فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


کوردستان ئەحمەد

حدک و حدکا و ڕامین کە ھەرسێکیان ھەڵقوڵاوی بیری نەتەوەیی کوردانی ڕۆژھەڵاتن و پەروەردەی فەلسەفەی کوردبوونن و لە چوارچێوەی خەباتی نەتەوەیی بیری چەپگەرایی دوکتور قاسملۆنم ئێستا ڕۆژھەڵاتی کوردستانیان خرۆشاندووە.
‎پرسەکە گەیشتوەتە ڕادەیەک کە تەنانەت خەڵکانی ڕەش و ڕووت و برسی و ماندووی ڕۆژھەڵاتیش باکیان لە ترس و تۆقاندنە وێرانکەر و ترسناکەکەی دەوڵەتی ویلایەتی فەقێ نییە، ھەرچەندە زۆر کەس پێی وابوو حدک و حدکا و حیزبەکانی تر، ناتوانن شەقامی ڕۆژھەڵات بجووڵێنن، بەڵام ئەم بۆچوونە کە دوای بانگەوازیی مانگرتنی سەرتاسەری لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و بەدەمەوەھاتنی ئەم بانگەوازە، سەلماندیان کە ئەو بۆ چونە ھەڵەیە و بەڵێ دەتوانن شەقام بجوڵێنن.
‎پرسیارەکە ئەوەیە، شەقام چۆن بجوڵێنرێت؟ بەرەو کوێوە ئاراستە بکرێت؟ کێ کاری بۆ بکات؟ چۆن ڕووبەڕووی ستەمی تۆقێنەر ببنەوە؟ کێ ئاراستەیان بکات؟ ئەرکی گەل چییە؟ لە بەرامبەردا ئەرکی سیاسیەکان چیە؟
‎یەکەم:
‎ئەوەی کە بارودۆخی نێودەوڵەتیی ئێران بۆ ھەر جموجۆڵێک لەبارە کە پشتیوانیی نێودەوڵەتی وەربگرێت ئەمە بۆخۆی کارێکی گرنگ و بایەخدارە، چونکە ئەوکاتە ترسی دروستکردنی لۆبیمان نابێت.
‎لەلایەکی تریش ھەلومەرجی ناوخۆی ڕۆژھەڵات بە ھێرشە موشەکیەکان و لە سێدارەدانی ڕامین و زانیار و لوقمان، شەقام بەتەواوەتی ئامادەکراوە .
‎ئێستا پێوییستە ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی بە حدک و حدکا و پژاک و تەواوی ھێزەکانی ڕۆژھەڵات پلنیۆمێکی گرنگ و بەپەلە ببەستن کە تێیدا جەخت لەسەر سێ خاڵ بکەنەوە:
‎١-بەرەسمی ڕایبگەیەنن کە سیاسیەکانی ڕۆژھەڵات بە یەکدەنگ لەگەڵ ئەو مانگرتنەن و بەرنامەو پلانی خۆیانەو خۆڕسکە و لە چیاکانەوە سەری ھەڵداوە و دەستبەرداری نابن و پشتیوای لێدەکەن و دەچنە ناو شارەوە.
‎٢-پلانێکی ستراتیژیی بەھێز و تۆکمە دابرێژرێت کە شەقام ئاراستە بکات لە مارش لە بەرنامە لە پلانی سیاسی و سەربازی بۆ ئەوەی ڕووبەرووی ھەموو ناشیاویەکان ببنەوە
‎٣-بەبەردەوامی پشتیوانیی نێودەوڵەتی بۆ پرسی مافەکانی کورد پەیدابکەن و بەزوترین کات لە ئەمریکا و ئەوروپا کۆبوونەوەی ناچاری بە کۆنگرێس و بە یەکێتیی ئەوروپا بکەن
‎دوویەم : ئەرکی گەل لە ڕۆژھەڵات چیە؟
‎گەلی کورد لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان نزیک بە ١٠ تا ١٢ملیۆن جەماوەری لەکۆی ٨٠ملیۆن جەماوەری ئێرانپێکدەھێنێت، دابەشبوون بە چەند بەرە و بەچەند شارێکی گەورە و ستراتیژی ئێراندا ئەرکی ئەوانە کە:
‎١-سەرکردایەتیی سیاسیی کورد ھەر بریارێکی دا یەکسەر جێبەجێی بکات و لە قوربانی دان نەترسێت، تەنانەت ئەگەر ھەر ١٠ملیۆن جەماوەرەکەش لە سێدارەبدرێن
‎٢-کومیتەی ڕێکخستنی مەدەنیی شارەکان دروست بکرێت. وەک تۆڕی جاڵجاڵۆکەیی کە ئاگاداری یەکتر بن و گەڵاڵە و بەرنامەی شاخ بڵاو بکەنەوە و بەوردی ئەو کەسانە دەستنیشان بکەن کە جاش و خۆفرۆشن و یارمەتیی دەسەڵات دەدەن.
‎٣-بەبەردەوامی چالاکیی مەدەنی وەک مانگرتن و نەچوونە دادگا و نەچوونە بنکەسەربازیەکان و کوژاندنەوەی کارەبا و تەرکی مزگەوت و نەکڕینی شتومەکی ئێرانی و ھەروەھا بایکۆتی بڕیارەکانی دەسەڵات بکەن.
‎٤-ئەو تۆڕە نھێنیە بەوردی کار لەسەر بەرنامە ھاوچەرخەکان بکەن، ڤیدیۆ بەزمانەکانی ئێنگلیزی عەرەبی و زمانی دیکەش بڵاو بکەنەوە بۆ ئەوەی کە ڕای گشتیی جیھان بۆ لای خۆیان و داوا و ھێزیان ڕابکێشن.
‎٥-پردێکی پەیوەندیی گەورە لە نێوان شار و شاخ دروست بکرێت، مامەڵەیەکی ستانداری نھێنی لە شێوەی تۆڕی تەونی بەیەک بگەیەنن.
‎٦-لە مەیدان و شوێنە گشتی و کۆڵانەکان و تۆڕی کۆمەڵایەتیی وەک تلگرام و فەیسبوک، مارشی نیشتیمانی بەرز بکەنەوەو ورەی خەڵک بەھێزتر بکەن تا ڕووبەروی ئاستەنگیەکان ببنەوە.
‎٧-پەیوەندیەکی پتەو لەگەڵ کوردانی دەرەوە ساز بکەن تا سەرچاوی نێودەوڵەتی بۆ دۆزەکەیان پەیدابکەن.
‎سێیەم : ئەرکی سیاسەکان و شاخ چییە؟
‎پێویستە سەرجەم پارتە سیاسەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دەوری یەک کۆببنەوە و چەند کارێکی گرنگ ئەنجام بدەن، بۆ وێنە:
‎١-ھەموو ھێزە سەربازیەکانیان بکەنە یەک ھێز و یەک سیستەمی سەربازی و یەک جل و بەرگ و فەرماندەیەکی باڵایان بۆ دابنرێت
‎٢-پلنیۆمێکی گەورە بکەن بەھەر شێوەیەک بووە یەک بگرن و ببنە یەک دەست و یەک بیروو باوەڕ با لە ئەجەندای کاردا چەند خاڵێک بکەنە بەرنامەو کە ھەموو لایەنێک پەیرەوی بکات
‎٣- بە وودی ئاگاداری ڕاپۆرتی ڕۆژانەی شار بن و شارەکان ئاراستە بکەن، ھەموو شارەکان بجووڵێنن تەنانەت دەستیان بگاتە شارە بەلوچ و ئازەری و نەتەوەکانی دیکەش.
‎٤-بەرنامەیەکی تۆکمە دابنێن کە بە خەڵک، کۆماری ئیسلامی و وڵاتانی دراوسێ و ئەمەریکا و جیھان بڵێن ئێمە ئەمەمان دەوێت کە بریتی بێت لە مافی خەڵک، ئازادی و مافی چارەی خۆنوسین و...ھتد
‎٤-تۆڕێکی نھێنیی گەورە دروست بکەن کە کاری ئەوە بێ کە ئەو کەسانە بدۆزێتەوە کە سیخوڕی دەرەکین و لەبەر چاوی ھەموو دونیاوە سزای یاساییان بدەن بۆ ئەوەی سیخوڕەکاننەمێنن و پلانەکان دزەیان پێنەکرێت
‎٥-شاخ دەبێت لە چالاکیی سەربازی خۆی بەدرور بگرێت، چونکە سوپای دەوڵەت زۆر مەترسی ڕووبەروی ئەمە دەبنەوە بەڵام ئەمەش ناکاتە ئەوەی قبوڵی دەستدرێژیی دەوڵەت بکەن.
‎٦-تێمێکی سەربازیی تۆکمە دابنرێت کە جاش و بەکرێگیراوەکان بکوژێت و لەناویان ببات تا خەڵک فێر ببێت نانی مەردایەتی بخوات
‎٧-پەیوەندی لەگەڵ ئەمەرێکا و ئەوروپا بەھێز بکەن، سود لە چەک و ڕاھێنانی سەربازیی ستاندەری جیھانی وەربگرن، ئامادەکاری بۆ ڕووبەروبونەوەی ھەموو کردەوەیەکی سەربازی بکەن.
‎٨-میدیایەکی بەھێز لە ئەوروپا دروست بکەن کەدەنگی ھەموولایەک بێت و ڕووبەروی ھەموو ھێرش و دەستدرێژیە میدیاێەکان ببێتەوە.
20/10/2018

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان