بەشداری شاندی بزووتنەوەی کۆماریخوازان، لە دووهەمین کۆنگرەی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان
پێش نیوەرۆی رۆژی پێنج شەممە ۱۲ی گەلاوێژی ۱۳۹۶هەتاوی، بەرامبەر بە ۳ئابی ۲۰۱۷، شاندێکی پایە بەرزی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان، پێکهاتوو لە بەرێزان ئازاد محەممەزادە ئەندامی شۆڕای هەماهەنگی، و سەردار زەنگەنە ئەندامی شۆرای هماهەنگی بەشداریان کرد لە دووهەمین کۆنگرەی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان، کە لەژێر دروشمی: "سەربەخۆیی بۆ کوردستان و بەدیهێنانی دادی کۆمەڵایەتی" لە شاری هەولێری پایتەختی کوردستان، پێکهاتبوو.
لەسەرتادا شاندی بزووتنەوەی کۆماریخوازان، زۆر بە گەرمی لە لایەن بەرێز و تێکۆشەر کاک باپیر کامەلا سکرتێری گشتی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان و شاندی یاوەری پێشوازییان لێ کرا، پاشان شاندی بزووتنەوەی کۆماریخوازان دەگەل دەربرینی خۆشحالیان بۆ بەشداریان لە رێو رەسمی کردنەوەی کۆنگرەکە، پیرۆزبایی رێکخەری گشتی بزووتنەوە،و سەرجەم ئەندامان و چالاکوانانی بزووتنەوەی کۆماریخوازانیان، بە سکرتێر و رێبەرایەتی ئەم پارتە راگەیاند، و هەر لەم پەیوەندیەشدا هێوای کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو، وە پر دەسکەوتیان بۆ بەشداران و ئەندمانی کۆنگرە، خواست.
شایانی باسە، کە لە رێورەسمی کردنەوەی کۆنگرەکەدا، کە بە بەشداری کەساییەتیە نیشتیمانپەروەر و نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان پێکهاتبوو، شاندی بزووتنەوەی کۆماریخوازان دەگەل بەشێکی زۆر لە کەساییەتی و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان دیدار و چاۆپێکەوتینان ئەنجامدا.
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان
4/8/2017