كه‌یوان ئازاد
ئه‌گه‌رچی تا ئێسته‌ش سه‌ره‌تاكانی ده‌ركه‌وتنی (كورد) وه‌ك نه‌ته‌وه له مێژوودا ڕوون نییه، به‌ڵام گومانی تێدا نییه كه (كورد) وه‌ك یه‌كێك له كۆمه‌ڵه و نه‌ته‌وه‌كانی مێژوویی مرۆڤایه‌تی و سه‌ر ڕووی زه‌وی بۆ هه‌زاران ساڵه له‌سه‌ر خاكی خۆی (كوردستان) ژیاوه و ده‌ژى. به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه كه كورد یه‌كێكه له‌و كۆمه‌ڵانه‌ی سه‌ر ڕووی زه‌وی كه له هیچ خاكێكی تره‌وه نه‌هاتووه، به‌ڵكوو به درێژایی مێژوو له‌سه‌ر خاكی خۆی ژیاوه و درێژه‌ی به ڕه‌وتی ژیان و شارستانییه‌تی خۆی داوه. ته‌نانه‌ت به‌شێكی مێژوونووسان و خۆرهه‌ڵاتناسانیش له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه كوردستان مه‌ڵبه‌ند و زێدی راسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورده. هه‌روه‌ها به‌پێی تۆمار و زانیاری شوێنه‌وارناسان و زانستی مرۆڤ (ئه‌نپرپۆلۆجیا)، كورد به‌ر له هه‌زاران ساڵ له‌سه‌ر خاكی خۆی ژیاوه. هه‌ندێكیش بۆ ئه‌وه چوون كه هاتنی شه‌پۆلی كۆچی خێڵه‌كانی ئه‌وروپا و هه‌روه‌ها ئاسیای ناوه‌ڕاست، بۆ كوردستان له هه‌زاره‌كانی دووه‌م و یه‌كه‌می پێش زایین كه به (كۆچڕه‌وی هیندۆئه‌وروپایی) له مێژوودا ناسرا، كاریگه‌ریی خۆیان له شێوه‌ی ژیان و زمان و كولتوور و ناسنامه و كه‌سایه‌تی و ده‌ركه‌وتنی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌دا بینی. تا ئه‌وه‌ی سیمای ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌یان پێ به‌خشی كه دواتر به (كورد) ناسرا. بۆیه ده‌ركه‌وتنی كورد له مێژوودا كه‌وته دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌و كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه ڕه‌سه‌نه‌ی كوردستان، كه دواتر به كورد ناسران.
له‌م پێودانگه‌وه كاتێك باس له ده‌ركه‌وتنی ده‌وڵه‌ت و قه‌واره‌ی سیاسی و پرۆسه‌ی ده‌وڵه‌تداری له كوردستان و لای كورد ده‌كه‌ین، پێویسته سه‌ره‌تا باس له‌و هه‌وڵانه بكه‌ین كه له خاكی كوردستان و به‌ر له ده‌ركه‌وتنی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه دراون. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌رچاوه مێژووییه‌كان یه‌كه‌مین هه‌وڵی ده‌وڵه‌تداری له كوردستاندا بۆ كۆمه‌ڵى سۆئییه‌كان ده‌گێڕنه‌وه كاتێك له هه‌زاره‌ی سێیه‌می پێش زایین بناغه‌ی یه‌كه‌مین پرۆسه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیان له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێری ئێسته بنیات نا. به‌پێی تۆمارێكی پادشایه‌كی سۆمه‌ریش به‌ناوی (سۆشین/2038-2030پ.ز)، چواره‌مین پادشای بنه‌ماڵه‌ی سێیه‌می شارى (ئوور)ى سۆمه‌رى، باس له‌وه كراوه كه كه‌سێك به ناوی (ئیراننا) فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌ی سۆ و زه‌وییه‌كانی كردای كردووه. كاتێكیش به‌نێو ئه‌و ده‌قه سۆمه‌رییه‌دا ڕۆ ده‌چین، ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی كه ئه‌و پادشایه‌ی فه‌رمانڕه‌وای قه‌ڵای هه‌ولێر و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كردووه، خه‌ڵكی كوردستان بووه و له شاری هه‌ولێرى ئێسته ژیاوه. وه‌ك تۆماره‌كانی سۆمه‌ریش له چه‌ند ده‌قێكی بسماریدا ئاماژه‌یان پێ كردووه، سوئییه‌كان فه‌رمانڕه‌وای به‌رزاییه‌كانی سه‌روو ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له وڵاتی سۆمه‌ر كردووه و توانیویانه له به‌رزاییه‌كانه‌وه خاك و خه‌ڵكی خۆیان به‌ڕێوه ببه‌ن و به‌رگریی لێ بكه‌ن. ئه‌و ناوچه‌یه‌شی سووئییه‌كانی تێدا ژیاون، ده‌قاوده‌ق باشووری كوردستانی ئێسته ده‌كات كه له‌ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندایه. ته‌نانه‌ت سۆمه‌رییه‌كان سه‌رسام بوون به شێوه‌ی ژیان و شێوازی ده‌سه‌ڵاتی سوئییه‌كان له سنووری ناوچه‌كانی خۆیان، به‌وه‌ی له شوێنێكی به‌رزی وه‌ك قه‌ڵای هه‌ولێر توانیویانه ژیان به‌سه‌ر به‌رن و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌ڕێوه ببه‌ن. له‌كاتێكدا ئه‌وان له ده‌شتاییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق و له هه‌ردوو به‌ری ڕۆخی دیجله و فورات فه‌رمانڕه‌وایه‌تییان كردووه. ئه‌وه‌شی لای ئه‌و پادشایه‌ی سۆمه‌ری و شوێنگره‌وه‌كانی دوای خۆی جێگای پرسیار بووه، ئه‌وه‌یه كه چۆن ئاوی خواردنه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی قه‌ڵاكه‌وه براوه‌ته ناو قه‌ڵاكه له‌و به‌رزاییه‌دا كه (415م) له ئاستی ڕووی ده‌ریاو (26م) له ئاستی زه‌وییه‌كانی خوارووى قه‌ڵاكه به‌رز بووه؟
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سۆمه‌رییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه كه سوئییه‌كان شێوازی ده‌سه‌ڵاتی پشتاوپشتیان به‌ڕێوه بردووه. واته دوای كۆچى دوایی پادشا كوڕه گه‌وره‌كه‌ی شوێنی گرتووه‌ته‌وه. ئه‌و سیسته‌مه‌ی له هه‌رسێ قۆناغی كۆن و ناوه‌ڕاست و مێژوودا له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا په‌یڕه‌و كراوه و له ئێسته‌شدا له به‌شێكی وڵاتانی پادشایه‌تیدا په‌یڕه‌و ده‌كرێ و دووچارى كه‌مترین كێشه‌ی ناوخۆیی بووه. هه‌روه‌ها باسیان له‌وه‌ش كردووه كه پادشای سوئى له سه‌روو هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانه‌وه بووه. ئه‌مه و مه‌ڵبه‌ندی سوئییه‌كان له‌ناو قه‌ڵای هه‌ولێرى ئێسته‌دا خاوه‌نی كۆشكی پادشا و په‌ره‌ستگا و گه‌رما و بازاڕ و چه‌ندین شه‌قام و چه‌ندین كوڵان بووه. ته‌نانه‌ت مه‌ڵبه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی پادشای سوئی له چه‌ندین گه‌ڕه‌ك پێك هاتووه، له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارێتی به‌سه‌ر ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری قه‌ڵاكه كه لای سۆمه‌رییه‌كان به (سو) ناسراوه و مه‌به‌ستیان له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری قه‌ڵاكه بووه.
خاڵێكی تر كه زۆر سه‌رنجی سۆمه‌ری و دواتر ئه‌كه‌دییه‌كان و ته‌نانه‌ت مێژوونووسانی یۆنانی و ڕۆمانی و فارسی ڕاكێشاوه، ئه‌وه بووه كه سوئییه‌كان پادشایان وه‌ك خودا سه‌یر نه‌كردووه. ته‌نانه‌ت ئه‌و باوه‌ڕه‌شیان نه‌بووه كه پادشا جێنشینی خودا یان نێردراوی خودایه له‌سه‌ر زه‌وی، به‌ڵكوو لای ئه‌وان (خۆر) خودای باڵاده‌ست و پادشاش ته‌نیا فه‌رمانڕه‌وای ناوچه و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان بووه. خۆریش لای ئه‌وان به (میترا) ناسراوه، واته له ڕووی باوه‌ڕه‌وه میترایی بوون. له‌كاتێكدا له‌سه‌رتاسه‌ری گۆى زه‌وی له‌و ڕۆژگاره و دواتریشدا پادشا خودای سه‌ر زه‌وی یان جێنشینی خودا بووه له‌سه‌ر زه‌وی. وه‌ك ئه‌وه‌ی لای میسرییه‌كان فیرعه‌ونه‌كان خودای سه‌ر زه‌وی بووه و لای سۆمه‌ری و ئه‌كه‌دی و ئاشووری و بابلییه‌كانیش پادشاكان جێ‌نشین و نێردراوی سێبه‌ری خودا بوون له‌سه‌ر زه‌وی. ئه‌وه‌ش گه‌وره‌یی باوه‌ڕی ئایینی لای سوئییه‌كان ده‌رخستووه به به‌راورد به ناوچه و كۆمه‌ڵه‌كانی تری سه‌ر زه‌وی.
ئه‌وه‌شی ماوه سه‌رنجی بخه‌ینه پاڵ، ئه‌وه‌یه كه بنه‌مای ئابووریی سوئییه‌كان له‌سه‌ر كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری و پیشه‌ی ده‌ست و بازرگانی و باج بووه. مامه‌ڵه‌ی بازرگان‌یش به ئاڵوگۆڕ واته (المقایظة) كراوه. زمانی ئه‌وانیش زمانێكی سه‌ربه‌خۆ بووه كه نه زمانی سۆمه‌ری بووه نه ئه‌كه‌دی و بابلی و پارسی و یۆنانی، به‌ڵام شتێكی وه‌ها له‌سه‌ر نووسین و شێوازی پیت و وشه‌كانی ئه‌وان نازانین، ته‌نیا ئه‌وه‌نده نه‌بێ كه نووسینه‌كانیان له شێوه‌ی نووسینی وێنه‌یی بووه. واته به وێنه‌ی شت و دیارده، گوزارشت له ده‌ربڕینه‌كه كراوه.
سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م باسه:
1.گه باقر: مقدمه فی تاریخ الحچارات القدیمه
2.د. جمال رشید احمد و د. فوزی رشید: تاریخ الكرد القدیم.
3. د. كه‌یوان ئازاد ئه‌نوه‌ر: كوردستان و كورد له چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مێژوویی و سیاسی‌دا.
7/8/2017