فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

بارزان محەممەد رەشيد- ئەمريكا

"باشترین رۆژگار بوو، خراپترین رۆژگار بوو. سەردەمی دانایی بوو، سەردەمی گێلایەتی بوو. دەمی بڕوا بوو، دەمی بێ بڕوایی بوو.."، دەستپێکی رۆمانە بەناوبانگەکەی چارلز دیکنز: "داستانی دوو شار"، هەر دەڵێی باسی ئەم سەردەمە دەکات!  باشترین کاتەکانە، زۆر کەس دەڵێن تا نەمان لەگەڵ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیین. خراپترین کاتەکانە؛ زۆر کەس دەڵێن ژێردەستەییان پێ باشترە لە برسێتی. باشترین سەردەمەكانە، هەندێک پێیان وایە ئەو سەرکردەیەی لە سایەی ئاڵای یەکەم کۆماری کوردستاندا لە سەدەی بیستەم لەدایكبووە، لە سایەیدا ئاڵای یەکەم کۆماری کوردستان لە سەدەی بیستویەكەمدا هەڵدەكرێت. خراپترین سەردەمەکانە؛ لە بەشەکەی تردا، هەندێک کەس هیچ شتێکی سەرۆك بارزانییان ناوێت، بە سەربەخۆیی کوردستانیشەوە!

سەردەمێکە کە تێیدا وڵاتانی بڕیاردەری خۆراوا لە پاش یەکەم جەنگی جیهانییەوە یەکەم جارە ئاوها لە نزیكەوە دەستێوەردان و بای پاسی پرۆکسیەكانیان بکەن، بەڵام هەروەها سەردەمێکە کە سەرباری هەموو ئیدیعاکانیان، هێشتاش ڕەوشەکە بە نەگونجاو دەزانن بۆ مافی گەلان. رۆژگارێکە کە دوژمنانی کورد هەرگیز هێندەی ئێستا لاواز و پەرتەوازە نەبوون، بەڵام هاوکات رۆژگارێکە کە تا دێت دڕتر دەبن و کەڵبەی تیژتر پیشانی کورد دەدەن (لە دوانیان باسی گەڕاندنەوەی کوردستان کراوە بۆ پێش 1991). سەردەمێکە کە کورد تێیدا ناتوانێت کێبڕکێ لەگەڵ داگیرکەرانیدا بکات لەسەر دابینکردنی خزمەت بە وڵاتانی بڕیاردەری زلهێز، بەڵام هاوکات سەردەمێکە کە تێیدا کورد ژمارەیەكی گرنگە لە هاوکێشەی شەڕی تیرۆریزم و لە هاوکێشەی نەوت و گاز، کە ناکرێت نادیدە بگیرێت.

لەگەڵ چارلز دیکنز دەکرێت بەردەوام بین! لەبارترین سەردەمە بۆ سەربەخۆیی، خراپترین سەردەمە بۆ سەربەخۆیی. باشترین کاتەکانە؛ کورد وشە دەنێت بە براکەیەوە نەك گوللە. خراپترین کاتەکانە؛ کورد هەرگیز ئەوەندە دابەش و دژبەیەك نەبووە لە ناوخۆدا.

ئەگەرچی پێدەچێت سەرگوزەشتەی "زۆرینە"ی منەوەرەکانی سلێمانی و مەلای خەتێ وەك ئەوەی باوە، بەو شێوەیە نەبووبن و ڕیوایەتی زەعیف بن، بەڵام خۆ ئەوەتا ئێستا ئێمە شایەتی ڕووداوێکی لەو جۆرەین؛ خەڵکانێك (بە هەر بیانوویەك بێت) دژایەتی سەربەخۆیی دەکەن!

پێدەچێت باشترین رۆژگار بێت بۆ گۆڕانکاریی وەك سەربەخۆیی، ماوەیەكی تر دیسانەوە خۆرهەڵاتی نێوین بە کوردستانیشەوە دادەبەزن بۆ دوای دواوەی هەواڵەكان و دیسانەوە سەرتۆپی هەواڵەکان دەبێت بە قورینگێکی بەستەزمان کە بە نەوتی رژاوی کەشتییەكی تێکشکاو لە کەناری فلۆریدا، مردار بووەتەوە! شەڕی تیرۆریزم رۆژگارێکی ئەوتۆی هێناوەتە ئاراوە کە تا ئێستا زلهێزەکان ڕاستەوخۆ دەست لەناوچەکە وەردەدەن. بەڵام مانگی "سێهەمین جەنگی جیهانی" ئاوا دەبێت و چیتر کوردستان و ناوچەکە لە سەرەوەی لیستی هەواڵەکان نابن!

باشترین رۆژگارە، لایەنێك بڕیاری داوە هەنگاو بنێت بەرەو سەربەخۆیی. خراپترین رۆژگارە، لایەنێك بڕیاری داوە بگەڕێتەوە ژێر چەتری سایکس پیكۆ و ژێردەستەیی. باشترین سەردەمە، گەلی کوردستان قسەی خۆیان بۆ یەکتری دەکەن، خراپترین سەردەمە، کەس گوێ لەوەی تر ناگرێت!

یەكەم دێڕی "داستانی دوو شار" ئاوها بوو، دەڵێی باسی ئێستا دەکات. کێ دەزانێت! ڕەنگە دوایین دێڕەکەشی باسی کۆتاییەکە بكات: "ئەو كارەی کردم، هەرە باشترین کارێک بوو کە بە درێژایی ژیانم کردبێتم، ئارامییەکی ئەوتۆی پێبەخشیم کە هەرگیز ئارامیی ئاوهام نەچەشتبوو"!

13/8/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان