فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

عەتا قەرەداغی

یه‌كێك له‌ پایه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی نه‌ته‌وه‌ زمانه‌، ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌وه‌ى زمان وه‌كو چۆمسكی پێناسه‌ى ده‌كات بریتیه‌ له‌ ئامرازى په‌یوه‌ندیكردن. دیاره‌ په‌یوه‌ندیكردنیش یه‌كێكه‌ له‌ بنه‌ماسه‌ره‌كیه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بوون. هه‌ندێ رایان وایه‌ زمان بریتیه‌ له‌ شووناس‌و هه‌ندێكی تریش ده‌ڵێن زمان بریتیه‌ له‌ بوون‌و هی تریش هه‌ن ده‌ڵێن زمان له‌ وشه‌ پێكهاتووه‌ وشه‌ش بریتیه‌ له‌ فیكر. دیاره‌ هه‌موو زمانێكی ناوچه‌یش به‌ فیكرو مه‌عریفه‌ى ناوچه‌یی بارگاوى ده‌كرێت‌و به‌وپێیه‌ش گوتارێكی ناوچه‌یی به‌رهه‌م ده‌هێنێت نه‌ك گوتارێكی نه‌ته‌وه‌یی. جێگای خۆیه‌تی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ بكه‌ین كه‌ شووناسی كوردی‌و رێنیسانسی كوردیش به‌بێ زمانی كوردی مانایه‌كیان نابێت. ئایا زمانی كوردی به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستای كه‌ له‌ جیاتی زمانێكی ستانده‌ری خاوه‌ن شووناس، بریتییه‌ له‌ چه‌ند دیالێكتێكی ناوچه‌یی له‌ توانایدایه‌ ببێته‌ فاكته‌رێك بۆ ئه‌وه‌ى كورد وه‌كو یه‌كه‌یه‌كی یه‌كگرتوو نیشان بدات‌و پێشكه‌ش بكات؟
زۆرێك له‌ زمانه‌كانی دنیا وه‌كو زمانی كوردی دیالكێت‌و نیمچه‌ دیالێكتیشیان هه‌یه‌ به‌ڵام زمانێكیش هه‌یه‌ پێی ده‌گوترێت زمانی ستانده‌ر واته‌ ئه‌و زمانه‌ فه‌رمیه‌ى كه‌پێی ده‌خوێندرێت‌و كاروباری حكومه‌ت‌و ده‌وڵه‌تی پێبه‌ڕێوه‌ده‌برێت‌و گۆڤارو رۆژنامه‌‌و كتێبی پێچاپ ده‌كرێت‌و رادیۆو ته‌له‌فیزۆن قسه‌ى پێده‌كه‌ن. بێگومان ئه‌و زمانه‌ ستانداره‌ بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كی وه‌كو عه‌ره‌ب ئایینی ئیسلام درووستی كردووه‌، له‌لای گه‌لانی تریش درووستبوونی بازاڕی هاوبه‌ش‌و بازرگانی ناوخۆو درووستبوونی ده‌وڵه‌ت درووستی كردووه‌، هه‌ندێ جاریش بڕیاری سیاسی سه‌پاندوویه‌تی ئه‌وه‌ش له‌ پێناوى به‌رژه‌وه‌نی باڵای نه‌ته‌وایه‌تی‌و نیشتیماندا. چونكه‌ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی له‌پێش حه‌زوو ئاره‌زوو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی‌و نه‌رجسیه‌تی تاكه‌كه‌س‌و گروپه‌كانه‌وه‌.
زمانی ستانده‌رى كوردی تا ئێستا درووست نه‌بووه‌، هۆكاره‌كه‌شی بریتیه‌ له‌ درووستنه‌بوونی بازاڕی هاوبه‌ش‌و بازرگانی ناوخۆو ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی هه‌تا دیالێكتی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ بكات به‌ زمانی فه‌رمی كه‌ ده‌بێته‌ پایته‌خی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ وه‌كو له‌ زۆر شوێنی دنیا روویداوه‌. بێگومان زمانی ستانده‌ر به‌و پینه‌وپه‌رۆِیه‌ درووست نابێت كه‌ هه‌ندێ كه‌س‌و ده‌زگای به‌ناو ئه‌كادیمی ده‌یانه‌وێت به‌ تێكه‌ڵاوكردنی زاراوه‌ی جۆراوجۆری دیالێكته‌كان درووستی بكه‌ن. ئه‌وه‌ش عه‌یبێكی گه‌وره‌یه‌ كه‌ له‌ سێ پارێزگای كوردستاندا دوو پرۆگرامی خوێندن هه‌بێت‌و هیچ لایه‌كمان رازی نه‌بین به‌ دیالتیكه‌كه‌یتر بخوێنین‌و هه‌ریه‌كه‌شمان شێلگیرانه‌ داكۆكی له‌ دیالێكتی خۆمان بكه‌ین به‌بێ ئه‌وه‌ى هێمنانه‌ بیر له‌وه‌ بكه‌ینه‌وه‌ كه‌چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یمانه‌و كام دیالێكت به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ له‌م به‌شه‌ى كوردستاندا بۆ ئه‌وه‌ ده‌شێت بكرێته‌ زمانی فه‌رمی ئه‌م ئیداره‌ كوردیه‌.
بێگومان له‌ هیچ به‌شێكی دنیادا ژماره‌ى قسه‌كه‌ر به‌ دیالێكتێك نه‌كراوه‌ته‌ بنه‌ماو پێوانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كام دیالێكت بكرێته‌ زمانی ستانده‌ر به‌ڵكو ئاستی ئیشكردن به‌و دیالێكته‌ له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا ده‌كرێته‌ بنه‌ما ئه‌گه‌ر زمانی ستانده‌ر به‌شێوه‌ سرووشتیه‌كه‌ی درووست نه‌بوو. دیاره‌ خه‌می ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ تازه‌ ناگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ دواوه‌ تا به‌سرووشتی زمانی ستانده‌ری كوردی درووست ببێت بۆیه‌ ئێستا ته‌نیا به‌ بڕیاری سیاسی ئه‌وه‌ ده‌كرێت‌و بڕیارێكی له‌و جۆره‌ش هه‌تا ده‌وله‌تی كوردى درووست نه‌بێت ئه‌سته‌مه‌. واته‌ سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كه‌ درووستبوونی ده‌وڵه‌تی زه‌مینه‌ى بابه‌تی بۆ درووستبوونی زمانی ستانده‌ر یان زمانی یه‌كگرتووى نه‌ته‌وه‌یی ده‌ڕه‌خسێنێت زه‌مینه‌ى بڕیاردان و جێبه‌جێكردنی بڕیارێكی له‌وجۆره‌ش خۆش ده‌كات. كه‌واته‌ هه‌رچۆن چاره‌نووسی كورد به‌ستراوه‌ به‌ درووستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردیه‌وه‌، چاره‌نووسی زمانی كوردیش دیسان به‌ستراوه‌ به‌ درووستبوونی ده‌وڵ‌تی كوردیه‌وه‌وتا دووڵه‌تی كوردى درووست نه‌بێت زمانی یه‌كگرتوو پێكنایه‌ت. هه‌وڵدانی قسه‌پێكه‌رى هه‌ر زارێك بۆ ئه‌وه‌ى په‌روه‌رده‌و خوێندن و به‌ڕێوه‌بردن به‌ زارى جیاواز بێت، ئه‌وه‌ هه‌نگاوێكی پێچه‌وانه‌ى ئاراسته‌ى به‌ره‌و درووستبوونی زمانی یه‌كگرتووه‌, ئه‌وه‌ش ماناى ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ خۆمان له‌ رێگای په‌روه‌رده‌وه‌ كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌ كۆنه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردیدا ئه‌وه‌ بچه‌سپێنین جیاوازى له‌ نێوان كرمانجی سه‌رو كرمانجی خواروودا ده‌بێ بمێنێته‌وه‌، دیاره‌ ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ى بنه‌ماكانی نه‌ته‌وه‌یی بوونه‌‌و پێچه‌وانه‌ى پرۆژه‌ى ناسیونالیزمه‌‌و ناكۆكه‌ له‌گه‌ڵ ویستی ئاینده‌یی ئێمه‌دا كه‌ درووستكردنی ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی كوردییه‌ كه‌ ده‌بێ ئه‌و ده‌وڵ‌ته‌ زمانی یه‌كگرتوو یان ستانده‌رى هه‌بێت بۆ خوێندن و به‌ڕێوه‌بردن. له‌ رۆژى زمانی دایكدا له‌ برى ئه‌وه‌ى باسی پیرۆزیی و جوانی زمان بكه‌ین پێویسته‌ باسی ئه‌وه‌ بكه‌ین كه‌ چۆن هه‌نگاو به‌ره‌و پێكهاتنی زمانی یه‌كگرتوو ده‌نێین، كه‌ دیاره‌ بنه‌ماو زه‌مینه‌ى پێكهاتنی زمانی یه‌كگرتووش پێكهاتنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه‌ كوردیه‌.

٢٥/٢/٢٠١٩

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان