فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


 

دوانیوەڕۆی ڕۆژی دوو شەممە ۲۲ جۆزەردان بەرامبەر به ۱۲ی ژوئن ۲۰۱۷ی زایینی شاندێکی بزووتنەوەی کۆماری خوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێکهاتوو له بەڕێزان هێما سۆفی بەرپرسی پەیوه ندیەکانی بزووتنەوه و ئەندامی شۆرای هەماهەنگی، نەسرین محەممەد زاده ئەندامی شۆرای هەماهەنگی و بەرپرسی شۆرای ژنان، ئازاد محەممەد زاده ئەندامی شۆرای هەماهەنگی و ژیلوان شەمامی کارگێری پەیوەندیەکان سەردانی یەکیەتی دێموکڕاتی کوردستانیان کرد و له لایەن شاندی خانه خوێ بەسه رپرشتی د. شاخه وان خالید کارگێری مەکتەبی سیاسی و هاشم شاکر ئەندامی سەرکردایەتی و فاخیر نانەکەلی کارگێری مەکتەبی ناوەندی YNDK پێشوازیان لێکرا.

لە دەستپێکه‌دا ئەم دیدارە دۆستانەیە بە مەبەستی بەرده وامی دیدار و چاوپێکەوتن و هاوکاری و هاوپەیوەندی له نێوان هەردوولایەن رێکخرا بوو، پاشان تێیدا کۆمه ڵێک باس و بابەتی رۆژ تاوتوێ کران و هەر دوو لایەن بە خوێندنەوەی خۆیان ڕوانگەی خۆیان لە مەر ئەم بابەتانە هێنایە بەرباس.
شایانی باسە خاڵی ئەساسی ئەم دانیشتنە هەڵسەنگاندنی مژارە گرینگە سیاسیەکانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو. هەر لە درێژەی ئەم دانیشتنەدا زووم کرایە سەر یەکگرتووییەکی بەهێزی نەتەوەیی لە چوار بەشی وڵات سەبارەت بە بابەتە هەستیارە نەتەوەیی و پرسە چارەنووس سازە کانی کورد، لەوانە پرسی رێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان کە بابەتی گەرمی رۆژە و هەر دوو لا سوور بوون لە سەر ئەوەی کە پێویستە هەموو بە خەمخۆری و هەست بە بەرپرسیارەتییەکی زیاتر و چاوی هیواوە بڕواننە داهاتووی کورد لەو بەشە، کە هەموو لایەنەکان و کورد بە گشتی بە هەموو شێوەیەک هاوکاری و پشتگیری تەواوی ئەم پرۆسیە بن و کار بکرێت بۆ سەرخستی بۆ ئەوەی کورد لە باشووری کوردستان بتوانێ بەرهەمی فیداکاری و قوربانی دان و تێکۆشانی سەدان ساڵەی کە مافی دیاری کردنی چارەنووس و گەڕاندنەوەی سەروەری سیاسی وچێ کیانی مۆدیرن و دەسەڵاتی دێموکڕاتیکە بکات بە ئەمری واقع کە ئامانجی سەرەکیە.
جێگای ئاماژە پێدانە بەشێکی گرنگی ئەم دیدارە تەرخان کرابوو سەبارەت بە رەوشی ئێران بە گشتی و بە تایبەتی دۆخی ئەمرۆی رۆژهەلاتی کوردستان و پرسی کورد لە و بەشە کە بە جدی ڕووبەڕووی قەیرانی سیاسی و گرفتە کۆمەلایەتیەکان بۆتەوە کۆمەلێک لێدانەوەی لە سەر کرا، پاشان لە سەر دوایین ئاکامی هەلبژاردنەکانی شۆرای شارە و گوندەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەر دوو لایەن بۆچوونی خۆیان باس کرد ، هەروەها سەبارەت بە پرۆژەی ئاشتەوایی بزووتنەوەی کۆماریخوازان و هەوڵدان بۆ گەڕانەوەی کورد و تاران بۆ سەر مێزی دانووستاندن و کۆتایی هاتن بەم دۆخەی ئێستا و چارەسەری پرسی کورد دولایەن بە تێبینیەوە پێشنیارو سەرنجەکانیان خستەروو ، خاڵێکی گرینگ لەم پەیوەندیە دا بابەتی یەکریزی و کۆدەنگی نێوان هیزەکانی رۆژهەلات بوو و پرسی یەکگرتنەوەیان وەک زەروورەتێک بۆ هەرچی زیاتر پێشخستنی خەباتی سیاسی و نەتەوەیی ئەم پارچەیەی کوردستان دانا.
جێگای ئاماژه پێدانه بەشێکی ئەم دیدارە تایبەت کرابوو له سەر چۆنیەتی هاوفکری زیاتروتەعامول کردن لە گەڵ ئەو وڵاتانەی لە گەڵ پرسی کورد بەرەوڕوون و بە لەبەر چاوگرتنی جیاوازی پرسی سیاسی و نەتەوەیی کورد لە هەرکام لەو بەشانەدا خرانە بەر راو و سەرنج و لێکدانەوە. دولایەن کۆک بوون بە تەبیعەتی مەسەلەی کورد لە رۆژهەلاتی ناوەراست دا زه رووت وا دەخوازێ ناوماڵی کورد زیاتر رێکبخریت و یەکگوتاریان بەهێز و یەکگرتوویان پتەوتر بکڕێت.
له کۆتایی ئەم دانیشتنه دا دوو لایەنی YNDK و BKRK کۆک بوون له سەر ئەوەی که به شێوەیەکی چڕوپڕ و بەردەوام چوارچێوەی هاوپەوەندی نەتەوەیی و نیشتمانی دا له پڕۆژەی گەورەتردا درێژە به چالاکی هاوبەش بدەن.

٢٠١٧/٦/٢٢زایینی


 

 

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان