فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بورهان شێخ ڕەئووف

لە دوای جەنگی ساردەوە و لە سەرەتای ساڵەکانی دەیەی کۆتایی سەدەی ڕابردووەوە بۆ جارێکی تر ئەمریکا توانی ھەموو ھاوپەیمانەکانی خۆی لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوین و جیھانیشدا کۆبکاتەوە کە لە ھەردوو ڕۆژی ١٣ و١٤ ی ئەم مانگەدا شوباتی ٢٠١٩ لە وارسۆی پایتەختی پۆلەندا بەڕێوەچوو.

مایک بۆمبیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، کە گەورەترین و بەرفراوانترین ھاوپەیمانێتییە کە ٦٠ وڵات لە خۆ دەگرێت بۆ باسکردنی ھەموو ئەو مەترسی و قەیرانانەی کە بەرەوڕووی ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوین دەبنەوە و بەتایبەتی ڕۆڵی ئێران و ھەروەھا دید و بۆچوونی ئەمریکا لەسەر کێشە و ململانێی فەلەستین و ئیسرائیل .

ئەم کۆنگرە گرنگە بۆ ئیسرائیل، چونکە یەکەم جارە بەم بەرفراوانییە لە گەڵ چەند وڵاتێکی عەرەبی کۆببێتەوە بە تایبەتی بنیامین نەتەنیاھۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە تەنیشت وەزیری دەرەوەی یەمەن دانیشتبوو وێنەکەی خۆی لە سەر حسابی تویتەرەکەی دانابوو و نوسیبووی "مێژوو دروست دەکەین" ئەمە لەلایەک لەلایەکی ترەوە ئەمریکا و ئیسرائیل توانیان ئەو ھاوکێشە مێژووییە بگۆڕن کە دەوترا کێشەی عەرەب - ئیسرائیل بۆ کێشەی فەلەستینیەکان و ئیسرائیل ھەرچەندە کۆشنەرەی زاوا و ڕاوێژکاری ترەمپ بەڵێنی ئەوەی دا کە کێشەی فەلەستین و ئیسرائیل چارەسەربکات لە کاتێکدا فەلەستینیەکان بە ھەردوو لایەنی حمماس و ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین بانگھێشتی کۆنگرەکە نەکرابوون، دەبێت چۆن چارەسەرێک بێت بە بێ ئامادەبوونی لایەنی خاوەن ماف ؟

لە ھەمانکاتدا نەتەنیاھۆ دەتوانێت لە ڕووی ناوخۆیی ئیسرائیلەوە سوود لەم کۆنگرە ببینێت، واخۆی پیشانبدات کە لە لایەن عەرەبەکانەوە ڕێز لێ گیراوە.ھەروەھا تورکیا و قەتەر و کۆمیسیۆنی ئەوروپاش ئامادە نەبوون و میسریش بەشدارییەکی لاوازبوو.

باسی مەسەلەی ئاشتی لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوین دەکەن و کۆنگرەکەش ناوی کۆنگرەی وارسۆ بۆ ئاشتی و ئاسایشە لە کاتێکدا ھەمووان دەزانین کێشە و قەیرانی گەورەی ئەم ناوچەیە مەسەلەی کورد و فەلەستینیەکانە کە ساڵانێکی دوور و درێژە سەرچاوەی زۆرێک لە ململانێیەکانی ناوچەکەیە، بۆیە باسکردنی ھەر چارەیەک بۆ ئەم ناوچەیە بە بێ دەستنیشانکردنی ئەو دوو فاکتەرە گرنگە ھەر بێ بەرھەم و بە وەجاخ کوێری دەمێنێتەوە.

ئامانجی کۆنگرەکە

کۆنگرەکە پێداگیری لەسەر دوودۆسیەی گرنگ کرد ئەوانیش :

١.بەرەنگاربوونەوەی سیاسەتەکان و ھەژموونی ئێران لە ناوچەکەدا کە بە مەترسی و ھەڕەشە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دادەنرێت .

٢.ڕاگەیاندنی پلانێک بۆ ئاشتی لە نێوان فەلەستینیەکان و ئیسرائیل.

جگە لەوانەش ئامانجێکی تریان ھەبوو زیاتر جەختیان لەسەرکردەوە ئەویش پەیوەندییەکانی وڵاتە ئەوروپیەکان و ئێران بوو کە مایک بێنسی جێگری سەرۆکی ئەمریکا داوای لە ھاوپەیمانە ئەوروپییەکانی کرد کە لە ئێران دوور بکەونەوە و ھەمان ھەنگاو و ھەڵوێستی ئەمریکا وەربگرن و لە ڕێککەوتننامەی( ٥+١) بکشێنەوە.

خاڵە لاوازەکانی کۆنگرەکە

ئامادەنەبوونی ھەردوو وڵاتی گەورە و ئەندامانی ھەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێو دەوڵەتی ڕوسیاو چین کە ئەمەش ئاماژەی یەک دەنگ نەبوونی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە بەرامبەر دۆسییەی ھەڵسوکەوت لەگەڵ ئێران، ھەروەھا ئامادەنەبوونی دوو وڵاتی ھاوپەیمان و پشتیوانی ئەمریکا لە زۆر پرسی گرنگدا لە سەر ئاستی جیھان ئەوانیش فەرەنساو ئەڵمانیا کە ئامادەنەبوونی ئەمانیش مانای بوونی ڕای جیاواز و تێبینیە لەسەر ھەمان دۆسییە .

لەلایەکی ترەوە ئامادەبوونی شاندی ئەمریکا لە سەر ئاستێکی بەرز بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆک و وەزیری دەرەوە و کۆشنەری زاوا و ڕاوێژکاری سەرۆک و تیمێکی بەھێز و شارەزایان لە ھەموو بوارەکان ئاماژەن کە ئیدارەی ترەمپ گرنگیەکی زۆر دەدات بەو مەسەلانەی لە سەرەوە باسمکردن .

لە کۆتاییدا دەکرێت بپرسین ئایا ئەمریکا بە تەنیا دەتوانێت سزای ئێران بدات لە کاتێکدا ئەوروپیەکان تائێستا لەو باوەڕەدان کە دەتوانن لەڕێگەی ڕێککەوتننامەی (٥+١) ەوە ئێران ناچار بکەن پابەند بێت بە سنووردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەیەوە و ھەر ئێستا کۆمپانیا ئەوروپیەکان لە ھەوڵی واژۆکردنی چەندین بۆندن لە گەڵ ئێراندا؟

ئایا ئەمە سەرەتای ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی عەرەب و ئیسرائیلە یان ھەر بابەتێکی پڕوپاگەندەبوو؟

23/2/2019

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان