فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

نوورەدین وەیسی

ئەو ماوەیە لە ئەمەریکا ، چەندین نووسەر، رۆژنامەوان ، سیاسەتوان و ئەکادیمیستم دیتوون و هەموویان کە باس دێتە سەر پرسی کورد ، پشتیوانیی تەواو لە مافی کورد بۆ سەربەخۆیی دەکەن و تەنانەت هێندێکیان زۆر پێیان سەیرە دوای ئەو هەموو قوربانیدانە زۆرەش، کوردستان هێشتا دەوڵەتێکی سەربەخۆ نیە.

کەچی لە بەرامبەردا بەداخەوە ئەو کوردانە کەم نیین کە دژی سەربەخۆبوونی کوردستانن و بێ شەرمانە لە ژێر پەردەی جۆراوجۆر ، دژایەتی پرۆسەی سەربەخۆیی دەکەن . بۆ نموونە دەڵێن دەبێ کوردستان لە سوێد دیموکراتتر بێت ئینجا داوای سەربەخۆیی بکات ! لەکاتێکدا بارودۆخ و دەسەڵاتی ئێستای هەرێمی کوردستان دەیانجار لە و بارودۆخە باشتر و لەبارترە کەبۆ نموونە سوید سەربەخۆیی تێدا راگه یاند دوای شەڕێکی خوێناوی لەگەڵ نەرویجییەکان . یان هێندێک کەس دەڵێن دەبێ وڵاتانی دەوروبەر و هەموو دنیا رەزامەندی دەرببڕن و پێمان بڵێن فەرموون و لە سەر سینییەکی زێڕین سەربەخۆییمان پێشکەش بکەن، ئینجا ئێمەش رایبگەیەنین !

رەوشی هەرێمی کوردستان لە هەموو روویێکەوە ، زۆر لە رەوشی فەلەستین باشترە ، لەوێ مووچە و بژێوی خەڵک وخزمەتگوزارییەکانی ئاوو کارەبا ورێگەوبان و هتد ، زۆر لە هەرێمی کوردستان خراپترن و تەنانەت شایانی بەراوردکردنیش نییە، چونکە بە فەرمی ناوچەکانیان دابەشکردووە لەنێوان فەتح وحەماسی ئیسلامی. بەڵام بەدەگمەن فەلەستنییەکت دەستدەکەوێت لە داخی ئەو بارودۆخە جەهەنەمییەی تێیدا دەژین ، بڵێ دەوڵەتم ناوێ و تف لە ئاڵاکەی بکات وەک کادیرەکەی گۆڕان کردی .

ئەو کوردانەی لە دەرەوە دەژین و ژیاون ، دەزانن دەردی بێدەوڵەتی چەند گرانە و سەربەخۆیی چەند پیرۆزە . مەگەر ئەو وڵاتانەی رۆژئاوا، دوای سەدان و دەیان ساڵ لە سەربەخۆبوونیان ، هەموو ساڵێک بە شکۆمەندی و شانازییەوە یادی رۆژی سەربەخۆیی خۆیان ناکەنەوە و وەک رۆژی نیشتمانیی نایناسێنن. کەچی سەیرە هێندێک لەو کوردانەی تاراوگەنشین، لە کاتێکدا بە خۆهەڵکێشانەوە بەشداری لە رۆژی سەربەخۆیی ئەو وڵاتانە دەکەن و بەشانازیشەوە وێنە لەپاڵ ئاڵای ئەو وڵاتانە دەگرن ، کەچی گاڵتە بە سەربەخۆیی و ئاڵای کوردستان دەکەن ‫!

ئەوانەی پێیانوایە کورد دەبێ ببێتە میللەتێکی تەواو دیموکرات ئینجا دەوڵەتی هەبێ و سەربەخۆیی رابگەیەنێ ، یان لە دنیا تێنەگەیشتوون یانیش دەیانەوێ کورد هەمیشە ژێردەستەی میللەتانی دیکە بێت . دەنا ئەو رۆژئاوایەی کە ئێستا بووەتە نموونەی دیموکراتی ، لە پێناو بەرژەوەندییەکانی ، شەقێکی تووند لە دیموکراسی هەڵدەدا . بۆ نموونە ئەمەریکا لە پێناو وبەرژەوەندی خۆی دۆستایەتی لەگەڵ داخراوترین وڵاتانی ناوچەکە و جیهان ( بۆ نموونە عەرەبستانی سعودی) دەکا و بەدەستهێنانی ملیاران دۆلار لە لای ئەوان، لە هەزار بەیتوبالۆرەی دیموکراسی گرنگترە.

کورد هەتا دەوڵەتی نەبێت کەس هیچ حیسابی بۆ ناکات ، ئیدی با دەیان گرێبەستی نەوتی لەگەڵ ئەم و ئەو ببەستێت . شەرمەزارییەکی گەورەشە کورد چیتر رێگە بدات ژێر دەستەی نەتەوە و دەوڵەتەکانی دیکە بێت و دەبێ بەهەر نرخێک بێت سەربەخۆیی رابگەیەنێ. ئەو کوردانەی بەبیانووی نەبوونی دیموکراسی و خزمەتگوزاریشەوە، دژایەتی سەربەخۆبوونی کوردستان دەکەن ، دیارە دەیانەوێ تا هەتایە ژێر دەستە و دیلی خەڵکی دیکە بن.

وەک جەلالەدینی روومی مەزنیش دەفەرموێ " بۆچی لە بەندیخانەدا دەمێنیەوە لە کاتێکدا دەرگاکە خراوەتە سەر گازەرەی پشت" !

5/6/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان