فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

ئاریتما موحه‌ممه‌دیaritma mohamadii1234

‪)‬میدیای گه‌نده‌ڵ وڵات به‌ره‌و داڕمانی ئابووریی و گه‌نده‌ڵیی سیاسیی ده‌بات و بۆ تێكڕای كێشه‌ و به‌ربه‌سته‌كانی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیش پاساوی بێبنه‌ما دێنێته‌وه‌ و به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ كه‌ هۆكاره‌كانی داڕمانی ئابووریی و قه‌یرانه‌كانی سیاسیی له‌ حوكوومه‌ت دوور بخاته‌وه‌ و به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ش له‌سه‌ر شانی ده‌سه‌ڵات لابه‌رێت. گه‌نده‌ڵیی سیاسیی و ئابووریی و خۆسه‌پاندنی تاكه‌كان به‌سه‌ر جمگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا كاتێ دێته‌كایه‌وه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵات خاوه‌ن میدیای تاییبه‌ت به‌خۆی بێ و بۆ كێشه‌كانی سیاسیی و دۆخی ئابووریی وڵات خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كییانه‌ی هه‌بێت و له‌ ڕێگای میدیای سێبه‌ره‌وه‌ كێشه‌كان به‌ ڕووداو و پێشهاتی دیكه‌وه‌ گرێ بدات و كۆمه‌ڵگاش له‌ نه‌بوونی میدیای سه‌ربه‌خۆ له‌ ڕاستیی ڕووداوه‌كان و له‌ هۆكاری كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا دوور خرابێته‌وه‌.

واتا میدیای گه‌نده‌ڵ و نازانستیی كاریگه‌ریی نه‌رێنیی و مه‌ترسیدار له‌سه‌ر زمان و ناسنامه‌ به‌جێ ده‌هێڵێت و ڕۆڵی نه‌رێنیی به‌سه‌ر هه‌موو پرس و بابه‌ته‌كانی پێوه‌ندیدار به‌ كۆمه‌ڵگا و ئاستی گه‌شه‌سه‌ندی وڵاته‌وه‌ هه‌یه‌. ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی جمگه‌ گرینگه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و به‌ده‌ست هێنانی خاوه‌ندارێتیی سه‌رچاوه‌ سرووشتییه‌كانی وڵات ته‌نیا پێویستی به‌ میدیای گه‌نده‌ڵ هه‌یه‌ كه‌ ڕاستییه‌كان چه‌واشه‌ بكات. له‌ وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ئه‌و وڵاتانه‌ خاوه‌ن میدیای تاییبه‌ت به‌خۆیانن و له‌ هندێك وڵاتیشدا حیزبه‌ سیاسییه‌كان خاوه‌ن هێزی سه‌ربازیی تاییبه‌ت به‌خۆیانن و سه‌ربه‌خۆیی میدیا یانخود میدیای سه‌ربه‌خۆ بوونی نییه‌ یان توانای گه‌شه‌سه‌ندنی نییه‌، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵات هه‌موو شتێكی خستووه‌ته‌ ژێر ڕكێفی خۆیه‌وه‌. ئاریتما موحه‌ممه‌دی‪(‬

