فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

شۆرش عەزیز سورمێ

بەزاندنی سنووری هەرێمی کوردستان بووه‌تە کارێکی ئاسایی بۆ حکومەتی ئێران و تورکیا، هەر کاتێک بیانەوێت بەهەوەسی خۆیان بۆردومانی گوند و دێهاتەکانی کوردستان دەکەن، خەڵکی بێتاوان شەهید دەکەن.

لەبەرامبەر ئەم کردەوە دڕندانەشدا نەبوونی هەڵوێستێکی توند لەلایەن حکومەت و حزبە سیاسیيەکانی کوردستان بارودۆخەکەی زیاتر ئاڵۆز کردووە.

بەداخەوە دوژمنانمان زۆر باش ئەوە دەزانن، کە نەبوونی یەکگرتویی لە نێوان حزبە سیاسیيەکانی کورددا هەیە بۆیە ئەم هەلەیان قۆستووه‌تەوە بۆ ئەنجامدانی هێرشەکانی خۆیان دژ بە گەلی کورد.

لە لایەک ئێران بۆمبارانی شارۆچکەی کۆیە دەکات و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بێ ئاگایی خۆی لە هێرشەكه‌ دەردەبڕێت، لەلایەکی تریشەوە فڕۆکە جەنگیيەکانی تورکیا هێرش دەکه‌نە سەر دەڤەری برادۆست و ناوچەی باڵەکایەتی، پارتی دیموکراتی کوردستانیش بێ ئاگا و بێ هەڵوێست بەدەم ئەو پێشێلکارییانەوە دەوەستێ. گەلی کوردیش لە بێچارەییان چاوەڕانی ئەوەیە حکومەتی عبادی ناڕەزایی بەرامبەر ئەو پێشالکارییانە دەرببڕێ، وا دیارە ئەوەیان لە بیرکردووە کە (بە باو و باران لە تەمەنی بەفر کەم دەبێتەوە). خواستی ئەمان تەنیا لە ناوبردنی کوردە.

لە هەمووشیان گرنگتر ئەوەیە کە ئێمەی کورد خوازیاری بەدەستهێنانی سەربەخۆیین، کەچی لەهەمانکاتدا ناتوانین کاتی هەڵبژاردن بۆ نوێکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان بە یەکجاری دیاربکەین، هەر پێنج دەقە جارێک راگەیاندنێکی جیاواز دەردەکرێت، دەمێک دەڵێن هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێ و دەمێکیش رادەگیرێ. لێرەدا چەندین پرسیار لە لامان دروست دەبێت ئایا چ دەستێک لە پشت دەرکردنی ئەو بڕیارانە دایە و یاخود کێن ئەوانەی کە نایانەوێت کورد خۆی بۆ خۆی کاتی هەڵبژاردن دیاری بکات؟ وەڵامی ئەم پرسیارانەش لای سەرکردەکانی کوردە ئەوانەی، کە تەنها خەریکی بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان و حزبەکانیان بێ گرنگیدان بە دۆز و بارودۆخی گەلی کورد.

نمونەی ئەمەش لە دوای تێپەڕبوونی چوار مانگ بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنه‌رانى عێراق، تا ئێستا کورد نەیانتوانیوە بە کوتلەیەکی یەکگرتوو لە پێناو بەرژەوەندی کورد هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ، هەر پارت و لایەنێک بە تاکلایانانە گفتوگۆ لەگەڵ پارتێکی عەرەبی دەکات چا ج سوننە بێت یان شیعە. بەس نیە بە ناوی گرتنە بەری رێگەی دیبلۆماسی لەگەڵ یەکێکی وەک مالیکی کۆبونەوە، ئەو ماليکیەی کە لە ساڵی 2014ه‌وە بودجەی هەرێمی کوردستانی بڕی و چەندین مووچە خۆری کوردستانی لەمافی خۆيان بێبەشکردن. یاخود ئەو عه‌بادیەی کە لە 16ی ئۆکتۆبەری 2017 لەگەڵ چەند کوردێکی خۆفرۆش رێککەوت و میلیشاکانی حەشدی شەعبی هێرشیان کردە سەر شاری کەرکووک و ناچە دابڕاوەکانی کوردستان، کە چەندین کوردی بێ گوناهـ و پێشمەرگە بوونە قوربانی.

ئێمەی کورد هەرگیز دەرس لە رابردوی خۆمان وەرناگرین، وڵاتێکی وەکو تورکیا کە بەردەوامە لە بۆمباران کردنی کوردستانی باشور و رۆژاوا، بێ ئەوەی هیچ ناڕەزاییەک یاخود هەڵوێستێک هەبێت لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەهەمان کاتدا پارتی کرێکارانی کوردستانیش کە زۆر باش دەزانن ئەگەر لەناو خاکی کوردستانی باکور دژی رژێمی ئەردۆگان بجەنگن کاریگەرى زیاتر دەبێت لەوەی خۆیان لە باشوری کوردستان حەشار بدەن، بەڵام ئەمانیش لە پێناو بەرژەوەندی حزبەکەیان بەڵکو هەموو رێگەیەک دەگرنە بەر بۆ مانەوەیان.

دوا کێشە لە کوردستانی باشور ئەوەیە کێ کاندید بکرێ بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، ئەو پۆستەی کە وەده‌ستهێنان و وەدەستنەهێنانی بۆ ئێمەی کورد وەکو یەکە، چونکە تاکە پۆستە کە هیچ شتێکی بەدەستەوە نیە، کەچی سەرەڕای ئەوەش تا ئێستا لەسەر دیاریکردنی کەسایەتیيەکە پێکنەهاتوون، هەروەها ئەوانەی کە کاندیدیش کراون خەڵک و خوایەکن کە بە قودرەتی قادر گەیشتونەتە ئەو پلە و پایە لە نێو حزب و حکومەتی هەرێم، کە خۆشیان هەرگیز بە مێشکیاندا نەدەهات بگەنە ئەو ئاستە، چونکە ژیانی خۆیان تەنها لە شەقامە بەرینەکانی ئەوروپادا بەسەر بردووە. هەرچی خەڵکانێکی دڵسۆز و خەباتگێڕ و لێهاتوو هەن بە تەواوی پشتگوێ خراون، تەنها لەبەر ئەوەی رێگەیان نەداوە ببن بە کاتی یاریکردن لە ژێر دەستی حزبە کوردییەکاندا. ئەوەی ئێستا بەتەواوی بۆمان روون بۆوە ئەوەیە کە هەر پارتێکی کوردی کاتێک داوای سەربەخۆیی دەکات، مەبەستی سەربەخۆیی خودی خۆیەتی نەک سەربەخۆیی بۆ میللەتی کورد.

٢٥/٩/٢٠١٨

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان