هوشیار مەحموودی
بەشی یەکەم: بەراوردکردنی ڤێنێزوێلا بە کۆماری ئیسلامی پێشێل کردنی نەریتی میدیایی و ئاکاری سیاسییە
»هه‌موو ڕۆژێ ئه‌و خه‌ریكی ئه‌وه بوو
په‌یڤ بگۆڕێ به هه‌نگاو
هه‌نگاو بكات به ئهزموونو
ئه‌زموون بكات به‌و په‌نجانه‌ی
له نووسیندا ئه‌بن به چاو
هه‌موو ڕۆژێ ئه‌و خه‌ریكی ئه‌وه بوو
زه‌نگه‌كانی جه‌سته وریابكاتهوه
خۆشه‌ویستی هه‌موو قه‌ڵه‌مه پاكهكان بوو
“چونكه درۆكانی نیشان ئه‌دان”
درۆی مناره‌كان
درۆی عهمامهكان
درۆی جبهكان [شێڕکۆ بێکەس] «
لەو کاتەوە کەوا ڤێنێزوێلا تووشی قەیرانی سیاسی بووە، راگەیاندنە کوردییەکان و بە تایبەت ئێرانییەکان وەک دیکتاتۆری و دۆستی نزیکی ئێران لەقەڵەمی دەدەن. ئەو جۆرە پڕوپاگاندانە لە سێ هۆکارەوە دێت.
١- پێوەندی ئیران لەگەڵ ڤێنێزوێلا و سەرمایەگوزاریی بەرفراوانی کۆماری ئیسلامی لەو ولاتە وای کردوە کە رەوتێکی رووکەشگەرا (راستگەرا) دژی هەموو شتێکی ئەو وڵاتە بدوێن.
٢- نەفرەت لە رژیمی کۆماری ئیسلامی وای کردوە چاوپۆشی
عادل قادری
له رووی ماناناسی زاراوه‌وه، تا هه‌نووكه پێناسه‌یه‌كی گشتی و كۆك بۆ مێژوو(History) بوونی نییه، به‌ڵام به‌گشتی مێژوو به زانستێك ده‌زانرێت كه باسی مرۆڤ ده‌كات له‌ناو شوێن-كاتدا. ئه‌م پێناسه‌یه له مێژوو به‌رده‌وام دوو لایه‌نی تێدا ئاماده بووه، یه‌كێك مێژوو وه‌ك رووداوه‌كان و ئه‌ویتر مێژوو وه‌ك گێڕانه‌وه و گوزارشتی رووداوه‌كان. بۆیه وشه‌ی مێژوو هه‌م بۆ زنجیره‌یه‌كی پێكه‌وه گرێدراوی رووداوه‌كان له رابردووه دووره‌كانه‌وه تا ئێسته به‌كار دێت، هه‌م بۆ ئه‌ندێشه و شیكاری و راڤه‌ی ئه‌م مێژوونووسانه‌ی رووداوه‌كانیان بۆ داهاتوو تۆمار كردووه، هه‌ندێك له توێژه‌ران بۆ پێشاندانی ئه‌م دووپاڵی و دوو لایهنییهی واتای مێژوو، له زاراوه‌ی مێژوو 1 و مێژوو 2 كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه.1
وا دێته پێشچاو كه مێژوو هاوكات هه‌ڵگری دوو رووبه‌ری بوونناسانه(ontologicall) و مه‌عریفه‌تناسانه(epistemologicall) یه. رووبه‌ری یه‌كه‌م سه‌ربه‌خۆیه له زه‌ینی مرۆڤ و له دنیای واقیعدا روو ده‌دات، ئه‌م رووبه‌ره به مێژوو (history)ناوبرده ده‌كرێت، به‌ڵام رووبه‌ری دووه‌م به زانستی مێژوو (Science of history) ناوبرده كراوه. راستییه‌كه ئه‌وه‌یه كه مێژوونووس ناتوانێ له دۆخی شوێن-كاتی خۆی بڕواته ده‌ره‌وه و له سه‌رووی دنیا و سه‌رده‌مه‌وه چاو ببڕێته ناو چاوی واقیع. واته زیندانیكراو و گه‌مارۆدراو له‌ناو زه‌مان و شوێن و دنیای دهوروپشتیهتی
عەتا قەرەداغی
یه‌كێك له پایه سه‌ره‌كیه‌كانی نه‌ته‌وه زمانه، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ى زمان وه‌كو چۆمسكی پێناسه‌ى ده‌كات بریتیه له ئامرازى په‌یوه‌ندیكردن. دیاره په‌یوه‌ندیكردنیش یه‌كێكه له بنهماسهرهكیهكانی كۆمه‌ڵایه‌تی بوون. هه‌ندێ رایان وایه زمان بریتیه له شووناس‌و هه‌ندێكی تریش ده‌ڵێن زمان بریتیه له بوون‌و هی تریش هه‌ن ده‌ڵێن زمان له وشه پێكهاتووه وشه‌ش بریتیه له فیكر. دیاره هه‌موو زمانێكی ناوچه‌یش به فیكر‌و مه‌عریفه‌ى ناوچه‌یی بارگاوى دهكرێتو به‌وپێیه‌ش گوتارێكی ناوچه‌یی به‌رهه‌م ده‌هێنێت نه‌ك گوتارێكی نه‌ته‌وه‌یی. جێگای خۆیه‌تی ئاماژه بۆ ئه‌وه بكه‌ین كه شووناسی كوردی‌و رێنیسانسی كوردیش به‌بێ زمانی كوردی مانایه‌كیان نابێت. ئایا زمانی كوردی به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستای كه له جیاتی زمانێكی ستانده‌ری خاوه‌ن شووناس، بریتییه له چه‌ند دیالێكتێكی ناوچه‌یی له توانایدایه ببێته فاكته‌رێك بۆ ئه‌وه‌ى كورد وه‌كو یه‌كه‌یه‌كی یه‌كگرتوو نیشان بدات‌و پێشكه‌ش بكات؟
زۆرێك له زمانه‌كانی دنیا وه‌كو زمانی كوردی دیالكێتو نیمچه دیالێكتیشیان هه‌یه به‌ڵام زمانێكیش هه‌یه پێی ده‌گوترێت زمانی ستانده‌ر واته ئه‌و زمانه فه‌رمیه‌ى كه‌پێی دهخوێندرێتو كاروباری حكومهتو ده‌وڵه‌تی پێبهڕێوهدهبرێتو گۆڤار‌و رۆژنامه‌و كتێبی پێچاپ دهكرێتو رادیۆ‌و ته‌له‌فیزۆن قسه‌ى پێده‌كه‌ن. بێگومان ئه‌و زمانه ستانداره بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كی وه‌كو عه‌ره‌ب ئایینی ئیسلام درووستی كردووه، له‌لای گه‌لانی تریش درووستبوونی
ئیسماعیل ئیسماعیل زادە
"زمان ناسنامەیە. مرۆڤ لە سیگناڵەکانی زمان کەڵک وەردەگرێت بۆ ئەوەی بزانێت کێیە، چی دەوێت، دەچێتەوە سەر کام گرووپی کۆمەڵایەتی و ناسنامەی کام گرووپ لەخۆ دەگرێت."
دەرونزانەکان بە گشتی پێیان وایە کە ناسنامە (identity) لەو وێناکردنانە پێکدێت کە تاک وشیارانە یان ناوشیارانە لەبارەی خۆیەوە بەدییان دێنێت. زمان یەکێکە لەو توخمە گەوهەرییانەی ناسنامە ساز دەکات. زمان پرسێکە ناسنامەی مرۆڤی تایبەت بەو زمانە دادەڕێژێت و هەڵگری کولتووری داهاتووەکەیەتی. بەو واتایە کە ئێمە لە نیشانە و شەپۆلەکانی زمان کەڵک وەردەگرین بۆ ناسینی خۆمان کە ئێمە کێین و چی و چۆنمان دەوێت، سەر بە کام گرووپی کۆمەڵایەتیین و بە کام گرووپی کۆمەڵایەتیی پێناسە دەکرێین.
لێرەدا زمان هەمیشە بەو جۆرە نییە کە دەیناسین، واتە لە ئاسایی‌ترین توانستی زمانەوە واوەتر دەچین. زمان تەنیا بۆ پێوەندی لەگەڵ ئەویتردا نییە، بەڵکو لە ناخیدا ئەو فەلسەفەیەی هەڵگرتووە کە وڵاتێک نا، با وردتر و راستتر بڵێین هەموو نەتەوەیەک خاوەنی زمانی تایبەت بە خۆیانن کە بە زمانی دایک ناسێندراوە. زمانێک کە پاشخان و میراتێکی مەزنی ئەدەبی و کو‌لتووریی پێیە و مرۆڤەکان بە شێوازی جۆراوجۆر رێکی دەخەن. بەڵام لە چ کات و قۆناغێکدا زمان وەک هەڵگرێکی ناسنامە سەرنجی پێ دەدرێت، ئەمە پرسێکە دەمانخاتە ناو بازنەی کاتێک کە تایبەتمەندییەکانی تری ناسنامە کاڵ دەبنەوە، واتە ئەو تایبەتمەندییانەی گرێمان دەدەنەوە بە کولتوورێکی
بورهان شێخ ڕەئووف
لە دوای جەنگی ساردەوە و لە سەرەتای ساڵەکانی دەیەی کۆتایی سەدەی ڕابردووەوە بۆ جارێکی تر ئەمریکا توانی ھەموو ھاوپەیمانەکانی خۆی لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوین و جیھانیشدا کۆبکاتەوە کە لە ھەردوو ڕۆژی ١٣ و١٤ ی ئەم مانگەدا شوباتی ٢٠١٩ لە وارسۆی پایتەختی پۆلەندا بەڕێوەچوو.
مایک بۆمبیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، کە گەورەترین و بەرفراوانترین ھاوپەیمانێتییە کە ٦٠ وڵات لە خۆ دەگرێت بۆ باسکردنی ھەموو ئەو مەترسی و قەیرانانەی کە بەرەوڕووی ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوین دەبنەوە و بەتایبەتی ڕۆڵی ئێران و ھەروەھا دید و بۆچوونی ئەمریکا لەسەر کێشە و ململانێی فەلەستین و ئیسرائیل .
ئەم کۆنگرە گرنگە بۆ ئیسرائیل، چونکە یەکەم جارە بەم بەرفراوانییە لە گەڵ چەند وڵاتێکی عەرەبی کۆببێتەوە بە تایبەتی بنیامین نەتەنیاھۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە تەنیشت وەزیری دەرەوەی یەمەن دانیشتبوو وێنەکەی خۆی لە سەر حسابی تویتەرەکەی دانابوو و نوسیبووی "مێژوو دروست دەکەین" ئەمە لەلایەک لەلایەکی ترەوە ئەمریکا و ئیسرائیل توانیان ئەو ھاوکێشە مێژووییە بگۆڕن کە دەوترا کێشەی عەرەب - ئیسرائیل
ئازاد محەممەدزادە
پێناسه‌و کاریگه‌ری رێکخراوه NGO ییکان به‌م جۆره‌یه که به دامه‌زراوه و ده‌زگاگه‌لێکی غیره حکوومی داده‌نرێن، واته له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه ده‌سه‌ڵاتدا چالاکی ده‌که‌ن که ئه‌مه‌ش رۆڵێکی گرنگ و پربایهخییان هه‌یه له بیچم گرتنی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا. بۆ زیاتر ئاشنا بوون له کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، سه‌ره‌تا ده‌بێ بروانینه سه‌رچاوه‌و بناخه و ناوه‌رۆکی پێکهێنانی ئه‌م پێکهاتانه که بوونه هۆی وه‌رچه‌رخانێکی گرینگ له ژیانی کۆمه‌لگاکاندا، که له هه‌نگاوی یه‌که‌م تاکه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه ده‌گرێته‌وه و پاشان دروست بوونی رێکخراوه‌کان که بهبنچنیهی په‌یدا بوونی کۆمه‌ڵگه‌ی فره‌چه‌شنی مه‌ده‌نی
داده‌نرێن، که بێ شک خۆی له خۆی دا کۆمه‌ڵێک فاکتۆر و بنه‌مای فیکری هاوبه‌ش کاریگه‌ری پۆزه‌تیفیان هه‌یه و رۆڵی سه‌ره‌کی ده‌گێرن له سه‌ر تاکه‌کانی ناو ئه‌م قه‌واره کاریگه‌ره مۆدێرنه و بیر‌و رای گشتی کۆمه‌ڵگه‌دا. بۆ روون کردنه‌وه‌و و زانینی زیاتر له سه‌ر په‌یدابوون و سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی رێکخراوه‌کان،NGOکان ،ده‌زگا سنفیه‌کان و ناوهندهخێرخوازهکان له سازبوونی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له ڕاستی دا ده‌بێ ئاماژه به‌وه بکه‌ین که له سه‌ره‌تای مێژووی پهیدابوونیانیاندا که بۆ سه‌ده‌ی 17_18ی زایینی ده‌گه‌ریته‌وه، ئه‌م رێکخراوانه تا ئه‌مرۆش به دامه‌زراندنیان پربایه‌خترین وگه‌وره‌ترین ده‌ستکه‌وتی مادی و مه‌عنه‌ویان له وڵاتاندا له سه‌ر بنه‌مای یه‌ک رێزی و به‌ره‌وپیشچوون و مه‌ده‌نی کردنی کۆمه‌ڵگه‌کان مسۆگه‌ر
هەوڵی كورد بۆسەربەخۆیی، وێنای هەوڵی رزگاربونی پەپوولەیەكە، كە لەقەفەزێكی شیشەیدا راگیركراوە، هەر جار كەبەعەشقی گەیشتن بەنووری مومی دەرەوە هەوڵدەدا، سەری وەشیشەكە دەكەوێ، كوردیش ئاوا ئەسیری حائیلێكی نامرئی دەسكردی زلهێزانە.
سەربەخۆیی مافی قایم بەزاتی كوردە، ئاشكراشە ئەم مافە بە ئیرادەی زلهێزان و بەپێی پەیمانی سایكس/پیكۆ لەكورد زەوتكراوە، كەوایە تاكوو زلهێزان ئیرادە نەكەنەوە، مەحالە سەربەخۆیی بەهێز و ئیرادەی كورد دەستەبەر بێتەوە(باشوری كوردستان)
ئەمریكا كوردی باشوری لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییەكانی لەبەغدا قوربانی كرد، ئێستاش خەریكە كوردی رۆژئاوا لەپێناو ئانكارا قوربانی دەكات، كەوایە ئەگەر كوردی رۆژهەڵات لەم خەسارانە دەرسی عیبرت وەرنەگرێت، زوو یان درەنگ قوربانی تاران دەكرێت.
حیزبەكانی رۆژهەلات تووشی تراژدیای ئیفلیج بوونی ئیرادەی سیاسی/نەتەوەیی هاتوون، بۆیە تاكوو استقلال سیاسیان، لەوابەستەبوون بەناوەندی بریاری دەرەكی مسەوگەر نەكەن، مەحالە بتوانن ئەسلی ئاشتی،ئازادی،و مافی خۆبەریوەبەری، محقق بكەن.
یەكگرتنەوەكانی نێوانحیزبی دەگەڵ ئەوەش شتێكی باش
رەزا شوان
(خەرمـانلۆغە) یەکێکە لە بیرەوەرییە شیرینەکانی تافی منداڵیم، نەریتێکی کوردەواریی خۆشی منداڵانی کورد بوو. لە سەرەتای ساڵانی پەنجاکانی سەدەی رابردوو منداڵ بووم، ماڵـمان لە دێـی "گۆگـجە" لە ناوچەی شـوانی سەر بە پارێـزگـای کەرکـووک بوو.
هاوینان جووتیارەکانی دێیەکەمان کە بە داس دروێنەی گەنم و جۆیان دەکرد، رۆژانە بە شەغـرە، بە گوێدرێژ و هێستر دروێنەکانیـان دەگواستنەوە بۆ شوێنی خەرمانەکـانیان کە زۆر نـزیک بوون لە ماڵەکانی دێیەکەمانەوە. کە دروێنە تەواو دەبوو، نۆرەی گێرەکردن و کوتانی خەرمان بە جەنجـەڕ دەهـات کە جـووتێ گوێدرێـژ یا هـێستر رایـان دەکێشا.. گەورەکان ئێمەی منداڵانیشیان سواری جەنجەڕ دەکرد.. خۆشییەکی زۆرمان لە سواری ولە خولانـەوەی جەنجەڕدا دەبینی.. جەنجەڕ قرشەی خەرمانەکانی دەبڕین و وردی دەکـرد.. پێیان دەوت پاخـوڕ.. دوا قۆناغی کوتانیش وردە کوت بوو.
دوای کوتـان، نۆرە شەنکـردن دەهـات، کە قرشەی خەرمانەکانیان وردەکوت دەکـردن، خاوەنی خەرمانەکان، چاوەڕێی هەڵکردنی (بـای شەمـاڵ) یان دەکرد، کە بایەکی فێنک و لەسەرخۆیە.. بۆ ئەوەی شەن بکەن، بە شەنکردن بای شەماڵ کایەکەی لە دانەوێڵەکە دور دەخستەوە، چونکە کا لە دانەوێڵە سووکترە.. بەم شێوەیە گەنم و جۆیەکانیان لە کا پاک دەکـردەوە، بە ئەو گەنـم و جـۆیە پاک کـراوەیان دەوت جـێز.. دوایش گەنم و جۆ پاک کراوەکەیان لە سەرن و بێژنگ دەدان، تا لە بـەرد و لە زیـوان و لە شـتی تـر پاکی بکەنەوە، ئینجا بە قـزناخ دەیان پێوان تا بزنن، تۆوەکەیان یەک و چەنـدی بڕیـوە، واتە هەر تەغـارێک کە تۆویان کردوون چەند تەغـاری بڕێوە، ئەمەش بەپێی هات و نەهاتی ئەو سـاڵە بووە، ئەگـەر ئەو سـاڵە بـارانی بـاش بباریبـایە و ژەنگ و کوللـە و سـن لە دەغلەکانیانی نەدایـە، ئەوە ساڵێکی هـات بووە و هـەر تەغـارێک یەک و دە تا یەک و پانگـزەی دەبڕی.. ئەم رێژەیەش بە پێی ناوچەکانی کوردستان دەگـۆڕان، ناوچە هەبوو یەک و سی و یەک و چل تا یەک و پەنجاشی بڕیوە.. بە تایبەتیش ناوچەی قەراج.
دێینە باسی سەربەسەکەمان (خەرمانـلۆغە) ئێمەی منداڵانی دێیەکەمان، هـەر کومەڵێکی هاوتەمانی یەکتری یەکمان دەگرت، هەر یەکەمانقاپێکی گەورە یا توورەکەیەکی خامان دەگرتە دەسـتەمانەوەو دەچـووین بۆ ئـەو خەرمـانەی کە گـەنم و جۆیـەکەی بە تەواوی پاک کرابـوونەوە.. بە روویـەکی گـەش و بە زەردەخـەنەوە بە خـاوەنی خەرمانەکەمـان دەوت:"خەرمـان بەرکـەت" چۆنیـیەتی وەڵامـدانەوەی"خەرمـان بەرەکـەت"ەکەمـان، پەیوەندی بە بەرچاوتێری و بەرچاوتەنگی خـاوەن خەرمانەکانەوە هەبوو.. گەر خاوەن خەرمان بەرچاوتەنگ بوایە، وەڵامی خەرمان بەرەکەتەکەی نەدەداینەوە و بە تووڕەیی و گرژییەوە، پێمانی دەوت:"ئێوە دوابڕاوێکن، بەشی ئێوەی لێبدەم
تەرزەجاف
یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه جنێوفرۆشه ناسراوه‌كانی سۆشیال میدیا كه له ئه‌ورووپا ده‌ژیت له ناكاو ده‌كه‌وێته به‌رانبه‌ر كوردێك و ئه‌ویش بهكامێراوه لێی ده‌پرسێت:
- تۆ بۆ هه‌میشه جنێو به‌خه‌ڵكی شاری (...) ده‌ده‌یت؟
ئه‌ویش به‌ده‌م نێرگهلهكێشانهوه، له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت:
- (برام ئه‌گه‌ر جنێو نه‌ده‌م، كه‌س گوێم لێناگرێت)!
سۆشیال میدیا پانتاییه‌كی فراوانه و به ئاسانی هه‌موو كه‌سێك به باش و بهخراپیهوه، ده‌توانێت په‌یامه‌كانی خۆی بگه‌یه‌نێت و ئێستا بووه‌ته سه‌ر زه‌مینێكی ته‌واو گونجاو بۆ په‌یدابوونی دۆنكیشۆته‌كان.
ژماره‌یه‌كی زۆر فه‌یسبووكچی و لایڤچی و كه‌سایه‌تییه‌كانی ئینستاگرام و سناپچات، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، ده‌یانه‌وێت بناسرێن و به دوای فۆڵۆوه‌ردا ده‌گه‌ڕێن، یان له بارێكی ده‌روونیی ناته‌واو دان، یان بێ ئیشی و ته‌نیایی ته‌نگی پێهه‌ڵچنیوون، یاخود هۆكاری دیكه پاڵیان پێوه ده‌نێت.
وه‌رگر، یاخود فۆڵۆوه‌ر، له بوون و زیادبوونی ئه‌م كه‌سایه‌تییه جنێوفرۆش و ده‌نگ ناخۆشانه‌ی كه له سه‌ره‌تادا وه‌ك حاڵه‌ت له‌م لا و ئه‌و لا، Read Moreده‌رده‌كه‌وتن و ئێستا بووه‌ته دیارده‌یه‌كی
شيرين عيبادى: ئێران به‌ره‌و چاره‌نووسێكى ناديار هه‌نگاو ده‌نێت
كورد له ئێران‌دا دوو جار ده‌چه‌وسێنرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
براوه‌ى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتى و ژنه چالاكى ئێران له بوارى مافه‌كانى مرۆڤ، شيرين عيبادى له ههڤپهيڤينێكى تايبه‌تيدا، كه ئاواره هه‌ورامى په‌يامنێرى سويدى كوردستان24 له‌گه‌ڵيدا ئه‌نجاميداوه، ئيدانه‌ى مووشه‌كبارانى باره‌گاكانى ديموكرات له كۆيه ده‌كات و رايده‌گه‌يه‌نێت، كورد له ئێران‌دا دووجار بێبه‌ش بووه له مافه‌كانى، جارێك وه‌ك هه‌موو هاووڵاتييه‌كى ئێران و جارێكيش وه‌ك يه‌كێك له گه‌له‌كانى ئێران. هه‌روه‌ها باسى له سه‌ركوتى كورد كرد و رايگه‌ياند، زۆرينه‌ى ئه‌و گه‌نجانه‌ى له سێداره ده‌درێن رۆڵه‌ى گه‌له‌كانى ئێرانن به تايبه‌تيش كورد. هاوخهميشى بۆ كه‌سوكارى گه‌نجه له‌سێداره دراوه‌كان و قوربانيانى هێرشه مووشهكييهكهى سه‌ر كۆيه ده‌ربڕى و راشيگه‌ياند، ئێران به‌و ره‌فتارانه‌ى به‌ره‌و چاره‌نووسێكى ناديار هه‌نگاو ده‌نێت. سه‌رسوڕمانى خۆيشى ده‌ربڕى كه سه‌ره‌ڕاى تێپه‌ڕينى 40 ساڵ به‌سه‌ر شۆڕشى كۆمارى ئيسلاميدا و دانانى ده‌ستوور، هێشتا ئه‌و مادده ده‌ستوورييه جێبه‌جێ ناكرێت، كه ماف ده‌داته گه‌لانى ئێران به زمانى دايكى خۆيان بخوێنن.
ده‌قى ههڤپهيڤينهكه
كوردستان24: ئێران ره‌وشێكى دژوار تێده‌په‌ڕێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌و سزايانه‌ى ئه‌مه‌ريكا سهپاندوويهتى، پێت وايه كۆمارى ئيسلامى تا چه‌نده به‌رگه ده‌گرێت
شيرين عيبادى: به‌داخه‌وه، خه‌ڵكى ئێران رۆژ به رۆژ هه‌ژار تر ده‌بن. دراوى ئێران به‌هاى له‌ده‌ستداوه. ئه‌مه بووه‌ته هۆى په‌ره‌سه‌ندى هه‌ژارى. هه‌ندێك ده‌رمان و ته‌نانه‌ت دايبى منداڵ زه‌حمه‌ت ده‌ست ده‌كه‌ون. ئه‌مه بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى خه‌ڵك زياتر له رابردوو، له دۆخى خۆيان ناڕازى بن. هيچ حكومهتێكيش
نەخشە ڕێ
ڕێ بانێ پەیوەس بۊنێ دەسڵات داری سیاسی نەتەوەی کورد لە ڕۆژهڵات کوردسان.
قۆناخ یەکوم :
کونفرانس ئاشتی نەتەوایەتی:
لە قۆناخێ لەوای بزاف هێز و هاز خوەی ئڕا دانیانێ کونفرانسێ ئاشتی نەتەوایەتی دانیەی .
ئەی کونفرانسە لە گیشتێ توێژێ جیاواز کۆمەڵگەی کورد سەقام گرێ.
نۊنەران گیشتێ تاقمەگان و سازمانەیل جیاواز و هەر لێوا کەسایەتانێ ڕامیاری , کومەڵایەتی , ئاینزایی کۆمەڵگا ل ئەی کونفرانسە بەش دار بوون .
ئەرکێ ئەی کونفرانسە بڕیتیە لە :
1_ تەقلا ئڕا دابینێ هەوارەی شیواز و فەزای ساڵم لە ئەغدێ دەسکەفتن وە ئاشتی نەتەوایەتی , دیارە لە ئەی هێڵەو تەقلای هاوگەل ئڕا لابردنێ و لادانێ کدورەتی ناوێن , دابینی هەوارەی شیواز ئڕا دەسکەفتن وە یەک شیوەی یەکگرتنێ ئستراتژیکی لە ناوهەێنێ جەریانەیلێ کە وە مدووەێ بۊنێ ئاژاوەیلێ ئیدولوژیکی , تا ئێسا لە ڕەون و ڕامیاری جیاتانەی و جارانەیشی کتمان و ڕەد ڕەواڵەیەتی یەکتر پەی ڕکی بۊنه, له گرینگی سزاوارێ هەڵوڕیەن .
امجایە تەڵاش شوونگر و شەکەتی ناوڕ ئڕای دەسکەفتن وە یەک استراتژی یەکایەت و فەرا نەتەوەیی , لە ڕستەی ئەرکەگانێ شماریایەیگە کە بایس ئیترێ جەریانەیلێ بڕای کوردی لە کۆمەڵگەی ڕامیاری کوردسان پەیوەس وە هەنگاوێ پەلەی بکەی.
2_ هەوڵ لە ئەغدێ دابینێ دوونەی شیواز و وەرین , ئڕا سڵماننێ بنەی تولیرانس و وەرگەی یەکتر , کە مەرجێ پێوەس وپێوەن ئڕا لەوای پروسەی وەتمان لە ناوێن جەریانەیلێ ڕامیاری وە شمار تێد.
چنەی پەیوەس و متمانە دانی مافێ سەروەری سیاسی نەتەوەی کورد
ئەحمەد مورادی
بە بڕوای من لە ئێستادا حێزبەکانی ڕۆژھەڵات چارەێکیان نییە بێجگە لە دورست کردنی ھێزێکی نیشتمانی یەکگرتوو بۆ دەستەبەربوونی سەروەری سیاسی ( حکومەتی دیفاکتو لە تەبعیددا) وەک مەرجەعێکی سیاسی و نەتەوەیی، جا ئەم سیستەمە کوردستانیەی رۆژهەڵات و هێزە نیشتمانیە لە سەر دوو پروژە کار بکات : لایەنێک لە سەر نەتەوەسازی سیاسی و بەھێز کردنی روژھەڵات لە ھەموو بوارەکانی ئابوری، نیزامی، کولتوری ، موسساتی حکومەتی ، واتە بە سیستەم کردنی دەسەڵات کە پێش دامەزراندنی دەوڵەتی موستەقلی کوردی پێویستە کە بە داخە لە باشوری کوردستان کەم کاریان لەسەری کردوە .
لایەنی دیکە کار بکەن بو بە ھێز بوونی کورد لە تاران تا جیابوونەوەی کورد لە ئیران.
کورد کاتێک بە ھێز ئەبێت کە لە تاران به هێز بێت . ناکرێت تو لە تاران حزورت بە قووەت نە بێت بڵیت بە شی کورد کەمە !. بە ھێز بوونی تو لە تاران بەرگیری لە پێشەل کردنی مافی کوردە!. کاتێک تو لە تاران ئەپاڕیتەوە دەست ئەکەی بە گریان لە حەقێقەتدا تارانت بە ئاغای خوت دەزانی بە ڵام کاتێک لە تاران حزورت بێت ئیتر تو شەریکی لە بەرژەوەندی و سامانی ئەو حکومەتە. نەبوونی حزوری تو لەتاران نیشاندانی بێھێزی
جەلال حاجی زادە
کورته باس
مه‌به‌ست له‌و بابه‌ته شیکردنه‌وه‌ی زمانی کوردی و خوێندنه‌وه و به‌راوردێکی مێژوویی له سه‌ر زمانه که له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا، وێڕای کورته باسێک له مه‌ڕ زمان، زۆر به کورتی(و به خێراییه کی رێژەیی) سه‌رنج ده‌ده‌ینه سه‌ر پێوه‌ندی نێوان زمانی کوردی و به‌راورد کردن و پێکهه‌ڵکێشانی له ته‌ک ژێده‌ره دیرۆکیه‌کان. دیاره پێویستە ئەو بابه‌ته ته نانەت له ئاستی وروژاندنی مه به ست و کردنه وه ی ئاسۆیەکی تایبه ت و سه ره تایی هەڵسە نگاندنی بۆ بکرێت.
پێشه‌کی
نابێ له‌بیر بکه‌ین که کاریته و بنه‌مای چه‌مکی شوناس له سه‌ر به‌ردی بناغه‌ی خود ناسی، یا خود، ناسینی ئه‌جزای پپکهێنهری هۆوییه‌ت داده‌مه‌زرێ، مادامکه به‌شه‌کانی ناوه‌رۆک داری به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌و دیارده‌یه نه‌ناسین و له باری گه‌شه‌پێدان و راهێنان کاری پێویستیان له سه‌ر نه‌کرێت له راستیدا هۆوییه‌تێکی شاردراوه سه‌روه‌ده‌ر نانێت، به‌و پێیه له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره سوورم که، دین و ئۆلی کۆن (میترایی و زه‌رده‌شتی و یارسانی) و زمانی له‌مێژینه‌ی کوردی، دووپایه و دیره‌کی سه‌ره‌کی هۆوییه‌ت و شوناسی کورد پێکدێنن، دیاره له ژێر پرۆسه‌ی خودناسین، پێناسه کردن و توێکاری ئه‌جزا و به‌شه‌کانی شوناسی کورد گرینگیه‌کی له راده‌به‌ده‌ری بۆ کورد هه‌یه، یه‌ک له‌و به‌شانه بریتی یه له زمانی کوردی، ئینجائهم وتاره به‌و مه‌به‌سته پێشکه‌ش ده‌کرێت.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که زمان به گشتی ده‌روازه‌ی چوونه ژوور، به جیهانی نه‌ته‌وه‌کانی تر به‌دیده‌کرێت، زمانی کوردی به‌شی جیانه‌کراوی شوناس و فه‌رهه‌نگی خه‌ڵکی کورده و له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فهکتۆریسهرهکی جیاکه‌ره‌وه‌ی نه‌ژادی و نه‌ته‌وه‌یی له دراوسێیه‌کانی به حیسێب دێت. پٍێوهندی نێوان هۆوییه‌تی فه‌رهه‌نگی و مێژوویی کورد له گه‌ڵ زمانی کوردی تا راده‌یه‌کی به‌رچاو مسۆگه‌ره. له‌م رووه‌وه له‌و باوهژه دام که زمانی ره‌سه‌ن و دێرینی کوردی ،كاریتهپشت(ستوونی فه‌قه‌رات) ی نه‌ته‌وه‌ی کورد به ئه‌ژمار دێت، شاردراوه نییه که رۆڵی زمانی هه‌ر میلله‌تێک له سه‌ر جه‌مسه‌ر (مێحوه‌ر) ی فه‌رهه‌نگی وئامرازی هۆوییه‌ت پێدان به‌و نه‌ته‌وه‌یه باو ده‌ستێنێت.
زمان وه‌ک گرینگ‌ترین ئامراز و هۆی په‌یوه‌ندی و زانیاری
سەعیدە سائیب
پێشانگای دووهەم لە ژێر ناوی "کاتەلیست" ((CATALYST لە کارگەی جگەرەی سلێمانی 2018 لە لایەن هەڵگورد ئەحمەدەوە بەڕێوە چوو. هونەرمەند بابەتێکی هەرە گرینگی کردۆتە ئامانج و پێشانگاکەی لەسەر پەرەدانی ئەو بابەتە داڕشتووە. "نەوت" بابەتی سەرەکیی ئەم پێشانگایەیە، بەڵام شوێنی بە ڕێوەبردنی ئەم پێشانگایە، کە کارگەی جگەرەیە، خۆی دەتوانێ لە پێشانگای نەوتەکە گرینگتر بێت (هیوادارین بتوانین لە دەرفەتێکی دیکەدا ئەم باسە پەرە پێبدەین).
هەڵگورد ئەحمەد: بۆ جێبەجێکردنی بیر و ئایدیای بەرهەمەکانی، خۆی تاک و تەنیا تەکنیککارێکە کە دەست ڕەنگینی و لێزانینی لە بەرهەمەکانیدا ڕەچاو دەکرێت لە چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەم هەموو مەتریالە جیاوازانەی کە پێکهاتوون لە کەرەستەی بەکاربراو و فڕێدراوی وەک (ئاسن، ئەلەمنیۆم، پلاستیک، ماتۆڕ و مەکینە) و پێکەوەلکاندنیان بەیەکەوە و هەروەهاش ڕۆڵی جووڵاندن و مێکانیزمی ئیشپێکردنیان لە فۆرمێکی (ئینستەلەیشن)دا (5).
لە ڕاستیدا، نەوت لەم ناوچەدا، واتە عێراق، ڕۆڵی سەرکیی دەگێڕێ و ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەسەر هەموو لایەنەکانی کۆمەڵگا کاریگەریی دادەنێت و دایناوە. جگە ئەم پیشانگایە ئەم هونەرمەندە لەسەر جینۆسایدی کوردیش چەند بەرهەمی ڤیدیۆ ئارتیشی پێشکەش
هێمن سەیدی
له وتاری پیشوودا سێ روانینی جیاواز بۆ کێشه‌کانی رۆژهه‌ڵاتى ناوین هاتنه به‌ر باس که بریتی بوون له:
روانینی کولتوری- ئائینی (که سه‌رچاوه‌ی کێشه‌کانی ئه‌و به‌شه‌ی جیهان به رابردوويیهکی زۆر دوور ده‌گه‌ڕێنێته‌وه).
روانینی چینایه‌تی – کۆمه‌ڵایه‌تی (پێی وایه قۆناغی گه‌شه و مودێرنیته‌ی هاوچه‌رخ تاکوو ئێستاش له رۆژهه‌ڵاتى ناوین تێپه‌ڕ نه‌بووه).
ئاخر روانین که له سه‌ر تازه بوونی برینه‌کانی رۆژهه‌ڵاتى ناوین پێداگری ده‌کات و پێی وایه تاکوو سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌میش ئه‌م ناوچه‌یه وه‌کوو باقی ناوچه‌کانی جیهان بووه و رووداوه‌کانی 1918 به‌و لاوه بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی ئاڵۆزیيهکان.
روانینی یه‌که‌م و دووهه‌م زۆر ره‌ها و ته‌ک ره‌هه‌ندی ده‌ڕواننه کێشه‌کان. خراپيیهکی دیکه‌یان ئه‌وه‌یه که رێگهچارهکانیان یا به له ناوچوونی کولتور و ئایینێک گرێدراوه یا رێگایه‌کی سه‌ت ساڵه‌مان پێشان ده‌دات، که ئه‌ویش هیچ گارانتییه‌ک نیيه دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ش سه‌ت ساڵی دیکه‌مان بۆ درێژ نه‌که‌نه‌وه! که واته واز له‌و دوو روانینه دێنین و روانینی سێهه‌م شی ده‌که‌ینه‌وه، که پێی وایه ئه‌گه‌ر ره‌وتی رووداوه‌کانی دوای 1918 به ئاراسته‌یه‌کی دیکه‌دا رۆیشتبا، چاره‌نووسی خه‌ڵکانی