فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هەوڵی كورد بۆسەربەخۆیی، وێنای هەوڵی رزگاربونی پەپوولەیەكە، كە لەقەفەزێكی شیشەیدا راگیركراوە، هەر جار كەبەعەشقی گەیشتن بەنووری مومی دەرەوە هەوڵدەدا، سەری وەشیشەكە دەكەوێ، كوردیش ئاوا ئەسیری حائیلێكی نامرئی دەسكردی زلهێزانە.

سەربەخۆیی مافی قایم بەزاتی كوردە، ئاشكراشە ئەم مافە بە ئیرادەی زلهێزان و بەپێی پەیمانی سایكس/پیكۆ لەكورد زەوتكراوە، كەوایە تاكوو زلهێزان ئیرادە نەكەنەوە، مەحالە سەربەخۆیی بەهێز و ئیرادەی كورد دەستەبەر بێتەوە(باشوری كوردستان)


ئەمریكا كوردی باشوری لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییەكانی لەبەغدا قوربانی كرد، ئێستاش خەریكە كوردی رۆژئاوا لەپێناو ئانكارا قوربانی دەكات، كەوایە ئەگەر كوردی رۆژهەڵات لەم خەسارانە دەرسی عیبرت وەرنەگرێت، زوو یان درەنگ قوربانی تاران دەكرێت.

حیزبەكانی رۆژهەلات تووشی تراژدیای ئیفلیج بوونی ئیرادەی سیاسی/نەتەوەیی هاتوون، بۆیە تاكوو استقلال سیاسیان، لەوابەستەبوون بەناوەندی بریاری دەرەكی مسەوگەر نەكەن، مەحالە بتوانن ئەسلی ئاشتی،ئازادی،و مافی خۆبەریوەبەری، محقق بكەن.

‎یەكگرتنەوەكانی نێوانحیزبی دەگەڵ ئەوەش شتێكی باش و پیرۆزن، بەڵام لەئاست گەورەیی كۆنگرەی نەتەوەیی رۆژهەلات، واتە ”پەرلێمان”، كە لەژێر چەتری حكومەتی دیفاكتۆ، تەوافووقی، ئینتیقالی، وە لەتەبعیددا پێكدەێت، زۆر بچووك و لاوازن.

‎كوردی رۆژهەلات نابێت خۆی یەخسیری هاوپەیمانی دەگەل ئۆپۆزیسیونی ئێرانی بۆ رووخانی رژیم بكات، بەڵكوو پێویستە دوای ئیعلامی حكومت دفاكتۆ لەتبعیدا، دەگەڵ تاران و هەرلایەك كە (لبیك) بە حكومتی كوردی رۆژهەرات بلێت، بەیعەت بكات.


حیزبەكانی رۆژهەلاتی، لەسەر ئەم ئەسلە كۆكن، كە: ”مەسەلەی كورد رێگاحەللی نیزامی نییە”، بەڵام مخابن كاتێك لایەنێك لەراستای دۆزینەوەی رێگاحەلل ودیالۆگی ئاشتەوایی چالاكی دەنوێنێ، بۆ ڕەجم كردنی، ئەرتەشی سایبێری و ئەمنی، لەدژی دەجووڵێنن.

‎حیزبەكانی رۆژهەلات بۆ دەستخستنی خۆبەرێوەبەریی خۆجەیی، پێویستە دەرفەتی هەنوكەیی بۆ مزاكرە دەگەل تارانی قەیراناویی بقۆزنەوە، بۆ؟؟، چوونكە چ رژیم برووخێ، وە یان پایەدار بمێنێتەوە، لە هردووك حالەتدا مافی قایم بەزاتی كورد محقق كراوە.

دونیای سیاسەت، وەك بازاری توجارەت وایە”،لەهەردوك بوواریشدا تەنیا مكانیزم بۆ دەستخستن و پاراستنی بەرژەوەندییەكان، دیالۆگ و چەقەی نێوان لایەنەكانە، كەوایە ئەگەر تاران بەجیدی ئامادەی دیالۆگ بێت، هەلویستی حیزبەكان چی بێت باشە.

✍️دوکتۆر مستەفای شەمامی، دوکتۆرای زانستە سیاسیەکان و رێکخەری گشتی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان

نقشه راه، راه کارهای رسیدن بە حاکمیت سیاسی و تشکیل حکومت دفاکتو اتلافی، تەوافقی و انتقالی در تبعید به عنوان یک مرجعیت سیاسی و ملی و اداری برای کوردستان تحت حاکمیت ایران 

فارسی
http://www.komarixwaz.com/fa/index.php/2011-10-20-08-15-58/7247-2018-12-03-04-51-23
کوردی


نەخشە رێگا
رێکارەکانی دەستەبەرکردنی سەروەری سیاسی و ساغکردنەوەی حکومەتی دیفاکتۆی، ئێتلافی و راگوێزەر لە تەبعیددا وەک مەرجەعێکی سیاسی و نەتەوەیی و بەرێوەبەری بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان 

http://www.komarixwaz.com/ku/index.php/2011-10-20-07-47-07/9594-2018-11-10-00-00-27

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان