رێكخراوی تەندروستیی جیهانى رایدەگەیەنێت، مهترسی ڤایرۆسى کۆرۆنا وەك دوژمنی ژمارە یەكی خەڵك درێژهی ههیه، دشڵێت: ئەگەر بنەما سەرەكییەكان بەدواداچوونی بۆ نەكرێت، ئەم پەتایە تا دێت خراپتر دەبێت، لە خراپ خراپتر دەبێت.
د.تێدرۆس ئادناهۆم بهڕێوهبهری گشتیی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشكرای دەکات، حاڵەتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە چەند وڵاتێكدا بە شێوەیەكی ترسناك لە هەڵكشاندایە.
وتیشى: "ئەگەر راشكاو بین زۆر لە وڵاتەكان بە ئاڕاستەیەكی هەڵەدا
ژمارەیەک ئازەری تووندڕەو جارێکی دیکە تابلۆی چیای بۆزی سینایان لە پارێزگای ورمێ هەڵکەند، کە لەلایەن شاخەوانانی کوردستانەوە دانرابوو.
چەند ساڵێکە ژمارەیەک ئازەری تووندڕەو لە هەوڵدان ناوی چیای بۆزی سینا لە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ بگۆڕن. بۆ رێگرتن لەو هەوڵە، شاخەوانانی کورد لە ورمێ و شارەکانی دەورووبەری، تابلۆیەکیان لەسەر لووتکەی چیاکە دانابوو، کە ناو و بەرزیی چیاکەی لەسەر نووسرابوو. لە رۆژانی رابردوودا، ژمارەیەک ئازەری تووندڕەو تابلۆکەیان لێکردووەتەوە و فڕێیان داوە.
ئەوانەی تابلۆکەیان هەڵکەندووە لەشوێنی خۆی، گرتەیەکی ڤیدیۆییشان
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و شەش وڵاتی کەنداو ڕۆژی چوارشەممە سزایان خستۆتەسەر شەش کۆمپانیا و کەسایەتی کە واشنتن تاوانباریان دەکات بە پشتیوانی کردن لە ئۆپەراسیۆنەکانی دەوڵەتی ئیسلامی، لەوانەدا ناردنی پارەش بۆ ڕێبەرانی گروپەکە لە عێراق و سوریا.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند نێوەندی بە ئامانجکردنی سەرچاوەی دارایی تێرۆرست TFTC کە بریتییە لە بەحرەین، کویەت، عەمان، قەتەر، عەرەبستانی سعودیە و میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب (ئیمارات) ، سزایان سەپاندووە بەسەر سێ کۆمپانیای دراویی و کەسایەتی لە
لە درێژەی زنجیرە تەقینەوە گوماناوییەکانی ڕۆژانی ڕابردوو لە ناوەندە ئەتۆمی، سەربازی و گشتییەکانی ئێران، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ١٧ی پووشپەڕ، تەقینەوەیەک لە شارۆچکەی پیشەیی باقرشار، هەڵکەوتوو لە باشووری تاران ڕوویدا کە بە هۆیەوە دوو کەس کوژران و سێ کەسیتریش برینداربوون.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، دەنگی تەقینەوەکە بە شێوەیەک بەهێز بووە کە چەندین کیلۆمەتری ئەولاتر هەست پێکراوە و خەڵکی تووشی ترس و دڵەڕاوکێ کردووە. بەرپرسانی کۆماری
روژی سیشەممە ١٧ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، هێزەکانی سپای پاسداران لە بەرزاییەکانی سنووری دەشتی وەزێنەی شاری سەردەشت، شوانێکی خەڵکی ناوچەکەیان کردە ئامانج و کوشتیان.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "یووسف ئەحمەدی" خەڵکی گوندی "ئاڵوەتان"ی ناوچەی "میراوێ"ی سەر بە شاری سەردەشتە.
ناوبراو لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات، بە بێ ئاگادارکردنەوە، لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە کراوەتە ئامانج و کوژراوە.
لە دۆخی خرابی ئابووری ئێستای ئێراندا کە بە هۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و هەروەها سیستمی ناکارامەی کۆماری ئیسلامی بۆ پێشگرتن بەم قەیرانانە، دانیشتووانی زۆرێک لە ناوچە پەراوێزخراوەکانی
ۆژی شەممە ١٤ی پووشپەڕ، "فاتیح محەممەدخانی"، چالاکی مەدەنیی کورد لە جوانڕۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو چالاکە مەدەنییە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.
ئەو چالاکە مەدەنییە بەهۆی چالاکییەکانیەوە لە چەند ساڵی
اژانسی میزۆپۆتامیا بڵاویکردەوە، هشیار ئۆزسۆی پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە) لە کۆنگریەکەی رۆژنامەوانیدا لە لە ناو بینای پەرلەمانی تورکیا رایگەیاندووە، هۆکاری سەرەکی هێرشە سەربازییەکانی تورکیا بۆ ناو سیاسیەتی عێراق و سوریا پرسی کورد و بوونی پەکەکەیە.
باسی لەوەشکردووە، پرسی کورد و پەکەکە لە عێراق و سوریا چارەسەر نابێت، چونکە پەکەکە لە ئەنقەرە دامەزراوە نەک لەو وڵاتانە.
پەرلەمانتارەکەی هەدەپە دەشڵێت، پەکەکە رێکخراوێکە لەناوخۆی تورکیا دەرکەتووە، ئەگەر دەسەڵاتدارانی تورکیا داوای چارەسەر دەکەن پێویستە ئەم پرسە بە رێگای دیالۆگ و لە ناوخۆی
کۆمپانیایەکی نەوت کە کەنەدییە رایگەیاند لە هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی نەوت لە پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان سەرکەوتوو بوون.
تورکیا ساڵانە بایی 60 ملیار دۆلار نەوت و گازی سروشتی و سووتەمەنییەکانی دیکە هاوردە دەکات. هەوڵەکانی ئەو وڵاتە چ لە ناو دەریای ناوەڕاست و چ لە وشکانی، لە باکووری کوردستان بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی نەوت و گاز بە چڕی بەردەوامن.
کۆمپانیای ترلیۆن ئێنێرجیی کەنەدی کە لە تورکیا چالاکە لە بواری گەڕان و دۆزینەوەی سەرچاوەی نەوت و گاز، رایگەیاند، هەڵکۆڵین و تاقیکردنەوەکانیان لە ناوچەی رووبارۆک لە پارێزگای جۆلەمێرگ لە باکووری کوردستان تەواوبووە و ئەنجامەکانیش دڵخۆشکەرن بەوەی کە سەرچاوەیەکی
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا داوا لە خەڵکی دەکات زانیاری بدەن لەسەر چالاکیـیەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە وڵاتانی عەرەبی، دەڵێت ئەم چالاکیـیانە سەرچاوەی تاوانی قێزەوەنن لە دژی خەڵکی سیڤیل لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
ئەم ڕاگەیاندنەی ئەمەریکا پاش ئەوە هات کە شەوی دووشەممە لە بەغدای پایتەختی عێراق هیشام ئەلهاشمی شیکەرەوەی سیاسی عێراقی کوژرا و زۆربەی خەڵکی پەنجەی تاوان بۆ گروپە چەکداراەکانی سەر بە ئێران درێژدەکەن.
ئۆفیسی پاداشتکردن لە پـێناو دادوەریی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ڕێگەی تویتەرەکەیەوە بە زمانی عەرەبی نووسیویەتی "سوپای پاسدارانی ئێران تاوانی قێزەوەن لە دژی خەڵکی بێ تاوان
ڕۆژی هەینی ١٣ی پووشپەڕ، کرێکارێک بە ناوی "جەواد سابتی" بەهۆی گازگرتوویی لە کانێکی قیر شاری گێڵان سەر بە پارێزگای کرماشان، گیانی لەدەست دا و ٦ کرێکارێکی دیکە بریندار بوون.
"کەیوومەرس نەجەفی، محەممەد ڕەزا شوکری، محەممەد مەلەکی، عەباس شا وەلیان، موسلێم مورادی و ئەکبەر مونفرد"، لە برینداربوونی ئەو ڕووداوە بوون.
کرێکارانی گازگرتووی گێڵان بێجگە لە "ئەکبەر مونفرد" کە ئەندازیار و خەڵکی
ڕۆژی هەینی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە گوللە شوانێکیان لە کوێستانەکانی گوندی “وێزە”ی شارۆچکەی چۆمان بریندار کرد.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی ڕووداو و لەسەر زاری موختاری گوندی وێزە، لە کوێستانی “کانیەڕەشی” ئەو گوندە سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بیکەیسی تەقەیان لە
کۆرۆنا، رێکارە تەندروستییەکان و سنووردارکردنی هاتووچۆی بۆ هەموو پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان گەڕاندەوە. هەفتەی رابردوو لەلایەن ناوەندی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنای ئێرانەوە، بڕیاری ئەوە درا کە سنووردارییەکان لەلایەن پارێزگارەکانەوە بۆ ئەو شارانەی کە دۆخی سوور و مەترسیداریان هەیە، دەستپێبکرێنەوە.
لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان 42 شار دۆخی مەترسیداریان هەیە، بەشێوەیەک لە پارێزگای کرماشان 12 شار، پارێزگای ورمێ 12 شار، پارێزگای لوڕستان 10 شار، پارێزگای
بە پێی هەوالی ماڵپەڕی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: چوارشەممە ۱۱ پووشپەڕی ۲۷۲۰ کوردی، هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بەڕێوەبردنی چەند هەڵمەتی جیاواز سێ شارومەندیان لەشاری مەهاباد دەستبەسەر کرد. ناوی سێکەسەکە:
۱- سۆران مووختاریفەر، خەڵکی گوندی “حاجی خۆش” سەر بە شاری مەهاباد.
۲- سۆران نەسیری، خەڵکی گوندی “گوێگ تەپە” سەر بە شاری مەهاباد.
۳-ئومێد عەباسی،
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئەحمەد قوربانی پوور، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی شاری سەقز، کە پێشووتر بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست دەستبەسەر و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرابوو، لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە، سزای ٢٢ مانگ زیندانی هەڵپەسێردرا و ٢ مانگ زیندانی تەعزیری بۆ بڕایەوە.
ئەحمەد قوربانی پوور، ڕۆژنامە نووس و چالاکی بواری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، پێشووتر بە بۆنەی بڵاوکردنەوەی چەندین وتار و نووسراوەی لەسەر گەندەڵی بەرپرسانی لێژنەی بەڕێوەبەری تەعاونی
ە پێی هەواڵەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، ١٣ی پووشپەڕ، هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕژیم لە شاری نەغەدە، چالاکێکی سیاسی و مەدەنی ئەو شارەیان بە ناوی (ئومید موستەفا پوور)، دەستبەسەر کرد.
ئەم چالاکە کوردە لە ماڵەکەی خۆی لە شاری نەغەدە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کردنەکەی ئاشکرا نەکراوە.
ئومید موستەفا پوور، چالاکی مەدەنی شاری نەغەدە و هەڵسووڕاوی