میدیای گه‌نده‌ڵ؛

میدیا به‌ ئاسانیی ده‌توانێت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا دابنێت، بۆیه‌ هه‌رده‌م له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ هه‌وڵی ده‌ستمۆكردنی ده‌درێت، كاریگه‌رییه‌كانی میدیای سه‌ربه‌خۆ كه‌ خاوه‌ن زانستی میدیایی بێ، ده‌توانێ هه‌ژموونی گه‌ل له‌ دژی ده‌سه‌ڵات به‌كار بهێنێت و وه‌ك كه‌ره‌سته‌ی به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ ڕۆڵی گوشارخستنه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات بگێڕێت. هیچ كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌بێ هه‌بوونی میدیاگه‌لی سه‌ربه‌خۆ ناتوانێ پله‌كانی ترۆقیی ببڕێت و خاوه‌ن سیسته‌مێكی سیاسیی دادپه‌روه‌ر بێ. هاوكات هیچ كۆمه‌ڵێك ناتوانێ ببێته‌ خاوه‌ن دامه‌زراوه‌ی زانستیی و سه‌ربه‌خۆ و خۆماڵیی ئه‌گه‌ر هاتوو خاوه‌ن میدیایه‌كی خۆماڵیی پێشكه‌وتوو نه‌بێت. لێره‌دا جیاوازیی له‌نێوان میدیای پێشكه‌وتوو و میدیای خاوه‌ن زانستی میدیایی هه‌یه‌، هه‌نووكه‌ هندێك میدیا بوونیان هه‌یه‌ كه‌ بۆ ڕاكێشانی سرنجی كۆمه‌ڵگه‌ كه‌ڵك له‌ كه‌ره‌سته‌ی پێشكه‌وتوو وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ئه‌م میدیانه‌ خاوه‌ن زانستی میدیایی نیین و سه‌ربه‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسیین و ته‌نیا ڕۆلیان چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵكه‌ یانخود ته‌نیا له‌ چوارچێوه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا چالاكن.

میدیای زانستیی میدیایه‌كه‌ كه‌ خاوه‌ن زانستیی میدیایی بێ و سیاسه‌ته‌كانی سه‌ربه‌خۆ بێ و ئامانج خزمه‌ت كردن به‌ وڵات بێ، نه‌ك له‌ چوارچێوه‌ی ئیدۆلۆژییه‌كی سیاسیی یانخود ئابووریدا چالاك بێ، میدیای سه‌ربه‌خۆ ده‌توانێ میدیایه‌ك بێ كه‌ له‌ژێر چاوه‌دێری دامه‌زراوه‌كانی وڵاتدا بێ و له‌لایه‌ن حوكوومه‌ته‌وه‌ هاوكاریی ئابووریی بكرێت، مه‌رجی میدیای پێشكه‌وتوو و سه‌ربه‌خۆ ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ كه‌ڵك له‌ كه‌ره‌سته‌ی پێشكه‌وتوو وه‌ربگرێت یانخود كه‌سانی ناسراو تێیدا كار بكه‌ن، مه‌رجی میدیای سه‌ربه‌خۆ ئه‌و زانسته‌یه‌ كه‌ ئه‌و میدیا به‌كاری ده‌هێنێت و له‌و ڕێگایه‌وه‌ ئاره‌سته‌ی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ ده‌گۆڕێت به‌ سیاسه‌تی خزمه‌ت به‌ نیشتمان و وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی چاوه‌دێر به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه‌وه‌ ڕۆڵ ده‌گێڕێت و گه‌ل وه‌ك سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراو چاوی لێده‌كه‌ن نه‌ك وه‌ك زمانی حیزب و ده‌سه‌ڵات كه‌ ڕۆڵی چه‌واشه‌كاریی بێ و ئامانجی ئاره‌سته‌كردنی گه‌ل به‌ ئاره‌سته‌ی سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتدا بێت.

میدیای پێشكه‌وتوو و سه‌ربه‌خۆ ده‌توانێ ببێته‌ پردی پێوه‌ندیی نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا و ده‌توانێ ڕۆڵێكیی ڕه‌خنه‌یی به‌رده‌وام له‌نێو كۆمه‌ڵگادا بگێڕێت. له‌ ئه‌گه‌ری نه‌بوونی میدیای سه‌ربه‌خۆ، ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی باییخ به‌ ستراتیژیی سیاسیی، ئابووریی و خزمه‌تكردنی گه‌ل نادات. ده‌بێ میدیا هه‌میشه‌ ڕۆڵی پاسه‌وان به‌سه‌ر دامووده‌زگاكانی حیزبیی و حوكوومییه‌وه‌ بگێڕێت و ڕووماڵی گه‌نده‌ڵیكارییه‌كانی ده‌سه‌ڵات بكات و هه‌موو پرس و بابه‌تێكی سیاسیی و ئابووریی له‌به‌رده‌م میدیادا ڕوون و كراوه‌ بێ و هه‌ڵوه‌شاو و شیكراو بێت.

كاتێ كه‌ ده‌سه‌ڵات هه‌وڵی ده‌سته‌مۆكرانی میدیا ده‌دات، میدیاش ده‌كه‌وێته‌ نێو بازنه‌ی خزمه‌ت به‌ده‌سه‌ڵات، ئه‌وه‌ به‌و واتایه‌ دێت كه‌ ئه‌و میدیا له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ سه‌ربه‌خۆ نه‌بووه‌ یانخود به‌ چه‌شنێكی زانستیی گه‌شه‌ی نه‌كردووه‌ و به‌سترابووه‌ته‌وه‌ به‌ یه‌كێ له‌ جمگه‌كانی ده‌سه‌ڵات. میدیای گه‌نده‌ڵ ده‌بێته‌ هۆی كۆمه‌ڵگایه‌كی گه‌نده‌ڵ و ده‌سه‌ڵاتێكی گه‌نده‌ڵ و وڵاتێكی وێران به‌بێ ژێرخانی ئابوورییه‌كی به‌هێز و سه‌ربه‌خۆ. كاتێ كه‌ میدیا به‌ چه‌شنێكیی زانستیی دانه‌مه‌زرا و خاوه‌ن كه‌سایه‌تیگه‌لێكی شاره‌زا له‌ بوواری میدیادا نه‌بوو و نه‌یتوانیی به‌ چه‌شنێكی سه‌رده‌میانه‌ گه‌شه‌ بكات، به‌ره‌و قه‌یران هه‌نگاو ده‌نێت. هه‌ر قه‌یرانێكیش له‌ میدیاوه‌ سه‌رچاوه‌ بگرێت دائه‌كشێ بۆ نێو گه‌ل و به‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت، بێگومان ئامانجی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ش له‌نێو گه‌نده‌ڵییه‌كه‌دا تێوه‌گلێنێت.

ئه‌و كێشانه‌ی كه‌ میدیایه‌كی گه‌نده‌ڵ ده‌توانێ به‌دوای خۆیدا بیهێنێت ده‌كرێ خۆی ببینێته‌وه‌ له‌

• ڕۆخانی ئابووریی وڵات،
• هێنانه‌ئارای سیسته‌مێكی گه‌نده‌ڵ به‌ ده‌سه‌ڵاتێكی بنه‌ماڵه‌یی،
• وڵاتێكی بێ دامه‌زراوه‌،
• گه‌یاندنی گرووپێكی تاییبه‌ت و سه‌ره‌ڕۆ و سه‌رمایه‌خواز و ده‌سه‌ڵاتخواز به‌ ده‌سه‌ڵات كه‌ له‌ ئاكامدا دیكتاتۆریی بهێنێته‌ كایه‌وه‌ و كۆمه‌ڵ به‌ره‌و سه‌ركوتكردنی سیاسیی و ئابووریی به‌رده‌وام ببات و هه‌موو جمگه‌كانی گرینگی ده‌سه‌ڵات بخاته‌ژێر ڕكێڤی خۆیه‌وه‌،
• ده‌توانێ ببێته‌ هۆی سیسته‌مێكی په‌روه‌رده‌ی ناته‌واو، دواكه‌وتوو و ناته‌با له‌گه‌ڵ سرووشت و مێژوو و دیرۆكی خۆی،
• كه‌واتا گه‌نده‌ڵبوونی میدیا كاره‌ساتی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌. به‌تاییبه‌ت ئه‌و كاته‌ش كه‌ خودی ده‌سه‌ڵات هه‌وڵ ده‌دات كه‌ میدیای تاییبه‌ت به‌خۆی ساز بكات و میدیاكه‌ش ته‌نیا میدیای تاییبه‌ت به‌ حیزب و حوكوومه‌ت بێ و مافی ڕه‌خنه‌گرتنی له‌ ده‌سه‌ڵات و سیسته‌می سیاسیی پێ نه‌بێ و ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسیی حیزب به‌رپرسانی هه‌مه‌جۆری میدیاكه‌ش بن.

وه‌ك ئاماژه‌؛ باشووری كوردستان به‌ هۆی نه‌بوونی میدیای زانستیی، میدیای گه‌نده‌ڵ هاتووه‌ته‌ كایه‌وه‌ كه‌ به‌ میدیای سێبه‌ر یانخود میدیای حیزبیی هه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی په‌ره‌سه‌ندنی گه‌نده‌ڵیی له‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسیدا و گه‌نده‌ڵیی ئابوورییش په‌ره‌ی سه‌ندووه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمه‌ڵگه‌ی باشوور كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵه‌ كه‌ حیزبه‌ سیاسییه‌كان له‌به‌ر كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ خه‌ڵكیان مووچه‌خۆر كردووه‌، واتا زمانی خه‌ڵكیان به‌ مووچه‌ گرتووه‌ و ئه‌مه‌ش پتر پڕۆسه‌ی گه‌نده‌ڵیی قووڵ كردووه‌ته‌وه‌. ئه‌و به‌شه‌ش له‌ میدیا كه‌ خۆیان به‌ میدیای كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیی یانخود میدیای سه‌ربه‌خۆ پێناسه‌ ده‌كه‌ن، به‌هۆی بڵاو كردنه‌وه‌ی په‌یام و هه‌واڵی بێ بنه‌ما و لایه‌نگریكردن له‌ هندێك پارت و ڕێكخراوی سیاسیی متمانه‌ی كۆمه‌ڵگایان له‌ده‌ست داوه‌. واتا باشووری كوردستان به‌ هیچ چه‌شنێك خاوه‌نی میدیای سه‌ربه‌خۆ نییه‌، چونكه‌ سه‌ربه‌خۆبوونی میدیا به‌ واتای ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ ئه‌و میدیا میدیایه‌كی زانستیی بێ، میدیای زانستی ده‌بێ وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی زمان و خزمه‌ت به‌ په‌روه‌رده‌ش‌ سه‌یر بكرێت، زۆرجار له‌ وڵاتانی پێشكه‌وتوو ئه‌وه‌ ڕۆژنامه‌یه‌كه‌ كه‌ خه‌ڵاتی زانستیی خزمه‌ت به‌ زمان و كولتوور، په‌روه‌رده و وێژه‌‌ وه‌رده‌گرێت، واتا میدیا له‌ ڕه‌هه‌ند و ڕوانگه‌ی جیاوازه‌وه‌ كاریگه‌ریی به‌سه‌ر ژیانی مرۆڤه‌وه‌ هه‌یه‌ و ناكرێ باییخه‌كانی میدیا له‌هه‌مبه‌ر پرس و بابه‌تی جیاوازی پێوه‌ندیدار به‌ كۆمه‌ڵگه‌ له‌به‌رچاو نه‌گیردرێت. له‌به‌رچاو نه‌گرتنی ئه‌و باییخابه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌كه‌ ده‌سه‌ڵات شاراوه‌كاریی بكات، هه‌ر شاراوه‌كارییه‌كیش ده‌كرێ به‌ زیانی گه‌ل ته‌واوبێ.

وه‌ك ئاماژه‌؛ گرێبه‌سته‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زۆر كه‌س و لایه‌نی به‌خۆیه‌وه‌ سه‌رقاڵ كردووه‌ و به‌ هۆی نه‌بوونی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ له‌به‌رده‌م ڕای گشتیی جۆرێك بشێویی به‌ دوای خۆیدا هێناوه‌ كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری بوونی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ له‌به‌رده‌م میدیادا تا ئاستێك له‌ قه‌یرانی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه‌م ده‌كرده‌وه‌. هه‌روه‌ها كراوه‌بوونی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ له‌به‌رده‌م میدیادا هاوكاری باش ده‌بوو بۆ ناسینی خاڵه‌ لاوازه‌كانی، ئه‌وه‌ش ده‌بووه‌ هۆی ئه‌وه‌كه‌ كه‌ ڕێ له‌ به‌فیڕۆبردنی سامانی سرووشتیی گه‌ل بگیردرایه‌، مه‌رج نییه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ ئه‌و گرێبه‌ستانه‌یان واژۆ كردووه‌ ئامانجیان به‌فیڕۆدانی سامانی سرووشتی بووبێ، له‌وانه‌یه‌ ته‌نیا هۆكاری شكستی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ له‌ به‌رامبه‌ر دانا گازدا ناشاره‌زابوون له‌ پڕۆسه‌ی نووسینی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌دا بێ، چونكه‌ كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌ كه‌ تازه‌ ده‌ستی به‌ فرۆشتنی سامانی خۆی كردووه‌، هه‌رچه‌ند كه‌ ده‌كرا هێنده‌ په‌له‌ له‌ فرۆشتی ئه‌و سامانه‌دا نه‌كرابایه‌.

میدیا له‌ دوێنه‌وه‌ بۆ ئه‌مڕۆ؛

له‌ وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ئه‌وه‌ كاناڵه‌كانی ته‌له‌فیزیۆنیین كه‌ كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر بیروهزری تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا درووست ده‌كه‌ن. ‌واتا په‌لوپۆكانی میدیا به‌رفه‌راوانه‌ و ده‌كرێ له‌ ڕێگای جیاوازه‌وه‌ كه‌ڵك له‌ شێوه‌كانی میدیا وه‌ربگیردرێت. هه‌رچه‌ند میدیا له‌ بنه‌ڕه‌تدا وشه‌یه‌كی لاتیینه‌ كه‌ واتای نێوه‌ڕاست ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام له‌ ڕه‌وتی ڕووداوه‌كانی مێژوودا ئه‌و وشه‌ش له‌گه‌ڵ ئاڵووگۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیی گۆڕانكاریی قووڵی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌. هه‌نووكه‌ له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوو میدیا به‌ ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌كیی پێناسه‌ ده‌كرێت. له‌ وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستیش به‌ هه‌مان چه‌شنه‌، چونكه‌ پارت و ڕێكخراوه‌ سیاسییه‌كان پتر له‌ ڕێگای میدیاوه‌ گه‌شه‌ به‌ بیری حیزبیی و سیاسیی ده‌ده‌ن و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بیروهزری كۆمه‌ڵ داده‌نێن.

له‌ كۆدا به‌و‌ ئه‌نجامه‌ ده‌گه‌ین كه‌ ڕۆڵی میدیا له‌ گه‌یاندنی په‌یامدا كورت ده‌بێته‌وه‌، واتا په‌یام له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی تاییبه‌ت ده‌بات و هه‌روه‌ها ده‌توانێ په‌یام له‌ كه‌سێكی تاییبه‌ته‌وه‌ بۆ كۆمه‌ڵێكی تاییبه‌تیش به‌ڕێ بكات و به‌ پێچه‌وانه‌ش. هه‌ر هه‌موو ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه‌ په‌یامێك له‌ چوارچێوه‌ی خۆی پتر گه‌وره‌ ده‌كات و به‌ ناوچه‌یه‌كی به‌رفه‌راوان ده‌گه‌یه‌نێت خۆی له‌ چوارچێوه‌ی میدیادا ده‌بینێته‌وه‌. واتا هه‌ر په‌یامێك له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بێ كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی خۆی پتر گه‌شه‌ بكات و كۆمه‌ڵێكی زۆرتر بیبیستێ ده‌بێ كه‌ڵك له‌ میدیا وه‌ربگرێت و خۆی بخزێنێته‌ یه‌كێ له‌ له‌قه‌كانی میدیا، ئه‌و كات به‌ ئاره‌سته‌گه‌لی هه‌مه‌لایه‌ندا په‌ل ده‌كێشێت و بڵاو ده‌بێته‌وه‌.

درێژه‌ی هه‌یه‌

14/8/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان