ڕێبوار کەریمی
ڕۆژی ٢١ ی خه‌رمانان شتێكی سه‌یر له وڵاتی ئێمه ڕووی دا، شتێك وه‌ك په‌رجوو. ته‌نیا به‌ماوه‌ی ٤ ڕۆژ دوای كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی، كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك هه‌ستایه‌وه سه‌رپێیان. مانگرتنێكی سه‌راسه‌ری خۆی له خۆیدا ئه‌كتێكی سیاسیی جێی ته‌قدیره، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه ئاخۆ چۆن تاكهڕۆژێك مانگرتن توانیی ئه‌و هه‌موو كاریگه‌رییه سایكۆسیاسییه به‌رهه‌م بهێنێ؟ چی وای كرد هه‌موو توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی فره‌بۆچوون، بێ چه‌ندوچوون، هه‌ست به پێویستیی هه‌ره‌وه‌زێكی ئاوا یهكبڕ بكه‌ن؟ خۆ پێشترین هێزه سیاسییه‌كان ڕوویان له خه‌ڵكی نابوو بۆ مانگرتن یان بایكۆتی سیاسی، ئه‌ی چۆن بوو قه‌ت ئاوا به تۆپزی گه‌ل به‌ده‌مه‌وه نه‌ده‌هات؟ ئه‌وه‌ی ٢١ ی خه‌رمانان ڕووی دا چی بوو؛ ئایا ته‌نیا بهخاوهندهركهوتن له شه‌هیدانی ١٧ی خه‌رمانان بوو؟ ئایا وه‌ك هێندێكان ده‌ڵێن؛ مانگرتنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بوو؟ (ئایا ئه‌سڵه‌ن وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خوێنڕشتن به مانگرتن، له‌گه‌ڵ مه‌فهوومی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه یه‌ك دێته‌وه؟) مانگرتن چ په‌یامێكی به‌گوێی حاكمیهتێكی ڕووههماڵدراودا دا كه نایهه‌وێ سه‌رخۆی بهێنێ، هه‌رچه‌ند به‌ڕوونی ته‌نگه‌تاوی كرد؟ ئه‌ی چی وای كرد كۆمهڵگهیك دڵی سوكنایی بێت؟ له‌وه‌ش زیاتر؛ ئایا هه‌موو ده‌لاله‌ته‌كانی ئه‌ودیوی ئه‌م مانگرتنه بۆ ئه‌وه‌بوو دڵه‌كان سوكناییان بێت؟!
مانگرتنی ٢١ی خه‌رمانان هه‌ڵده‌گرێ له‌زۆر لاوه شه‌نوكه‌و بكرێ. من بۆ ڕاڤه‌یه‌كی ئه‌و ڕووداوه مێژووییه هانا ده‌به‌مه به‌ر بڕێك له بنه‌ما تێۆرییهكانی بیریاری سیاسیی سه‌ده‌ی بیسته‌م هانا ئارنت. ده‌ڵێم ”ڕووداوی مێژوویی”؛ چونكه به‌بڕوای ئارنت به‌شی زۆربه‌ی ئه‌و چالاكییه مرۆڤیانه‌ی مێژووی مرۆڤایه‌تی كه ناوی لێنراوه سیاسه‌ت، سیاسه‌ت نییه. ئه‌وه له كاتێكدا مانگرتنی ٢١ی خه‌رمانان، سیاسه‌ت بوو ئه‌ویش، به ته‌عبیرێكی ئارنتی، ”سیاسه‌تی په‌تی”! به‌ر له وهردانهوهیهكی ئارنتییانهی ده‌لاله‌ته‌كانی ئه‌ودیو مانگرتنی ٢١ی خه‌رمانان، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌رپێیی ڕاڤه‌ی هانا ئارنت بۆ چه‌ند چه‌مكێكی سیاسیی، بۆ تێگه‌یشتن له به‌ستێنی باسه‌كه، به‌پێویست ده‌زانم. هه‌ڵبه‌ت خوێنه‌ری شاره‌زا یان خوێنه‌ری پشووكورت، ده‌توانێ باز به‌سه‌ر ئه‌و بڕگه‌یه‌دا بدا و ڕاست له بڕگه‌ی دووهه‌م ڕا، شوێنی باسه‌كه هه‌ڵبگرێ.
یه‌كه‌م: سیاسه‌ت وه‌ك هه‌ره‌وه‌زی ئازادی
سه‌ره‌تا با له‌و خاڵه بنه‌ڕه‌تییه‌وه ده‌ست پێ بكه‌م كه ئارنت پێی وایه ”هۆكاری وجوودیی سیاسه‌ت، ئازادییه و، گۆڕه‌پانی ئهزموونكردنیشی، تێكۆشانی به‌كرده‌وه”. كه‌واته ئازادی (و، به‌دوای ئه‌ویشدا، به‌رابه‌ری) ئامیانی ئه‌ندێشه‌ی سیاسیی ئارنتن. سیاسه‌ت به‌لای ئارنتهوه بایه‌خێكی ههبوونناسانهی هه‌یه، چونكه له گوێن وی، مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكه له گۆڕه‌پانی سیاسی دایه كه مانای خۆی و ئازادیی خۆی په‌یدا ده‌كا. یه‌كێك له جمگه سه‌ره‌كییه‌كانی لادانی ئارنت له نه‌ریته دێرینه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی پێوه‌ندیی به تێڕوانینی ئه‌و بۆ پێوه‌ندیی نێوان ئازادی و تێكۆشانه‌وه هه‌یه. ئارنت پێی وایه ئازادیی تێكۆشان له‌خودی تێكۆشانه‌كه دایه. واته، پێوه‌ری تێكۆشان نه‌ك له ئامانجه‌كه‌یدا، به‌ڵكو ده‌شێ له ئیفاده‌ی خودی تێكۆشانهكهدا خۆی بنوێنێ، ئه‌ویش تێكۆشانێكی هه‌ره‌وه‌زی و، بێ پسانه‌وه. له‌ڕاستیدا ئارنت ”پێكڤهبوونی گشتی” یان ”خۆنمایشكردنی وێكڕایی” به سه‌ره‌كیترین هه‌وێن و هێمای ناسێنه‌ری ئینسانی ئازاد ده‌نرخێنێ. خۆنمایشكردنی هه‌ره‌وه‌زی و بهرابهرانهی یه‌كترییه جیاوازه‌كان، هه‌وێنی تێكۆشانبهرجهستهدهكا. ئازادی ڕێك له‌م بهستێنهدایه وه‌دی دێت، نه‌ك پێش ئه‌م و نه‌ك دوای ئه‌م. به‌م پێیه، ئازادی دۆخێك نییه له ژینگه‌یه‌كی ئایدیالی داهاتوودا، به‌ڵكوو هه‌وێنی هه‌وڵ و تێكۆشانێكی بێوچانه هه‌ر لێره و له‌م چركه‌ساته‌دا. بهدربڕینێكی تر، ئازادی له كه‌یفیه‌تی خه‌بات بۆ ئازادی دایه كه خۆی نیشان ده‌دا.
ئه‌گه‌ر به په‌یژه‌ی ئه‌ندێشه ورده‌كانی ئارنتدا داگه‌ڕێین، دواجار ده‌گه‌ین به چه‌مكێكی بنه‌ڕه‌تی كه ئه‌ویش به‌ڵێن و په‌یمانه. ئارنت بنه‌مای ئازادیی مرۆڤ له هێزی به‌ڵێندانی مرۆڤ هه‌ڵ دهگۆزێت: ”هێزێك كه مرۆڤه‌كان لێك خڕده‌كاته‌وه، هێزی به‌ڵێن یان ڕێكه‌وتنی دوولایه‌نه‌ی نێوانیانه”. ئه‌م هێزه‌یه كه مرۆڤه‌كان ده‌ربه‌ستی یه‌كتری ده‌كا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌جه‌سته‌ش لێك دوور بن. ئه‌وكاته‌ی مرۆڤه‌كان ئه‌ركدار ده‌بن كه به‌ڵێنی خۆیان ببه‌نه‌سه‌ر، ئه‌وكاته‌یه كه زه‌مینه‌ی پێكهاتنی په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی پێك دێ. هه‌ڵبه‌ت په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ڕوانگه‌ی ئارنتهوه، په‌یمانێكی ئاسۆییه. په‌یمان له ڕوانگه‌ی ئارنتهوه مانایه‌كی جیاواز له مه‌به‌ستی بیریاره كلاسیكه‌كانی تیۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌یه. مه‌به‌ستی ئارنت له په‌یمان، ڕێكه‌وتنێكی ئاسۆییه له نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا، ئه‌وه له‌كاتێكدا، بۆ وێنه لای تۆماس هابز، په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی سروشتێكی ئه‌ستوونیی هه‌بوو به‌شێوه‌یه‌ك كه تاكه‌كان هێزی خۆیان ڕاده‌ستی ”كه‌سایه‌تییه‌كی ده‌سكرد”ی سه‌رووی خۆیان ده‌كرد. هابز ئه‌و كه‌سایه‌تییه ده‌سكرده‌ی ناو نابوو ”لێڤیاتان”. هه‌ڵبه‌ت به‌لای ئارنتیشهوه ”په‌یمان” پابه‌ندێتی ده‌هێنێ، به‌و جیاوازییه‌وه كه، په‌یمانێك كه‌وا سروشتی ئاسۆیی هه‌بێ، هه‌رچه‌ند كه توانا و ده‌سه‌ڵاتی تاكه‌كان سنوورداریش بكا، به‌ڵام هێشتا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته جڤاكییه ده‌پارێزێ كه تاكه‌كان پێكه‌وه پێكیان هێناوه. به‌ده‌ربڕینێكی تر، هێزی به‌ڵێن و پابه‌ندێتیی تاكه‌كان ته‌نیا نابێته هۆی پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت یان هێزێكی سه‌رووی خۆیان، به‌ڵكو به‌رله‌وه، ده‌بێته هۆی سازكردنی جڤاكێكی مرۆڤی، كه ته‌نانه‌ت دوای تێكچوونی شیرازه‌ی ده‌وڵه‌ت یاخود بوونی به ده‌سه‌ڵاتدارێتییه‌كی زۆرداریش، هێشتاش ده‌توانێ بهپایهداری بمێنێته‌وه.
كه‌واته له ڕوانگه‌ی ئارنتهوه، تاكه‌كان له‌م به‌ستێنه پێش-سیاسییه‌وه‌یه Prepolitical كه بناوانی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان هه‌ڵ ده‌به‌ستن. ده‌سه‌ڵاتێك كه ده‌توانێ، له ڕه‌وتی گه‌شه‌یه‌كی ئایدیالدا، بناغه‌ی مه‌شروعیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی باڵاده‌ست ده‌سته‌به‌ر بكات، یان له خراپترین حاڵه‌تی خۆیدا، ببێته دوایه‌مین مه‌ته‌رێزی به‌رگریی تاكه‌كانی مرۆڤ له ئازادیی خۆیان. لێره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی باشتر له تێڕوانینی ئارنت بۆ هێز و ده‌سه‌ڵاتی تاكه‌كه‌س و حوكمڕانان تێ بگه‌ین، ئاماژه به جیاكارییه‌كی ورد و هه‌ستیار كه ئارێنت له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و زه‌بروزه‌نگدا ده‌یكا، زۆر پێویسته: وه‌ك ده‌زانین، له نه‌ریتی تیۆری سیاسی‌دا وا باوه، كه توندوتیژی به فۆڕمێكی ڕادیكاڵی پڕۆڤه‌ی ده‌سه‌ڵات پێناسه ده‌كرێ. ئارنت به‌رپه‌رچی ئه‌م تێڕوانینه ده‌داته‌وه. ئارنت ده‌ڵێ ”ده‌سه‌ڵات وابه‌سته‌ی هه‌ژماره، به‌ڵام زه‌بروزه‌نگ تاڕاده‌یه‌كی زۆر، پشت به ئامراز ده‌به‌ستێ”، بۆ وێنه ده‌سه‌ڵات ده‌شێ له دۆخی ”هه‌مووان به‌رامبه‌ر یه‌كێك”دا بێته‌به‌رچاو، به‌ڵام زه‌بروزه‌نگ له دۆخی ”یه‌كێك به‌رامبه‌ر هه‌موواندا” خۆی بنوێنێ. زه‌بروزه‌نگ سروشتی ئامرازینی هه‌یه و پشت به‌خۆی نابه‌ستێ؛ زه‌بروزه‌نگ كاره‌كته‌رێكی وێرانكارانه‌ی هه‌یه و پشت به ترساندن و تۆقاندن ده‌به‌ستێ. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا، ئارنت پێی وایه ده‌سه‌ڵات تایبه‌تمه‌ندییه‌ك نییه به تاكهكهسێكییهوه گرێ بده‌ین، به‌ڵكو سروشتێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌یه و به‌رهه‌می یه‌كگرتوویی مرۆڤه‌كانه. ده‌سه‌ڵات، به‌پێچه‌وانه‌ی زه‌بروزه‌نگه‌وه، حه‌وجێی به ئاشتی و كه‌شی تێكه‌ڵ به متمانه هه‌یه. ئارنت بگره واوه‌تر ده‌چێ و ده‌ڵێ؛ ”ئه‌وه‌نده به‌س نییه كه بڵێین ده‌سه‌ڵات و زه‌بروزه‌نگ لێك جیاوازن، به‌ڵكو ده‌بێ بڵێین ئه‌و دووانه خاڵی پێچه‌وانه‌ی یه‌كترین… به ته‌عبیرێك له‌گه‌ڵ یه‌ك ‘مانع الجمعن’. زه‌بروزه‌نگ ئه‌وكاته دێته كایه‌وه كه ده‌سه‌ڵات له‌مه‌ترسیدا ده‌بێ. به‌وه‌شه‌وه، زه‌بروزه‌نگ ده‌توانێ ده‌سه‌ڵات ته‌فروتونا بكا، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانێ پێكی بهێنێ.” ئارنت ده‌ڵێ ”له لووله‌ی تفه‌نگه‌وه له‌وانه‌یه ملكه‌چی سه‌رهه‌ڵ بهێنێ، به‌ڵام هه‌رگیز ده‌سه‌ڵات سه‌رده‌رناهێنێ”. ئه‌وه‌ی لێره‌دا زۆربایهخداره ئه‌وه‌یه كه، به‌پێچه‌وانه‌ی زه‌بروزه‌نگه‌وه، ده‌سه‌ڵات جه‌وهه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌یه و به‌ری هاوپێوه‌ندیی و هاودڵیی نێوان هێزه مرۆییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه. هه‌ر لێره‌شدایه كه چه‌مكی په‌یمان بایه‌خ په‌یدا ده‌كاته‌وه.
ئه‌وه‌ی له‌م باسه‌دا بۆ من گرینگه، ئه‌و بناوانهیه كه هانا ئارنت بۆ ”ملنه‌دانی مه‌ده‌نی” و هێزی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی مرۆڤی هه‌ڵ ده‌به‌ستێ. ئارنت ئه‌م هێزه به چه‌مكی پهیمانبهستنهوه گرێ ده‌دا. نه‌ك هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یمان كانگای هێزه، به‌ڵكوو به‌و هۆیه‌وه كه په‌یمان، به‌شێوه‌یه‌كی هاودژانه، هه‌م پابه‌ندی و به‌رپرسیاره‌تی بۆ تاكه‌كان دروست ده‌كا، هه‌م ده‌شبێته نوێنگه‌ی ئازادیی ئه‌وان. له ڕوانگه‌ی ئارنتهوه، په‌یمان ڕاسته‌وخۆ نابێته هۆی فه‌زیله‌تی سیاسیی هاووڵاتیان، به‌ڵام بناوانه پێش_سیاسییه‌كانی بۆ دابین ده‌كا. كه‌واته ئارنت به‌جێی ئه‌وه‌ی تێكۆشانی سیاسی، بۆ وێنه وه‌ك جان ڕاوڵز، به ویژدانی تاكه‌كانه‌وه گرێ بدا، به هێزی په‌یمان به‌ستنه‌وه گرێی ده‌دا. ئه‌مه‌ش بۆ ملنهدانێكی مه‌ده‌نی كه پشت به تێكۆشانی خۆبه‌خشانه ده‌به‌ستێ، بایه‌خی تایبه‌تیی هه‌یه. لێره‌دا خاڵێكی گرینگ له ئاڕادایه: ئه‌گه‌ر تۆ ویژدان پێوه‌رت بێت، دواجار ته‌نیا ڕێكهوتنت له گه‌ڵ خۆت هه‌یه، به‌ڵام كاتێك باسی په‌یمان ده‌كرێ، هه‌رهیچ نه‌بێ دووكه‌س له‌گۆڕێ دان. به‌م شێوه‌یه، په‌یمان له‌ڕوانگه‌ی هانا ئارنتهوه، ڕه‌هه‌ندێكی به‌هێزی پێش_سیاسی، واته جڤاكسازانه و كۆمهڵگهخوڵقێنی، هه‌یه.
له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و سه‌رهێڵه ئارنتییانهی سه‌ره‌وه‌دا، با بزانێكین بۆچی مانگرتنی ٢١ی خه‌رمانان ڕووداوێكی مێژوویی بوو؟
دووهه‌م؛ نه‌ته‌وه‌یه‌ك وه‌ك هۆمۆساكر
سه‌ره‌تا با بپرسین، به‌هۆی ئه‌و جینایه‌تانه‌ی ڕۆژی ١٧ی خه‌رمانانه‌وه، حاكمییه‌ت ویستی چی به كۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڵێ؟ پێم وابێ په‌یامه‌كه ڕوون بوو. حاكمییه‌ت ویستی بڵێ: من هه‌موو تاكه سهربزێوهكانت قڵتوبڕ ده‌كه‌م؛ گهنجهكانت (نه‌وه‌ی نوێت) له‌به‌ندیخانه‌كاندا هه‌ڵده‌واسم و گۆڕبزریشیان ده‌كه‌م و، دواجار زه‌فه‌ر به قه‌ڵای ئه‌وانه‌ش ده‌به‌م كه ده‌یانه‌وێ تۆ بپارێزن. (قه‌ڵا لێره‌دا، وه‌ك دواپهناگا، دوایین مه‌ته‌رێزی پارێزگاری، ”قه‌ڵای پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵات”، نه‌خشێكی هێمایی یه‌كجار گه‌وره‌ی هه‌یه). حاكمییه‌ت ویستی به كۆمه‌ڵگه بڵێ: تۆ ڕووتیت! تۆ له هه‌ر پارێزبه‌ندییه‌كی مرۆڤی داماڵدراویت و هیچ ڕێگه‌ی ترت نیه جگه له خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان. ویستی پێی بڵێ؛ چیتر هیچ كۆڵه‌كه‌یه‌ك نه‌ماوه تۆ پاڵی پێوه بده‌یت، كه‌واته ملت كه‌چ كه و سه‌رت داخه! ئه‌وه‌ی سپای پاسداران كردی پێدانی په‌یامێك بوو له به‌ده‌ویترین شێوه‌ی مێژوویی خۆیدا. شتێك له‌شێوه‌ی ڕه‌فتاری ڕۆمییه‌كان له‌گه‌ڵ هۆمۆساكرهكان: فڕێدانه ده‌ره‌وه‌ی ژیانی سیاسی، داماڵین له به‌های مرۆڤی. به‌م شێوه‌یه، ئه‌گه‌ر به ده‌سته‌واژه باوه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه بدوێین، ئه‌وه‌ی له‌رۆژی ١٧ی خه‌رماناندا ڕووی دا سێره‌گرتنی كۆماری ئیسلامی بوو ڕاست له كه‌رامه‌تی مرۆڤی كورد.
كاره‌ساتی ١٧ی خه‌رمانان به‌ڵام ڕووداوی مێژووسازی ٢١ی خه‌رمانانی لێ كه‌وته‌وه. له ٢١ی خه‌رماناندا چی ڕووی دا؟ ئایا ده‌توانین بڵێین ڕۆژهه‌ڵات ”تۆڵه”ی كه‌رامه‌تی شكاوی خۆی سه‌نده‌وه؟ ئایا مانگرتن تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بوو؟ ئه‌گه‌ر هانا ئارنت بكه‌ین به سه‌رپشك، هه‌ڵبه‌ت به‌لای ئه‌وه‌وه، به‌كارهێنانی چه‌مكی ”تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه” ناڕاست و بگره كه‌مكردنه‌وه‌یه له بایه‌خ و ده‌لاله‌ته‌كانی ئه‌و دیو مانگرتنه‌كه. به‌بڕوای ئارنت، تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه هێمای ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ نه توانایی به‌خشینی هه‌یه، نه توانایی بڕیاردانی سه‌ربه‌خۆ. وه‌ك له درێژه‌ی ئه‌م نووسینه‌دا و، هه‌ر به یارمه‌تیی ئارنت، نیشانی ده‌ده‌م، ئه‌وه‌ی له ٢١ی خه‌رماناندا ڕۆڵی سه‌ره‌كیی گێڕا، شێوه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ چه‌مكی ئازادی بوو نه‌ك هه‌ستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه.
سێهه‌م؛ ده‌رنه‌كه‌وتن وه‌ك خۆده‌رخستن
له خوێندنه‌وه‌ی كۆده‌كانی مانگرتنی ٢١ی خه‌رماناندا ڕه‌نگه یه‌كه‌مین خاڵی جێی سه‌رنج له فۆڕمی مانگرتنه‌كه‌دا بووبێ: نههاتنهدهرلهماڵ. ئه‌م فۆڕمه‌ی ملنه‌دانی مه‌ده‌نی، به‌ڕواڵه‌ت پێچه‌وانه‌ی تێڕوانینی ئارنتی بۆ تێكۆشانی ئازادانه‌یه، چونكه ئارنت پێ له‌سه‌ر خۆده‌رخستن و خۆنمایشكردنی ڕاشكاوانه بۆ یه‌كتری داده‌گرێ. به‌وه‌شه‌وه، ده‌رنه‌كه‌وتن وه‌ك تاكتیكی مه‌ده‌نیی به‌رنگاربوونه‌وه، پڕاوپڕی خۆده‌رخستن و خۆنمایشكردن بوو له مانا ئارنتییهكهیدا. یه‌كێك له‌نووسه‌رانی كورد ئه‌مه‌ی به‌جوانی پێكا: ”هەموو شاردنەوەیەک شتێک ئاشکرا دەکا، هەموو ئاشکراکردنێکیش شتێک دەشارێتەوە… کوردەکان مان دەگرن، لە ماڵ نایەنە دەرێ، دەر و دوکان ناکرێنەوە، ئەم خۆشاردنەوەیە بۆ ئاشکراکردنی ڕێژێمێکی ملهوڕە کە لە بنەڕەتدا بڕوای بە یاسا نێودەوڵەتییه‌کان نییە.”
له‌ڕاستیدا له‌وكاته‌وه كه، بهدسپێشخهریی چالاكانی ناوخۆ و دواتر به داوانامه‌ی هاوبه‌شی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان، جاڕی مانگرتنی گشتی له كوردستان درا، حاكمییه‌ت هه‌ڵوێستێكی دووفاقه‌ی گرته‌به‌ر: له‌لایه‌كه‌وه به بانگكردن و هه‌ڕه‌شه‌وگوڕه‌شه له كه‌سایه‌تییه‌كان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه، هه‌وڵی ته‌سككردنه‌وه‌ی په‌راوێزی مانگرتنه‌كه‌ی دا و له‌لایه‌كی تریشه‌وه، لێگه‌ڕا، بۆ وێنه تۆڕه‌كانی میدیای كۆمه‌ڵایه‌تی كاری خۆیان بكه‌ن و هێڵه‌كانی ئینتێرنێت هه‌روا له‌گه‌ڕدا بن. واته، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌كه‌وه حاكمییه‌ت پارێزی خۆی ده‌كرد، له‌لایه‌كیشه‌وه له‌سه‌رهه‌ست بوو تا بزانێ ئاخۆ ڕێژه‌ی هه‌ستیاریی كۆمه‌ڵگه به‌رامبه‌ر به‌و تاوانه گه‌وره چه‌نده؟ خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش، وه‌ك هێندێك جاری پێشوو، كۆمه‌ڵگه بهپرژوبڵاوی پێشوازیی له داوای مانگرتن بكردایه، ئه‌وه ئیتر حاكمییه‌ت مافی خۆی ده‌بوو له گرتنی دواسهنگهر و تێكشكاندنی دواین هێڵی به‌رگریی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی دڵنیا ببێ. حاكمییه‌ت، كوردگوته‌نی، خه‌ونی گولیی به ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌بینی! مه‌حه‌كی هه‌ڵسه‌نگاندنیش ساده‌بوو: حاكمیه‌ت گه‌رمیی بازاڕ و، ژاوه‌ژاوی نێو كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌ویست. ئه‌مه مانای به‌رده‌وامیی ژیانی ئاسایی ده‌گه‌یاند. هه‌ر ئه‌م به‌رده‌وامییه‌ش له ژیانی ئاسایی، ده‌بووه هێمای به‌رقه‌راربوونی ده‌سه‌ڵاتی حاكمییه‌ت (به‌مانا ئارێنتییهكهی). له‌ڕاستیدا، كاتی مانگرتن چركه‌ساتی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی دوولایه‌نه بوو. حاكمییه‌ت ڕێك له ڕۆژی مانگرتندا گه‌رمای دوكان و بازاڕ و، ژاوه‌ژاوی ده‌ویست، چونكه لێره‌دا ژاوه‌ژاو ڕێك مانای ئاسایی بوونی ژیانی ده‌به‌خشی؛ ”ده‌نگه‌ده‌نگ” ڕێك ده‌بووه هێمای بێده‌نگی! حاكمیه‌ت بێزوی به‌م بێده‌نگییه‌وه ده‌كرد تا په‌یامی ڕه‌زامه‌ندیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیی لێ هه‌ڵ بگۆزێ. بێده‌نگیی گه‌لێكی كهرامهتشكێندراو، ئه‌وپه‌ڕی په‌یامی مه‌شروعیه‌تی به حاكمییه‌ت ده‌به‌خشی. ڕێك له‌م ساته‌وه‌خته هه‌ستیاره‌دا بوو كۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ڕێزمانی ده‌ربڕینی گۆڕی و، له جێی مژاری ده‌نگه‌ده‌نگ و بێده‌نگی پرسی ده‌ركه‌وتن و ده‌رنه‌كه‌وتنی هێنایه ئاڕا. ئه‌ویش به داهێنه‌رانه‌ترین شێوه‌ی ڕێتێچوو؛ ته‌با له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتنێكی ئارنتی بۆ “تێكۆشانی ئازادانه”.
مانگرتن ڕێك ئه‌و ساته‌وه‌خته دره‌وشاوه‌یه بوو كه نیشانی دا ئێمه له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به‌ره‌وڕووین كه ده‌توانێ له چركه‌ساتێكی مێژوویی‌دا ئازادیی خۆی له به‌رزترین ئاستدا به‌رجه‌سته بكا. له ڕۆژی ٢١ی خه‌رماناندا، ڕۆژهه‌ڵات سیگناڵێكی به‌هێزی ده‌سته‌جه‌معیی به حاكمییه‌ت به‌خشی و، تێیگه‌یاند كه ئه‌و تا ڕاده‌ی موتڵه‌ق، ناڕازییه. ئه‌گه‌ر به‌ڵێن بێ بنه‌مای ده‌سه‌ڵاتی حاكمییه‌ت به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا، ڕه‌زامه‌ندیی هاووڵاتیان و، له سۆنگه‌ی ئه‌و ڕهزامهندییهشهوه بهرپرسیارهتیههڵگرتن و پابه‌ندێتیی هاووڵاتیان به‌رامبه‌ر حاكمیه‌ت بێ، ئه‌وا مانگرتنی ٢١ی خه‌رمانان په‌یامێكی كورت و پوختی بهدهسهڵاتدارێتیی حاكم دا: تۆ نه‌ك هه‌ر مه‌شرووع نیت، به‌ڵكو كه‌مترین ده‌سه‌ڵاتیشت نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه كه‌مترین ڕه‌زایه‌تمان لێت هه‌یه و كه‌مترین پشكی ئیراده‌ی ئازادیی خۆشمان له گه‌ڵ تۆ به‌ش ناكه‌ین! په‌یامی ٢١ی خه‌رمانان بۆ حاكمیه‌ت ئه‌مه بوو: تۆ زهبروزهنگت هه‌یه نه‌ك ده‌سه‌ڵات؛ ڕێژه‌ی ئه‌و زه‌بروزه‌نگه‌ش ئاستی بێده‌سه‌ڵاتیی تۆ، به ئێمه نیشان ده‌دا!
به‌ڵام ئه‌وه كۆی بابه‌ته‌كه نه‌بوو. خه‌باتی ناتوندوتیژانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات، ده‌بوایه لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆمه‌ڵگه‌ش بنوێنێته‌وه، تا لهكۆنتراستی خۆیدا له گه‌ڵ بێده‌سه‌ڵاتیی حاكمیهتێك كه ته‌نیا به زاراوه‌ی توندوتیژی زمانی گۆ ده‌كا، ببێته نوێنگه‌ی ئازادی و هه‌وێنی توانامه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی National Empowerment. ڕۆژهه‌ڵات ئه‌مه‌ی له نیشاندانی توانای پهیمانبهستندا به‌رجه‌سته‌كرد.
چواره‌م؛ په‌یمانبه‌ستن وه‌ك هه‌وێنی ئازادبوون
له‌ڕاستیدا، په‌یامی مێژوویی مانگرتنه‌كه‌ی ٢١ی خه‌رمانان ئه‌وه بوو كه كۆمه‌ڵگه ڕایگه‌یاند توانایی په‌یمانبه‌ستنی هه‌یه. له ڕوانگه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی هانا ئارنتهوه، توانایی په‌یمانبه‌ستن نیشانه‌ی غرووری ئازادییه. غرووری ئازادی واته خودئاگایی مرۆڤ به‌رامبه‌ر به ئازادیی خۆی. غروری ئازادی ئه‌و دۆخه‌یه كه تێیدا مرۆڤ یان كۆمه‌ڵ هه‌ست به سه‌ر-به-خۆ-بوونی خۆی ده‌كا، واته وشیاره به‌رامبه‌ر ئیراده‌ی خۆی. غرووری ئازادی له‌وه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێ كه تۆ شتێك ده‌كه‌ی كه ده‌توانی نه‌یكه‌ی. واته، ڕێك خۆپابهندكردنی وشیارانه به به‌ڵێن و، خۆدهروهستكردن له ئاست ئه‌وانی دی، هێمای به‌ئاگابوونی مرۆڤه به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی كه ئه‌و شتێكی هه‌یه، كه ده‌توانێ به‌ر به ناچاربوونی بگرێ به پابه‌ندبوون. ئه‌م شته‌ش ڕێك ئه‌و شته‌یه كه له‌چركه‌ساتی پهیمانبهستندا وه‌دی دێت: ئازادی. مرۆڤ له ڕێی پهیمانبهستنهوه به‌رامبه‌ر به بوونی ئه‌و ئازادییه زاتییه‌ی خۆی وشیار ده‌بێته‌وه. له كه‌یسی مانگرتنه سهراسهرییهكهی ڕۆژهه‌ڵاتدا، لوتكه‌ی غرووری ئازادی له‌وه‌دا به‌رجه‌سته بوو كه هیچ كۆسپێكی ده‌ره‌كی نه‌یتوانی ڕێگه به چێ‌بوونی ئه‌و په‌یمانه و نمایشكردنی به‌كرده‌وه‌ی، به باشترین شێوه، بگرێ.
بایه‌خی مانگرتنی ده‌سته‌جه‌معیی كۆمه‌ڵگه لێره‌دا ده‌گاته لوتكه، غرووری ئازادی لێره‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێ كه تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه مامه‌ڵه له‌سه‌ر كه‌رامه‌تیان ناكه‌ن. لێره‌شدا دوو په‌یامی گه‌وره، ڕوون و ڕاشكاو ده‌رده‌بڕدرێن؛ په‌یامێك ڕوو به حاكمییه‌ت و په‌یامێكیش ڕوو به كۆمه‌ڵگه خۆی. ڕوو به حاكمییه‌ت ده‌ڵێ؛ تۆ ده‌سه‌ڵاتت نییه، به‌ڵكو زهبروزهنگت هه‌یه. بهزهبروزهنگیش ته‌نیا ده‌توانی ئازادیی ده‌ره‌كی له ئێمه زه‌وت بكه‌ی. كه‌واته، له پانتایی ئیراده‌ی ئێمه‌دا، تۆ ئه‌سڵه‌ن ههربوونت نییه، چونكه تۆ بوونی خۆت له ئاوتۆریتهیهكدا پێناسه‌كردووه كه ئێمه له‌بنه‌ڕه‌تدا دان به بوونیدا نانێین!
په‌یامێكیش ڕوو به خودی كۆمه‌ڵگه كه ده‌ڵێ؛ خاوه‌نی ئازادیی تۆ، ته‌نیا خۆتیت! تۆی كه ئاوێنه‌ی باڵانوێنی ئازادیی هه‌موو ئێمه‌یت، نه‌ك ده‌سه‌ڵاتێك كه مانای هه‌بوونی له نه‌بوونی ئازادیی ئێمه هه‌ڵده‌هێنجێ. كه‌واته، ته‌نیا تۆی كه هه‌یت، نه‌ك حاكمییه‌ت!
ئه‌م خاڵه‌ی دواییان زۆر گرینگه: له‌ڕاستیدا، مانگرتن نمایشی خاوه‌ندارێتی بوو. له نمایشی خاوه‌ندارێتیدا تاكه‌كان، ئازادیی خۆیان به په‌یمانێكی هاوبه‌ش ده‌به‌خشن، تا له ڕێیه‌وه ببنه خاوه‌نی هێزی ئازادیی هه‌موو هاوپه‌یمانه‌كان، هه‌موو كۆمه‌ڵگه. لێره‌دایه كه ئێمه له په‌تیترین و دێمۆكراتیكترین مانای سیاسه‌ت نزیك ده‌بینه‌وه، سیاسه‌ت وه‌ك بابه‌تی ”هاوبه‌شی لهدابهشیننههاتوو”. هاوبه‌ش، به‌و مانایه‌ی كه هه‌ر بهشدارێك ده‌توانێ خۆی له هه‌مووی به‌خاوه‌ن بزانێ، چونكه لهدابهشین نایات. لهدابهشیننههاتووش، به‌و مانایه‌ی كه خاوه‌ن ڕه‌گه‌زێكی یهكدانهیه (منحصربفرد) كه هیچ ئاكتۆرێكی سیاسه‌ت (نه تاك، نه گروپ) ناشێ له‌پاوانی خۆی بنێ. كه‌واته، تۆ له (وه‌دیهێنانی) ئازادیی هه‌موومان و، هه‌مووانیش له (وه‌دیهێنانی) ئازادیی تۆدا به‌شدارن! پێشمه‌رجی هه‌موو ئه‌مانه‌ش یه‌ك شته: توانای له خۆ تێپه‌ڕین؛ په‌ڕینه‌وه به‌ره‌و پانتایی سیاسه‌ت؛ په‌ڕینه‌وه له‌و شته‌وه كه هه‌یت بۆ شتێكی مه‌زنتر؛ شتێكی هاوبه‌شی لهدابهشیننههاتوو: پڕۆڤه‌ی ئازادی له هه‌ره‌وه‌زی تێكۆشانێكی بێ پسانه‌وه‌دا.
پێنجه‌م: پاژنه‌ی ئاشیلی رۆژهه‌ڵات
گه‌لۆ ئاخۆ ”هێزه سیاسییه‌كان”ی ڕۆژهه‌ڵات ده‌كه‌ونه كوێی ئه‌و مهنزوومهیهی سه‌ره‌وه؟ با ڕاشكاوانه بپرسین؛ هێزه سیاسییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات، به‌و مه‌فهوومه ئارنتیهی سه‌ره‌وه، تاچه‌نده سیاسین؟! له‌جێدا حاشا له‌وه ناكرێ كه ئه‌وان وه‌ك كاتالیزۆرێك یارمه‌تییان به سه‌ركه‌وتنی مانگرتنی ٢١ی خه‌رمانان كرد. ئه‌وه‌ش حاشاهه‌ڵنه‌گره كه ئه‌و مانگرتنه په‌یامی هاودڵیێكی گه‌وره‌ش بوو له لایه‌ن ڕۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ هێزه سیاسییه‌كانی خۆی. به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م دانوستانه كاتییهدا، كه ته‌وه‌ره‌كه‌ی تراژێدییهكی نه‌ته‌وه‌یی یهكانگیركهر بوو، ئایا حیزبه‌كان چه‌نده لێوه‌شاوه‌یی تێكۆشانی سیاسی‌یان به مانایه‌كی ئارێنتی، واته نه‌ك ”تێكۆشان بۆ ئازادی” به‌ڵكو ”تێكۆشانێكی ئازادانه” هه‌یه؟ تێكۆشانێك كه خۆی له توانایی پهیمانبهستندا به‌رجه‌سته ده‌كا.
كۆمه‌ڵگه توانای په‌یمانبه‌ستنی له‌خۆی نیشان دا، چونكه غرووری ئازادیی هه‌یه؛ كۆمه‌ڵگه سه‌لماندی بڕوای زاتیی به‌وه هه‌یه كه له كاتی هه‌ره‌وه‌ز و پابه‌ندبوون به به‌ڵێن و په‌یمانی ئازادانه‌دا، ئازادیی ڕاسته‌قینه وه‌دی دێ؛ وه‌دیی هێنا و كردی به هه‌وێنی نمایشێكی په‌رجووئاسا له ڕۆژی ٢١ی خه‌رماناندا.
با مه‌حه‌كی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه ده‌وره بكه‌ینه‌وه: مه‌رجی سیاسه‌تێكی ئازادی_ته‌وه‌ر توانایی پهیمانبهستنه؛ مه‌رجی په‌یمانبه‌ستن توانای له‌خۆ تێپه‌ڕینه؛ پێشمه‌رجی لهخۆتێپهڕینیش بوونی خودئاگاییه سه‌باره‌ت به ئازادی (ئه‌وه‌ی كه تاكه‌كان بلووغی كۆمه‌ڵایه‌تیی خۆیان له تێكه‌ڵكێشكردنی ئازادییه‌كانیان و ده‌سته‌به‌ركردنی ده‌سكه‌وتێكی ”هاوبه‌شی لهدابهشیننههاتوو”ی مه‌زنتردا ده‌بیننه‌وه). به‌و مه‌حه‌كه، ده‌شێ چ نرخاندنێك بۆ حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات بكه‌ین؟ ئه‌وان چه‌نده توانایی لهخۆتێپهڕینیان له‌خۆیان نیشان داوه؟ پێم وانیه وه‌ڵامی ئه‌و جۆره پرسیارانه بۆ كه‌سمان ناڕوون بێ.
ئێمه له‌گه‌ڵ هاودژییه‌كی تراژێدیك به‌ره‌وڕووین: له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه مه‌رجه ئارنتییهكانی شایسته‌گیی ژیانێكی ئازادانه‌ی له‌خۆیدا نیشان داوه، له‌به‌رامبه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی‌دا كه، به‌هیوای ئازادی له‌داهاتوودا، تاڕاده‌یه‌كی دڵته‌زێن، سیاسه‌تی به مه‌فهوومه ئارنتییهكهی هه‌ڵپه‌ساردووه. ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان كه‌مترین ئه‌نگیزه‌یان بۆ لهخۆتێپهڕین، بۆ په‌ڕینه‌وه له ئه‌نگیزه حیزبییه به‌رته‌سكه‌كان نیشان داوه، ئه‌وه‌ی كه كه‌مترین كاریان بۆ یه‌كانگیركردنی تواناییه‌كانی خۆیان له چوارچێوه‌ی رێكخستنێكی سهرووحیزبیدا ئه‌نجام نه‌داوه؛ ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان كه‌مترین ئه‌نگیزه و توانایی كاری هه‌ره‌وه‌زی و پهیمانبهستنیان له خۆیان نیشان داوه، ئایا به‌و مانایه نییه كه، به‌پێچه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌وه، ئه‌وان غرووری ئازادییان لهخوارهوهتره؟! واته، ئه‌وان تاڕاده‌یه‌كی زۆر مه‌حروومن له‌و خودئاگاییه به‌رامبه‌ر ئازادی كه بیانگه‌یه‌نێته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه‌وا؛ له‌ڕێی پهیمانبهستنیانهوه له‌گه‌ڵ یه‌ك، ئه‌وان ئازادتر و به‌هێزتر ده‌بن. ئایا ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه نییه كه ”حیزبه ئازادیخوازه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات” تاڕاده‌یه‌كی زۆر به ئه‌خلاقیاتی ئازادیخوازانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیی ئه‌م سه‌رده‌مه، نامۆن؟
به‌تێگه‌یشتنی من، ئالێره‌دایه كه ڕۆژهه‌ڵات ڕووبه‌ڕووی پاژنه‌ی ئاشیل یان خاڵه لاوازه‌كه‌ی ستراتیژی ئازادیخوازانه‌ی خۆی ده‌بێته‌وه. لێره‌دا و، له‌به‌راوردی تاوانكارییه‌كانی سیستمی مهیلهوتۆتالیتاریستیی كۆماری ئیسلامی و ئاكاری خه‌مساردانه‌ی به‌شی زۆربه‌ی حیزبه سیاسییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتدا، من بیری قسه‌یه‌كی دڵته‌زێنی هانا ئارنت ده‌كه‌ومه‌وه. سه‌باره‌ت به هه‌ڵكشانی جوونهیاریی نازییه‌كان و باڵكێشانی تۆتالیتاریسم به‌سه‌ر ئاڵمانی ساڵانی سییه‌كان و چله‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا و، هه‌روه‌ها خه‌مساردیی فیلسووفه هاوپیشه ئاڵمانییه‌كانی خۆی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دیارده‌یه‌دا، هانا ئارێنتی به‌ڕه‌گه‌ز جوو گوتبووی، “ئه‌وه‌ی له‌و ساڵانه[ی باڵكێشانی نازیسم]دا هه‌ژێنه‌ر و دڵته‌زێن بوو نه‌ك كرده‌وه‌ی نازییه‌كان، به‌ڵكو ئاكاری هاوڕێ و رفیقه‌كانی خۆمان بوو!”
22/9/2018