ئەحمەد مورادی
بە بڕوای من لە ئێستادا حێزبەکانی ڕۆژھەڵات چارەێکیان نییە بێجگە لە دورست کردنی ھێزێکی نیشتمانی یەکگرتوو بۆ دەستەبەربوونی سەروەری سیاسی ( حکومەتی دیفاکتو لە تەبعیددا) وەک مەرجەعێکی سیاسی و نەتەوەیی، جا ئەم سیستەمە کوردستانیەی رۆژهەڵات و هێزە نیشتمانیە لە سەر دوو پروژە کار بکات : لایەنێک لە سەر نەتەوەسازی سیاسی و بەھێز کردنی روژھەڵات لە ھەموو بوارەکانی ئابوری، نیزامی، کولتوری ، موسساتی حکومەتی ، واتە بە سیستەم کردنی دەسەڵات کە پێش دامەزراندنی دەوڵەتی موستەقلی کوردی پێویستە کە بە داخە لە باشوری کوردستان کەم کاریان لەسەری کردوە .
لایەنی دیکە کار بکەن بو بە ھێز بوونی کورد لە تاران تا جیابوونەوەی کورد لە ئیران.
کورد کاتێک بە ھێز ئەبێت کە لە تاران به هێز بێت . ناکرێت تو لە تاران حزورت بە قووەت نە بێت بڵیت بە شی کورد کەمە !. بە ھێز بوونی تو لە تاران بەرگیری لە پێشەل کردنی مافی کوردە!. کاتێک تو لە تاران ئەپاڕیتەوە دەست ئەکەی بە گریان لە حەقێقەتدا تارانت بە ئاغای خوت دەزانی بە ڵام کاتێک لە تاران حزورت بێت ئیتر تو شەریکی لە بەرژەوەندی و سامانی ئەو حکومەتە. نەبوونی حزوری تو لەتاران نیشاندانی بێھێزی تووە، ئەمە سیاسەتە ،منیش لەتاران بم ، پێگەم باش بێت حکومەت ئەگوڕم بە حکومەتی کوردی وەک چۆن ۱۰۰ ساڵە فارس دەیکات، ھێز یەک لاکەره وەی کێشەکانە، لە سیاسەتدا ھێزت نییە یانی بەشت نییە!.
ئێستا پرسیار ئەوەیە کورد چون ئەتوانێت لە تاران بەشداری حکومەت بێت؟ یەک دەنگی لایەنە سیاسیە کانی ڕوژھەڵات، حکومەتی ناوەندی ناچار ئەکات بێتە سەر میزی گفتگو.
(لاێ من حکومەتی ناوەندی کوماری ئیسلامی بێت یا هەر حکومەتێکی تر ، بو منی کورد ھیچ تەوفێرێک ناکات).
ئیتر ڕێبەرانی کورد لە ڕوژھەڵات نابێت بهێڵن مێژوو دووپات بێتەوە. ئیتر نابێت بهێڵن داگیر وەکوو سەد ساڵی ڕابردوو ڕێبەرانی کورد لە سەر مێزی دانووساندن ترور بکات .ئەگەر ڕێبەرانی ئێستای کورد لە مێژووی حاکمانی داگیرکەری ئێرانی دەرس وەر نەگرن دووبارە تروریان بکەن نەتەنیا لاێ ئیمە شەرمسار دەبن بەڵکو بەکەسێک گەمژە ناویان ئەبەین، یانێک لە تروری سمکو ،ئیعدامی قازی ،تروری دکتر قاسملو ،تروری د.شرفکندی دەرس وه ر نەگرن، واتە کورد سیاسەتی ئەمنیەتی و تاکتیکی دیالۆگ و دانیشتن نازانێ، بۆیە هەمو شتی لە سەر مێزی دیالۆگ دۆڕاندووە، کەسانێک لە مێژوی تروری حاکمان تروریستی ئیران لە مەو بەدوا دەرس وەر نەگرن شایەنی ڕێبەری کورد نین .
ئە گەر قەرار بێت حێزبەکانی ڕۆژھەڵات لە گەڵ حاکمیەتی تاران ئێستا چ کوماری ئیسڵامی بێت یا ئۆپۆزسیونی ئێرانی بە ھەر تەوافقێک گەیشتن لایەنی سێهەم وەکوو وڵاتانی زلھێز ئاگادار بن، کە ئەو تەوافقە سەرنجامێکی باشی بێت نەک وەکو خومەینی یا وەکوو ئاتاتورک حکومەتی خویان پێک بێنن دووای دامەرزاندی پێگەی خویان ھەمو ڕێبەرانی کورد بکوژن یان لە سێدارەیان بدەن!.
شتێکی دیکە کە دەبێت بزانین ئەوەیە ھیچ ئوپوزسیونی ئیرانی وەکوو کورد بەھێز نییە و مەشروعییه تی خه ڵکی نییە ! ئیتر نابێت بە تڵفونی یەک ئسلاح تەڵەب وەکوو تەبەرزەدی یا سەڵتەنەت تەڵەبی بێ دەسەڵات بچن دانیشتن بکەن.
بۆ دیاڵۆگ و دانووساندن لە گەڵ هەرلایەنێک چ کۆماری ئیسلامی بێت یا ئوپۆزیسیۆن کورد دەبێت وەک حکومەت و سیستەمی کوردی رۆژهەڵاتی بە سەنگ و قورساییەوە بچێتە سەر مێزی وتووێژ.
ئەگەر هێزەکانی رۆژهەڵاتی نەتوانن لە کەمترین ماوەدا لەچوارچێوەی یەکگوتاری و یەکریزی بە شێوەی پراکتیکی دەرنەکەون و حکومەتی دیفاکتۆی لەتەبعیددایە پێک نەهێنن و جدی خاوەندارێتی لە دۆزی کورد نەکەن، بێ گومان دەکەونە بەر شەپۆلی رەخنەی رادیکاڵی رۆشنبیران و چالاکانی سیاسی و خەڵکانی ئازادیخوازی کورد، لەبەرامبەر ئەوەدا لەگەڵ چێ کردنی هاوپەیوەندی و یەکگوتاری نەتەوەیی دا ئەوە بە ملوێن خەڵک وچین و توێژە جۆراوجۆرەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پشتیوانیان لێ دەکەن.
حکومەتی دیفاکتۆی هەمان کۆماری دووەمی کوردستانە لە شکلی مومکینی خۆیدا لە دەرەوەی وڵات کە پارێزگاری کردن و خوێن و فیداکاری لە پێناویدا رەوایە.
٢٨/١٢/٢٠١٨