په‌یمانگه‌ی واشنتن بۆ سیاسه‌تى رۆژهه‌ڵاتی نزیك، پێشبینی ده‌كات هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر باره‌گاكانی دیموكرات له كۆیه، ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌ی لێ بكه‌وێته‌وه و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، تاران له‌و هێرشه‌دا سێ په‌یامی گه‌یاندووه.
ئه‌و په‌یمانگه‌یه له شیكردنه‌وه‌یه‌كدا، له باره‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر ديموكرات, ده‌ڵێت: "تاران هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی له دژی كوردستان بۆ ناردنی سێ په‌یام به‌كارهێناوه".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، په‌یامی یه‌كه‌م و گرنگترینیان، ئاگاداركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه له‌سه‌ر ئه‌و نیاز و توانسته‌ی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌ی له ناوچه‌كه هه‌یه‌تی و نیشاندانی توانا مووشه‌كییه‌كانیه‌تی.
وه‌ك په‌یمانگه‌كه شیكردووه‌ته‌وه، هێرشه‌كه به شێوه‌یه‌كی "ورد و له ساتێكی هه‌ستیار" به پشتیوانی كرده‌ی هه‌واڵگری ورد ئه‌نجامدراوه و ئاماژه به راپۆرته‌كانی ئه‌مدواییه‌ی هه‌ندێك له میدیا بیانییه‌كانیش ده‌كات، كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئێران مووشه‌كی بالیستی ره‌وانه‌ی عێراق و سووریا كردووه، نیشاندانی ئه‌و توانستانه له‌لایه‌ن تارانه‌وه هه‌ڵشكانی هه‌ڕه‌شه‌كانه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و وڵاتانی كه‌نداوه.
به گوێره‌ی په‌یمانگه‌كه، په‌یامی دووه‌م، "هه‌وڵێكه بۆ ترساندنی هاووڵاتییان و هه‌ندێك له سیاسییه‌كانی عێراق، به‌و پێیه‌ی به‌مدواییه هه‌ست و سۆزی دژه ئێران له دواى هه‌ڵبژاردنه‌وه زیادیكردووه، سه‌ركرده سیاسییه‌كانیش له به‌غدا و هه‌ولێر سه‌رقاڵی مشتومڕی دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوون، ره‌نگه هێرشه مووشه‌كییه‌كه بۆ ئه‌وه بێت، وه‌ك هۆشدارییه‌ك نیشانی بدات و ئه‌وه به گوێی لایه‌نه‌كان بدات كه ناتوانرێت رۆڵی ئێران له عێراق په‌راوێز بخرێت و له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیشی، ئه‌وه‌ی پێویست بێت ده‌یكات".
په‌یمانگه‌ی واشنتن روونی ده‌كاته‌وه، په‌یامی سێیه‌م، ئاراسته‌ی گرووپه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی ئێران كراوه، له ناوخۆی ئه‌و وڵاته، كه هه‌وڵده‌دات پێگه‌ی خۆی به هێز بكات له هه‌ندێك "ئامانجی سوپای پاسداران بدات"، به تایبه‌تیش ئێران له ئێستادا به‌هۆی سزا ئابوورییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بژارده‌كانی به‌رده‌ستیكه‌متربوونه‌ته‌وه و به‌هۆی دۆخی سه‌ختی ئابوورییش، خه‌ریكه ره‌وشی ناوخۆی له‌ده‌ست ده‌رده‌چێت.
به گوێره‌ی راپۆرتی په‌یمانگه‌ی واشنتن، ره‌نگه ئه‌و هه‌وڵه "بوێرانه‌یه‌ی" ئێران له هێرشه مووشه‌كییه‌كه، ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌ی لێبكه‌وێته‌وه، به تایبه‌تیش دوای نزیكبوونه‌وه‌ی تاران و ئه‌نقه‌ره بۆ لێدان له گرووپه ئۆپۆزیسیۆنییه‌كانیان له ناوخۆی عێراق، ره‌نگه ئه‌مه‌ش وابكات ئه‌و گرووپانه خاكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان جێبهێڵن و بچنه‌وه ناو خاكی ئێران، ئه‌وه‌ش بۆ تاران هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ر نابێت.
وه‌ك په‌یمانگاكه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، هێرشه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ره‌نگه ره‌وشی سه‌ختی ناوخۆ، كه له رووی ئابوورییه‌وه به‌رده‌وامه، ده‌رفه‌تێكی وا به كورد بدات، بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ندامی نوێ، زه‌وییه‌كی به پیتتری ده‌ستبكه‌وێت.
پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه 8ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2018، قه‌ڵای دیموكرات، كه باره‌گا سه‌ره‌كییه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستانی لێیه، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه مووشه‌كباران كرا، فێرگه‌یه‌كی سیاسی و نیزامی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانیش كه له نزیك شوێنه‌كه‌یه، مووشه‌كێكی به‌ركه‌وت، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، له هێرشه‌كه 17 كه‌س "شه‌هید" بوون نزیكه‌ی 40 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
له پاش هێرشه فراوانه‌كه‌ی مانگی ئابی ساڵی 1996 بۆ سه‌ر باره‌گاكانی دیموكرات له كۆیه و چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی ناو به‌ناو دژی باره‌گاكانیان، هێرشه‌كه‌ی شه‌ممه بۆ سه‌ر باره‌گاكانی حدك و حدكا، به گه‌وره‌ترین هێرشی مووشه‌كی داده‌نرێت له ماوه‌ی 22 ساڵی رابردوو.
18/10/2018