ئاریتما موحه‌ممه‌دی
خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی كورد سه‌دان ساڵه به چه‌شن و شێوه‌ی جیاواز بۆ پێك هێنانی ده‌وڵه‌تی كوردستان له گۆڕێدایه، ئه‌م گه‌له له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه و ته‌نانه‌ت به به‌رده‌وام له ڕه‌وتی مێژوودا له‌لایه‌ن زلهێزه‌كانی جیهانیشه‌وه چه‌وسێنراوه‌ته‌وه و سته‌می لێكراوه و پشتگوێ خراوه. كورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه جوگرافیاكه‌ی شاخاوییه، به‌ڵام هه‌میشه شۆڕشه‌كانی تووشی ڕۆخان بوونه‌ته‌وه و بزووتنه‌وه‌كانی سه‌ركووت كراون، هندێكجار له‌لایه‌ن زلهێزه‌كانی جیهانییه‌وه هه‌وڵی سه‌ركووتكردنی شۆڕشه‌كه‌ی دراوه و هندێكجاریش له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ری كوردستانه‌وه ئه‌م نه‌ته‌وه خاوه‌ن مێژوو و خاوه‌ن شارستانییه‌ته كۆمه‌ڵكووژ كراوه و ڕێ له پێشكه‌وتنه‌كانی گیردراوه.
كاتێك كه شێخ مه‌حموودی نه‌مر دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی كوردستانی له به‌شێك له باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند، بریتانییه‌كان به‌كردار دژی وه‌ستانه‌وه و ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان ڕۆخاند و فڕۆكی شهڕكهریشیان بۆ هه‌ڵستاند، واتا له‌و كاته‌شدا كه داگیركه‌رانی كوردستان لاواز بوونه و ده‌رفه‌تی ده‌وڵه‌تی كوردیی له ئارادا بووه، كه‌چی ئه‌مجاره‌یان وڵاتێكی زلهێزی جیهان دژایه‌تی ده‌كات و ئیزن به دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی كوردیی نادات.
نه‌زهه‌ت حالی
ڕاگه‌یاندن و دامه‌زراندنی كۆماری فیدڕاڵی كوردستان گەورەترین و گرنگترین گۆڕانكاری ده‌بێت له مێژوویی گه‌لی كوردستان و خەباتی ئازادیخوازی گەلی کورددا،سروشتی گۆڕانكارییه خوازراوهكانیش به جۆرێكه ئەگه‌ر ته‌نانه‌ت زۆر كه‌س له بارودۆخی ههنوكهیش ڕازی نه‌بن ،گه‌ر له یه‌ككاتدا زۆر به باشی له زیان و مه‌ترسییه‌كانی ئه‌نجام نه‌دانی گۆڕانكاری و سووده‌كانی ئه‌نجامدانی ئاگادار نه‌كرێن ئەوا وه‌كو پێویست پاڵپشتی له گۆڕانكاریه‌كه ناكه‌ن. ئەگه‌ر به پێچه‌وانه‌ش كه‌سان و لایه‌نێكیش زۆر به شاره‌زایی دژی ئه‌و گۆڕانكارییه هەڵوێست وەرگرن و پڕوپاگه‌نده‌ی دژی بۆ بكه‌ن ئه‌نجامدانی ئەو گۆڕانكارییە زۆر ئاسان نابێت.
ئه‌وه‌ی له پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌بیندرێت ڕێك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد ده‌گونجێت، به داخه‌وه وه‌كو پێویست لایه‌نه سیاسییه‌كان و ڕۆشه‌نبیران نه‌یان توانیووه زیان و سووده‌كانی ئه‌و گۆڕانكارییه مه‌زنه بۆ هاوولاتیانی هەرێم شی بكه‌نه‌وه ، هه‌ر بۆیه‌ش له ئێستادا، سه‌رۆك بارزانی وه‌ك داكۆكیكاری سه‌ره‌كی پرۆسه‌ی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌ركێكی زۆر قورسی كه‌وتووه‌ته سه‌رشان ، بارزانی ساڵانێكه زۆر به جوانی تاكو پێیكرابێت ئه‌و بابه‌ته‌ی وروژاندووه و ئێستاش به هه‌موو توانای خۆی بۆ گه‌یشتنی گه‌له‌كه‌ی به‌و ئامانجه ڕه‌وایه لەهەوڵدایە و كاری بۆ ده‌كات.
بێستون هەورامی
38ساڵ بەر لەئەمڕۆ هەڵەی وڵاتانی ئەمەریکاو ئەوروپا بۆ بەرەنگاربونەوەو دانانی سنورێک لەبەردەم هەژمونی سۆڤیەتدا ئیسلامی سیاسیان بەهەردوو مەزهەبی سونە و شیعەوە لەئەفغانستان و ئێران هەڵبژاردو لەماوەی ئەم زیاتر لەم 30ساڵەدا هەردوو وڵات زۆرترین دژبەری خۆیان بۆ وڵاتانی ناوبراو ئەنجامداوە . لەسەرەتای شۆڕشی ئیسلامی‌دا گەلی کورد سەرەتا ئومێدێکی هەبوو لەچوارچێوەی حکومەتی نوێی ئێران‌دا بەمافە سیاسی و کلتوریەکانی خۆی بگات ، بەڵام بەجێگیربونی شۆڕشی ئیسلامی لەو وڵاتەدا تەواوی ئەو هێزانەی هاوکارو هاوڕای شۆڕش بون لە(28/گەلاوێژ )ڕێکەوتی 1980/8/18 بەفەر مانی جیهادی ئیمام( خومەینی )کەوتنەبەر پەلاماری سوپای پاسداران و هێزە ئەمنیەکانەوە !؟ .لەوهێرش و پەلامارانەی هێزەکانی ڕژێمی ئیسلامی بەتایبەت بۆسەر شاروشارۆچکەکانی کوردستان زۆرترین و دڕندانەترین تاوانیان لەدژی هاوڵاتیانی سڤیلی کورد ئەنجامداو لەوچوار چێوەیەدا هێزە کوردیەکان لەپێناو ڕێگیریکردن لەو هێرشە ناڕەواییانە بەرگریکردنێکی قارەمانانەیان ڕاگەیاندو بەم هۆیەوە سەدان پێشمەرگە شەهیدو برینداربون !؟ .
ئەمڕۆ کە38ساڵ بەسەر شۆڕشی ئیسلامی‌دا تێدەپەڕێ دۆخی تەواوی پێکهاتەکانی ئێران بەتایبەت لەڕوی سیاسی و
بێریڤان مه‌حموود
مێژووی میله‌تێك به درێژایی ته‌مه‌نی ململانێ و شه‌ڕی به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیییه، له‌و پێناوه‌دا شه‌هید و شۆڕشه‌كانی، هه‌وڵه نه‌پساوه و به‌رده‌وامه‌كانی له ژێر كاریگه‌رترین جۆره‌كانی سته‌مدا، دروستكردنی ئامانج له ژێر زه‌وینی ئه‌شكه‌وته‌كاندا، خۆڕاگری به‌رامبه‌ر په‌یماننامه و پیلانی وڵاتان بۆ له‌ناوبردنی، ئه‌مانه گه‌واهی ده‌ده‌ن كورد ده‌بێت بگات به كۆتای رێگه‌كه‌ی. به‌ڵام بۆ نه‌گه‌یشتووه به ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی، ئایا هۆكاره‌كه‌ی ناكۆكی ناوخۆیی بوو یان زلهێزه‌كان رێگه‌یان نه‌دا ده‌وڵه‌تی كوردستان دروست ببێ؟ یاخۆ هۆی جیۆگرافی و جیۆپۆڵه‌تیك و به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتان وای كردووه كورد ده‌وڵه‌تی نه‌بێت؟ به‌ڵام هه‌ركام له‌مانه به رێژه‌یه‌ك به‌شداره له سه‌ركوتكردنی ئامانجه‌كانی كوردستان، بۆیه ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی هاتووه گرنگه هه‌موو تاكێكی كوردستان به جیاوازییه‌كانیانه‌وه توند باوه‌شی پیادا بكه‌ن تا له ده‌ست ده‌رنه‌چێ.
لایه‌نه مێژوویییهكهی كورد جێ دێڵین بۆ توێژه‌ران تا وانه‌كانی بگوازنه‌وه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو و بۆیان روون بكه‌نه‌وه كورد بۆ نه‌گه‌یشت به ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام قسه له‌سه‌ر ئێسته ده‌كه‌ین كه ده‌وڵه‌ت له به‌رده‌م دهرگهمانه و ته‌نیا ئیراده‌ی خۆمانی ده‌وێ. ئه‌ی بۆچی دژایه‌تی بكه‌ین؟ سه‌یره خواستی میله‌تێكی مێژوو پڕ سته‌م و چه‌وسانه‌وه ئه‌وه‌نده وڕكگر بێت پاساوی ئه‌وه بێنێته‌وه كه له‌به‌رئه‌وه‌ی لایه‌نێكی سیاسی ده‌ستپێشخه‌ری ده‌وڵه‌تی كردووه، ده‌بێت ئیتر دژایه‌تی بكه‌ین.
سلێمان تاشان
لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆدا لە 19ی ئابی ساڵی 1979، خومەینی كە تازە لە ئێران دەیویست جومگەكانی دەسەڵات لە قازانجی خۆیدا بەهێز بكات، كوردی بە لەمپەرێكی گەورە لە بەرامبەر خۆیدا دەبینی، بۆیە فتوای جیهادی لە دژی كورد دەركرد و رشتنی خوێنی كوردی حەڵاڵ كرد. سەركەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران لە سەرەتای ساڵی 1979 هەتاویدا، هەل و دەرفەتێكی باشی بۆ نەتەوەی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان رەخساند، تا بە شێوەیەكی رێكخراو لە پێناو ئازادی و دەستەبەركردنی مافەكانیدا بە ئاشكرا خەبات و تێكۆشان درێژە پێ بدات.
خەڵكی كوردستان دڵخۆش بوون بەوەی مافەكانیان بەدەست دێننەوە و دوای رووخانی رژێمی پاشایەتی كورد چیتر ستەمی لێ ناكرێت. ئەو دۆخەی لە رۆژهەڵاتی كوردستان رەخسابوو و ئەو ئازادییانەی لە كوردستانەكەی هەبوو، جیاواز بوو لە هەموو ناوچەكانی تری ئێران و حزبە سیاسییەكان بە ئازادی دەیانتوانی بۆچوونی خۆیان دەرببڕن و چالاكییان هەبێت. لە رۆژی 19ی ئاب "٢٨ی گەلاوێژ"ی ساڵی 1979 خومەینی بەناوی رێبەری شۆڕشی ئیسلامی، فەرمانی جیهادی دژی گەلی كورد دەركرد. خەلخالی كە دواتر بە دڕندەترین كەسی رژێم ناسرا، بە نوێنەری خومەینی و فەرماندەیی كردنی جەنگ دژی كورد بۆ یەكەم جار لە رۆژی 19ی ئاب دەگاتە پاوە
ئازاد مستوفی
کریس کوچرا دەربارەی کۆماری کوردستان لە کتێبێکی لەمبارەوە، بەمجۆرە باسەکەی دەست پێدەکات "کەس باوەڕی نەدەکرد مهاباد ببێتە ئەو کۆمارەی کە زلهێزەکانی نیگەران کرد".بۆیە منیش لەم بابەتەمدا دەمەوێت سەبارەت بە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی سەرکۆمار پێشەوا قازی محەمەد کە ئاکامەکەی دامەزراندنی کۆماری کوردستانی بوو، بدوێم.
نەتەوەی کورد بەهۆی ئازادیخوازیی و مرۆڤدۆستییەکەیەوە لە درێژایی مێژوودا لە جوغرافیایەک هەڵکەوتووە کە کوردستان وەکو خاڵێکی سپی بووە لە لاپەڕەیەکی ڕەشدا کە دراوسێکانی و هەروەها زلهێزەکانیش هەوڵی سڕینەوەی نەتەوە و خاکەکەیان داوە و لە هیچ کردارێکی نامرۆڤانەی توندوتیژیی خۆیان نەبواردووە. بۆیە کە دەڕوانیتە هێماکانی ئەم نەتەوەیە پتر کەسانی قارەمانی گۆڕەپانی بەرخۆدانیی سەربازیی دژی داگیرکەرن و لە شیعر و هەڵبەست و ڕۆمان و میدیاشدا پتر بایەخ بەو بوارە دراوە و کەمتر ئاوڕێک لەوانە دراوەتەوە کە هەوڵیان بۆ چارەسەریی ململانێکان،ئاشتیخوازانە و دیپلۆماسییانە بووە. ڕەنگە بێمتمانەیی بەدوژمنی داگیرکەر وای کردبێت کە ڕێگەی دیپلۆماسییەت و دانوستان زۆر بایەخی پێ نەدرێدیارە هەندێ جاریش کوردی فیداکاری گۆڕەپانی جەنگ، ئاسانیش لەسەر مێزی دانوستان بەرامبەر دوژمنەکەی نەرمی نواندووە و ئیمتیازی پێ داوە بەڵام پێشەوا قازی محەمەد سەرکۆماری کوردستان هەرچەند مەلایەکی ئایینی و قازییەکی شارەکەی بووە لەو سەردەمەدا، چەند زمانی بیانی زانیوە و
دیدار ئەبوزێد
چالاكیی سیاسی و به‌شداریكردنی هاووڵاتییان له ژیان و پڕۆسه‌ی سیاسی‌دا، شێواز و فۆرمی جۆراوجۆری هه‌یه، هه‌ر فۆرمێك له‌و فۆرمانه‌ش به‌گوێره‌ی پێوه‌ری دیاریكراو به‌ڕێوه ده‌چێ، بۆ هه‌ر كارێكیش ده‌بێت پابه‌ندبوونێكی دیاریكراو هه‌بێ به یاساكانی گهمهكهوە. ژیانی سیاسی له كۆمه‌ڵگه‌ی مۆدێرندا له‌ژێر كاریگه‌ریی چالاكیی پارته‌كانه، له داڕشتنی شێوازی ململانێكردن و به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵمه‌ته‌كان و ده‌ركردنی یاسا و بڕیاره تازه‌كان بۆ رێككه‌وتنی سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنی داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كان، به له‌به‌رچاوگرتنی داواكاریی هاووڵاتییان و گرووپه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و سه‌ندیكاكان. دروستبوونی حزب و گرووپی سیاسی، هۆكارێكی سه‌ره‌كیی جێگیربوونی دیموكراسی و فراونبوونی فه‌زای ئازادین، هه‌روه‌ها له‌و شوێنانه‌ی كه سیسته‌می دیموكراسی حوكم ناكات، هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌نجامدانی شۆڕش و بزوێنه‌ری دۆزه سیاسییه‌كانن، چونكه له ئه‌نجامی داڕشتنی به‌رنامه‌یه‌كی پوخت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كان كاریگه‌رییه‌كان زۆرتر ده‌بن.
پارتی سیاسی دیارده‌یه‌كی مۆدێرنی سیاسه‌تكردنه، بۆ خێراتكردنی ره‌وتی پڕۆسه‌كان و زیاتركردنی كاریگه‌رییه‌كان، چونكه به‌هۆی هه‌بوونی ئامانجێكی دیاریكراو و ستراتیژییه‌تێكی كارا و كۆمه‌ڵێك ئه‌ندام، ئه‌وا كاره‌كان باشتر به‌ڕێوه ده‌چن و ئامانجه‌كان باشتر ده‌پێكرێن.
جمشت جمهۆریخوازەیل ڕۆژهڵات کوردستان،دەسکەفتەیل و بەرهەمەیل ٧٢ ساڵ مبارزە وتەقەڵاێ پڕ لە سەختی و پاوە گەزدان بنەماڵەێ گەورەی حزب دموکرات کوردستان و تاریخ زەڕین هەنزاێ کۆمار کوردستان و هەر ئیجۆرە بەرجەستە کردن سەروەری سیاسی ونەتەوەیی کوردەیل وە شێوەی کۆمار،پڕ قورپ و ئەرزشدار زانێد.جمشت کۆماریخوازەیل ڕۆژهڵات ئاوەختی خوازە جۆر پێشەوای گەورە وە کردەوە وعەمەڵی ئەڕا ڕەسین و پاراستن بەرژە وە ندیەیل نەسەوەێ کورد لە مەیدان سیاسەت ودیپلۆماسی بجویلیەن وسیاسەت گوزاری بکەن ولە فرسەتە یل ئستفادە بوەن و دوور لە فداکاری ودڵسۆزی و سیاسەت کوردە نامۆسی ،بەسریاو وشک وبێ خەم وچەم وە گەرد دۆس ودشمن و ترەف وراوەر ڕەفتار نەکەن . بەڵکم ئیرنگە ک حدکا"حرەکەت ڕاسان" خستێەسەڕێ تا لە وساین مبارزە نواگری بکەێدوهە ماهەنگی لە مابەین مبارزە شاخ وەگەرد شار لەی حرەکەتە،
ئاریتما موحه‌ممه‌دی
)میدیای گه‌نده‌ڵ وڵات به‌ره‌و داڕمانی ئابووریی و گه‌نده‌ڵیی سیاسیی ده‌بات و بۆ تێكڕای كێشه و به‌ربه‌سته‌كانی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیش پاساوی بێبنه‌ما دێنێته‌وه و به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه هۆكاره‌كانی داڕمانی ئابووریی و قه‌یرانه‌كانی سیاسیی له حوكوومه‌ت دوور بخاته‌وه و بهرپرسیارێتییهكهش له‌سه‌ر شانی ده‌سه‌ڵات لابه‌رێت. گه‌نده‌ڵیی سیاسیی و ئابووریی و خۆسه‌پاندنی تاكه‌كان به‌سه‌ر جمگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا كاتێ دێته‌كایه‌وه كه ده‌سه‌ڵات خاوه‌ن میدیای تاییبه‌ت به‌خۆی بێ و بۆ كێشه‌كانی سیاسیی و دۆخی ئابووریی وڵات خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كییانه‌ی هه‌بێت و له ڕێگای میدیای سێبه‌ره‌وه كێشه‌كان به ڕووداو و پێشهاتی دیكه‌وه گرێ بدات و كۆمه‌ڵگاش له نه‌بوونی میدیای سه‌ربه‌خۆ له ڕاستیی ڕووداوه‌كان و له هۆكاری كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا دوور خرابێته‌وه.
واتا میدیای گه‌نده‌ڵ و نازانستیی كاریگه‌ریی نه‌رێنیی و مه‌ترسیدار له‌سه‌ر زمان و ناسنامه به‌جێ ده‌هێڵێت و ڕۆڵی نه‌رێنیی به‌سه‌ر هه‌موو پرس و بابه‌ته‌كانی پێوه‌ندیدار به كۆمه‌ڵگا و ئاستی گه‌شه‌سه‌ندی وڵاته‌وه هه‌یه. ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی جمگه گرینگه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و به‌ده‌ست هێنانی خاوه‌ندارێتیی سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانی وڵات ته‌نیا پێویستی به میدیای گه‌نده‌ڵ هه‌یه كه ڕاستییه‌كان چه‌واشه بكات.
بارزان محەممەد رەشيد- ئەمريكا
"باشترین رۆژگار بوو، خراپترین رۆژگار بوو. سەردەمی دانایی بوو، سەردەمی گێلایەتی بوو. دەمی بڕوا بوو، دەمی بێ بڕوایی بوو.."، دەستپێکی رۆمانە بەناوبانگەکەی چارلز دیکنز: "داستانی دوو شار"، هەر دەڵێی باسی ئەم سەردەمە دەکات! باشترین کاتەکانە، زۆر کەس دەڵێن تا نەمان لەگەڵ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیین. خراپترین کاتەکانە؛ زۆر کەس دەڵێن ژێردەستەییان پێ باشترە لە برسێتی. باشترین سەردەمەكانە، هەندێک پێیان وایە ئەو سەرکردەیەی لە سایەی ئاڵای یەکەم کۆماری کوردستاندا لە سەدەی بیستەم لەدایكبووە، لە سایەیدا ئاڵای یەکەم کۆماری کوردستان لە سەدەی بیستویەكەمدا هەڵدەكرێت. خراپترین سەردەمەکانە؛ لە بەشەکەی تردا، هەندێک کەس هیچ شتێکی سەرۆك بارزانی‌یان ناوێت، بە سەربەخۆیی کوردستانیشەوە!
سەردەمێکە کە تێیدا وڵاتانی بڕیاردەری خۆراوا لە پاش یەکەم جەنگی جیهانییەوە یەکەم جارە ئاوها لە نزیكەوە دەستێوەردان و بای پاسی پرۆکسیەكانیان بکەن، بەڵام هەروەها سەردەمێکە کە سەرباری هەموو ئیدیعاکانیان، هێشتاش ڕەوشەکە بە نەگونجاو دەزانن بۆ مافی گەلان. رۆژگارێکە کە دوژمنانی کورد هەرگیز هێندەی ئێستا لاواز و پەرتەوازە نەبوون، بەڵام هاوکات رۆژگارێکە کە تا دێت دڕتر دەبن و کەڵبەی تیژتر پیشانی کورد دەدەن
مه‌غدید سه‌پان
لە 17ی مایسی 2016 گوتارێکم لەسەر رێفێرێندۆم نووسی، لەبەر ئەوەی ئێمە بەرەو ڕێفێرێندۆم دەچین، هەستدەکەم نووسینی یەک گوتار لەسەر پرسێكی ئەوەندە گرنگ و گەورە، بەش ناکات و دەبی زیاتر بنووسم، هەرنەبی لەبەر ئەوەی زۆر لەو نووسینانەی لە رۆژنامە و گۆڤارەکانی کوردی، بەرچاوی من کەوتوون و ئەو نووسینانەی لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە، کە ڕەنگدانەوەی بیروبۆچوونی کۆمەڵێکی زۆری دانیشتوانی هەرێمە، دیارە، خەڵکێکی زۆر لە مانا و ناوەڕۆکی دیموکراتی نەگەیشتوون و بەزۆر دەیانەوێ لاکەی دیکە وەک ئەوان بیربکەنەوە، وەک ئەوان مامەڵەی لەگەڵ بکەن و وەک ئەوانیش لەم پرسە بگەن، لەجیاتی گفتوگۆیەکی شارستانی، ململانێیەکی توند و ناخۆش دەبینم و درۆ و بوختانیش دەبیستم.
لەراستیدا، باسکردنی ڕێفێراندۆم، دیاریکردنی رۆژی ڕێفێراندۆم و ئەنجامدانی ڕێفێراندۆم، خۆی لەخۆیدا، پرۆسەیەکی زۆر جوانی دیموکراتییە و جگە لەوەی ڕێزگرتنە لە ماف و ئەرکی هاووڵاتییانی هەرێم، خەباتێکی هەق و هێنمانە و شارستانیشە، کە هەموو لایەک وەڵامی یەک پرسیاری ئاسان وەردەگرن: کورد چۆن لە داهاتوو دەیەوێ بژیت؟
كه‌یوان ئازاد
ئه‌گه‌رچی تا ئێسته‌ش سه‌ره‌تاكانی ده‌ركه‌وتنی (كورد) وه‌ك نه‌ته‌وه له مێژوودا ڕوون نییه، به‌ڵام گومانی تێدا نییه كه (كورد) وه‌ك یه‌كێك له كۆمه‌ڵه و نه‌ته‌وه‌كانی مێژوویی مرۆڤایه‌تی و سه‌ر ڕووی زه‌وی بۆ هه‌زاران ساڵه له‌سه‌ر خاكی خۆی (كوردستان) ژیاوه و ده‌ژى. به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه كه كورد یه‌كێكه له‌و كۆمه‌ڵانه‌ی سه‌ر ڕووی زه‌وی كه له هیچ خاكێكی تره‌وه نه‌هاتووه، به‌ڵكوو به درێژایی مێژوو له‌سه‌ر خاكی خۆی ژیاوه و درێژه‌ی به ڕه‌وتی ژیان و شارستانییه‌تی خۆی داوه. ته‌نانه‌ت به‌شێكی مێژوونووسان و خۆرهه‌ڵاتناسانیش له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه كوردستان مه‌ڵبه‌ند و زێدی راسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورده. هه‌روه‌ها به‌پێی تۆمار و زانیاری شوێنه‌وارناسان و زانستی مرۆڤ (ئهنپرپۆلۆجیا)، كورد به‌ر له هه‌زاران ساڵ له‌سه‌ر خاكی خۆی ژیاوه. هه‌ندێكیش بۆ ئه‌وه چوون كه هاتنی شه‌پۆلی كۆچی خێڵه‌كانی ئه‌وروپا و هه‌روه‌ها ئاسیای ناوه‌ڕاست، بۆ كوردستان له هه‌زاره‌كانی دووه‌م و یه‌كه‌می پێش زایین كه به (كۆچڕه‌وی هیندۆئه‌وروپایی) له مێژوودا ناسرا، كاریگه‌ریی خۆیان له شێوه‌ی ژیان و زمان و كولتوور و ناسنامه و كه‌سایه‌تی و ده‌ركه‌وتنی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌دا بینی. تا ئه‌وه‌ی سیمای ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌یان پێ به‌خشی كه دواتر به (كورد) ناسرا. بۆیه ده‌ركه‌وتنی كورد له مێژوودا كه‌وته دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌و كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه ڕه‌سه‌نه‌ی كوردستان، كه دواتر به كورد ناسران.
بەشداری شاندی بزووتنەوەی کۆماریخوازان، لە دووهەمین کۆنگرەی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان
پێش نیوەرۆی رۆژی پێنج شەممە ۱۲‌ی گەلاوێژی ۱۳۹۶هەتاوی، بەرامبەر بە ۳ئابی ۲۰۱۷، شاندێکی پایە بەرزی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان، پێکهاتوو لە بەرێزان ئازاد محەممەزادە ئەندامی شۆڕای هەماهەنگی، و سەردار زەنگەنە ئەندامی شۆرای هماهەنگی بەشداریان کرد لە دووهەمین کۆنگرەی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان، کە لەژێر دروشمی: "سەربەخۆیی بۆ کوردستان و بەدیهێنانی دادی کۆمەڵایەتی" لە شاری هەولێری پایتەختی کوردستان، پێکهاتبوو.
جمشت کۆماریخوازەیل ڕۆژهڵات، ڕفراندوم دموکراتیک ئەڕا سەربەخۆیی و ئستقڵاڵ کوردستان وە کلیل چارەێ یەێجارەکی خاست وداخوازی ڕەواێ کورد، لە هەریم کوردستان زانێدن.
جمشت کۆماریخوازەیل ڕۆژهڵات کوردستان نۆڕین و نەزەرێ یەسە: خەڵک کورد وەگشتی،و هەریم کوردستان وەتاێبەتی لەوەر دەم دپیەک کردن و ئازمایش گەورەێ تاریخی و تەجرەبەێ گران بەهاو چارەنویس سازێگ، قرارگرتێە. جمشت کۆماریخوازەیل هەروەئێ خاترە وەگشت شیوەێگ پشتیوانی وپشتگیری خوەێ ئەڕا باوەت ڕفراندوم و دیاریکرددنی حەق چارەێ خوەێ نویسین کورد و ئستقڵاڵ کوردستان باشوور، بەیان کەێ.
هەر ئەو جۆرەک خەوەردارین کە گردەوبوین و دانیشتنێگ ڕەسمی فرەێگ لە حزب و لایەنەیل کوردستان باشوور‌و لە سەر پرەسی سەرۆک هەریم کوردستان جناب مەسعوود بارزانی، ڕۆژ ٢٥ی سپتامبەریا ٣ی مانگ مێهر ئەڕا گشت پرسی(همەپرسی) دیاری کریا.
سدیق محه‌مه‌د
هەرێمی كوردستان لە پێش ساڵی 1991 ناوچەیەكی پاكی جیهان بوو لە ڕووی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان بەڵام لەم بەروارە بەدواوە بەرەبەرە ماددە هۆشبەرەكان بڵاوبوونەوە ئەمەش بەهۆی كۆمەلێك هۆكارەوە وەك كرانەوەی سنور لە هەموو لایەك كۆنترۆلنەكردنی بەهەر هۆیەك بێت ، هاتنەوە چونەدەرەوەی هاوڵاتیانی هەرێم و ووڵاتانی دیكە بەئاسانی , بازرگانی كردن بەم ماددانە . تێكچونی ئاسایشی هەرێم بەهۆی شەڕی ناوەخۆ, یان بەهۆی دەستی دەرەكی و لەلایەن داموو دەزگا هەواڵگری ئەمنییەكانی ووڵاتانی دراوسێ كارئاسانی كردنی بۆ بڵاوكردنەوەی ئەم ماددانە لە هەرێمی كوردستان , بەمەبەستی لە ناوبردنی توانای گەنج ولاوەكان سەرقاڵكردنیان بە ماددە هۆشبەرەكان بۆ ئەوەی نەتوانن هوشیار بن دەربارەی ئەوەی ڕوودەدات بیر لە دوا ڕۆژی خۆیان و ئەم گەلە خیر لە خۆنەدیوە بكەنەوە ، ئەم بڵاوبوونەوە درێژەی پێدا تا دەگاتە ساڵی 2003 بەناو پڕۆسەی ئازادی عێراق.
لەم كاتەش بەدواوە بڵاوبوونەوەی ئەم ماددانە زۆر زیاتر بوو بە هۆی لەناوچونی داموو دەزگاكانی حكومەتی عێراق دروست بوونی پاشاگەردانی نەمانی بازگەكان هاتووچۆكردنی خەڵك بەئاسانی بە رێگای وشكانی ئاسمانی و دەریای بەئاسانی . دەستوەردان و جێبەجێكردنی ئەجێندای ووڵاتان لە عێراق و هەرێمی كوردستان و دروستبوونی باند و بەكارهێنەرانی زیاتر ئەم ماددانە.