ئاریتما موحه‌ممه‌دی
خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی كورد سه‌دان ساڵه به چه‌شن و شێوه‌ی جیاواز بۆ پێك هێنانی ده‌وڵه‌تی كوردستان له گۆڕێدایه، ئه‌م گه‌له له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه و ته‌نانه‌ت به به‌رده‌وام له ڕه‌وتی مێژوودا له‌لایه‌ن زلهێزه‌كانی جیهانیشه‌وه چه‌وسێنراوه‌ته‌وه و سته‌می لێكراوه و پشتگوێ خراوه. كورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه جوگرافیاكه‌ی شاخاوییه، به‌ڵام هه‌میشه شۆڕشه‌كانی تووشی ڕۆخان بوونه‌ته‌وه و بزووتنه‌وه‌كانی سه‌ركووت كراون، هندێكجار له‌لایه‌ن زلهێزه‌كانی جیهانییه‌وه هه‌وڵی سه‌ركووتكردنی شۆڕشه‌كه‌ی دراوه و هندێكجاریش له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ری كوردستانه‌وه ئه‌م نه‌ته‌وه خاوه‌ن مێژوو و خاوه‌ن شارستانییه‌ته كۆمه‌ڵكووژ كراوه و ڕێ له پێشكه‌وتنه‌كانی گیردراوه.
كاتێك كه شێخ مه‌حموودی نه‌مر دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی كوردستانی له به‌شێك له باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند، بریتانییه‌كان به‌كردار دژی وه‌ستانه‌وه و ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان ڕۆخاند و فڕۆكی شهڕكهریشیان بۆ هه‌ڵستاند، واتا له‌و كاته‌شدا كه داگیركه‌رانی كوردستان لاواز بوونه و ده‌رفه‌تی ده‌وڵه‌تی كوردیی له ئارادا بووه، كه‌چی ئه‌مجاره‌یان وڵاتێكی زلهێزی جیهان دژایه‌تی ده‌كات و ئیزن به دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی كوردیی نادات.
یان كاتێك كه كۆماری كوردستان له به‌شێك له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دامه‌زرا و نه‌ته‌وه‌ی كورد له قۆناغی خه‌باتی شاخ و شۆڕشگێڕی چوونه قۆناغی خه‌باتی حوكوومهتداریی و ده‌وڵه‌تداریی، ئه‌مریكییه‌كان و بریتانییه‌كان دژایه‌تی ده‌كه‌ن و پشتی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی ده‌گرن و ته‌نانه‌ت نوێنه‌ری بریتانیا له‌كاتی له‌داردانی پێشه‌وا له مه‌هاباد ده‌بێ و له‌داردانی پێشه‌وا به چاوی خۆی ده‌بینێت و له‌وه دڵنیا ده‌بێته‌وه كه پێشه‌وا له‌دار دراوه، یه‌كێتی سۆڤیه‌تیش كه هۆكاری سه‌ره‌كیی دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌و كاته‌دا بوو پشت له كۆمار ده‌كات و ته‌نیا وه‌ك خاڵی باجوه‌رگرتن له ڕژیمی ئێران چاو له كۆماری كوردستان ده‌كات.
پێشتریش كاتێ كه سمكۆی شۆڕشگێڕ ده‌ست به شۆڕش ده‌كات و پاشه‌كشێ به وڵاتانی داگیركه‌ر ده‌كات و ده‌وڵه‌تی كوردستان ساز ده‌كات، دیسانه‌وه له لایه‌ن بریتانیی و ڕووسه‌كانه‌وه دژایه‌تیی ده‌كرێت و ته‌نانه‌ت ئه‌و وڵاتانه له‌و كاته‌شدا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون كه ده‌وڵه‌تێك بۆ ئاشوورییه‌كان له‌سه‌ر خاكی كوردستان له ناوچه‌كانی وان و ورمێ و ده‌ورووبه‌ری دامه‌زرێنن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو كه سمكۆی مه‌زن مارشمعونی ئاشووری كوشت و كۆتایی به خه‌ونه‌كه‌ی هێنا.
بێگومان له ساڵانی ١٩١٥ تا ساڵانی ١٩١٧ ی زایینیی ڕووسه‌كان له ناوچه‌كانی مه‌هاباد و ورمێ‌دا بوون و كۆمه‌ڵێكی زۆر له خه‌ڵكی كوردستانیان شه‌هید كرد، ئه‌مه‌ش له‌پێناو چۆڵبوونی ئه‌و ناوچانه له كورد و ڕهقسانی ده‌رفه‌ت بۆ سازكردنی ده‌وڵه‌تی ئاشووریی بۆ ئاشوورییه‌كان له‌سه‌ر خاكی كوردستان بوو. به كوشتنی مارشمعون له‌لایه‌ن سمكۆی مه‌زنه‌وه ئه‌و پاساوه هاته‌كایه‌وه كه ڕووسه‌كان و بریتانییه‌كان دووباره دژایه‌تی كورد بكه‌ن، كوشتنی مارشمعون ته‌نیا پاساو بۆ دژایه‌تیی ده‌وڵه‌تی كوردیی بوو، چونكه بریتانیی و ڕووسه‌كان پێشتریش دژایه‌تی كردنی ده‌وڵه‌تی كوردیی ستراتیژی نه‌گۆڕیان بووه.
كه‌واتا به‌گشتیی هێزه ناوچه‌یی و جیهانییه‌كان تاكوو ئه‌مڕۆش دژایه‌تیی ده‌وڵه‌تی كوردیی ده‌كه‌ن و پێشتریش ئه‌م دژایه‌تییه‌یان كردووه و ده‌رفه‌تی ده‌وڵه‌تی كوردستانیان به كورد نه‌داوه و ئه‌م مافه‌یان له كورد زه‌وت كردووه.
به‌ڵام ئایا دژایه‌تیی ده‌وڵه‌تی كوردیی له كوێیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت! ئه‌م پرسیاره گه‌لێك قووڵه و من به كورتیی كۆمه‌ڵێك خاڵ ده‌هێنمه گۆڕێ و له‌و پێناوه‌شدا شی و شرۆڤه‌ی ده‌كه‌م. ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه مێژووی دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی ماد \ مێدیا كاتێ كه ئه‌و گه‌له پاش ئه‌وه‌كه به‌به‌رده‌وام له‌لایه‌ن خێڵه ئاشوورییه‌كان و هۆزه‌كانی ده‌ورووبه‌رییان هێرشیان ده‌كرێته‌سه‌ر و زیانی زۆریان پێ ده‌كه‌وێت، بریار ده‌ده‌ن كه ژیانی كۆچنشینی به ژیانی شارنشینی بگۆڕنه‌وه و له ناوچه‌یه‌كی باش و گونجاو‌دا ده‌ست به سازكردنی شار بكه‌ن.
ماده‌كان زۆر زوو كۆمه‌ڵێك شارستانییه‌ت له زاگرۆس و پێده‌شته‌كانی زاگرۆس ساز ده‌كه‌ن و چیاكانی زاگرۆس، جودیی، ئارهرات، ئاگریی و شاهۆ ده‌بێته مه‌كانی هه‌میشه‌یی ئه‌م گه‌له و تێدا ده‌یان شارستانییه‌تی مه‌زن پێك ده‌هێنن و كۆمه‌ڵێك وه‌رچه‌رخانی مێژوویی و زانستیی گرینگ له‌سه‌ر ده‌ستی ماده‌كان دێته ئاراوه كه تاكوو هه‌نووكه‌ش بنه‌مای پێشكه‌وتنه‌كانی گه‌لانی جیهانه.
ماده‌كان بۆ یه‌كه‌مینجار شارسازیی و حوكوومهتداریی و پێتهخسازییان هێناوه‌ته گۆڕێ و له‌و بووارانه‌دا پێشكه‌وتن و نوێكاریی مه‌زنیان هێناوه‌ته ئاراوه. هه‌روه‌ها گه‌شه‌یان به ڕێنووس و زمانی نووسین داوه و زمانیان له كێشانی وێنه بۆ ئه‌لفابێته گۆڕیی و ئه‌مه‌ش به یه‌كێ له به‌رهه‌مه مێژووییه‌كانی مێدیا هه‌ژمار ده‌كرێت. ماده‌كان بۆ یه‌كه‌میجار بنه‌مای زانستی ئابوورییان داڕشت و ده‌وڵه‌تی ماد بنه‌مای ئابوورییه‌كه‌ی له‌سه‌ر فه‌لاحه‌ت و كشاوهرزیی و گهلهداریی بوو. هه‌روه‌ها ماده‌كان بۆ یه‌كه‌مینجار ئه‌رته‌شیان ساز كرد و گه‌شه‌یان به ئاسن و چه‌رخ دا و له‌و بووارانه‌دا نوێكاریی مه‌زنیان هێنایه ئاراوه.
گرینگ‌ترین و مه‌زنترین چه‌مكێك كه ماده‌كان سازیان كردبێ و هێنابێتیانه گۆڕێ و له ڕوانگه‌ی منه‌وه ئیستاش جێی باییخ بێ، چه‌مكی حوكوومهتداریی مادیی كه خۆی له پڕۆسه‌ی جڤاكی گه‌ل ده‌بینییه‌وه، كه ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسیی و به‌رپرسه‌كان له‌لایه‌ن گه‌له‌وه پێشنیار ده‌كران و ده‌گه‌ییشتنه ده‌سه‌ڵات، به‌و چه‌شنه مرۆڤی خزمه‌تكه‌ر ده‌گه‌ییشته ده‌سه‌ڵات و ده‌رفه‌ت بۆ مرۆڤی ده‌سه‌ڵاتخواز نهدهڕهقسا.
دیاكۆ به‌و چه‌شنه گه‌ییشته ده‌سه‌ڵات و مادی یه‌كخست و ده‌وڵه‌تێكی مه‌زنی ساز كرد، كاتێكیش كه ده‌وڵه‌تی ماد ڕۆخا مه‌زنترین هۆكار كه بووبێته هۆی ڕۆخانی، گه‌نده‌ڵیی سیاسیی و ئابووریی و دووبه‌ره‌كیی بوو كه هه‌لومه‌رجی ڕۆخانی ده‌وڵه‌تی مادی هێنایه ئاراوه و هۆزه نه‌یاره‌كانی ده‌ورووبه‌ریان وه‌ك ئاشوورییه‌كان و پارسه‌كان كه‌ڵكیان له‌و دووبهرهكییهی نێوان ماده‌كان وه‌گرت.
پێش ڕۆخانی ده‌وڵه‌تی ماد گه‌ل زۆر ناڕازی بوون و هیوایان به گۆڕانكاریی قووڵ هه‌بوو، ئیتر گرینگ نه‌بوو كه كێ ئه‌و گۆڕانكارییه بێهێنێته ئاراوه، ته‌نیا ئامانجیان گۆڕانكاریی بوو و گۆڕان له سیسته‌م و چه‌مكی سیاسیی و ئابووریی وڵات دا. له‌و كاته‌شدا ڕووناكبیریی له ده‌وڵه‌تی مادا گه‌ییشتبووه ئاستێكی زۆر به‌رز، وێژه و ئه‌ده‌ب و هوونه‌ر گه‌شه‌ی سه‌ندبوو و هاوكات كه‌شێكی هێمن و ئارام باڵی به‌سه‌ر وڵات‌دا كێشابوو.
له‌و كاته‌شدا ئه‌رته‌ش ڕۆڵه‌كه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدا لاواز ببوو، چونكه شه‌ڕ و كێشه كه‌م له ئارادا هه‌بوو، بۆیه سپا و ئه‌رته‌ش پشتیوانیان لهدهسهڵاتخوازێك ده‌كرد كه باییخ به شه‌ڕ بدات و ڕۆڵی سپا‌ش له به‌رچاو بگرێت و ئامانجی داگیركردنی گه‌لانی ده‌ورووبه‌ری و فراوانخوازیی بێ. بۆیه كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌ی سه‌ربازیی پشتیان له ده‌سه‌ڵات كرد و كودهتاییان هێنایه گۆڕێ كه كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاریی قووڵی ساز كرد، به‌ڵام نه‌ته‌وه‌ی ماد هه‌ر له ده‌سه‌ڵاتدا بوو تا پاش سی ساڵ، پاش سی ساڵه‌كه به‌ته‌واوه‌تیی ماد له‌ده‌سه‌ڵات كه‌وت و بووه نه‌ته‌وه‌یه‌كی بنده‌ست.
واتا هه‌میشه ماده‌كان كێشه‌یان له‌نێو خۆیاندا هه‌بووه و داگیركه‌ر و نه‌یاره‌كانیشیان كه‌ڵكیان له‌و كێشه و دووبهرهكییانه وه‌رگرتووه بۆ دژایه‌تیكردنی ده‌ڵه‌تی كوردی، هه‌ر وه‌ك ئه‌مڕۆ له مێژووشدا كورد هه‌میشه پێكه‌وه نه‌سازاون و بۆ لاوازكردنی یه‌كتر په‌نایان بۆ دووژمنه‌كانیان بردووه. مێژوو له‌نێو كورددا به‌رده‌وام دووباره بووه‌ته‌وه.
واتا كورد له‌و كاته‌وه هه‌بووه هه‌میشه دووبه‌ره‌كیی له نێوانیاندا هه‌بووه و له به‌رامبه‌ر داگیركه‌ر پشتی یه‌كتریان نه‌گرتووه تاكوو ئه‌ویان شكاوه و نۆره‌ی ئه‌میشیان گه‌ییشتووه. بۆ ده‌بێ ئه‌مڕۆ به‌شێكی زۆر له كورد دژایه‌تیی ده‌وڵه‌تی باشووری كوردستان بكات! یان بۆ ده‌بێ باشووری كوردستان سنوور له‌سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان دابخات! كورد نابێ خه‌ون به‌وه‌وه ببینێ كه تورك ڕێگه‌ی بۆ بكاته‌وه تا نه‌وته‌كه‌ی له‌وێوه بفرۆشێت. تاكه ڕێگه كه سه‌ركه‌وتنی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردیی مسۆگه‌ر بكات ڕێگه‌ی گه‌ییشتنی ڕۆژئاوای كوردستان به ده‌ریایه. كورد نابێ چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌بێ كه تورك و فارس پشتیوانی ده‌وڵه‌تی كوردیی بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه گه‌نده‌ڵیی سیاسیی و ئابووریی له باشووری كوردستاندا هه‌یه و پارله‌مان بوونی نییه و ئه‌و هه‌رێمه خاوه‌ن یاسایی بنه‌ڕه‌تیی خۆیی نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌مووی ئه‌و كێشانه‌شدا نابێ ئێمه دژایه‌تیی ده‌وڵه‌تی كوردستان بكه‌ین. دژایه‌تی ده‌وڵه‌تی كوردستان ته‌نیا خزمه‌ت به داگیركه‌ری كوردستان ده‌كات.
پێویسته كه هه‌موو لایه‌ك پشتیوانیی ده‌وڵه‌تی كوردستان بكات، تاكوو ئێمه پتر له‌نێو خۆماندا یه‌كگرتوو بین، له دهرهشدا پشتیوانیی پتر كۆده‌كه‌ینه‌وه.
ئیتر كاتی ئه‌وه گه‌ییشتووه كه گۆڕانكاریی له بیروهزرماندا ساز بكه‌ین و خۆخۆری وه‌لا نێین. وڵاتانی داگیركه‌ر كاتێ دژایه‌تیی ده‌وڵه‌تی كوردیی ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن ئه‌وان له‌نێو خۆیانشدا یه‌كگرتوو نین و هه‌موویان له‌سه‌ر سازكردنی ده‌وڵه‌تی كوردیی كۆك نین، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌وه ده‌وڵه‌ته ڕاگه‌یه‌نن ئاڵۆزیی له ناوچه‌كه و له‌نێو هه‌رێمی كوردستانیشدا ساز ده‌بێ. ئه‌وانه‌ی كه ڕێخستن بۆ دژایه‌تیكردنی ده‌وڵه‌تی كوردیی ده‌كه‌ن، پێویسته دادگا لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكات. نابێ ئیزن به‌وه بدرێ كه لایه‌نێك یانخود گرووپێك له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی تاكه‌كه‌سیی و گرووپیی نه‌ك هه‌ر پشت له ده‌وڵه‌تی كوردیی بكات، به‌ڵكوو به‌كرده‌وه دژایه‌تیشی بكات و هه‌نگاوی كرداریشی بۆ هه‌ڵگرێت.
چ ده‌وڵه‌تی كوردیی ڕابگه‌یه‌نرێت و چ ڕانه‌گه‌یه‌نرێت كێشه‌كان هه‌ر له جێی خۆیاندان و به‌مزووانه ئه‌و كێشانه‌ی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر ناكرێن، بۆیه له ژینی سه‌ربه‌ستییدا چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ئاسانتره تا ژینی بنده‌ستیی كه ده‌یان كێشه‌ی دیكه‌ت بۆ دێته سه‌رڕێ و بۆ دێننه سه‌رڕێ. ئیتر نابێ ئه‌و ئه‌زموونه تاڵانه دووپات بكه‌ینه‌وه كه له كاتی ڕاگه‌یاندنی كۆماری كوردستان و كۆماری ئارارات و شۆڕشه‌كانی دیكه هه‌میشه كۆمه‌ڵێك ده‌بوونه نۆكه‌ری بێگانه و داگیركه‌ران. نابێ ئیزن به‌وه بده‌ین كه نه‌یاری نێوخۆیی ساز ببێ. دژایه‌تیی هه‌موو دوونیا به یه‌كلا و دژایه‌تیی نێوخۆیی به‌لایه‌كی دیكه.
دوایین خاڵ كه پێویسته ئاماژه‌ی پێ بكه‌م ئه‌وه‌یه كه ئه‌ركه له‌سه‌ر كوردستان بنه‌مای ئابوورییه‌كه‌ی له‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وت دانه‌ڕێژێت، به‌ڵكوو پێویسته كه له‌سه‌ر كه‌رتی كشتوكاڵ ئه‌و بنه‌ما ئابوورییه دابڕێژێت، چونكه كوردستان خاوه‌ن خاكی باش و ئاوی زۆره. كه‌رتی نه‌وت كه‌رتێكی ئاڵۆزه و كورد ڕێگه‌ی فرۆشتی نه‌وته‌كه‌ی تاكوو ئیستاش مسۆگه‌ر نه‌كردووه. توركیه وڵاتێك نییه كه له كه‌رتی نه‌وتدا پشتی پێ ببه‌سرێت.
25/8/2017