فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

زانا هەڵۆ كوردە

بۆ جاری دووەم نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بانگهێشتی كۆڕبەندی ئابووری جیهانی سان پترسبۆرگ لە وڵاتی رووسیا كراوە. رووسیا لە رێگەی وەزارەتی دەرەوە چەند جارێكە بە گرنگییەوە ئاماژە بەو سەردانەی نێچیرڤان بارزانی و كۆبوونەوەكانی دەكات. هەرچەندە لە بنەڕەتدا كۆڕبەندی سان پترسبۆرگ بۆ تاوتوێكردنی پرسە ئابوورییە جیهانییەكان و لەپێناو پێشخستنی ئابووری رووسیا و كۆمپانیا گەورە رووسییەكانە ، بەڵام هەروەك لە كارنامەی كۆڕبەندەكەدا دەركەوتووە، ئامانجێكی گرنگی كۆڕبەندی ئابووری سان پترسبۆرگ دەرخستنی تواناكانی رووسیایە وەك گەورەهێزێكی جیهانی و كۆڕبەندەكەش لە ژێر چاودێری راستەوخۆی ڤلادیمیر پووتینی سەرۆكی رووسیایە.

لەو روانگەیەشەوە دەكرێ بگوترێت جگە لە لایەنی ئابووری، ئەم كۆڕبەندە رەهەندێكی گرنگی سیاسی هەیە و بانگهێشتكردنی لایەنەكان لە پاش خوێندنەوەی ورد و هەڵسەنگاندنی رووسیایە بۆ رووداو و پێشهاتەكان و دەستنیشانكردنی كاراكتەرە گرنگەكانی كایەی سیاسی و ئابووری لە جیهاندا. بانگهێشتكردن و بایەخدانی حكومەت و ناوەند میدیاییەكانی رووسیا بە بەشداری نێچیرڤان بارزانی لەم كۆڕبەندەدا لەكاتێكدا دێت كە هەرێمی كوردستان لەسەر شاڕێگەی سەربەخۆییە و لە ژێر زوومی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدایە و لە دەرگای نەتەوەیەكگرتوەكان دەدات بۆ بوونە ئەندام. لە ئاستێكی دیكە پرۆفایلی رووسیاش لە هەڵكشاندایە.

ساڵانێكە رووسیا بە سەركردایەتی پووتین لە هەوڵی ئەوەدایە قودرەت و توانا سیاسی، سەربازی و ئابوورییەكانی خۆی وەك گەورەهێزێك نیشانی جیهانبدات. رۆژهەڵاتی نێوەڕاستیش ئەو ناوچەیەیە كە لە سەت ساڵی رابردوودا جێگەی كێبڕكێ و ركابەرایەتی گەورەهێزەكانی جیهان بووە. جەنگی ناوخۆی سووریا نیشانیدا كە رووسیا قودرەتی ئاراستەكردن و گۆڕینی فاكتە سیاسی و سەربازییەكانی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا هەیە.

ئێستاش هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی هەرەگرنگ لە سەنتەری كێبڕكێی جیۆپۆلەتیكی ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا دەركەوتووە كە بەشێكی گرنگی ئەوەش لە هەبوونی نەوتی خاو و گازی سرووشتیدا سەرچاوەی گرتووە.

ئەوەی لێرەدا گرنگە ئاماژەی پێبدرێت ئەوەیە كە سەركردایەتی سیاسی هەرێمی كوردستان و بەتایبەتیش نێچیرڤان بارزانی كە ئەندازیاری رێكخستنی ژێرخانی ئابووری هەرێمی كوردستان بووە لە دەیەی رابردوودا، بە درككردن بە گرنگیی جیۆپۆلەتیكی وزە بۆ ئامانجی سەربەخۆیی، لە هەوڵی ئەوەدابووە كە بە شێوەیەكی یەكسان و هاوسەنگ وڵاتانی جیهان و بەتایبەتیش گەورەهێزانی جیهان بەشدار بكات لە پرۆسەی گەشەی ئابووری و بەتایبەتیش لە سێكتەری وزەی هەرێمی كوردستاندا.

ئەنجامی ئەم پرۆسەیەش ئەوەیە كە هەر پێنج ئەندامە سەرەكییەكەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەرێمی كوردستاندا نوێنەرایەتی سیاسییان هەیە. راگرتنی ئەم هاوسەنگییە، بە تایبەتی لەنێوان ئەمریكا و رووسیادا، فاكتەری یەكلاكەرەوە دەبێ بۆ دانپێدانانی نێودەوڵەتی و سەرەنجامیش سەركەوتنی پرۆسەی سەربەخۆیی.

هەرچەندە رەنگە زووبێ هێشتا بانگهێشتكردنی نێچیرڤان بارزانی و شاندی باڵای یاوەری لە كۆڕبەندی ئابووری سان پترسبۆرگ وەك جۆرێك لە رەزامەندی رووسیا بۆ سەربەخۆیی كوردستان لێكبدرێتەوە، بەڵام بایەخدانی زۆری وەزارەتی دەرەوەی رووسیا و میدیاكان و هەروەها ئاسۆی واژۆكردنی گرێبەستێكی گەورە لەنێوان رووسیا و هەرێمی كوردستان هەموو ئاماژەن بەوەی كە رووسیا دەخوازێت لە پرۆژە و پرۆسەی سەربەخۆیی كوردستاندا رۆڵی هەبێ و لەو نێوەندەشدا بواری وزە بزوێنەری رۆڵ و هەڵوێستی رووسیا دەبێ. لەو كایەیەشدا نێچیرڤان بارزانی و حكومەتەكەی تراك رێكۆردێكی باشیان تۆماركردووە.

3/6/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان