مهغدید سهپان
Bo Olofsson پرۆفێسۆر لە زەوی و تەکنۆلۆجیای ئاو لە Royal Institute of Technology لە سوید لە توێژینەوەیەکی بۆیدەرکەوتووە، ئەگەر لە ئێستادا گۆڕانکاریێكی جددی و بنەرەتی لە بەکارهێنانی ئاو نەکەین، لە 35 ساڵی داهاتوو ناتوانین بەرگەی برسیبوون بگرین. ئەو لەگەڵ چەند هاوپیشەیەکی توێژینەوەیەکیان ئەنجامداوە، چۆن بتوانن قەیرانی ئاو چارەسەر بکەن. هەر هاوڵاتیێكی سویدی 300 لیتر ئاو لە شەو و ڕۆژێک بەکاردێنی، ئەوەش 20 جار لە پێویست زیاترە. بەڵام ئەگەر باس لەو ئاوە بکەین، کە خواردنی پێ دروست دەکرێ، دەکڕدرێ و بۆ هەوەس و خۆشی بەکاردێ، دیارە زۆر لەو ژمارەی سەرەوە زیاترە. بەگوێرەی راپۆرتی The World Resources Institute 33 وڵات بۆ ساڵی 2040 تووشی قەیرانی ئاو دەبن. ئەو وڵاتانەش زیاتریان لە ئەفریقا و لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن. بەگوێرەی راپۆرتی UNICEF نزیکەی ٩ ملیۆن کەس لە کۆتایی 2017 لە ئەسیوپیا لە ئاوی پاکی خورادنەوە بێبەش دەبن.
ئەو وڵاتانەی لە کاتی ئێستادا تووشی قەیرانی ئاو هاتووین: (بۆتسوانا، چیلی، ئێستۆنیا لەگەڵ نامیبیا)ن. بەگوێرەی هەمان ڕاپۆرتی UNICEF تا ساڵی 2040 نزیکەی 600 ملیۆن منداڵ بەدەست نەبوونی ئاوی پاک بۆ خورادنەوە دەناڵێنن. لەکاتی ئێستادا، نزیکەی 1.8 ملیارد کەس لە ئاوی پاک بێبەشن یان بەشیان ناکا و خواردنەوەی ئاوی پیسیش دەیان
فرسهت سۆفی
دەستبەکاربوونەوەی پەرلەمان لەشەش خاڵدا
یەکەم: هەر لەو ماوەیە بۆ جاری دووەمە, پارتی مرونەتی تەواو دەنوێنێت بۆ دەست بەکار بوونەوەی پەرلەمان و دوو دەستپێشخەری پێشکەش کراون, هەردوو موبادەرەکەش لە سەر داوای یەکێتی و بیرۆکەی یەکێتی بوونە. یەکەمیان ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی پەرلەمان تایبەت بە راپرسی بەبێ دەستەی سەرۆکایەتی و بە سەرپەرشتی بە تەمەنترین ئەندام, دووەمیشیان موبادەرەی ئەم دواییە بوو کە سەرۆکایەتی ئێستای پەرلەمان بگەڕێنەوەو سەرپەرشتی کۆبوونەوەی یەکەم بکەن و پاشان دەستەیەکی نوێی سەرۆکایەتی هەڵبژێرن و سەرۆکی پەرلەمانیش بۆ گۆڕان بێت, بەڵام هەردوو موبادەرە بەبێ سێ و دوو لە لایەن گۆڕان رەتکرانەوەو یەکێتیش کە خاوەنی بیرۆکەی موبادەرەکان بوو بەبێ هەڵوێست مایەوە, خۆ ئەگەر بڕیارە یەکێتی رۆڵی لایەنی سێیەم ببینێت دەبێ چۆن تنازولی لەپارتی وەرگرت لە گۆڕانیشی وەربگرێت, ئەگەر گۆڕان تنازل ناکات دەبێ یەکێتی هەڵوێستی هەبێت, چونکە بیرۆکەی موبادەرەکان هی خۆیان بووە. واتە ئەگەر یەکێتی ئەرکی هێنان و بردنی پەیامە لە نێوان پارتی و گۆڕان ئەوا پارتی خۆی دەتوانێت ئەم رۆڵە ببینێت و
رۆژی 25 /9 دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لە ریفراندۆمێکی مولزەمدا بڕیار دەدەن ئایا لەگەڵ عێراق بمێننەوە یان سەربەخۆیی رابگەیەنن. دەنگدانەکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەکە کە هێندەی تەمەنی دەولەتی عێراق کۆنە و حکومەتی بەغداش ساڵانێکە هیواو خواستەکانی گەلی کورد پێشیێل دەکا و وەک هاووڵاتی پلە دوو مامەڵە لەگەڵ کورد دەکا .
بڕیاردان لەسەر دیاریکردنی چارەنووس ، مافێکی رەوای هەرێمی کوردستانی عێراقە و ده ستكارى سنوورى هيچ ولاتێکى دراوسێ ناكات و نه ك ته نيا هەڕەشە نییە بۆ هیچ لایەنێک بەڵکو دەبێتە هۆی سەقامگیریی زیاتری ناوچەکە و پەیوەندی نێوان کورد وعەرەب لە عێراقدا بەهێزتر دەکات. ئێمە ئامادەین هەموو نیگەرانییەکانی عێراقییەکان لەبەرچاو بگرین کە بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەیانە .
سەربەخۆیی کوردستان کارێکە هەر روودەدات . سەد ساڵ لەمەوبەر و دوای کۆتایی هاتنی جەنگی یەکەمی جیهانی، بەڵێنی دروستکردنی دەوڵەت بە کورد درا و پاشان بەبێ ویستی خۆیان نيشتمانه كه مان بە سه ر عيراق ،ئێران ، توركيا و سوريا دابه شكرا .
مامەند رۆژە
گشتپرسی، رای گشتیی کوردستانی بەسەر دوو بەرەدا دابەش کردووە. دەنگی بەڵێ و نەخێر هەر لە ئێستاوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە تا ناو شەقام بەریەک دەکەون. کۆمەڵگە خەریکە بەرەو جەمسەربەندییەکی توند مل دەنێت. لەسایەی سۆسیالمیدیاوە هەردوو بەرەکە رک و کین بۆ یەک هەڵدەڕێژن، یەکتر تاوانباردەکەن. ئەمیان ئەویان و ئەویان ئەمیان بە خیانەت تۆمەتبار دەکەن!
چەند رۆژێکە گوێمان لێیە لەسەر گشتپرسی چی دەگوترێت: ریفراندۆم شەرمە، بە دەنگی بەرز بڵێن نەخێر!، ریفراندۆمی خێڵی کوردایەتی، جەماعەتی ریفراندۆم، هاوئاوازەکانی ریفراندۆم، فسفس پاڵەوانەکانی ریفراندۆم، ریفراندۆمەکەی بارزانی و ریفراندۆم خیانەتە. لەملاش هاوار دەکەن ئەوانەی لەدژی ریفراندۆمن لەدژی سەربەخۆیین و دەیانەوێ بەکۆیلەیی لەژێردەستی بەغدا بمێنینەوە.
گەلۆ ئەم هەڵچوونە لەڕووی سایکۆلۆژی و سۆسیۆلۆژییەوە چی لێدەخوێنرێتەوە؟ گەلۆ ئەمەی دەیبینین هۆکارە یان ئەنجام؟
جەمسەربەندی: هاووڵاتی یان ئەویتر؟
دەتوانین بڵێین کەشی ئاوا کە هەمووان ئازادانە هەڵوێستی خۆیان دەردەبڕن، دیاردەیەکی ئەرێنییە. گرنگ ئەوەیە دۆخێک هاتووەتە کایەوە کەوا هەموو هاووڵاتییەک
دوانیوەڕۆی ڕۆژی دوو شەممە ۲۲ جۆزەردان بەرامبەر به ۱۲ی ژوئن ۲۰۱۷ی زایینی شاندێکی بزووتنەوەی کۆماری خوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێکهاتوو له بەڕێزان هێما سۆفی بەرپرسی پەیوه ندیەکانی بزووتنەوه و ئەندامی شۆرای هەماهەنگی، نەسرین محەممەد زاده ئەندامی شۆرای هەماهەنگی و بەرپرسی شۆرای ژنان، ئازاد محەممەد زاده ئەندامی شۆرای هەماهەنگی و ژیلوان شەمامی کارگێری پەیوەندیەکان سەردانی یەکیەتی دێموکڕاتی کوردستانیان کرد و له لایەن شاندی خانه خوێ بەسه رپرشتی د. شاخه وان خالید کارگێری مەکتەبی سیاسی و هاشم شاکر ئەندامی سەرکردایەتی و فاخیر نانەکەلی کارگێری مەکتەبی ناوەندی YNDK پێشوازیان لێکرا.
لە دەستپێکهدا ئەم دیدارە دۆستانەیە بە مەبەستی بەرده وامی دیدار و چاوپێکەوتن و هاوکاری و هاوپەیوەندی له نێوان هەردوولایەن رێکخرا بوو، پاشان تێیدا کۆمه ڵێک باس و بابەتی رۆژ تاوتوێ کران و هەر دوو لایەن بە خوێندنەوەی خۆیان
مهسعود بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان، نهك پێی وایه ئێستا كاتی ئهنجامدانی ریفراندۆمی سهربهخۆیی كوردستانه، بهڵكو له وهڵامی ئهو بۆچوونه ناوخۆیی و ههرێمیی و نێودهوڵهتیانهشدا دهڵێت" بۆ ئێستا نهبێ؟، چونكه زۆریش دواكهوتووه، ئهگهر چاوهڕوان بین ههموو كێشهكانی ناوچهكه چارهسهر بكرێت ئهوكات ئێمه ریفراندۆم ئهنجام بدهین، ئهوه هیچ رۆژێك نابێت بتوانین دیاری بكهین، چونكه له دوای رووخانی رژێمی پێشووی عێراق له ساڵی 2003 رۆژ له دوای رۆژ كێشهكان زیاتر بوون، زیاتر دواخستنی له بهرژهوهندی ئێمه و سهقامگیریی ناوچهكهشدا نییه، بۆیه به هیچ شێوهیهك پاشهكشه ناكرێ و له رۆژی 25/9/2017 ریفراندۆم دهست پێدهكات".
سهرۆكی ههرێمی كوردستان كاردانهوهی وڵاتانی ههرێمیی و ئهمریكا و ئهوروپاش به شێوهیهك دهبینێت كه دژی ئهو مافهی كورد نیین و دهڵێت: "نهمبیستووه هیچ وڵاتێكی ئهوروپی یان ئهمریكا دژی ریفراندۆم قسه بكهن لهوانهیه گوتبێتیان كاتهكه گونجاو نییه یان لهوانهیه ریفراندۆمهكه كێشهی زیاتر بهدوای خوێدا بێنێت، تهنانهت توركیا و ئێرانیش نهیان گوتووه، دژین و نابێت. ئهمه مافێكی سرووشتی ههموو میللهتێكه، چ گوناهێكه و چ تاوانێكه كه میللهتێك بێت به ئاشتیانه و دیموكراسیانه گوزارشت له ماف و چارهنووسی خۆی بكات؟، ئامانجمان ئهوهیه دهمانهوێت رێگه له كارهساتی گهوره بگرین،
هەفتەی پێشوو پەنجا ساڵ بەسەر داخستنی گەرووی تیران لەلایەن میسر و دابڕاندنی ئیسرائیل لە دەریای سوور تێپەڕی، ئەو هەنگاوەی حكومەتی میسر یەكێك لە هۆكارەكانی شەڕی شەش رۆژەی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی بوو. هەر لە هەفتەی رابردوودا سعودیە، ئیمارات و بەحرەین بڕیاریاندا رێگای ئاسمانی، وشكانی و دەریایی خۆیان لەسەر قەتەر دابخەن.
لە 20 ساڵی رابردوودا ئەوە سێیەمجارە كێشەی گەورە لە نێوان قەتەر و ئیمارات و سعودیە سەرهەڵبدات. ساڵی 1995 باوكی ئەمیری ئێستای قەتەر، باوكی خۆی لەسەر دەسەڵات لادا. ئەوكات سعودیە و ئیمارات بەنیاز بوون بە هاوكاریی سەدان سەركردە و ئەندامی هۆزەكانی قەتەر باوكی ئەمیرەكەی ئێستا و دوو مامی بكوژن، بۆ ئەوەی ئەمیرە لەسەر كارلادراوەكە بگەڕێننەوە سەر دەسەڵات، بەڵام پلانەكەی سعودیە و ئیمارات سەری نەگرت، لەبەر ئەوەی سەركردەی یەكێك لە هۆزەكان لە دوایین ساتەكاندا پەشیمان بووەوە و پلانەكەی ئاشكرا كرد.
ساڵی 2014ش ئیمارات و سعودیە بۆ ماوەی هەشت مانگ پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی خۆیان لەگەڵ قەتەر راگرت، هۆكارەكەش پشتگیریی قەتەر بوو لە ئیخوان موسلیمینی میسر.
بۆچی قەتەر ناتوانێ بێ منەت بێ؟
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێوایە: کورد به گشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لەبەردەم تاقیکاریەکی گەورەی مێژووی و ئەزموونێکی گرینگ و چارەنووسسازدایه، بۆیە به هەموو شێوەیەک پشتیوانی و پشتگیری خۆی بۆ پڕۆسەی ڕێفڕاندۆم و دیاریکردنی مافی چارەنووس و سەربەخۆیی ڕادەگەیەنێت.
وەک ئاگادارن له دانیشتن و کۆدەنگیەکی فەرمی حیزب و لایەنەکانی کوردستانی باشوور و به سەرپەرشتیاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەنابی مەسعوود بارزانی، رۆژی ۲۵ی سێپتامبەر بۆ گشت پرسی دیاری کرا .
گشت پرسی (ڕێفڕاندۆم) بۆ دیاریکردنی مافی چارەنووس و سەربەخۆیی له هەرێمی کوردستان له ژێر چاوەدێری نوێنەرایەتی نەتەوه یەکگرتووەکان و نوێنەرانی یەکیەتی ئورووپا، و چەندین وەڵاتیتر بەڕێوه دەچێت..
ڕوانگەی بزوتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پرسی ڕێفراندۆم له هەرێمی باشووری کوردستان ئەرێنیه و خوازیاری ڕێگای ئاشتی و دیالۆگە لەم چوارچێوەیەدا. بزووتنەوەی کۆماریخوازان ئەو پەڕی هەوڵ و پێوەندیەکانی دەخاتەگەڕ تا هێز و لایەنەکانی باشووری کوردستان و پارچەکانیتر لەسەر ئەساسی هاوپەیوەندی نەتەوەیی و چارەسەری دێموکڕاتیکانە و سازانی نیشتمانی به هاودەنگیەکی ئەڕێنی و گوتنی دەنگی بەڵێ بۆ پڕۆسەی ڕێفڕاندۆم به شێوەی دێموکڕاتیک ئەسڵی سەروەری سیاسی/نەتەوەیی بۆ ساغکردنەوەی کیانی کورد له باشوور بچەسپێنن.
مهغدید سهپان
بەگوێرەی ناوەڕۆکی رۆژنامەکانی کوردی و ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان، تا ئێستا زۆر کەس لە کوردستان لە پێکهاتنی سیاسی نەگەیشتوون و ئەو دانیشتنانەی لەلایەن سەرکردایەتی کورد لە شوێنی جیا جیا ئەنجام دەدرێ، بەزیادەی لەقەڵەم دەدەن و لەوەش خراپتر، زۆر کەس بە دەستێوەردانی حزب، لە کاروباری حکومەت و پەرلەمان لەقەڵەمی دەدەن. لە ساڵی 2014 گوتارێکم بەناوی (دەربارەی: دیموکراتی و دیموکراتییەت لە کوردستان) بڵاوکردەوە، بۆ ئەم نووسینەم کۆپلەیەک دووبارە وەک خۆی دەنووسمەوە:
(لە سیستێمی دێمۆکراتییەت، گرنگە جۆرێک لە جۆرەکانی بەڕێوەبردنی وڵات هەبێ، تا لە کۆتایی بزاندرێ، چ کەسێک مافی یەکلاکردنەوەی پرسیارە ئاڵۆز یان بۆچوونە گرنگەکانی هەیە. با ئەم بیر و بۆچوونانە لەناو جەماوەریش سەروچاوەیان هەڵگرتبێ، یان لەلایەن نوێنەرایانەوە گەڵاڵە کرابێ، چونکە قەت ناتواندرێ، تەواوی پێشنیاز و داخوازییەکانی کۆمەڵ جێبەجێ بکرێن، بۆیەش لە سیستێمی دیموکراتی، فۆرمێک هەیە، کە ڕای زۆرینە بەهەند وەردەگیرێ و دەکرێتە بڕیار. لێڕە زۆرینە لە زۆربەی کات، دەکاتە یەک دەنگ زیاتر لە نیوەی دەنگدەران، لەگەڵ ئەوەش، لەناو سیستێمی دیموکراتی، پێکهاتن (ئیتیفاق) بۆ چارەسەرکردنی پرسە ئاڵۆزەکان پێویستە و هەیە و گرنگە، کاری پێدەکرێ و بایەخی زۆریشی پێدەدرێ.).
یادگار ئیسماعیل
ریفراندۆمی سهربهخۆیی یا جیابوونهوه له عێراق
ریفراندۆمی سەربەخۆیی ھەرێمی كوردستان (نەك جیابوونەوە لە عێڕاق) دیموكراسیترین ھەنگاو بۆ بەدەستھێنانی مافێك كە نزیكەی 100 ساڵە بۆ كورد بە ڕەوا نەبیندراوە. ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان زوو نییە، بەڵام 25 ی ئەیلوولیش ئەو پرۆسە دیموكراتییە ئەنجام بدرێت، باشترە لەوەی زیاتر چاوەڕێ بكەین، سبەینێش بووایە زۆر باشتر دەبوو، بەڵام ئەو بۆچوونەش ھەیە، كە كورد دەتوانێ بە بێ ریفراندۆمیش سەربەخۆیی رابگەیێنێت.
لێكدانەوەكانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی ھەرچییەك بن، ھیچ شتێك لەوە جوانتر نییە ھاونیشتیمانیان خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن: چارەنووسێك كە داھاتووێكی باشتر و دڵنیاتر بۆ خۆیان و نەوەكانی داھاتوویان دیاری بكەن. لەوەش گرنگتر، لە 25 ی ئەیلوول، گەل و پێكھاتەكانی كوردستان بە بژاردەی بەڵێ و نەخێر دەنگ بە سەربەخۆیی كوردستان، یان مانەوە لە عێراق دەدەن. كوردستانییەكان لەو رۆژە مافێكی سەرەتایی پەیڕەو دەكەن كە لە سەرەتای سەدەی بیستەم وڵاتانی داگیركار و كۆلۆنیالیست ئەو ماف/ حەقەیان لێ سەندوونەتەوە، كە بە ھۆیەوە نزیكەی 100 ساڵ دەبێت ھیچ مەینەتی و شێوازی دەسەڵاتداری نەماوە تاقیان نەكردبێتەوە و ھیچیشیان بە عێڕاقی فیدڕاڵیش ئەرێنی نەبوون.
کۆماریخواز/ ناوەندی هەوال/ هەولێر: سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممه 07/06/2017 شانذێک له چالاکوانانی بزوتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان بە سەرپەرشتی کاک هێما سۆفی ئەندامی شوورای هەماهەنگی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی بزووتنەوە، بەیاوەری چالاکوانان: کاک ئەنوەر مینەزادە ئەندامی شوورای هەماهەنگی و بەرپرسی مێدیا و کۆمار تیڤی،و خووشکە ئەسرین محمدزادە ئەندامی شوورا و لێپرسراویی شوورای ژنانی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، و کاک ژیلوان شەمامی کارگێری بەشی پەیوەندییەکان، سەردانی بارەگای سەنتەری ئینستیتۆی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ تووێژینەوە، "میر"یان کرد، و لە لایەن دوکتور دلاوەر علاالدین بەرێوەبەری گشتی سەنتەری میر پێشوازی گەرمیان لێکرا.
لەسەرەتای دیدارەکەدا، سەڕەرای ئاڵوگۆری بیرورای دووقۆلی، دوولایەن سەبارەت بە
لە حوزەیرانی 2014 دا، چەكدارانی (داعش) توانییان شاری مووسڵ بگرن. مانگێك دواتر، رێكخراوی بەریتانی بۆ توێژینەوە لە كەرەستەی جەنگی (Conflict Armament Research) ، لەسەر داوای یەكێتیی ئەوروپا دەستی بە لێكۆڵینەوەیەكی مەیدانی كرد سەبارەت بەو ماتریاڵ و كەرەستانەی كە داعش بۆ دروستكردنی بۆمب سوودیان لێ وەردەگرێ. بۆ ئەو لێكۆڵینەوەیە، رێكخراوە بەریتانییەكە زانیاری لە هێزی پێشمەرگە، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، پۆلیسی فیدراڵیی عێراق، حەشدی شەعبی و ئەنجوومەنی سەربازیی یەكینەكانی پاراستنی گەل وەرگرتووە.
لێكۆڵینەوە مەیدانییەكە بۆ ماوەی 20 مانگ بەردەوام بووە. بە گوێرەی راپۆرتەكە، داعش لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا لەسەر ئاستێكی نیمچەـ پیشەسازی بۆمبی چێنراوی دروستكردووە كە لەلایەكەوە كوژرانی ژمارەیەكی زۆر سەرباز و خەڵكی مەدەنی لێكەوتووەتەوە، لەلایەكی دیكەشەوە گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیانی دواخستووە. سەبارەت بە ماتریاڵی بۆمبە چێنراوەكان، راپۆرتەكە ئاماژە بە دوو خاڵ دەدات كە هۆكاری ئەوەن داعش لەو ئاستە بەرفراوانەدا پشتیان پێ ببەستێت: یەكەمیان هەرزانیی ماتریاڵەكانە، دووەمیشیان ئەوەیە كە زۆربەی ئەو ماتریاڵانەی بۆمبی چێنراویان لێ دروست دەكرێ، ماتریاڵی ئاسایین و پێویستیان بە مۆڵەتی حكومەت نییە بۆ ئەوەی لە وڵاتانەوە هەناردە بكرێن. بۆیە گواستنەوەی ئەو ماددانە لە وڵاتانی دیكەوە بۆ عێراق كەمتر لەژێر وردبینیی حكومەت و دەزگا ئەمنییەكاندا بووە.
نوورەدین وەیسی
ئەو ماوەیە لە ئەمەریکا ، چەندین نووسەر، رۆژنامەوان ، سیاسەتوان و ئەکادیمیستم دیتوون و هەموویان کە باس دێتە سەر پرسی کورد ، پشتیوانیی تەواو لە مافی کورد بۆ سەربەخۆیی دەکەن و تەنانەت هێندێکیان زۆر پێیان سەیرە دوای ئەو هەموو قوربانیدانە زۆرەش، کوردستان هێشتا دەوڵەتێکی سەربەخۆ نیە.
کەچی لە بەرامبەردا بەداخەوە ئەو کوردانە کەم نیین کە دژی سەربەخۆبوونی کوردستانن و بێ شەرمانە لە ژێر پەردەی جۆراوجۆر ، دژایەتی پرۆسەی سەربەخۆیی دەکەن . بۆ نموونە دەڵێن دەبێ کوردستان لە سوێد دیموکراتتر بێت ئینجا داوای سەربەخۆیی بکات ! لەکاتێکدا بارودۆخ و دەسەڵاتی ئێستای هەرێمی کوردستان دەیانجار لە و بارودۆخە باشتر و لەبارترە کەبۆ نموونە سوید سەربەخۆیی تێدا راگه یاند دوای شەڕێکی خوێناوی لەگەڵ نەرویجییەکان . یان هێندێک کەس دەڵێن دەبێ وڵاتانی دەوروبەر و هەموو دنیا رەزامەندی دەرببڕن و پێمان بڵێن فەرموون و لە سەر سینییەکی زێڕین سەربەخۆییمان پێشکەش بکەن، ئینجا ئێمەش رایبگەیەنین !
زانا هەڵۆ كوردە
بۆ جاری دووەم نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بانگهێشتی كۆڕبەندی ئابووری جیهانی سان پترسبۆرگ لە وڵاتی رووسیا كراوە. رووسیا لە رێگەی وەزارەتی دەرەوە چەند جارێكە بە گرنگییەوە ئاماژە بەو سەردانەی نێچیرڤان بارزانی و كۆبوونەوەكانی دەكات. هەرچەندە لە بنەڕەتدا كۆڕبەندی سان پترسبۆرگ بۆ تاوتوێكردنی پرسە ئابوورییە جیهانییەكان و لەپێناو پێشخستنی ئابووری رووسیا و كۆمپانیا گەورە رووسییەكانە ، بەڵام هەروەك لە كارنامەی كۆڕبەندەكەدا دەركەوتووە، ئامانجێكی گرنگی كۆڕبەندی ئابووری سان پترسبۆرگ دەرخستنی تواناكانی رووسیایە وەك گەورەهێزێكی جیهانی و كۆڕبەندەكەش لە ژێر چاودێری راستەوخۆی ڤلادیمیر پووتینی سەرۆكی رووسیایە.
لەو روانگەیەشەوە دەكرێ بگوترێت جگە لە لایەنی ئابووری، ئەم كۆڕبەندە رەهەندێكی گرنگی سیاسی هەیە و بانگهێشتكردنی لایەنەكان لە پاش خوێندنەوەی ورد و هەڵسەنگاندنی رووسیایە بۆ رووداو و پێشهاتەكان و دەستنیشانكردنی كاراكتەرە گرنگەكانی كایەی سیاسی و ئابووری لە جیهاندا. بانگهێشتكردن و بایەخدانی حكومەت و ناوەند میدیاییەكانی رووسیا بە بەشداری نێچیرڤان بارزانی لەم كۆڕبەندەدا لەكاتێكدا دێت كە هەرێمی كوردستان لەسەر شاڕێگەی سەربەخۆییە و لە ژێر زوومی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدایە و لە دەرگای نەتەوەیەكگرتوەكان دەدات بۆ
ئەحمەد تورک، سیاسەتڤانی دیارى کورد لە باکوورى کوردستان، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ (رووداو) باسى هۆکارى وەستانى پرۆسەى چارەسەرى لە باکوورى کوردستان دەکات و دەڵێت: "ئەگەر ئەردۆغان لە هەڵبژاردنى حەوتى حوزەیران لە باکوورى کوردستان دەنگى هێنابا، پرۆسەى چارەسەرى نەدەوەستا". سەبارەت بە کۆنگرەى نەتەوەییش دەڵێت، هەرچەندە پەکەکە کێشەى لەگەڵ ئەندامان و مەسەلەى سەرۆکایەتیکردنى کۆنگرەکە هەبوو، بەڵام هۆکارى نەبەستنی کۆنگرەکە وڵاتانى دەوروبەر بوو.
ئەحمەد تورک ساڵى 1942 لە چیاى مازیى مێردین لەدایکبووە. ساڵى 1973 لەسەر لیستى جەهەپە بووەتە ئەندامى پەرلەمانى تورکیا. دامەزرێنەرى پارتى (دەتەپە) بووە. ساڵى 2014 لە هەڵبژاردنى شارەوانییەکانى تورکیا بە سەرۆکى شارەوانیى مێردین هەڵبژێردرا، بەڵام لە مانگى نۆڤەمبەرى 2016ـوە لە پۆستەکەى دوورخراوەتەوە.
رووداو: پرۆسەى ئاشتى لە باکوورى کوردستان ساڵانێکە هەیە، ناوبەناو ئەو پرۆسەیە دەوەستێ، زۆرجار باسى رۆڵى سەرکردەکانى باشوورى کوردستان دەکرێ لە سەرپێکەوتنی ئەو پرۆسەیە، بە تایبەتیش مام جەلال و کاک مەسعود، ئەوان راستەوخۆ رۆڵیان هەبووە؟