فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لە درێژەی زنجیرە تەقینەوە گوماناوییەکانی ڕۆژانی ڕابردوو لە ناوەندە ئەتۆمی، سەربازی و گشتییەکانی ئێران، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ١٧ی پووشپەڕ، تەقینەوەیەک لە شارۆچکەی پیشەیی باقرشار، هەڵکەوتوو لە باشووری تاران ڕوویدا کە بە هۆیەوە دوو کەس کوژران و سێ کەسیتریش برینداربوون.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، دەنگی تەقینەوەکە بە شێوەیەک بەهێز بووە کە چەندین کیلۆمەتری ئەولاتر هەست پێکراوە و خەڵکی تووشی ترس و دڵەڕاوکێ کردووە. بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیش وەک هەمیشە بۆ پۆشینی ڕووداوەکە هۆکاری تەقینەوەکەیان بۆ کەمتەرخەمی لە پڕکردنەوەی کەپسولی ئۆکسیژن گەڕاندۆتەوە.

هاوکات، ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە لە ناوەندی ئۆرانیۆمی ڕەزایی نژاد، کە پەیوەندی بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانەوە هەیە، لە مەیبەد هەڵکەوتوو لە پارێزگای یەزد، تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویداوە.

لە ڕۆژان و هەفتەکانی ڕابردوودا، چەندین جار شایەدی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە لە ناوەندە ئەتۆمی و سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی بووین کە لە گرینگترینیان دەکرێ ئاماژە بە ناوەندی ئەتۆمی نەتەنز لە تاران بکەین کە بەرنامە و چالاکییەکانی ئەم ناوەندەی تووشی کێشەی گەورە کردووە.

8/7/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان