فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

سدیق محه‌مه‌د

هەرێمی كوردستان لە پێش ساڵی 1991 ناوچەیەكی پاكی جیهان بوو لە ڕووی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان بەڵام لەم بەروارە بەدواوە بەرەبەرە ماددە هۆشبەرەكان بڵاوبوونەوە ئەمەش بەهۆی كۆمەلێك هۆكارەوە وەك كرانەوەی سنور لە هەموو لایەك كۆنترۆلنەكردنی بەهەر هۆیەك بێت ، هاتنەوە چونەدەرەوەی هاوڵاتیانی هەرێم و ووڵاتانی دیكە بەئاسانی , بازرگانی كردن بەم ماددانە . تێكچونی ئاسایشی هەرێم بەهۆی شەڕی ناوەخۆ, یان بەهۆی دەستی دەرەكی و لەلایەن داموو دەزگا هەواڵگری ئەمنییەكانی ووڵاتانی دراوسێ‌ كارئاسانی كردنی بۆ بڵاوكردنەوەی ئەم ماددانە لە هەرێمی كوردستان , بەمەبەستی لە ناوبردنی توانای گەنج ولاوەكان سەرقاڵكردنیان بە ماددە هۆشبەرەكان بۆ ئەوەی نەتوانن هوشیار بن دەربارەی ئەوەی ڕوودەدات بیر لە دوا ڕۆژی خۆیان و ئەم گەلە خیر لە خۆنەدیوە بكەنەوە ، ئەم بڵاوبوونەوە درێژەی پێدا تا دەگاتە ساڵی 2003 بەناو پڕۆسەی ئازادی عێراق.

لەم كاتەش بەدواوە بڵاوبوونەوەی ئەم ماددانە زۆر زیاتر بوو بە هۆی لەناوچونی داموو دەزگاكانی حكومەتی عێراق دروست بوونی پاشاگەردانی نەمانی بازگەكان هاتووچۆكردنی خەڵك بەئاسانی بە رێگای وشكانی ئاسمانی و دەریای بەئاسانی . دەستوەردان و جێبەجێ‌كردنی ئەجێندای ووڵاتان لە عێراق و هەرێمی كوردستان و دروستبوونی باند و بەكارهێنەرانی زیاتر ئەم ماددانە. هەندێ‌ جار بەهۆی ئەوەی بەشێك لە ئاین مەزهەب بە قەدەغەی نازانن یان دۆزینەوەی رێگایەك بۆ رێپێدانی.

بە پێی دواین ئامار لە هەرێمی كوردستان 690 كەس لە گرتوخانەكان بەندكراون بەهۆی بەكارهێنان بازرگانی كردن بە ماددە هۆشبەرەكان ئەمە جگە لەو دەیان سەدان كەسانەی كە دەستگیرنەكراون بە هۆی هەر بارودۆخێك بێت ، بەپێی دوایین بەدواداچونەكانی دەستەی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان پێوایە چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان شوێنێكن بۆ بەكارهێنان فێربوونی ماددە هۆشبەرەكان , وە بە پێی بەدواداچونەكانم لە هەندێك شوێنی میللی شاری هەولێر ئەم ماددانە كڕین و فرۆشتن و بەكارهێنانی تێدا دەكرێت .

وە بەهۆی زانین شارەزایم لە هەردوو بواری تەندروستی و كۆمەڵناسی ، زۆركات لە هەندێك شوێنی میللی گەرەك تێبنی ئەوە دەكەم كاغەزی خەپلەكانی ماددە هۆشبەرەكان دەناسمەوە فرێدراون ئەمەش مانای ئەوە دەگەێنێت ئەم خەپلانە زۆر بەكاردێن , ئەم ڕووداوەی لەشاری هەولێر بەپێی ووتەی شاهێد حالەكان ئەم كەسەی لە شاری هەولێر پێنج كەسی شێلاو بوونە قوربانی شوفێرەكە سەرخۆشبوە ووتیان كۆمەلێك حەبی لەناو ئۆتومبیلەكە هەبوو . ووتە بێژی هاتووچۆی هەولێرش ووتی شوفێرەكە سەرخۆشبووە . یان دەستبەرداگرتنی بە دەیان كیلۆ ماددەی هۆشبەر و ملێونان خەپلەی ماددەی هۆشبەر ئەم ڕووداوە نموونەی مشتێكە لە خەروالێك.

لە ئێستادا هەندێك بەرپرس دەلێن بەكارهێنان و ئاڵودەبوون بە ماددە هۆشبەرەكان لەسەر لێواری بەدیاردەبوونە بەڵام من وای بۆ دەچم لە ئێستادا بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان دیاردەیە ئەمەش زەنگێكی مەترسیدارە بۆ تاك و خێزان بە تایبەتی حكومەت و كۆمەڵگە بەگشتی هیچ خێزانێكی پابەند بەئاین نا پابەند بە ئاین دەوڵەمەند و هەژار لە هاوسەر و منداڵەكانیان لە توشبون بە ئاڵودەبوون بە ماددە هۆشبەرەكان دڵنیانەبن ، بەداخەوە وا دەلێم رۆژانە زۆر لەو كەسانە دەبینم , كە زۆربەیان لە لایەن هاوڕیی خزم و دۆستەكانیەوە فێركراون بەندە وەك ئەركێكی ئەخڵاقی و ئاینی و بۆ كۆمەڵگەكە دەمەوێت خێزان و دایك و باوك كۆمەڵگە و حكومەت ئاگادار بكەمەوە لەو واقیعەی مەترسیدارەی بەكارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەكان بۆ ئەوەی بە هەموولایەك ئەم واقیعەی ئێستا ماددە هۆشبەرەكان بگۆرین بە واقیعێكی باشتر و كۆمەڵگەیەكی بەختیار و ئاسوودە دوور لە ماددە هۆشبەرەكان هێشتا درەنگ نەبووە بۆ رووبەڕوبوونەوەی ئەم ماددانە . بۆ ئەم مەبەستە چەند ڕاسپاردە و پێشنیارێك دەخەمەڕوو بۆ بۆ هەموو ئاستەكانی كۆمەڵگە حكومەت.

1- كۆنترۆلكردنی زیاتری سنورەكان و بازگەكان
2- هۆشیارییەكی گشتی كۆمەڵگە لە رێگەی ڕاگەیاندن و بەهەموو جۆرەكانی باسكردنی زیانەكانی لە رووی دەرونی كۆمەڵایەتی و جەستەی و ئاینی و ئابووری نیشتمانی ئاسایشی نیشتمانی
3- وەزارەتی ئەوقاف كاروباری ئاینی لە رێگەی ووتاربێژو مامۆستایانی ئاینی خەڵكی هوشیار بكەنەوە
4- كردنەوەی سەنتەری چارەكردنی پێشكەوتوو بۆ چارەسەركردنی توشبوان
5- سەیركردنی تاكی توشبوو بە قوربانی نەوەكو

10/8/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان