فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

کۆرۆنا، رێکارە تەندروستییەکان و سنووردارکردنی هاتووچۆی بۆ هەموو پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان گەڕاندەوە. هەفتەی رابردوو لەلایەن ناوەندی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنای ئێرانەوە، بڕیاری ئەوە درا کە سنووردارییەکان لەلایەن پارێزگارەکانەوە بۆ ئەو شارانەی کە دۆخی سوور و مەترسیداریان هەیە، دەستپێبکرێنەوە.

لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان 42 شار دۆخی مەترسیداریان هەیە، بەشێوەیەک لە پارێزگای کرماشان 12 شار، پارێزگای ورمێ 12 شار، پارێزگای لوڕستان 10 شار، پارێزگای سنە 9 شار و پارێزگای ئیلام 6 شار لە دۆخی سوور و مەترسیداردان؛ سنووردارییەکان لەو شارانەی کە بە دۆخی سوور دەستنیشانکراون، دەستپێدەکەنەوە.

بە گوتەی پارێزگارەکان، رێکارەکانی سنووردارکردنەوەی هاتووچۆ بریتی دەبن لە قەدەخەی کۆبوونەوە و بەڕێوەبردنی پرسە و ئاهەنگ لەو شارانەی کە دۆخی مەترسیداریان هەیە. زانکۆکان و خوێندنگەکان، خوێندنگە ئایینییەکان، ناوەندە فێرکارییەکان و مزگەوتەکان بۆ ماوەی یەک هەفتە دادەخرێن.

هەروەها هاتووچۆی هاونیشتمانییان بۆ مەلەوانگەکان، سینەماکان و هۆڵەکانی شانۆ، مۆزەخانەکان و باخە گشتییەکان، تەلارەکان، هۆڵەکانی جوانکاری لەو هەفتەدا قەدەخە دەبێت. هاتووچۆی ناو شار و سەردانی فرۆشگەکان تەنیا بە مەرجی بەکارهێنانی ماسک رێگەی پێدەدرێت.

لەماوەی یەک مانگی رابردوودا دۆخی تەندروستیی پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەراورد بە پارێزگاکانی دیکەی ئێران خراپتر بووە.

ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدان لە بەشێکی زۆری شارەکانی هەر پێنج پارێزگاکە، رۆژبەڕۆژ روو لە هەڵکشان بووە. لە راگەیاندنەکانی رۆژانەی وەزارەتی تەندروستیی ئێرانیشدا، 3 بۆ 4 پارێزگای رۆژهەڵاتی کوردستان لەناو ئەو پارێزگایانەدا بوون کە بە دۆخی سوور ناویان هاتووە.

ئێستاش کە کۆرۆنا لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووەتە لووتکە، حکومەتیش بڕیارەکانی بۆ سنووردارکردنەوەی هاتووچۆ تووندتر کردووە.

حەسەن رووحانی لە کۆبوونەوەی ناوەندی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنادا داوای هاوکاریی دەزگای داد و هێزە ئەمنی و سەربازییەکان دەکات بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری سنووردارییەکان و بڕیارە لە رۆژی یەکشەممەوە سەپاندنەوەی بەکارهێنانی ماسکیش جێبەجێ بکرێتەوە.

بەرپرسانی حکومەت نیگەرانی ئەو کەسانەن کە تووشبوونی خۆیان لە خەڵک دەشارنەوە و بیر لە پلانێک دەکەنەوە کە تێیدا ئەو کەسانە سزابدرێن؛ ئەمانەش هەمووی باس لە دۆخی مەترسیداری ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات لە رۆژانێکدا کە کۆرۆنا هێشتا بە گوتەی بەرپرسانی ئێران شەپۆلی یەکەمی خۆی بەتەواوی تێنەپەڕاندووە.

5/7/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان