فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

کۆمپانیایەکی نەوت کە کەنەدییە رایگەیاند لە هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی نەوت لە پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان سەرکەوتوو بوون.

تورکیا ساڵانە بایی 60 ملیار دۆلار نەوت و گازی سروشتی و سووتەمەنییەکانی دیکە هاوردە دەکات. هەوڵەکانی ئەو وڵاتە چ لە ناو دەریای ناوەڕاست و چ لە وشکانی، لە باکووری کوردستان بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی نەوت و گاز بە چڕی بەردەوامن.

کۆمپانیای ترلیۆن ئێنێرجیی کەنەدی کە لە تورکیا چالاکە لە بواری گەڕان و دۆزینەوەی سەرچاوەی نەوت و گاز، رایگەیاند، هەڵکۆڵین و تاقیکردنەوەکانیان لە ناوچەی رووبارۆک لە پارێزگای جۆلەمێرگ لە باکووری کوردستان تەواوبووە و ئەنجامەکانیش دڵخۆشکەرن بەوەی کە سەرچاوەیەکی بەرچاو لە یەدەکی نەوت لە ناوچەی نەوتی رووبارۆکدا هەیە.

کۆمپانیای تریلیۆن ئێنێرجی کە سەدا سەدی پشکەکانی ئەو بلۆکە نەوتییەی بەدەستەوەیە، جەخت لەوە دەکاتەوە بلۆکی رووبارۆک لە رووی جیۆلۆجییەوە شۆڕکراوەی ناوچە نەوتییە دەوڵەمەندەکانی باشووری کوردستانە لە دیوی هەرێمی کوردستان و چەندین کێڵگەی گەورەی نەوتی بەپێی ستانداری جیهانی هەیە.

تریلیۆن ئێنێرجی ئاشکرای دەکات، بە مەودای 45 کیلۆمەتر لە باشووری بلۆکی رووبارۆک، کێڵگەی نەوتی بجیل هەیە کە بە تەنیا لە یەک بیردا رۆژانە 3576 بەرمیل نەوتی لێبەرهەمدێت و خاوەنی 100 ملیۆن بەرمیل نەوتی یەدەگە و کۆمپانیای گۆڵف کێستۆن بەڕێوەی دەبات.

تریلیۆن ئێنێرجی لە بەیاننامەکەی خۆیدا دەڵێت بە دووری 65 کیلۆمەتر لە رووبارۆک، کێڵگەی نەوتی ئەترووش هەیە کە خاوەنی 2 ملیار بەرمیل نەوتە و چارەکی چوارەمی ساڵی 2019 رۆژانە 41 هەزار و 700 بەرمیل نەوتی لێبەرهەمهاتووە.

بەیاننامەکەی تریلیۆن ئێنێرجی هەروەها ئاماژە بەوەدەدات کە لە دووری 75 کیلۆمەتر لە رووبارۆک کێڵگەی سوارەتیکا هەیە کە رۆژانە 21 هەزار بەرمیل نەوتی لێ بەرهەمدێت.

بۆ تورکیا پەرەپێدانی سەرچاوە نەوییەکانی باکووری کوردستان لەو رووەوە گرینگە کە پێیانوایە بەهۆی نزیکی ئەو ناوچانە لە باشووری کوردستان، هیوایەکی زۆری هەیە بۆ دۆزینەوەی سامانی نەوت و گاز.

هەوڵەکانی تورکیا بەوەش نەوەستاوە، لە دوو ساڵی رابردووە حکومەتی تورکیا پلانێکی چڕی داناوە بۆ دۆزینەوەی گازی سروشتی لە دەریای ناوەراست و تەنانەت سەرقاڵی ناردنی کەشتی تایبەت بە هەڵکۆڵینی نەوتە لە کەنارە ئاوییەکانی لیبیا.

8/7/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان