فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

 

بە پێی هەوالی ماڵپەڕی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: چوارشەممە ۱۱ پووشپەڕی ۲۷۲۰ کوردی، هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بەڕێوەبردنی چەند هەڵمەتی جیاواز سێ شارومەندیان لەشاری مەهاباد دەستبەسەر کرد. ناوی سێکەسەکە:
۱- سۆران مووختاری‌فەر، خەڵکی گوندی “حاجی خۆش” سەر بە شاری مەهاباد.
۲- سۆران نەسیری، خەڵکی گوندی “گوێگ تەپە” سەر بە شاری مەهاباد.
۳-ئومێد عەباسی، خەڵکی گوندی “ئیندرقاشی” سەر بە شاری مەهاباد.
بەپێی زانیاریەکان: ئەو سێ هاووەڵاتیە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چەند هەڵمەت و کاتی جیاواز و هەروەها لە چەند شوێنی جیاواز دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەوە.
جێی ئاماژەیە کە تا ئەم کاتە هیچ زانیاریێک لەسەر هۆی دەستبەسەرکردن و شوێنی گواستنەوەی ئەم سێ کەسە لەبەر دەستدا نیە.

شیاوی باسە کە: دامەزراوە ئەمنییەکانی ئێران لەسەرەتای سالی نوێی هەتاویەوە، لە پەڕاوپەڕی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەپۆلێکی بەرین لە دەستبەسەری ڕەمەکی و بڕینەوەی حوکمی قورس بۆ گەنجانی ئەم بەشە لە کوردستان وەگەڕ خستووە کە زۆرینەیان بە تۆمەتگەلی بێ بنەما و پڕوپووچە و هەروەها زۆرێنەی دەستبەسرکردنەکان لەگەل لێدان و ئازار و بێحورمەتی بەڕێوە دەچێت.

٣/٧/٢٠٢٠

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان