فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

تەرزەجاف

یه‌كێك له‌ كه‌سایه‌تییه‌ جنێوفرۆشه‌ ناسراوه‌كانی سۆشیال میدیا كه‌ له ‌ئه‌ورووپا ده‌ژیت له‌ ناكاو ده‌كه‌وێته‌ به‌رانبه‌ر كوردێك و ئه‌ویش به‌كامێراوه‌ لێی ده‌پرسێت:

- تۆ بۆ هه‌میشه‌ جنێو به‌خه‌ڵكی شاری (...) ده‌ده‌یت؟

ئه‌ویش به‌ده‌م نێرگه‌له‌كێشانه‌وه، ‌له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت:

- (برام ئه‌گه‌ر جنێو نه‌ده‌م، كه‌س گوێم لێناگرێت)!

سۆشیال میدیا پانتاییه‌كی فراوانه‌ و به ‌ئاسانی هه‌موو كه‌سێك به ‌باش و به‌خراپیه‌وه‌، ده‌توانێت په‌یامه‌كانی خۆی بگه‌یه‌نێت و‌ ئێستا بووه‌ته‌ سه‌ر زه‌مینێكی ته‌واو گونجاو ‌بۆ په‌یدابوونی دۆنكیشۆته‌كان.

ژماره‌یه‌كی زۆر ‌فه‌یسبووكچی و لایڤچی و كه‌سایه‌تییه‌كانی ئینستاگرام و سناپچات، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ‌به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، ده‌یانه‌وێت بناسرێن و به ‌دوای فۆڵۆوه‌ردا ده‌گه‌ڕێن، یان له ‌بارێكی ده‌روونیی ناته‌واو دان، یان بێ ئیشی و ته‌نیایی ته‌نگی پێهه‌ڵچنیوون، یاخود هۆكاری دیكه‌ پاڵیان پێوه ‌ده‌نێت.

وه‌رگر، یاخود فۆڵۆوه‌ر، له‌ ‌بوون و زیادبوونی ئه‌م كه‌سایه‌تییه ‌جنێوفرۆش و ده‌نگ ناخۆشانه‌ی كه ‌له ‌سه‌ره‌تادا وه‌ك حاڵه‌ت له‌م لا و ئه‌و لا، Read Moreده‌رده‌كه‌وتن و ئێستا بووه‌ته ‌دیارده‌یه‌كی زه‌ق، بێ گوناح نین.

سه‌ره‌تا فۆڵۆوه‌ره‌كان پێده‌كه‌نن، وه‌ك قه‌شمه‌رجاڕییه‌ك ده‌چنه ‌ناو لایڤی جنێو به‌خشینه‌وه‌ و ناوزڕاندن، ده‌بن به‌ گوێگری ده‌نگه ‌نه ‌شازه‌كان و ورده ‌ورده‌ ده‌بن به‌ فۆڵۆوه‌ر، یان ڤیووه‌ری لایڤچییه‌كه، ‌یان گۆرانیبێژه‌كه، ‌یان كابرای هه‌زه‌لی، ئیتر به ‌ئاگا یان بێ ئاگا، له‌ فۆڵۆوه‌ره‌وه ‌ده‌بن به‌هه‌وادار.

ئه‌م دۆخه‌ دووسه‌ره‌یه‌، ده‌وروبه‌رمان پڕده‌كات له‌ دۆنكیشۆته‌كان و فۆڵۆوه‌ره‌كان، باوه‌ڕ به ‌(ئه‌لۆنسۆ) ده‌هێنن كه ‌ئه‌سپه ‌ده‌رده‌ داره‌ له‌ڕه‌كه‌ی، باشترین ئه‌سپی دونیایه‌ و چه‌كه ‌چرووكه‌كه‌ی لێده‌كه‌نه‌ چه‌كی راسته‌قینه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌یبینینن گه‌عده‌ی تایبه‌ت بۆ دۆنكیشۆته‌كان رێكده‌خه‌ن، ده‌یان كه‌س پێشوازیی لێده‌كه‌ن. كابرایش ئه‌گه‌ر خۆی لێ ببێته ‌ئیمپراتۆر و پاشا و باوكی هونه‌ری كوردی، حه‌قی خۆیه‌تی.

بۆیه‌ جنێفرۆشه لایڤچییه‌كان ته‌واو باوه‌ڕ به‌وه‌ ده‌هێنن، كه ‌ئه‌وان ده‌رمانی ده‌رده ‌كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كانن. به‌ ژماره‌ی فۆڵۆوه‌ره‌كانیان ئیتر خۆیان لێده‌بێته ‌ئۆشۆ و دیبۆڤوار و سارته‌ر، خۆیان ده‌كه‌ن به‌ ده‌مڕاستی مافی ژنان و منداڵان و رۆشنبیران.

ئه‌وانه‌ی پێكه‌نینیان به ‌عه‌قڵی دۆنكیشۆته‌كان دێت، ژماره‌یان ده‌گاته ‌ده‌یان هه‌زار و دۆنكیشۆتیش ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ به ‌هه‌واداری خۆی هه‌ژمار بكات، مافی خۆیه‌تی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای داخه ‌ئه‌وه‌یه‌، ‌ئه‌م گاڵته‌جاڕییه،‌ ده‌بێته‌ هۆكارێك بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، ‌سه‌ره‌تا لایڤچییه‌ نه‌خۆشه ‌ده‌روون ‌گوناحه‌كه ‌و كابرای ده‌نگ نه‌شاز، ده‌بنه ‌قوربانی، دواتریش كه‌سانێك كه‌ دوای قه‌ره‌باڵغیه‌كه‌ ده‌كه‌ون.

له‌وانه‌ش خراپتر و مه‌ترسیدارتر ئه‌وه‌یه، ‌كه‌سانی جددی و شاره‌زا و هونه‌رمه‌ند و رۆشنبیرانی راسته‌قینه، ‌بێده‌نگ ده‌بن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان له‌ ده‌می پیسی ئه‌م ده‌نگبه‌رزانه‌ بپارێزن.

وه‌ك ده‌بینین ته‌نانه‌ت كه‌ناڵه‌كانی تیڤیش روو ده‌كه‌نه ‌قه‌ره‌باڵغیی ناو سۆشیال میدیا و كه‌متر خۆیان له‌ قه‌ره‌ى پرسه ‌جددییه‌كان ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ك كه‌ناڵه جددییەکانیش پشت ده‌كه‌نه‌ هونه‌ر و رۆشنبیرانی راستەقینە و به ‌دڵی فۆڵۆوه‌ره‌كان، ئه‌وانیش توانا وئیمكانیاتیان ده‌خه‌نه‌ خزمه‌تی دۆنكیشۆته‌كان و به‌رنامه‌كانیان پڕ ده‌كه‌ن له‌ باسی تاتوو و سیلیكۆن و ناووناتۆره‌ و به‌ندی هه‌رزان.

21/1/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان