ئازاد محەممەدزادە
پێناسه‌و کاریگه‌ری رێکخراوه NGO ییکان به‌م جۆره‌یه که به دامه‌زراوه و ده‌زگاگه‌لێکی غیره حکوومی داده‌نرێن، واته له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه ده‌سه‌ڵاتدا چالاکی ده‌که‌ن که ئه‌مه‌ش رۆڵێکی گرنگ و پربایهخییان هه‌یه له بیچم گرتنی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا. بۆ زیاتر ئاشنا بوون له کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، سه‌ره‌تا ده‌بێ بروانینه سه‌رچاوه‌و بناخه و ناوه‌رۆکی پێکهێنانی ئه‌م پێکهاتانه که بوونه هۆی وه‌رچه‌رخانێکی گرینگ له ژیانی کۆمه‌لگاکاندا، که له هه‌نگاوی یه‌که‌م تاکه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه ده‌گرێته‌وه و پاشان دروست بوونی رێکخراوه‌کان که بهبنچنیهی په‌یدا بوونی کۆمه‌ڵگه‌ی فره‌چه‌شنی مه‌ده‌نی
داده‌نرێن، که بێ شک خۆی له خۆی دا کۆمه‌ڵێک فاکتۆر و بنه‌مای فیکری هاوبه‌ش کاریگه‌ری پۆزه‌تیفیان هه‌یه و رۆڵی سه‌ره‌کی ده‌گێرن له سه‌ر تاکه‌کانی ناو ئه‌م قه‌واره کاریگه‌ره مۆدێرنه و بیر‌و رای گشتی کۆمه‌ڵگه‌دا. بۆ روون کردنه‌وه‌و و زانینی زیاتر له سه‌ر په‌یدابوون و سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی رێکخراوه‌کان،NGOکان ،ده‌زگا سنفیه‌کان و ناوهندهخێرخوازهکان له سازبوونی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له ڕاستی دا ده‌بێ ئاماژه به‌وه بکه‌ین که له سه‌ره‌تای مێژووی پهیدابوونیانیاندا که بۆ سه‌ده‌ی 17_18ی زایینی ده‌گه‌ریته‌وه، ئه‌م رێکخراوانه تا ئه‌مرۆش به دامه‌زراندنیان پربایه‌خترین وگه‌وره‌ترین ده‌ستکه‌وتی مادی و مه‌عنه‌ویان له وڵاتاندا له سه‌ر بنه‌مای یه‌ک رێزی و به‌ره‌وپیشچوون و مه‌ده‌نی کردنی کۆمه‌ڵگه‌کان مسۆگه‌ر کردووه.
زۆر که‌س ولایه‌ن شارستانیه‌ت و مه‌ده‌نیه‌ت به یه‌ک شێوه پێناسه ده‌که‌ن وههڵدهسهنگێنن ، به‌ڵام جیاوازی مه‌ده‌نیه‌ت وشارستانیه‌ت به‌م شێوه‌یه لێک ده‌درێته‌وه واته سه‌ره‌تای درووست بوونی شارستانییه‌ت بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوڤین ده‌گه‌رێته‌وه که یه‌که‌م سه‌رچاوه‌کان له‌میسۆپۆتامیا دۆزراونهوهکه به‌پێی ئه‌وسه‌رچاوه مێژووییانه‌و لێکۆلینه‌وه‌کان له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌رده‌که‌وێ که شاستانییهت جیاوازێکی به‌رچاوی هه‌یه له‌گه‌ڵ مه‌ده‌نییه‌ت، وه‌ک دیار‌و ئاشکرایه شارستانییه‌ت له‌کۆتایییه‌کانی دوا چاخی به‌سته‌ڵه‌ک و چاخه‌کانی به‌ردین له‌گه‌ڵ هاتنی مرۆڤه سه‌ره‌تاییه‌کان بۆ پێ دهشتکان و دامه‌زراندنی یه‌که‌م گووند و شار، تێکه‌ڵبوون و پێکه‌وه‌بوونی ژیانی خه‌ڵکانی ئه‌وکات له‌ده‌وری یه‌کتر، هه‌روه‌ها به‌په‌یدابوونی یه‌که‌م قۆناغی پیشه سازی ده‌ستی ،کشتووکاڵی ، ئاژه‌ڵداری، داهێنانی نووسین، په‌یدابوونی په‌ره‌ستگاکان، له‌گه‌ڵ درووست کردنی سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاته گارگێرییه هه‌رێمی، ناوچهییهکهن وه‌ک هۆزوخێل ومیرنشین وئیمپراتۆرهکان په‌یدا بووه، که‌ئه‌رکیان به‌ریوه‌بردن و ئیداره‌کردنی و پاراستنی کۆمه‌ڵگای ئه‌وکات بووه .
به‌ڵام مه‌ده‌نییه‌ت چه‌مکێکی تازه‌یه وشێوه‌یه‌کی دیکه‌یه له پێکهێنانی کۆمه‌ڵگای فره‌چه‌شن و پێشکه‌وتوو یان به‌شێوه‌یه‌کی سادده به شارستانییه‌تی نوێ داده‌نرێ، که به نوێترین چه‌مکی ده‌وره‌ی مۆدێڕنیته دوای شۆرشی پیشه‌سازی ده‌ژمێردرێ که ئورووپاوه سه‌ری هه‌ڵداوه. مه‌به‌ست له کۆمه‌ڵگایی مه‌ده‌نی ئه‌و هێزمرۆیییانهن که بۆ ده‌سته‌به‌ر کردن و پشتیوانی کردنی چینه جۆراوجۆره‌کانی کۆمه‌ڵگادا له‌نێو کۆمه‌ڵگاکاندا له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هۆز، خێڵ ، میری، ده‌سه‌لاتی ده‌وڵه‌تدا، له دامه‌زراوه و رێکخراوه NGOییه کان ، سنفییهکان ، پێشه‌ییه‌کان ،مامۆستایان ،ژنان ،لاوان رۆژنامه‌نووسان، خوینکاران،ژێنگه پارێزان ، ئه‌نجوومه‌نه ئه‌ده‌بییه‌کاندا، به‌رده‌وام چالاکی ده‌نوێنن له پێناوی یه‌کسانی خوازیدا بۆگه‌یشتن به لووتکه‌ی ئازادی و دێموکراسی و ده‌سته‌به‌رکردنی مافی شارستانی نوێ تا مافی یه‌کسانی هه‌مووتاکه‌کان و به‌ره‌و پێشچوونی کۆمه‌ڵگا، ئه‌مه‌شیان خۆی له قالب و شێوه‌ی جۆراوجۆردا ده‌رده‌که‌وێ و به پێی پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگاکان و داب و نه‌ریتیان ده‌گۆڕدرێ.
گرنگی کۆمه‌ڵگایی مه‌ده‌نی له فره لایه‌نی و بیروبۆچوونی جیاجیا له‌ڕێگایی گه‌یشتن به یه‌ک ئامانجیدایه. هیچ شک و گومانی تێدانییه ئه‌م دامه‌زراوانه گه‌وره‌ترین گۆرانکاییه مه‌ده‌نییه‌کانیان له لایه‌نی پێراگه‌یشتن و خزمه‌ت گوزاری، رۆشه‌نگه‌ری، بردنه‌سه‌ری ئاستی ئاگایی تاک و کۆمه‌ڵگادا به‌رهه‌م هێناوه. خاڵێکی پۆزه‌تیڤ له رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ئه‌وه که به درێژایی مێژوویی سه‌رهه‌ڵدان و دامه‌زراندنیانه‌وه به ده‌ستپێکی چاکسازی ، گۆڕان له ده‌سه‌ڵات و یاسایی وڵاتان ، هه‌روه‌ها بزوتنه‌وه ئازادیخوازه‌کان له‌وڵاتانی جۆراوجۆر پێناسه ده‌کرێن، له‌وانه ده‌توانین ئاماژه به شۆرشی رزگاری خوازی گه‌لی هێندوستان بکه‌ین به رابه‌رایه‌تی ''ماهاتما گاندی'' و شۆرشی دژی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی له ئامریکای باکوور به رابه‌رایه‌تی ''مارتین لوتێرکینگ'' و هه‌روه‌ها بزوهتنهوه خوێندکارییه‌کانی فه‌رانسه له ده‌یه‌ی 60ی زایینی.
لایه‌نێکی دیکه‌ی هه‌ره به‌هێزی ئه‌م دامه‌زراوه مه‌ده‌نییانه ئه‌وه بووه که هیچ کات رێکخراوه‌یه‌کی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی که هه‌موو هێز وتوانایی بۆ به‌ره‌وپێش چوون ومه‌ده‌نی کردنی کۆمه‌ڵگایه، بیر له لایه‌نی به‌رژه‌وه‌ندی مادی ، قورغکردنی ده‌سه‌ڵات و سوودوه‌رگرتن بۆ به لاشکانهوهی که‌سێک یان لایه‌نێکدا ناکاته‌وه، چۆنکه ئه‌رکی رێکخراوه‌یه‌ک له ده‌ستپێکدا به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی وشیاری و ئاگایی تاکه‌کان و به گشتی کۆمه‌ڵگایه له پێناو پاراستنی سامان مرۆیی و زیندوو ڕاگرتنی فه‌رهه‌نگ ،کلتوورو ره‌سه‌نایه‌تی وخه‌مخۆری له به‌رژه‌وه‌ندیه گشتییه‌کان له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا.
هه‌ر وه‌کوو رێکخراوه‌یه‌ک رۆڵ وکاریگه‌ری هه‌یه له درووست کردنی کۆمه‌ڵگای پێشکه‌وتوو، چه‌ندین رێکخراوی NGOیی هه‌ر به‌م جۆره‌ش بۆ زیاتر مه‌ده‌نی کردنی کۆمه‌ڵگه‌و چه‌سپاندنی خه‌باتی مه‌ده‌نی ده‌توانن کارێگه‌ری پۆزه‌تیفیان هه‌بێت له سه‌ر چه‌ند خاڵێکی گه‌وره‌ی فیکری هاوبه‌ش له سه‌ر بنه‌مای یه‌ک ده‌نگی و یه‌ک ههڵهوێستی بۆ داخوازییه گشتییه‌کانی کۆمه‌ڵگه. رێگا خۆشکردن بۆ گه‌شه‌کردن و هه‌موار کردنی یه‌کسانی خوازی و ئازادی تاکه‌که‌سی له سه‌ر بنه‌مایه‌کی هاوبه‌شی یه‌کبوون و یه‌کیه‌تی چین وتوێژه جیاجیاکانی کۆمه‌لگه‌دا له پێناو ده‌سته‌به‌ر کردنی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری هه‌مه‌لایانه. له‌هه‌مان کات دا روون و به‌رچاوه‌که رێکخراوه مه‌ده‌نییه پێشکهوتووخوازاکان له وڵاتانی ئازاد و دێموکڕات دارۆژ له‌دوای رۆژ په‌ره‌ده‌ستێنن و له‌لایه‌ن رژێمی ئه‌و وڵاتانه گرنگیان پێ ده‌درێ پشتیوانی‌یان لێده‌کرێ، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه له وڵاتانی دیکتاتۆر ودوا که‌وتوودا ئه‌م NGOیانه تووندترین زه‌خت و فشاریان ده‌که‌وێته سه‌ر و گه‌وره‌ترین بهربهساتیان بۆ درووست دروستده‌کرێ، به‌دژایه‌تی کردنی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ چالاکوانان مه‌ده‌نی به شێوازیکی سیستماتیک سه‌رکووت ده‌کرێن که به‌تۆمه‌تگه‌لێکی جۆراوجۆر و سزای توند وه‌ک: گرتن ،کوشتن، ئێعدام، ده‌ستبه‌سه‌ر کردن ، هه‌ره‌شه کردن و خه‌فه‌کردنی ده‌نگی که‌سانی ئازادیخواز و خێرخواز، ته‌نانه‌ت بنکه و ناوهندهکانیشیان به ناوه‌ندی فیتنه و ئاژاوه ، تێکده‌ر، خه‌ڵک هه‌ڵخه‌ڵه‌تێن، دژی ده‌سه‌ڵات و ئاسایشی وڵات له قه‌له‌م ده‌ده‌ن.
به‌ڵام لایه‌نی هه‌ره به‌سوودی رێکخراوهNGOییه‌کان له ناو ئه‌م جۆره سیسته‌مه دواکه‌وتوانه‌دا به‌رپرچ دانه‌وه‌ی پێلانه دزێوه‌کانی ده‌سه‌ڵاته که رێکخراوکان و چالاکانی مه‌ده‌نی له‌م وڵاته دیکتاتۆرانه‌دا بوونه هه‌وێنی به‌رخۆدان، بۆگه‌یشتن به داخوازه گشتی و میللیهکانیان جیاواز له داخوازه کۆمه‌ڵایه‌تی وسینفهکانیان. یه‌کێکی دیکه له ئه‌رکه‌کانی رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ئاگایی و لێوه‌شاوه‌یی چین وتهیفه جیا جیا کانی خه‌ڵکه له پێناو به مه‌ده‌نی کردنی کۆمه‌ڵگه‌دا بۆ گه‌یشتن به‌بواره‌کانی په‌روه‌رده‌کردن، گیانی نوێخوازی وتهبایییه ،که‌له‌هه‌مان کاتیش‌دا سرینهوهو ریشه کێشکردنی باری دواکه‌وتوویی کۆمه‌ڵگه و هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به‌ستراتیژ و ئامانجه سه‌ره‌کییه‌کانی تێکرای کۆمه‌ڵگه. پشتیوانی کردن و یارمه‌تی دان و پێگه‌یاندنی که‌سایه‌تییه مه‌ده‌نییه‌کان که‌خۆی له‌خۆی دا سیما و رووخساری خه‌باتی مه‌ده‌نی ده‌رده‌خات. چهندنموونهیهک که به ئه‌رکی رێکخراوهمهدهنییهکان له‌سه‌رده‌می نوێ‌دا داده‌نرێن له‌بواره جۆراوجۆره‌کاندا کهپێوهندیان به ژیان سه‌قامگیری کۆمه‌ڵ و مه‌ده‌نییه‌ته‌وه هه‌یه بریتین له:
- بایه‌خ پێدان به ده‌زگاکانی راگه‌یاندن وه‌ک رۆژنامه،گۆڤار،کتێب ،رادیۆ،TVوئینترنێت.
- گرینگی دان و پاراستنی ژینگهوسامانه سرووشتییه‌کانی سه‌رزه‌وی وه‌ک ئاو، هه‌وا، دارستانه‌کان و زینده‌وه‌ران هه‌روه‌ها وسه‌رچاوه سرووشتییه‌کانی ژێر زۆوی وه‌ک نه‌وت گازکانرانزاکانی دیکه.
- پاراستن و پاریزگاری کردن له شوێنه‌واره ،که‌ل و پهلیبهنرخ وئاسه‌واره مێژوویه‌کان.
- بایه‌خدان به فۆڵکلۆر ،کلتووروکهلهپووری ره‌سه‌نایه‌تی ، فه‌رهه‌نگی وهونه‌ری وزمان و ئه‌ده‌ب وهه‌وڵدان به مه‌به‌ستی زیندووراگرتنیان و په‌ره‌پێدانیان.
-ریشه‌کێش کردنی باری نه‌خوینده‌واری و رێگه‌خۆش کردن،هاندان، پشتیوانی کردن وپه‌روه‌رده‌کردنی که‌سانێ نه‌خوینده‌وار.
پشتگیری وداکۆکی له مافه‌کانی ژنان و راکێشانیان و ئاشنا کردنیان له‌گه‌ڵ شێوازه‌کانی خه‌باتی مه‌ده‌نییه‌ت بۆ به‌شداری کردن له چالاکییه سیاسی وکۆمهڵاییهتییهکان.
- یارمه‌تی دانی که‌م ئه‌ندامان وکه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت.
ده‌ست گرتنی منداڵانی هه‌ژار، بێ سه‌ر په‌ره‌ست و پی په‌ناگا، چون منداڵان به گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی دوا رۆژکۆمهڵگا دهخهملیندرێن . پشتیوانی کردن له کرێکاران ،پیشه‌وه‌ران ،هه‌ژاران ،به‌ساڵداچوان ،که‌سانی ده‌ست ته‌نگ وکه‌م ده‌رامه‌ت.
- بایه‌خ دان بهبووارهکانی ته‌ندرووستی ،گرنگیدان به به‌هه‌ره و توانا‌و داهێنانه نوێییه‌کانی لاوان ،ژنان و منداڵان وکه‌سانی پسپۆرورۆشنبیر وئاکادمیست له ناو کۆمه‌ڵگادا.
-دابین کردنی هه‌لی کار و پێشکه‌شکردنی پێداویستییه‌کانی خزمه‌ت گوزاری بۆ منداڵان و گه‌نجان و ژنان و توێژه‌کانی تری کۆمه‌ڵگا.
تێبینی:
ئه‌وه‌ی که پێویسته له سه‌ر رێکخراوه‌کان و به گه‌شتی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی که ببنه پردی پێوه‌ندی له نێوان ده‌سه‌ڵات واته حکوومه‌ت و کۆمه‌ڵگادا و ده‌ریچه‌ی ئه‌و پێوه‌ندییه‌ش زیاتر له سه‌ر ئه‌ساسی جێگیرکردن و دابه‌زاندنی ده‌سه‌ڵات و رژێمێکی دێموکڕات چ بۆ ئیستا و چ بۆ داهاتوو بهداویدێ.
زیاتر:
پێشتر له گۆڤاری لاوان ژماره 41دا چاپ کراوه: