فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

قۆناغی یه‌كه‌م

کۆنفڕانسی ئاشتی نەتەوەیی

له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا، بزوتنەوە هێز و تواناكانی خۆی ده‌خاته‌گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بۆ پێكهێنان کۆنفڕانسی ئاشتی نەتەوەیی بكرێ. ئەم کۆنفڕانسە پێکهاتەیەکی به‌رین دەبێت، كه‌زۆرترین ده‌نگ و ره‌نگی كۆمه‌ڵگاكه‌مان له‌خۆ ده‌گرێ. ئەم پێکهاتەیە بە بەشداری نوێنەرانی گشت حیزب‌و رێکخراوە جۆراوجۆره‌كان و هه‌روه‌ها به‌شداربوونی کەسایەتیه‌ سیاسی، ئایینی و کۆمەلایە تیەکان پێک دێت. ئەرکی ئەم کۆنفڕانسە بریتی ده‌بن لە:

١. رەخساندنی كه‌ش‌و هەوا و به‌ستێنی تەبایی نێوان لایەنە ناکۆک‌ و ناتەباكان له‌پڕۆسه‌ی داڕشتن و خوڵقاندنی ستڕاتیژی یه‌ك ده‌نگیسازی و هاوده‌نگی گشتگیر..

٢. تێكۆشان و هەولدان بۆ رەخساندنی کەش و هەوای گونجاو بۆ چەسپاندنی ئەسلی یه‌كترقبوڵكردن ، كه‌به ‌سه‌ره‌تای پڕۆسه‌ی دیالۆگی نێوان لایه‌نه‌كان ده‌ژمێردرێ. ره‌وتی ده‌سته‌به‌ركردنی مافی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و سه‌روه‌ریسازی نه‌ته‌وەیی ‌له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا پێویستی بەو به‌ستێن و پاشخانی ‌كولتوری هه‌یه‌. بۆ ئه‌وه‌ی كۆده‌نگی و یه‌كده‌نگی له‌سه‌ر پرسه‌گرینگه‌كان ده‌سته‌به‌ر بێ، كراوه‌یی و شه‌فافییه‌ت، یەکترتەحموول و تەقەبوول کردن له‌ دارشتنی پێوه‌ندی نێوان لایه‌ن و حیزب و له‌سه‌ر یه‌ك كۆی ئه‌کتەرگەلی سیاسی ناو کۆمەلگای سیاسی رۆژهەلاتی کوردستان، وەک پێویستیەکانی هەرە گرینگ و ئیستێراتیژیک خۆدەنوێنن، بۆیە بزووتنەوە بۆدەستەبەرکردنی ئەم ئامانجانە پێویستی بەهاریکاری سەمیمانەی گشت لایەک هەیە.

٣. ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و كۆنفڕانسه‌ پاش ده‌سته‌به‌ركرانی لێك تێگه‌یشتن و هاوده‌نگی له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا، كاركردن بۆ دامه‌زراندنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌. به‌رێككه‌وتن و تێگه‌یشتنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ كۆنفڕانس كۆمیته‌یه‌كی كارناس و شاره‌زا هه‌ڵده‌بژێرێ، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا و مه‌رجه‌كانی دامه‌زراندنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا ئاماده‌بكه‌ن. ئه‌و دامه‌زراوه‌یه ‌رۆڵ و نه‌خشی پارله‌مانیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له‌ قۆناخی تێپه‌ڕدا به‌ئه‌ستۆ ده‌گرێ.

قۆناغی دووهەم

دامه‌زراندنی کۆنگرەی نەتەوەیی ( پارله‌مانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە)

بزوتنه‌وه‌ به‌ هاوكاری كۆمیته‌ی ئاماده‌كار، كه‌له‌لایه‌ن كۆنفڕانسه‌وه‌هه‌ڵبژێردراوه‌ به‌ستێنه‌كانی سازدانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد بۆ ‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئاماده ‌ده‌كا. كۆنگره‌ی ئاماژه‌پێكراو له‌نوێنه‌رانی هه‌موو حیزب و رێكخراوه‌كان (سیاسی، ئایینی، كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵایه‌تی) و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌كه‌سایه‌تییه ‌دیار و به‌رچاوه‌كانی زۆربه‌ی چین و توێژه‌كان پێكدێ. كۆنگره له‌پێناوی په‌سه‌ندكردنی جۆری مافی دیاریكردنی چاره‌ی خۆنووسین بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان تێده‌كۆشێ. له‌و پێوه‌ندییه‌دا گرینگه‌، كه‌جۆری په‌سه‌ندكراوی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس له‌گه‌ڵ بارودۆخی ناوچه‌وكوردستان بگونجێ. ‌

پاش په‌سه‌ندكرانی ئه‌و مۆدیله ‌له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌‌، سروشتی دامه‌زراندنی حكومه‌تی دیفاكتۆی كورده‌كانی رۆژهه‌ڵات دیاری ده‌كرێ. وە هەر لەم راستایەشدا له‌سه‌ر بناخه‌ی دێموكڕاسی رێككه‌وتن و كۆنسێنسواڵ ئه‌ندامانی كۆنگره‌ بەتەوافووق، كابینه‌ی حكومه‌تی دیفاكتۆ و ئێتلافی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دیاری ده‌كه‌ن.

قۆناغی سێهه‌م

دامەزراندن و راگه‌یاندنی حکومەتێکی دیفاکتۆ بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان

لە فاز و هه‌نگاوی سێهەمدا، بزووتنەوەی كۆماریخوازی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌ش‌و هەوا و به‌ستێنی پێویست‌و لەبار بۆ جێبه‌جێكردنی پەسەندکراوەکانی کۆنگرەی نەتەوەیی ده‌ڕه‌خسێنێت. له‌و پێوه‌ندییه‌دا بە سوودوەرگرتن لە بڕیارنامەی 1( ١٥١٤ و ٢٦٢٥)ی مەنشووری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکاندا له‌چوارچێوه‌ی نیزامی حقووقی نێونه‌ته‌وه‌یی، بۆ ره‌وایه‌ت‌و شەرعییەت‌دان به‌پێگه‌و جێگه‌ی حكومه‌تی دێفاكتۆی كوردیی كار بكات. روونه‌ كه‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و كورده‌كانی ئه‌و پارچه‌یه‌ بێ ویستی خۆیان كه‌وتوونه‌ته ‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێران. ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ به‌درێژایی مێژوو له‌مافه‌ ره‌واكان بێبه‌شكراوه‌. له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا پێویسته‌ له‌چوارچێوه‌ی بڕیارنامه‌ی ٢٦٢٥2ی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كاندا ره‌وایه‌تی و مافی مەشروع‌بوونی حكومه‌تی دێفاكتۆ بدۆزرێته‌وه‌. به‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیارنامه‌یه‌و هه‌ر‌وه‌ها به‌سه‌رنجدان به‌چوارچێوه‌ی مافی نێونه‌ته‌وه‌یی،” بڕیاری دێموكڕاتیكی گه‌لان له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان جێگای رێزه‌و به‌فه‌رمی ده‌ناسرێ”. هه‌ر بۆیه‌بزوتنه‌وه‌به‌سوودوه‌رگرتن له‌خاڵه‌گرینگ و خاوه‌ن بایه‌خه‌كانی ئاماژه‌‌پێكراودا، حكومه‌تی دیفاكتۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات راده‌گه‌یه‌نێ.

ئەرک و به‌رپرسایه‌تی ئەم حکومەتە:١

١. رێكخستن و رێبەری كردنی بزووتنەوەیەکی ئاشتیخوازانه‌، له‌سه‌ر بناخه‌ی خه‌باتی نه‌رێنی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دژ به‌زوولم و زۆر، و سیاسەتی داپلۆسینی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وا.

٢. نیشاندان و خستنه‌ڕووی توانا و لێهاتوویی حکومەتی دیفاکتۆ له‌گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كرده‌وه‌دا. ئه‌و تووانایه‌ ئه‌گه‌ری گونجاو ده‌خوڵقێنه‌ بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی دیفاكتۆ وه‌ك جێگره‌وه‌ی سیستمی به‌ڕێو‌ه‌به‌ریی ده‌وڵه‌ت لە رۆژهەلاتی کوردستان بنرخێندرێ. له‌لایه‌كی دیكه‌وه حکوومەتی دیفاکتۆ هەۆلدەدات بۆ رەخساندنی ‌هه‌لومه‌رجی گونجاو بۆ كرده‌ی دیپلۆماسی و میكانیزمی هێنانەگۆڕی كه‌ش و به‌ستێنی دیالۆگ و دانووستان له‌پێناوی چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان. جێگای باسه‌، كه‌حكومه‌تی ئاماژه‌پێكراو بێجگه ‌له‌و ئه‌ركانه‌، له‌پێناو چه‌سپاندنی ماف و ره‌وایه‌تی ویستی كورده‌كان له‌مه‌یدانی به‌رین و لەناۆ نیهادگەلی خاوەن بریار تێده‌كۆشێ.

٣. سوودوەرگرتن و بەکارهێنانی هه‌موو میکانیزم و ماف و یاسا‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ره‌وایه‌تی ناوچه‌یی و جیهانی. دیارە خۆشكردنی به‌ستێنی ده‌سته‌به‌ركردنی مافی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ردن و ره‌وایه‌ت به‌خشین به‌و مافه‌ له‌ئاسته‌ جیاوازه‌كاندا، یارمه‌تیده‌ری جێبه‌جێ بوون و ماتریاڵیزه‌كردنی مافی چاره‌ی خۆنووسین بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه.

٤. كاركردن و تێكۆشان له‌ ئاستی كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌مه‌به‌ستی راكێشانی سه‌رنجی جیهانی ده‌ره‌وه‌ بۆ پرسی كورد و ره‌وایه‌تدان به‌حكومه‌تی دیفاكتۆ. له‌و رێگایه‌وه‌ ده‌كرێ سوود له‌هه‌موو بواره‌كان وه‌ربگیرێ و پاڵپشتی نێونه‌ته‌وه‌یی مسۆگه‌ر بكرێ. له‌ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی دیالۆگی نێوان لایه‌نەکان و دەسەلاتی ناوەندی بو چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه‌ ئاڵۆزه‌ له‌رێگای دیالۆگ و نه‌خشه‌رێگای ئاشتیه‌وه‌، حكومه‌تی تێپه‌ڕو ئینتیقالی، ده‌توانێ ئه‌ركی ئیداره‌كردنی جۆغڕافیای رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ده‌سته‌وه‌بگرێ. حكومه‌تی دیفاكتۆ له ‌ره‌وتی وتوێژ و دیالۆگی ئاشتیدا خۆی به‌به‌رپرس دەزانێ وەلەم راستایەدا له‌پێناۆ سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ركردنی پرسی كوردی‌ رۆژهەلات بێوچان تێدەکۆشێ‌ و بەخاوه‌ن به‌ڵێن دەزانێ.

٥ .به‌شداریكردن له‌رێفراندۆم وه‌ك درێژه‌ی تێپه‌ڕكردنی قۆناخی چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد و نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ رۆهه‌ڵاتی كوردستاندا. نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌و پارچه‌یه‌ی كوردستاندا ده‌توانێ له‌سه‌ر بناخه‌ی مافی ره‌وا د،ا له‌پڕۆسه‌ی رێفراندۆمدا به‌شدار بێ. نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌و رێفراندۆمه‌دا له‌سه‌ر چۆنیه‌تی و شێوازی مانه‌وه‌ له‌نێو چوارچێوه‌ی سنووره‌كانی ئێراندا بڕیار ده‌دا.

٦. دوای تێپه‌ڕكردنی هه‌نگاو و قۆناخه‌باسكراوه‌كان، لەپێناوی جێبه‌جێكردنی مافی دیاریکردنی چارەنووس لە شکڵ و شێوازی بڕیار له‌سه‌ردراودا، کە کۆمارێکی دێمۆکڕاتیکه، ‌پرسی ئاڵوگۆڕ له‌حكومه‌تی دیفاكتۆ دێته‌گۆڕێ. له‌ئاكامی گه‌یشتن به‌رێگایه‌كی چاره‌سه‌ر و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیی له‌ئێراندا، حكومه‌تی دیفاكتۆ له‌دیاسپۆڕاوه‌ به‌ره‌و كوردستان ده‌گواسترێته‌وه‌. له‌و قۆناخه‌دا به‌سوودوه‌رگرتن لە میكانیزمی دێموكڕاتیك و تێپه‌ڕبوون له‌ پڕۆسەیەکی دێمۆکڕاتیک و به‌بوونی سیستمێكی فره‌حیزبی، به‌ستێنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارله‌مان و دامه‌زراندنی حكومه‌تی نوێنه‌رایه‌تی له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئاماده‌ده‌كرێ.
مەنشووری بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان

25/9/2018

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان