فاروق حه‌جی مسته‌فا
رۆژاڤای كوردستان له هه‌موو ره‌وش و كاروبارێكی خۆیدا له دووبه‌ره‌كیدا ده‌ژی. ئه‌و شوێنه مێژووییه‌ی كورد له‌سه‌ری ده‌ژی، رێككه‌وتنێك له‌باره‌ی ناوه‌كه‌یه‌وه نییه. هه‌یه پێی ده‌ڵێ (رۆژاڤا)، هه‌یه پێی ده‌ڵێ (رۆژاڤای كوردستان)، هه‌شه پێی ده‌ڵێ (كوردستانی سووریا). له گوتاری سیاسیش‌دا، بزووتنه‌وه‌ی سیاسی زاراوه‌ی (گه‌لی كورد)ی به زاردا ده‌هات. بۆ ئه‌وه‌ی پتر ئه‌مین بین، هه‌شبوو به سه‌رزه‌مینی كوردنشینی ده‌گوت (به‌شه كوردستانی لكێندراو به سووریا). ئه‌میش دروست وه‌ك هێزه‌یلی سیاسیی ئێمه كه به‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ردا دابه‌ش بوون:
(ته‌ڤده‌م)، (ئه‌نه‌كه‌سه)، (هاوپه‌یمانی). ته‌ڤده‌م، له رووی ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردن و ژیانی گشتییه‌وه، ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو رۆژاڤادا گرتووه. (ئه‌نه‌كه‌سه) واته ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی كورد له سووریا، ته‌نیا هه‌واداران و هه‌ندێ باره‌گای هه‌یه، ئه‌و ته‌نانه‌ت توانای ئه‌وه‌شی نییه كه وه‌ك ئۆپۆزسیۆن خۆی بنوێنێ. وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و زۆر كۆشش ده‌كات، به‌ڵام ته‌ڤده‌م رێی لێ ده‌گرێت. هه‌رچی (هاوپه‌یمانی)یه، ئه‌و وه‌ك چوارچێوه‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆن خۆی ده‌خاته روو، زۆربه‌ی پارته‌كانی مۆڵه‌ت دراون، ده‌شڵێن كه ئه‌وان بریتین له باڵی سێیه‌م له نێوانی هه‌ردوو لا (ئه‌نه‌كه‌سه، ته‌ڤده‌م).
له لای هێزه‌یلی كورد جیاوازی و ناته‌بایی باڵاده‌سته، ئه‌و ناته‌باییه‌ش نه‌ك زیاتر ته‌شه‌نه ده‌ستێنێ، به‌ڵكوو خه‌ریكه ده‌بێته به‌شێك له ره‌فتاری سیاسی. ئه‌مه نه‌نگییه‌ك نییه، به‌ڵام نه‌نگی له‌وه‌دایه تۆ نه‌توانی ئه‌و جیاوازی و ناته‌باییه هه‌ڵسووڕێنی و له به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی كورددا به‌كاری بهێنی.
كورد بۆچوونێكی گشتیی هه‌یه كه ناوچه‌كانی ئه‌وان به‌شێكه له كوردستان، به‌وه‌ی كه كه‌توونه‌ته باكوور و باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریاوه و له هه‌ردوو دیوی سنووری عیراق و توركیاوه، پێیان وایه هه‌موو خاكی ئه‌و دیواره‌ی باكووری سووریا كوردستانه. بۆیه هه‌رچه‌ندی هێزی كورد هه‌نگاوێك به‌ره‌و پێش بچێت، كورد هه‌ناسه‌ی ئۆخه‌ی هه‌ڵده‌كێشێ، به‌ڵام هه‌ر كه توركیا چووه نێو جه‌رابلوسه‌وه، هێنده‌ی نه‌برد كورد دڵته‌نگ بوون، پێشیان وا بوو كه هاتنی توركیا گورزێكی كوشنده‌یه له بڕبڕه پشتی جوگرافیای كوردستان درا. ئیدی خۆ سه‌یریش نییه، وێڕای هه‌بوونی توركیا به چه‌ك و جبه‌خانه‌وه له باكووری سووریا، هێشتا كورد له یه‌كدی ده‌پرسن، ئاخۆ مه‌ودای نێوان ئه‌و هێزه‌ی كورد كه له عه‌فرینه‌وه به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات پێشڕه‌وی ده‌كات و هێزی سووریا دیموكرات كه له منبجه‌وه به‌ره‌و رۆژاوا پێشڕه‌وی ده‌كات، چه‌نده و كه‌ی به یه‌كدی ده‌گه‌ن؟
گوتاری سیاسیی بزووتنه‌ی كوردایه‌تی هه‌رده‌م له خه‌می هه‌بوونی مێژووییانه‌ی كورددا بووه، تا راده‌ی ئه‌وه‌ی هێزه‌یلی سیاسیی كورد نه‌یانتوانی په‌یڤی (كوردستان) بخه‌نه سه‌ر ناوی پارته‌كانیان. بۆ رازی كردنی جه‌ماوه‌ر و ئه‌ندامانیان، هه‌ندێ پارتی سیاسی بڕێ پێشنیاریان خسته روو، له په‌یڕه‌وی ناوخۆیاندا داوایان ده‌كرد (هه‌ر سێ ناوچه‌كه به یه‌ك یه‌كه‌ی كارگێڕی دابندرێ)، هه‌روه‌ها دا‌واشیان كرد ئۆتۆنۆمی به عه‌فرین و كۆبانی و جه‌زیره بدرێت، به مه‌رجێك وه‌ك یه‌ك یه‌كه‌ی كارگێڕی دابندرێن. هێزه‌یلی سیاسی له‌م گێژه‌نه سیاسییه‌دا مانه‌وه تا دوای شۆڕشیش كه هه‌ر زوو خواستێك گه‌ڵاڵه بوو، فیدرالی كۆده‌نگیی له‌سه‌ر دروست بوو، جیاوازییه‌كه ته‌نیا له‌وه‌دایه، ئاخۆ چ جۆره فیدرالییه‌كمان ده‌وێ؟ نه‌ته‌وه‌یی بێت یان جوگرافی؟
ماوه بڵێین، رۆژاڤا، وێڕای جیاوازی و ناته‌بایی سیاسیش، به‌ڕێوه‌یه كه سه‌رله‌نوێ خۆی گه‌ڵاڵه بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش دیفاكتۆیه‌كه پێویستی به پشتگیری هه‌یه له رێی گوتارێكی پێگه‌یشتووه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كورد ده‌رفه‌تی به كوردستانی بوون له‌ده‌ست نه‌ده‌ن، به هه‌موو واتایه‌كی ئه‌م زاراوه‌یه.
10/11/2016