سۆران سەلیمی
حەوتی مانگی سێپتەمبەر سەڕۆك كۆمارانی ڕووسیە، توركیە و ئێران لە تاران كۆبوونەوە تا دوایین باڕۆدۆخی پارێزگای "ئێدلیب" و چارەنووسی دوایین پەناگای ناڕازیان تاوتوێ بكەن و بگەنە ڕێككەوتنێكی نێوێنجی كە ڕەزایەتی هەموو لایەنەكان دەستەبەر بكات. بەڵام هەروەك پێشبینی دەكرا دوای كۆبوونەوەكە و لە كاتی "پرێس كۆنفڕانسەكە"دا دەركەوت كە خواست و ڕوانگەی سێ لایەن جیاوازی زۆری هەیە، بەتایبەت بەرژەوەندیەكانی توركیە لەگەڵ ڕووسەكان و ئێرانیەكان یەك ناگرێتەوە. ڕووسەكان پێداگریان لەسەر ئەوە دەكەرد كە بە زووترین كات دەبێت ناڕازیان لە ئیدلیب پاكتاو بكرێن و هەوڵی ئەوەشیان دا كە وای نیشان بدەن لەو عەمەڵیاتەدا هەلومەرج و ژیانی خەڵكی سیڤیل ڕەچاو دەكرێت. لە بەرامبەردا توركەكان بە تووندی دژی ئەو بڕیارە وەستانەوە و نیگەرانیی خۆیان نەك لە ژیانی خەڵكی ئاسایی بەڵكوو لە لێشاوی پەنابەرانی داهاتوو كە بێگومان ڕوو لە توركیە دەكەن نەشاردەوە. ئەو كات وا دەهاتە پێش چاو كە تاران سەركەوتنێكی باشی بەدەست هێناوە و ڕووسەكانیش هاوڕای ئێرانیەكانن. بەڵام چەند ڕۆژ دواتر هەواڵێكی جێگای سەرنج بڵاوكرایەوە: پووتین و ئەردۆغان_ بەبێ بەشداری و ئاگاداریی ئێرایەكان_ گەیشتوونەتە ڕێككەوتن، ڕێككەوتنێك كە باسی دڕووستكردنی ناوچەیەكی ئەمن بۆ خەڵكی سیڤیل
ئۆمید ئەحمەدزادە
ناكارامەبوونی شێوازی ئاشتیخوازانە لە چوارچێوەی خەبات لەگەڵ حوكمڕانانی توونداژۆدا
ماندێلا كە ساڵیانی زۆر لە تەمەنی، لە پێناو خەبات بۆ ڕزگاری و یەكسانی تێپەڕاند، بێگومان نموونەیەكی تایبەتە لە ئاوێتەكردنی شێوازە جۆراوجۆرەكانی خەبات كە هەر لە نافەرمانی مەدەنییەوە هەتا خەباتی چەكداری و تووندوتیژانەی هێنایە گوڕێ و هاوكات ڕەواڵەتی ئاشتیخوازانەی لە شوناسی خەباتەكەیدا پاراست. ماندێلا لە سەردەمی لاوی‌دا وەكوو ئەندامی كۆنگرەی نەتەوەیی ئەفریقا، چەمكی نافەرمانیی مەدەنی وەكوو كۆڵەكەی خەبات بە دژی ڕژیمی ئاپارتاید پێشنیار كرد و تا ساڵی ١٩٤٩ توانی شێواز و ڕەهەندەكانی دیكەی خەبات بە ئەندامانی ئەو كۆنگرەیە بقەبووڵێنێت. وەكوو ڕێكخستنی مانگرتنی گشتی و گەمارۆدانی گشتگیری خەڵكی و بەڕێوەنەبردنی جەماوەریی یاساوڕێسا سەركوتگەر و ناعادڵانەكان.
هاوپەیمانانی خەباتی ڕزگاریخوازانەی ئافریقا لە ساڵی ١٩٥٢، یەكەمین چالاكیی بەرفراوانی خۆیان لە ژێر ناوی "دژایەتی لەگەڵ یاسا ناعادڵانەكان" خستە گەڕ و مانێدلا وەكوو سەرۆكی بزووتنەوە هەڵبژێردرا. ڕەش پێستەكانی ئافریقای باشوور پێشوازییەكی گەرمیان لەم چالاكییە كرد و گرووپ گرووپ بەهۆی چالاكییەكانەوە دەستبەسەر دەكران. لە دەستەی هاوئاهەنگ و پێكەوە دەچوونە ئەو شوێن و ناوەندانەی وەك وێستگەی شەمەندەفەر، ئیدارەی پۆست و پاركەكان و هتد كە لەسەریان نووسرابوو: "تایبەت بە ئۆرووپییەكان". یان بۆ نموونە دۆخی نائاسایی و حكوومەتی نیزامی‌یان پێشێل دەكرد كە هاتوچۆی ڕەش پێستەكانی قەدەغە كردبوو، لە ئەنجامدا ماندێلا وەكوو یەكێك لە ٢٠ ڕێبەر و ڕێكخەری
کوردستان ئەحمەد
حدک و حدکا و ڕامین کە ھەرسێکیان ھەڵقوڵاوی بیری نەتەوەیی کوردانی ڕۆژھەڵاتن و پەروەردەی فەلسەفەی کوردبوونن و لە چوارچێوەی خەباتی نەتەوەیی بیری چەپگەرایی دوکتور قاسملۆنم ئێستا ڕۆژھەڵاتی کوردستانیان خرۆشاندووە.
پرسەکە گەیشتوەتە ڕادەیەک کە تەنانەت خەڵکانی ڕەش و ڕووت و برسی و ماندووی ڕۆژھەڵاتیش باکیان لە ترس و تۆقاندنە وێرانکەر و ترسناکەکەی دەوڵەتی ویلایەتی فەقێ نییە، ھەرچەندە زۆر کەس پێی وابوو حدک و حدکا و حیزبەکانی تر، ناتوانن شەقامی ڕۆژھەڵات بجووڵێنن، بەڵام ئەم بۆچوونە کە دوای بانگەوازیی مانگرتنی سەرتاسەری لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و بەدەمەوەھاتنی ئەم بانگەوازە، سەلماندیان کە ئەو بۆ چونە ھەڵەیە و بەڵێ دەتوانن شەقام بجوڵێنن.
پرسیارەکە ئەوەیە، شەقام چۆن بجوڵێنرێت؟ بەرەو کوێوە ئاراستە بکرێت؟ کێ کاری بۆ بکات؟ چۆن ڕووبەڕووی ستەمی تۆقێنەر ببنەوە؟ کێ ئاراستەیان بکات؟ ئەرکی گەل چییە؟ لە بەرامبەردا ئەرکی سیاسیەکان چیە؟
یەکەم:
ئەوەی کە بارودۆخی نێودەوڵەتیی ئێران بۆ ھەر جموجۆڵێک لەبارە کە پشتیوانیی نێودەوڵەتی وەربگرێت ئەمە بۆخۆی کارێکی گرنگ و بایەخدارە، چونکە ئەوکاتە ترسی دروستکردنی لۆبیمان نابێت.
لەلایەکی تریش ھەلومەرجی ناوخۆی ڕۆژھەڵات بە ھێرشە موشەکیەکان
په‌یمانگه‌ی واشنتن بۆ سیاسه‌تى رۆژهه‌ڵاتی نزیك، پێشبینی ده‌كات هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر باره‌گاكانی دیموكرات له كۆیه، ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌ی لێ بكه‌وێته‌وه و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، تاران له‌و هێرشه‌دا سێ په‌یامی گه‌یاندووه.
ئه‌و په‌یمانگه‌یه له شیكردنه‌وه‌یه‌كدا، له باره‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر ديموكرات, ده‌ڵێت: "تاران هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی له دژی كوردستان بۆ ناردنی سێ په‌یام به‌كارهێناوه".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، په‌یامی یه‌كه‌م و گرنگترینیان، ئاگاداركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه له‌سه‌ر ئه‌و نیاز و توانسته‌ی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌ی له ناوچه‌كه هه‌یه‌تی و نیشاندانی توانا مووشه‌كییه‌كانیه‌تی.
وه‌ك په‌یمانگه‌كه شیكردووه‌ته‌وه، هێرشه‌كه به شێوه‌یه‌كی "ورد و له ساتێكی
عومەر ئیزەدخا
دوای ئەوەی لە ئێستادا دۆخێکی نوێ بە نیسبەت ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان هاتۆتە ئاراوە ، لەلایەک بەهۆی زیادبوونی فشارە نێودەوڵەتیەکان بەسەرۆکایەتی ئەمریکا و لەلایەکیش زیادبوون و بەرینتربوونی زۆر زیاتری ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانەکان لە سەرتاسەری ئێران بە دروشمی ڕادیکاڵ و شۆڕشئامێزانە ، سەبارەت بە رۆژهەڵاتی کوردستان خەباتی ڕاسان کە خۆی دەبینێتەوە لە بزاوتی نوێی نەتەوەیی-دێموکراتیک و پێکهێنانی بەرەیەکی فراوانی پارتەکانی رۆژهەڵات بەناوی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران ، ئەمانە هەموو گومانەکانی نەهاتنەئارای گۆڕانکاری ریشەیی بەنیسبەت ئێران ڕەواندونەتەوە ، پرسێکی جێگای هەڵوێست و گرنگ بریتییە لەو بەڕوشاخان (تحدي) و کێشە و ئاریشە ستراتیژیانەی کە لەبەردەم خەباتی نەتەوەیی دێموکراتیکی رۆژهەڵاتی کوردستاندا هەن ، ئاستەنگە بنەڕەتیەکان کامانەن کە دەبنە کۆسپ و کێشەی گەورە لەبەردەم داهاتووی هەنوکە و نزیکی رۆژهەڵاتی کوردستان ؟ ، لەم باسەدا هەوڵی ئاماژە و درککردن بە گرنگترین ئەو ئاستەنگ و تەحەدیانە ، پشتبەست بە تێڕوانینێکی بابەتی بۆ رۆژهەڵات بەشێوەی شیکاری دەدەین ، گرنگی ئەم پرسە دەگەڕێتەوە بۆ هەستکردن بە کاریگەربوونی ئەو تەحەدیانە کە رۆڵی گەورەیان لەسەر چارەنوسی کوردستان هەیە.
قۆناغی ئینتیقالی( مرحلة الانتقالیة ) یاخود حکومەتی گواستنەوە دەتوانین بەم شێوەیە پێناسە بکەین : کار بۆ دامەزراندنی بنەماکانی سیستەمێکی سیاسی نوێ دەکات ، چوارچێوەی گشتی بۆ بنەما دەستووریەکان دادەنێت ، ئەرکی راڤەکردن و لێپێچینەوە لە سیستەمی پێشووی لەسەرشانە ، لە ئەنجامی شۆڕش یان راپەرین یاخود خۆپێشاندانی جەماوەری گەورە یان کودەتا یاخود دەستێوەردانی دەرەکی دێتە ئاراوە ، لابردنی رژێمە کۆنەکە و رەخسانی دەرفەت بۆ رژێمە تازەکە ئەم گواستنەوەیە پێویستی بە دروستکردنی حکومەتی گواستنەوە هەیە ، قۆناغێک تێیدا بنەماکانی سیستەمێکی سیاسی تازەی تێدا دادەنرێت . سەبارەت بەم پیناسەیە پێویستە ئەوە ڕەچاوبکەین کە ئێمە باسی هاتنەکایەی حکومڕانییەکی نوێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین ، لانیکەم لەشێوەی حکومەتێکی هەرێمی لەچوارچێوەی ئێرانێکی فیدڕاڵ ، هەربۆیە ئەو قۆناغە بە نیسبەت هەموو ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانیش بریتییە لە قۆناغی گواستنەوە تاکو لەجێگای فەرمانڕەوایەتی پێشوو ، لە ناوچە کوردستانییەکان حکومڕانییەکی کوردی
نەعیم نەجەفی
هاوکات له گه‌ڵ ئاماده کاری بۆ پێکهێنانی کۆماری کوردستان له ده‌یه‌کانی 40ی زایین‌دا؛ ڕێخستنه‌کانی ئه‌و کۆماره هه‌تا ناوچه‌کانی خواروی کوردستان واته کرماشان و ئیلام و خانه‌قین شوێن پێ دیار و به‌رچاوه؛ لەو سەردەمە هەم کەسانێک هەبوون لە کرماشان کە ئەرکە نەتەوایەتیەکانێان جێبەجێ دەکرد و هەم لە تاقالای رێکخستنی بەرنامەکانی کۆمار لەو ناوچە بوون و هەم ئەوەی کە کۆماری کوردستان بەرنامە و پلانی هەبووە بۆ گەیشتنی دەسەڵاتی کۆماری کوردستان بۆ کرماشان ناوچەکانی خواروی کوردستان بە گشتی (ئیلام، کرماشانم خانەقین و…)؛
که‌سانێک وه‌ک ئیبراهیم خانی نادری خه‌لکی شاری کرماشان، یه‌دوالله ڕه‌زایی خه‌لکی شاری گیه‌ڵان وه ڕه‌شید باجلان خه‌لکی شاری خانه‌قین به‌رپرسی رێخستنه‌کانی کۆمار له کرماشان بوونه. که‌سایه‌تێک وه‌ک ئیبراهیمی نادری له ساڵی 1290هەتاوی له کرماشان له دایک بوو. دوای تەواو کردنی خوێندن له به‌غدا و ئەوروپا و مامۆستایی له زانکۆ فه‌رانسه و زانکۆی ئه‌فسه‌ریی تاران، ده‌گرێته‌وه بۆ کرماشان و له‌وی ژیانی هاوسه‌رگێری پێکدەهێنی. هاوکات له گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی کۆماری کوردستان، ده‌چێته مه‌هاباد و وه‌ک ته‌نیا که‌سایه‌تی سیاسی و چه‌کداری ئه‌و کۆماره دێته ئه‌ژمار و له لایه‌ن قازی محمد، پۆستی سه‌رۆکایه‌تی گشتی فه‌رهه‌نگی کوردستانی
ئێقباڵ سەفەری
پاش ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک له هه‌ڵکه‌وتوانی کورد له ناوچه‌ی موکریان و له ساڵی 1320 ریکخراوی کۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی کوردستان پیک دێنن و چالاکیه‌کانیان به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی مافی گه‌لی کورد ده‌ستپێ ده‌که‌ن، ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه په‌لوپۆ ده‌کێشی بۆ ناوچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان.
له‌م پێوه‌ندیه دا میرزا عه‌بدۆڵا موده‌به‌ر ( ناسراو به ئاغه‌گه‌وره) که‌ڵوڕ (که‌ڵهوڕ) خۆی ده‌گه‌یه‌نێته شاری مه‌هاباد و له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک له چالاکانی ئه‌وه ده‌م کۆ دەبێته‌وه. له‌و کۆبونه‌وه‌یه دا ناوبراو وه‌ک به‌رپرسی گشتیی رێکخستنی کۆمه‌ڵه‌ی ژ- ک له شار و ناوچه‌کانی سنه، کرماشان، ئیلام و لوڕستان دیاری ده‌کرێ. به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاغاگهوره له مه‌هاباده‌وه بۆ کرماشان، چالاکیه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ژ- ک پی ده‌نێته قۆناخێکی نوێوه. له‌م پێوه‌ندیه دا کۆمه‌ڵێک چالاکوانی سیاسی - ته‌شکیلاتی له ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ژ – ک دا ده‌ست به چالاکی و ریکخستن ده‌که‌ن. یه‌ک له‌و که‌سانه میرزا برایمخانی نادرییه که ده‌بێته جێگری میرزا مۆدهبر و چالاکیه‌کان له ناوچه‌کانی کرماشان، پشتکویه و لوڕستان سه‌رپه‌ره‌ستی ده‌کا. که‌سی دووهه‌م له‌و تیکۆشه‌رانه مامۆستا سه‌ید تاهیری هاشمی بووه که ده‌بێته ده‌بیری کۆمه‌ڵه له شاری کرماشان. که‌سی سیهه‌م ره‌شید باجهڵانییه که وه‌کیلی دادگوسته‌ری بووه، به‌رپرسایه‌تی به‌شی باشور له شاری خانه‌قینی پێدهسپێردرێ و هه‌روه‌ها پێوه‌ندی نێوان باشور و کرماشانیش به‌ڕێوه ده‌با که له شاری به‌غداوه ده‌ستپێده‌کا تا ده‌گاته کرماشان. چارم که‌س یه‌دۆڵا ره‌زایی ده‌بێ که به به‌ربرسی پێوه‌ندیه گشتیه‌کانی ئێڵی که‌ڵوڕ دیاری ده‌کرێ و ناوبراو که‌سێکی شاره‌زای بواری سیاسی بووه. به‌مجۆره کۆمه‌ڵه‌ی ژ- ک به هۆی ئۆگر بوونی به بیر و هزری نه‌ته‌وه‌ییه‌وه
د.رۆژان ئاشتاب
یەکەمین دەور لە گەمارۆ نوێیەکانی ئامریکا لە دژی ئێران، لە ھەلومەرجێكدا دەستی پێ‌کرد کە لە ھیچ لایەک لەم دوو لایەنە نیشانەیەک لە کەم بوونەوەی گیر و گرفت و نێوان ناخۆشی لە نێوانیاندا نابێندریت.
بڕیارە لە سەرەتای مانگی نوامبری ئەمساڵەوە گەمارۆ نەوتییەکان بۆ سەر ئێران دەست پێ بکات و کاریگەری و توندیی گەمارۆکان ئەو جار زۆرتر لە جارانی پێشوو دەبێ.
بێگومان دانڵد ترامپ، سەرۆکی ئامریکا، بە بەراورد لەگەڵ باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووی ئامریکا، ھەڵوێستێکی زۆر توندتری لەمەڕ ئێران ھەیە و ھەر لە کاتی پرۆپاگەندەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتییەوە تا ئیستا زۆر بە جیددی لە دژی ئێران لێدوان دەدا. ئەو جار لەهەمبەر ئێران ھەواڵێک لەمەڕ سەختتر و توندتربوونی نییە، بەم شێوەیە چاوەڕوان دەکرێ ھەر لە ئێستاوە کڕیاران و سەوداگەرانی نەوت تا پێش گەیشتنی مانگی نوامبر و دەسپێکی گەمارۆ نەوتییە نوێیەکان، وەردە وردە کڕینی نەوت لە ئێران کەم بکەنەوە.
ئەوجار ھەناردەکردنی نەوتی «کاندنس»ـی ئێران کە لە نەوتی خاو سووکترە و لە کێڵگەکانی گازی سروشتی دەردەھێندرێ دەکەوێتە ژێر چەتری گەمارۆکانی ئامریکاوە. دژایەتیی دەوڵەتانی ئورووپایی لە دژی چوونە دەرەوەی ئامریکا لە ڕێککەوتنی ناوکیی ئێران ناسراو بە بەرجام ناتوانێ کاریگەری لە سەر ئەو گەمارۆیانە دابنێت، لەوانەیە سیاسەتوانان و یاسازانان تێبکوشن کە ڕێگایەک بۆ کڕینی نەوتی ئێران بدۆزنەوە، بەڵام لە بیرمان بێت کە دەوڵەتەکان
قۆناغی یه‌كه‌م
کۆنفڕانسی ئاشتی نەتەوەیی
له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا، بزوتنەوە هێز و تواناكانی خۆی ده‌خاته‌گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بۆ پێكهێنان کۆنفڕانسی ئاشتی نەتەوەیی بكرێ. ئەم کۆنفڕانسە پێکهاتەیەکی به‌رین دەبێت، كه‌زۆرترین ده‌نگ و ره‌نگی كۆمه‌ڵگاكه‌مان له‌خۆ ده‌گرێ. ئەم پێکهاتەیە بە بەشداری نوێنەرانی گشت حیزب‌و رێکخراوە جۆراوجۆره‌كان و هه‌روه‌ها به‌شداربوونی کەسایەتیه سیاسی، ئایینی و کۆمەلایە تیەکان پێک دێت. ئەرکی ئەم کۆنفڕانسە بریتی ده‌بن لە:
١. رەخساندنی كهشو هەوا و به‌ستێنی تەبایی نێوان لایەنە ناکۆک و ناتەباكان له‌پڕۆسه‌ی داڕشتن و خوڵقاندنی ستڕاتیژی یه‌ك ده‌نگیسازی و هاوده‌نگی گشتگیر..
٢. تێكۆشان و هەولدان بۆ رەخساندنی کەش و هەوای گونجاو بۆ چەسپاندنی ئەسلی یه‌كترقبوڵكردن ، كه‌به سه‌ره‌تای پڕۆسه‌ی دیالۆگی نێوان لایه‌نه‌كان ده‌ژمێردرێ. ره‌وتی ده‌سته‌به‌ركردنی مافی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و سه‌روه‌ریسازی نه‌ته‌وەیی له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا پێویستی بەو به‌ستێن و پاشخانی كولتوری هه‌یه. بۆ ئه‌وه‌ی كۆده‌نگی و یه‌كده‌نگی له‌سه‌ر پرسه‌گرینگه‌كان ده‌سته‌به‌ر بێ، كراوه‌یی و شه‌فافییه‌ت، یەکترتەحموول و تەقەبوول کردن له دارشتنی پێوه‌ندی نێوان لایه‌ن و حیزب و له‌سه‌ر یه‌ك كۆی ئه‌کتەرگەلی سیاسی ناو کۆمەلگای سیاسی رۆژهەلاتی کوردستان، وەک پێویستیەکانی هەرە گرینگ و ئیستێراتیژیک خۆدەنوێنن، بۆیە بزووتنەوە بۆدەستەبەرکردنی
عەزیز شێخانی
هێرشی مووشەکی ڕێژیمی تاران بۆ سەر بنکەی دێموکڕاتەکان لە دەشتی کۆیە ئاوێنەی دەرخەری چۆنیەتیی تێڕوانینی دەوڵەتی ئێران و بەڕێوەبەرانی سیاسەت و بڕیار بەرامبەر بە پرسی کوردە. هێرش بۆ سەر مەکۆی سەرەکیی دێموکڕاتەکان لە قووڵایی باشووری کوردستان و لێدانی ورد لە شوێنی مەبەست، جێگای تێڕامان و هەڵسەنگاندنی زیاترە. مەبەستی ئێران لەو هێرشانە ڕەنگاوڕەنگن و جیا لە تۆڵە کردنەوە، هەڵگری ئامانجی کورتماوە و درێژخایەنن. پەیامی ڕێژیم لە ڕووداوی ١٧ خەرمانان (هێرشی مووشەکی و لەسێدارەدانی چەند کەسێک) نیشاندانی هێز و توانای نیزام بە خەڵک، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، هەرێمی کوردستان و هێزە نەیارەکانیەتی. نیزامی ئاخوندی بەم هێرشەی خوازیارە بە هەموو لایەک ڕابگەیەنێ، کە لە قووڵایی خاکی جیرانەکانیدا زەبری گەورە و ورد لە نەیارەکانی دەدا. باوە دەڵێن، لە شەڕدا گوڵ نابەشنەوە، بەڵام هێرشی ئەمجارەی ڕێژیم بۆ سەر بنکەی دێموکڕاتەکان لە کۆیە لەگەڵ هێرشی ئاسمانی و تۆپباران و تەنانەت تەقینەوەی بۆمب و تیرۆردا جیاوازی بەرچاوی هەیە. ئاشکرایە کە دوای ئەو هێرشانە ڕەنگە داواکاری ڕێژیم دژ بە پارت و ڕێکخراوە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات، کە لە باشوور جێگیرن ڕەنگە لە بەغدا و هەولێر چڕتر ببنەوە.
ئێران لە دوو مەیدانی نێوخۆ و نێودەوڵەتیدا لەگەڵ ژمارەیەک ئالەنگاری دژوار و هەستیار رووبەڕوو بۆتەوە. خەڵک لە ناوەند و شارە گەورەکانی وڵات زیاتر لە جاران لە سەر شەقامەکان ئامادەن و درووشمی ڕەق و دژکردەوەی توند بەرامبەر بە سیاسەتەکانی ڕێژیم دەنوێنن. کاربەدەستانی ڕێژیم لە جوڵە نێوخۆییەکان دەترسن و دەزانن، کە ئەگەر پەرەبستێنن و کانالیزە بکرێن زەبری گەورە لە نیزام دەدەن. کاربەدەستانی ڕێژیم ئاگادارن، کە کوردەکان لە ڕۆژهەڵات و پارتە سیاسییەکانیان دەتوانن لە دەرفەتدا زیاتر لە حیزب و ڕێکخراوەکانی دیکەی ئێران
کەیوان دروودی
ئەوەی بیست و یەکی خەرمانانی ئەمساڵ لە کوردستان ڕوویدا، تەنیا مانگرتنێکی ئاسایی نەبوو بەڵکوو ڕیفراندۆمێک بوو بۆ "نا"وتن بە دەسەڵاتێکی داسەپاو. ئەم ڕۆژە لەو ڕووەوە گرینگە کە دەریخست کۆمەڵگەی کوردستان و حیزبە سیاسییەکان و هەڵسووڕاوانی دیاری ناوخۆ و دەرەوە، هەر هەموو لەسەر یەک تەوەر کۆک و هاودەنگن کە ئەویش داسەپاوبوونی دەسەڵاتی تاران بەسەر کوردستان بوو. لەم ڕۆژە بەولاوە ئیتر بە کردەوە دەستەواژەی ئۆپۆزیسیۆنی سەرانسەری لە ئەدەبیاتی سیاسی کوردستان و ئێران‌دا سڕدرایەوە.
هەروەها دەرکەوت کە دەزگای پرۆپاگاندەی ڕێژیم بەو هەموو تێچووەوە کە بۆ سەقامگیرکردنی دەسەڵاتی خۆی داویە، سەرکەوتوو نەبووە لەوەیکە شەقڵێک بخاتە نێو ڕیزەکانی خەڵک و حیزبە سیاسییەکانی کوردستان. کوردستان لە یەکێک لە میلیتاریزەترین ڕۆژەکانیدا، بێ ئەوەی هیچ سندووقێکی گشتپرسی دابنرێت، بۆ دووهەم جار لە دوای ١٢ی خاکەلێوەی پەنجاوهەشت، "نا"یەکی گەورەی بە رێژیم وت و سەلماندی کە سوورە لەسەر ئەو بڕیارەی لە دووی ڕێبەندانی ١٣٢٤ داویە.
ئەمە لەخۆیدا گەڕاندنەوەی شکۆیەکی گەورە بوو بۆ نەتەوەی کورد و هەروەها پەیڤێکی ڕوون بوو، ڕوو لەوانەی کە ئامادەن لەسەر بنەمای ڕێزی بەرامبەر، هەوڵ بۆ لابردنی سێبەری فاشیزم بەسەر پێکهاتەکانی ناو جوغرافیای ئێران بدەن.
دەرهاویشتەکانی ٢١ی خەرمانان:
_ دەرکەوت کە کوردستان خاوەنی نەخشەڕێگایەکی
ڕێبوار کەریمی
ڕۆژی ٢١ ی خه‌رمانان شتێكی سه‌یر له وڵاتی ئێمه ڕووی دا، شتێك وه‌ك په‌رجوو. ته‌نیا به‌ماوه‌ی ٤ ڕۆژ دوای كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی، كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك هه‌ستایه‌وه سه‌رپێیان. مانگرتنێكی سه‌راسه‌ری خۆی له خۆیدا ئه‌كتێكی سیاسیی جێی ته‌قدیره، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه ئاخۆ چۆن تاكهڕۆژێك مانگرتن توانیی ئه‌و هه‌موو كاریگه‌رییه سایكۆسیاسییه به‌رهه‌م بهێنێ؟ چی وای كرد هه‌موو توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی فره‌بۆچوون، بێ چه‌ندوچوون، هه‌ست به پێویستیی هه‌ره‌وه‌زێكی ئاوا یهكبڕ بكه‌ن؟ خۆ پێشترین هێزه سیاسییه‌كان ڕوویان له خه‌ڵكی نابوو بۆ مانگرتن یان بایكۆتی سیاسی، ئه‌ی چۆن بوو قه‌ت ئاوا به تۆپزی گه‌ل به‌ده‌مه‌وه نه‌ده‌هات؟ ئه‌وه‌ی ٢١ ی خه‌رمانان ڕووی دا چی بوو؛ ئایا ته‌نیا بهخاوهندهركهوتن له شه‌هیدانی ١٧ی خه‌رمانان بوو؟ ئایا وه‌ك هێندێكان ده‌ڵێن؛ مانگرتنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بوو؟ (ئایا ئه‌سڵه‌ن وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خوێنڕشتن به مانگرتن، له‌گه‌ڵ مه‌فهوومی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه یه‌ك دێته‌وه؟) مانگرتن چ په‌یامێكی به‌گوێی حاكمیهتێكی ڕووههماڵدراودا دا كه نایهه‌وێ سه‌رخۆی بهێنێ، هه‌رچه‌ند به‌ڕوونی ته‌نگه‌تاوی كرد؟ ئه‌ی چی وای كرد كۆمهڵگهیك دڵی سوكنایی بێت؟ له‌وه‌ش زیاتر؛ ئایا هه‌موو ده‌لاله‌ته‌كانی ئه‌ودیوی ئه‌م مانگرتنه بۆ ئه‌وه‌بوو دڵه‌كان سوكناییان بێت؟!
مانگرتنی ٢١ی خه‌رمانان هه‌ڵده‌گرێ له‌زۆر لاوه شه‌نوكه‌و بكرێ. من بۆ ڕاڤه‌یه‌كی ئه‌و ڕووداوه مێژووییه هانا ده‌به‌مه به‌ر بڕێك له بنه‌ما تێۆرییهكانی بیریاری سیاسیی سه‌ده‌ی بیسته‌م هانا ئارنت. ده‌ڵێم ”ڕووداوی مێژوویی”؛ چونكه به‌بڕوای ئارنت به‌شی زۆربه‌ی ئه‌و چالاكییه مرۆڤیانه‌ی مێژووی مرۆڤایه‌تی كه ناوی لێنراوه سیاسه‌ت، سیاسه‌ت نییه. ئه‌وه له كاتێكدا مانگرتنی ٢١ی خه‌رمانان، سیاسه‌ت بوو ئه‌ویش، به ته‌عبیرێكی ئارنتی، ”سیاسه‌تی په‌تی”! به‌ر له وهردانهوهیهكی ئارنتییانهی ده‌لاله‌ته‌كانی ئه‌ودیو مانگرتنی ٢١ی خه‌رمانان، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌رپێیی ڕاڤه‌ی هانا ئارنت بۆ چه‌ند چه‌مكێكی سیاسیی، بۆ تێگه‌یشتن له به‌ستێنی باسه‌كه، به‌پێویست ده‌زانم. هه‌ڵبه‌ت خوێنه‌ری شاره‌زا یان خوێنه‌ری
زریان رۆژهەڵاتی
دوای زیاتر لە دوو دەیە، گۆمە مەنگەكەی مەیدانی سیاسیی رۆژهەڵاتی كوردستان بەرەو شڵەقان دەچێت. رەنگە پێكدادانی كورد– ئێران، كۆدی ئەو قۆناخە تازەیە بێت كە بۆ تاران و ناوچەكە دەستیپێكردووە.
ئێستا ئیدی پێویست ناكات شارەزاییەكی زۆرت هەبێت هەتا بزانی گۆڕانێك لە ئێران بەڕێوەیە. گوشاری دەرەكی، كێشەی ناوخۆیی و دۆخی نالەباری ئابووری و ناكۆكیی بەرپرسانی دەوڵەت، رێگایان بۆ رووخانی یەكێتی سۆڤیەت كردەوە. لە ئێرانیش ئەو سێ فاكتۆرە هەیە، بەڵام هێشتا روون نییە كە ئایا تووشی هەمان چارەنووسی یەكێتی سۆڤیەت دەبێت یان نا؟ رەنگە بەرپرسانی تاران لە خولەكی كۆتاییدا رێگەی دانوستاندن لەگەڵ ئەمریكا بگرنەبەر و بەوجۆرەش مانەوەی خۆیان گەرەنتی بكەن یان لەڕێگەی رووبەڕووبوونەوەی زیاتری وەك تەهدیدی بازاڕی نەوت، تێكدانی ئەمنی ناوچە پەراوێزییەكان، هەوڵی مانەوەی زیاتری خۆیان بدەن. ئەگەر لەم دەلاقەیەوە سەیر بكەین، دەتوانین بێژین كە رەنگە پێكدادان لەگەڵ كورد، كۆدی قۆناخێكی تازە بێت، چونكە: ئێرانییەكان بۆ داپۆشینی كێشە ناوخۆییەكان و گلێركردنەوەی ناوەند، پێویستیان بە زەقكردنەوەی پرسی كورد هەیە و دەشێ نەیارانی ئێرانیش وەك فاكتەرێكی گرنگ بۆ لاوازكردنی تاران تەماشای كورد بكەن.
ئێران و پێكدادان لەگەڵ كورد
دوکتور محەممەد حسەینزادە
ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران چەندین ساڵە کە بە بێ لەبەرچاوگرتنی نیگەرانی و گۆشار و گەمارۆ و سزای وڵاتانی جیهانی و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر خۆی و شارۆمەندانی، مووشەکی جۆراوجۆر یان لە وڵاتانی دیکە وەک کوریای باکوور و چین و ڕووسیه هاوردە دەکات و یان بەرهەمیان دێنێت و تاقیان دەکاتەوە. شیاوی ئاماژەیە کە هەوڵی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ درووست‌کردنی مووشەک دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای شۆڕش و بە تایبەت شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق. بەڵام ئەو هەوڵە لە دوو دەیەی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەربڵاو پەرەی سەندووە. زنجیرە مووشەکەکانی "شەهاب ١ ، ٢ ، ٣"، "سجیل ١ ، ٢ "، "قیام"، "زلزال١ ، ٢ ، ٣ ، ٤ "، "خۆڕەمشار"، "کەنداوی فارس"، "فاتح" ، "عیماد" "عاشوورا"، "نازعات"، "فەجر" و "قەدر" کە لە ٣٠٠ تا ٢٠٠٠ کیلۆمیتر دەپێون؛ بەشێک لەو مووشەکانەن کە ئێران هەتا ئێستا تاقی کردوونەتەوە و بەرپرسان و هەواڵدەرییەکانی ئێران ڕایانگەیاندووە کە ئەو مووشەکانە لە پرۆسەی تاقیکردەنەوەدا ئامانجە دیاری کراوەکانی خۆیان بە سەرکەوتوویی پێکاوە.
زۆربەی وڵاتانی ڕۆژئاوا و بە تایبەت ئامریکا و هەروەها بەشێکی زۆر لە وڵاتانی عەرەبی_ئیسلامی، ناوچە لەسەر ئەو باوەڕەن کە چالاکی و هێزی مووشەکیی ئێران بووەتە هۆی ناسەقامگیری ناوچە و جیهان و ئەو هێزە بە مەترسی و هەڕەشەیەک بۆ سەر بەرژەوەندی و ئاسایشی نەتەوەیی خۆیان دەبیین. بە بڕوای ئەوان ئێران لە داهاتوودا ئەو مووشەکانە بۆ هێرش کردنە سەر ئەو وڵاتانە بە کار دەهێنێت. هەڵبەت ئەو نیگەرانییه بێ هۆ نییە و بەرپرسانی سیاسی و ئەرتەشی ئێران زۆر کات هاوکات لەگەڵ تاقی کردنەوەی مووشەکەکانیان هۆشداریان داوەتە وڵاتانی دیکە و بە تایبەت هاوپەیمانانی ئامریکا لە ناوچەدا و ئەمە نیگەرانیی زۆری لای ئەو وڵاتانە درووست کردووە و هەر بە هۆیەوە هەتا ڕادەیەک گۆشار و گەمارۆیان خستووەتە سەر ئێران.
بەڵام لە بەرانبەردا بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران کاتێک کە بەرەوڕووی گوشار و گەمارۆ دەبنەوە دەڵێن کە هێزی مووشەکیی ئەوان هەڕەشە بۆ سەر هێچ وڵاتێک درووست ناکات و توانای مووشەکیی وڵاتەکەیان هێزێکی بەرگریکارانە و پێشگیرانەیە. یانی وای ڕادەگەیەنن و بانگەشە دەکەن کە چۆن وڵاتانی دوژمن وەک ئامریکا و ئیسرائیل
شۆرش عەزیز سورمێ
بەزاندنی سنووری هەرێمی کوردستان بووه‌تە کارێکی ئاسایی بۆ حکومەتی ئێران و تورکیا، هەر کاتێک بیانەوێت بەهەوەسی خۆیان بۆردومانی گوند و دێهاتەکانی کوردستان دەکەن، خەڵکی بێ‌تاوان شەهید دەکەن.
لەبەرامبەر ئەم کردەوە دڕندانەشدا نەبوونی هەڵوێستێکی توند لەلایەن حکومەت و حزبە سیاسیيەکانی کوردستان بارودۆخەکەی زیاتر ئاڵۆز کردووە.
بەداخەوە دوژمنانمان زۆر باش ئەوە دەزانن، کە نەبوونی یەکگرتویی لە نێوان حزبە سیاسیيەکانی کورددا هەیە بۆیە ئەم هەلەیان قۆستووهتەوە بۆ ئەنجامدانی هێرشەکانی خۆیان دژ بە گەلی کورد.
لە لایەک ئێران بۆمبارانی شارۆچکەی کۆیە دەکات و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بێ ئاگایی خۆی لە هێرشەكه دەردەبڕێت، لەلایەکی تریشەوە فڕۆکە جەنگیيەکانی تورکیا هێرش دەکه‌نە سەر دەڤەری برادۆست و ناوچەی باڵەکایەتی، پارتی دیموکراتی کوردستانیش بێ ئاگا و بێ هەڵوێست بەدەم ئەو پێشێلکارییانەوە دەوەستێ. گەلی کوردیش لە بێچارەییان چاوەڕانی ئەوەیە حکومەتی عبادی ناڕەزایی بەرامبەر ئەو پێشالکارییانە دەرببڕێ، وا دیارە ئەوەیان لە بیرکردووە کە (بە باو و باران لە تەمەنی بەفر کەم دەبێتەوە). خواستی ئەمان تەنیا لە ناوبردنی کوردە.
لە هەمووشیان گرنگتر ئەوەیە کە ئێمەی کورد خوازیاری بەدەستهێنانی سەربەخۆیین، کەچی لەهەمانکاتدا ناتوانین کاتی هەڵبژاردن بۆ نوێکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان بە یەکجاری دیاربکەین، هەر پێنج دەقە جارێک راگەیاندنێکی جیاواز دەردەکرێت، دەمێک دەڵێن هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێ و دەمێکیش