵگه/ سیاسه‌ت، پاك/ پیس، بێ ئیمان/ ئیماندار، پیرۆز/ ناپیرۆز، پاك/ پیس، ئاسمان/ زه‌وی، كافر/ موسڵمان، ئێمه/ ئه‌وان. ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه به‌ره‌و كوشتن و ئه‌شكه‌نجه‌دان و لهسێدهرهدانی ده‌یان و هه‌زاران كه‌سی بردوون
هادی عەلی
پێدەچێت قەدەری شاری مووسڵ وابێت كە لە وێستگە مێژووییە جیاوازەكاندا چارەنووسی باشووری كوردستان دیاری بكات. لە دوا رۆژەكانی جەنگی یەكەمی جیهانیدا، هێزەكانی بەریتانیا مەبەستیان بوو هەرچی زووترە پێش راگەیاندنی ئاگربەست لەگەڵ دەوڵەتی عوسمانی، خۆیان بگەیەننە شاری مووسڵ، بۆئەوەی باشووری كوردستان كە لەچوارچێوەی ویلایەتی مووسڵدا بوو، بخەنە ژێر كۆنترۆڵی خۆیان. بەوهۆیەوە ویلایەتی مووسڵ بۆ چەند ساڵێك كێشەیەكی ئاڵۆزی نێوان بەریتانییەكان و دەسەڵاتدارانی توركیای نوێی دوای دەوڵەتی عوسمانی بوو. تا لە كۆتاییدا بەهۆی فشاری بەریتانییەكانەوە كە ئەو رۆژگارە گەورەترین زلهێزی نێودەوڵەتی بوون، توانییان یەكلایی بكەنەوە لە بەرژەوەندیی خۆیان و ویلایەتەكەیان لكاند بەو دەوڵەتە نوێیەوە كە ناویان لێنا عێراق، بەمەرجێك تایبەتمەندییەك هەبێ بۆ ئەو ناوچانەی زۆرینەی دانیشتووانەكەی كوردن، بەداخەوە دەسەڵاتدارانی عێراقی ئەو مەرجەشیان پشتگوێ خست. ئیتر لەوكاتەوە دانیشتووانی ئەم بەشەی كوردستان تا ئەم چركەساتەش لە شۆڕش و ڕاپەڕین و قوربانیدان بەردەوامن.
ئەوەتا جارێكی تر ئەم شارە بەشێوەیەك لەشێوەكان مێژوو دووبارە دەكاتەوە و بووەتە هۆكارێكی كاریگەر لەسەر چارەنووسی باشووری كوردستان. دوو ساڵ پێش ئێستا كاتێك داعش كۆنترۆڵی ئەم شارەیان كرد، وێڕای چەندین كارەساتی مرۆیی گەورە كە رووی كردە ناوچەكە، بەتایبەتی دژ بە هاووڵاتیانی ئێزدی لە شنگال و دەوروبەری، دەرفەت رەخسا بۆئەوەی هێزەكانی پێشمەرگە كۆنترۆڵی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم بكەن،
دڵشاد میران
مه‌ته‌ڵێكى ئینگلیزى هه‌یه ده‌ڵێت، نه‌ریتى كۆن به ئاسانى له‌ناو ناچێت، چینى سیاسیى عه‌ره‌ب به سوننه و شیعهكهیهوه هه‌میشه به درێژایى ته‌مه‌نى ده‌وڵه‌تى عێراق ئه‌م وڵاته‌یان به موڵكى خۆیان زانیوه و حوكمڕانیهت به مافى شه‌رعى و ئاسایى خۆیان له قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر پاش 2003 و نه‌مانى رژێمى دیكتاتۆرى هه‌ندێ گۆڕانكارى به‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونه هاتبێت، ئه‌وه ته‌نیا له ئه‌نجامى لاوازى و بێ ده‌سه‌ڵاتى و بێ ئه‌زموونیى شیعه بووه له حوكمڕانى، ئه‌گینا به‌شداریكردنى پێكهاته‌كانى تر‌ى غه‌یره عه‌ره‌ب له حوكمڕانى به مانا راسته‌قینه‌كه‌ى كه بریتییه له به‌شداربوون له پێكهێنانى بڕیارى سیاسیى چاره‌نووسساز نه له كۆن و نه له ئێستاش بوونى نه‌بووه و نییه و له دواڕۆژیشدا نابێت. پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێین كه ئه‌م جۆره بۆچوونه ته‌نیا پابه‌ند نییه به ره‌وشى عه‌ره‌ب، به‌ڵكو ده‌ردى هه‌موو وڵاتانى دواكه‌وتووى جیهانه، كه دانیشتووانى له زۆرینه و كه‌مینه پێكهاتووه.
كورد هه‌موو جۆره حوكمڕانییه‌كى عێراقى تاقی كرده‌وه، حوكمى پاشایه‌تى، كۆماریى چه‌پڕه‌و، كۆماریى ناسرى و نه‌ته‌وه‌یى تا حوكمڕانى به‌عس و ئێستاش هی ئیسلامیى شیعى. ئه‌م هه‌موو جۆره حوكمڕانییهى كه به‌سه‌ر عێراقدا تێپه‌ڕیوه هه‌میشه یه‌كێ له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانى ئه‌وه بووه كه چۆن میلله‌تى كورد سه‌ركوت بكه‌ن و ئیراده‌ى خۆیان به‌سه‌رى دا بچه‌سپێنن، ئینجا هه‌ر رژێمه و به شێوازى خۆى، له پشتگوێخستن و چه‌وساندنه‌وه و شه‌ڕى له‌ناوبردن و به‌كارهێنانى چه‌كى كیمیاوى و ئه‌نفال، تا سیاسه‌تى شه‌ڕى برسیكردن، كه ئه‌مڕۆ حكوومه‌تى
عادل باخەوان
له کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌وه، چه‌ند (ڕۆشنبیرێکی) نوێی ئیسلامیزمی ڕادیکاڵ له‌نێو کێڵگه‌ی جیهادیزمدا ده‌رده‌که‌ون و له‌سه‌ر ئاستی (تیۆلۆژیا) به‌شداریی چڕ له بیناکردنه‌وه و ڕوونکردنه‌وه و پاشان ده‌قگرتنی نوێی ئایدۆلۆژیای جیهادیزمدا ده‌که‌ن. ئێمه ده‌توانین، له‌نێو ئه‌م ڕۆشنبیرانه‌دا چوار فیگه‌ری کاریگه‌ر ده‌ستنیشان بکه‌ین: (ئه‌بو مهوحهمهدی مه‌قدیسی، ئه‌بو قه‌تاده‌ی فه‌له‌ستینی، ئه‌بو مه‌سعه‌بی سووری، ئه‌بو به‌سیری ته‌رتوسی). سیان له‌م (ڕۆشنبیره) نوێیانه، به‌شداریی جیهادی ئه‌فغانیان کردووه و له‌نێو ئاگر و ئاسنی ئه‌و جه‌نگه خوێناویه‌دا، سه‌ره‌تای گه‌نجێتیان ته‌واو کردووه. تهرتوسییش، که له‌نێو ئه‌و ئاگره‌دا نه‌بووه، ڕاسته‌وخۆ به‌شداریی (جیهادێکی) دیکه‌ی کردووه که زۆر توندتر و خوێناویتر بووه له‌وه‌ی ئه‌فغانستان: سووریای 1982، سووریای حافز ئه‌سه‌د و قه‌سابخانه‌که‌ی حه‌ما.
واته یه‌که‌م ڕه‌گه‌ز که ئه‌م نه‌وه نوێیه ڕۆشنبیره‌ی جیهادیزم کۆ ده‌کاته‌وه، گوزه‌رکردنی وه‌رزی یه‌که‌می لاوێتیانه له‌نێو جیهادیزمی ڕادیکاڵدا و پهروهردهبوونیانه له‌نێو پانتایی خوێندا. ڕه‌گه‌زی دووهه‌میش بریتییه له‌وه‌ی له‌وه‌ی که جگه له مه‌قدیسی، ئه‌م رۆشنبیرانه، به‌شێکی دیکه‌ی گرنگی ژیانیان له ئه‌وروپا به‌سه‌ر بردووه و پێکه‌وه به‌شدارییان کردووه له دروستکردنی ئه‌و نیشتمانه نوێیه‌ی جیهادیسته‌کان که دواتر به (له‌نده‌نستان) ناوبانگی ده‌رکرد. له‌نێوان 1993 و 2001 دا، مونه‌زیره‌کانی (تیۆریسیان) له‌نده‌نستان، چه‌ندین تێزی وردیان له‌سه‌ر سه‌له‌فیزمی جیهادی به‌رهه‌مهێناوه و به‌ئاشکرا، له‌نێو دڵی پایته‌ختی به‌ریتانیاوه، پشتیوانیی خۆیان
رەزا شوان
لە رۆژی هەینی (٢١/ ١٠/ ٢٠١٦) داعشی تیرۆریست و بێڕەوشت و دۆڕاو، بۆ جارێکی تر خۆیان تاقیکردەوە، کۆمەڵێک چەکدار و خۆکوژی داعش کە زیاتر لە سەد چەکدار و خۆکوژ دەبوون، جگە لە چەند شانەیەکی نووستوویان لە نێو گەڕەکە عەرەبییەکانی ناو کەرکوک، بە چاوساغی و یارمەتی عەرەبە هاوردە ناڕەسەنەکانی ناو شاری کەرکوک، لە چەند لایەکەوە هێڕشیان کردە سەر شاری کەرکوکی کوردستانی و، ناوەندی قەزای (دوبـز)ی سەر بە پارێزگای کەرکوک، کە زۆربەی زۆری دانیشتوانەکەی کوردن، خۆیان لە ناو چەند ئوتێل و دایرە و باڵەخانەیەکدا قایم کرد و، بە چەکی قەناس و رەشاش و دۆشکە، تەقەیان لە پۆلییس و لە هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک و، لە خەڵکی دەکرد.. نیازیان وابوو کە هەموو بارەگاکانی پارتە کوردییەکان و بنکەکانی پۆلیس و ئاسایش و پاراستن لە کەرکوکدا، بکەنە ئامانج و داگیریان بکەن و بیان تەقێننەوە.. بەڵام هەموو هێزە ئەمنییە کوردیەکان و پۆلیس و ژمارەیەکی زۆری خۆبەخشی کوردمان لە ناو شاری کەرکوکدا، لە هەموو لایەکەوە، بێ ئەوەی سڵ لە مردن بکەنەوە، پەلاماری ئەو بینایانە و ئەو گەڕەکانەیان دا، کە داعشەکان خۆیان لێ حەشاردابوون، شەڕەکە رۆژێکی تەوای خایاند و، بە کوشتنی زیاتر لە پەنجا لەو تیرۆریستە داعشە هەڵخەڵەتاوانە کۆتایی هات، کە بەشێکی زۆری کەلاکەکانیان لێیان بە جێماون و بۆگەنیان کردوون..
د. عرفان مستەفا
بۆ شیكردنەوەی ئەم دۆخەی ئێستای هەرێمی کوردستان، لەراستیدا دەبێ لەدەرەوەی ململانێی ئەو دوو بەرەیە قسە بكەین كە ئێستا دروستبووە، ئەمە ئەوە نییە لەپڕ دروست بوبێت، خەریكە ئێستا وەك دوو بەرەی جیاواز ئاشكرا دەبن و شكڵ دەگرن، بەڵام ریشەی ئەم دوو بەرەیە كۆنترەو بەكۆمەڵێك قۆناغدا تێپەڕیوە.
ئەم دوو بەرەیە دەكرێ وا ناویان بێنم یەكێكیان ناو بنێم "بەرەی حكومەتخواز" لەگەڵ "بەرەی دەوڵەتخواز".
بەرەی حكومەتخواز ئەو بەرەیەیە كە پێیوایە دەبێ حكومەت بە باشی دابمەزرێت و ئیشوكارەكانی راپەڕێنێو پێداویستی هاوڵاتیان جێبەجێ بكات، ئینجا بیر لەوە بكاتەوە ببێت بەدەوڵەت یان بكرێت بەدەوڵەت و بیر لەو چوارچێوە سیاسیە بكاتەوە كە لەدەرەوە خۆی پێ جیا دەكاتەوە، یانی بیر لەسەربەخۆیی بكاتەوە وەك یەكەیەكی سیاسی نیودەوڵەتی.
بەرەكەی تریش كە بەرەی دەوڵەتخوازە، پێیوایە حكومەت گرنگ نییە، ئەوەی گرنگە بەر لەهەموو شتێك، ئەوەیە كە ئێمە سنورێكی سیاسی بەناوی دەوڵەت دروستبكەین بۆئەوەی سەربەخۆ بین‌و نەبەسترێینەوە بەهیچ دەوڵەتێكەوەو بونێكی سەربەخۆمان هەبێت. ئەم دوو بەرەیە هەریەكە بەڵگەی خۆی هەیە بۆ بەرگریكردن لە وتارەكەی، ئەوەی حكومەتخوازە گوتارەكە ئاوایە كە گرنگی بە بژێوی‌و ژیانی خەڵك‌و خۆشگوزەرانی خەڵك دەدات، بەڵام ئەوەی كە دەوڵەتخوازە، بیر لەوە دەكاتەوە چۆن ماڵەكەی جیابكاتەوە لەماڵی ئەوانیتر "غەیرەكان".
هێمن عەبدوڵڵا
كەركووكییەكان هەینییەكی سەختیان تێپەڕاند. چاوەكان لەسەر حەویجە بوون و گلەیی ئەوە دەكرا كە بۆچی ئۆپەراسیۆنی مووسڵ پێش حەویجە خراوە، چونكە، وەك كەركووكییەكان دەیانگوت: تا حەویجە بەدەست داعشەوە بمێنێ، مەترسی لەسەر كەركووك لاناچێ. كەچی داعش ئاگرەكەی خستە نێو ئاگردانی گەڕەكە عەرەبنشینەكانی كەركووكەوە. لەگەڵ دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی مووسڵ، پرسیارەكە ئەوە بوو: مووسڵی پاش داعش دەبێتە حەڵەب یان نا؟ كەچی ئێستا پرسیارەكە گۆڕاوە و ئەوەیە: ئەگەر داعش بەو هەموو دوژمنەیەوە كە هەیەتی بتوانێ وا بەهێزەوە بێتە نێو كەركووك، ئەی لە قۆناغی پاش داعش حەشدی شەعبی و هێزەكانی دیكە ناتوانن كەركووك بكەنە حەڵەبێكی نوێ؟
دیمەنەكانی هەینیی رەش لە كەركووك دوو دیویان هەبوو: دیوێكی خۆش و دیوێكی ناخۆش. دیوە خۆشەكەی ئەوەبوو كە بەرلەوەی هێزە ئەمنییەكان بێنە دەست، خەڵكی كەركووك بۆخۆی هاتەدەنگ و نەیهێشت داعش دەست بەسەر شارەكەیدا بگرێت. ئەو دیمەنانە پێشتریش لە كەركووك بینراون. كاتێك گەڕەكێكی كوردی هەڕەشەی لەسەر دروست دەبێت، گەورە و بچووكی كوردی كەركووك چەك هەڵدەگرێت و دێتە سەرشەقام. سەرلەبەیانیی هەینیی رەش ناخۆشترین سیناریۆ كە چاوەڕوانی بووین ببێتە راستی، ئەوەبوو كە خەڵكی كەركووك لەگەڵ بیستنی هاتنی