فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕۆژی هەینی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە گوللە شوانێکیان لە کوێستانەکانی گوندی “وێزە”ی شارۆچکەی چۆمان بریندار کرد.

بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی ڕووداو و لەسەر زاری موختاری گوندی وێزە، لە کوێستانی “کانیەڕەشی” ئەو گوندە سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بیکەیسی تەقەیان لە شوانێکی ١٧ ساڵان بە ناوی”ڕێبین ئیسماعیل” کە سەرقاڵی لەوەڕاندنی ڕانەمەڕەکەی بووە کردوە.
“ئەحمەد گەڵاڵی”، بەڕێوەبەری تەندروستیی چۆمان لەو بارەوە ڕاگەیاندوە دوای گەیشتنی بریندارەکە بە نەخۆشخانەی چۆمان دواتر ڕەوانەی هەولێر کرا، چونکە گولـلە بەر قاچی ڕاستی کەوتبوو و پێویستی بە نەشتەرگەریی بوو.
شایانی باسە کە هەر بە پێی ئەو سەرچاوەیە ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕی ٩٩ی هەتاوی، لە هەمان کوێستانی کانیەڕەش، ئێران بە دۆشکە تەقەی لە ڕانەمەڕێک کرد و بیست سەری کوشت.
شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بێ هیچ پاساو و بیانوویەک لە سەر سنوورەکان ڕاستەوخۆ تەقە لە خەڵکی کورد دەکا و ڕۆژ نییە کەس یان کەسانێک بەدەستی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر سنوورەکانی کوردستان گیانیان لەدەست نەدەن.

٥/٧/٢٠٢٠

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان