فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ژمارەیەک ئازەری تووندڕەو جارێکی دیکە تابلۆی چیای بۆزی سینایان لە پارێزگای ورمێ هەڵکەند، کە لەلایەن شاخەوانانی کوردستانەوە دانرابوو.
چەند ساڵێکە ژمارەیەک ئازەری تووندڕەو لە هەوڵدان ناوی چیای بۆزی سینا لە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ بگۆڕن. بۆ رێگرتن لەو هەوڵە، شاخەوانانی کورد لە ورمێ و شارەکانی دەورووبەری، تابلۆیەکیان لەسەر لووتکەی چیاکە دانابوو، کە ناو و بەرزیی چیاکەی لەسەر نووسرابوو. لە رۆژانی رابردوودا، ژمارەیەک ئازەری تووندڕەو تابلۆکەیان لێکردووەتەوە و فڕێیان داوە.

ئەوانەی تابلۆکەیان هەڵکەندووە لەشوێنی خۆی، گرتەیەکی ڤیدیۆییشان بڵاوکردووەتەوە و ناوی چیاکەیان گۆڕیوە و دەڵێن دەبێ ناوەکەی بکرێتە "بۆزڵو سینا" و رێگەنادەن تابلۆکە بەناوی "بۆزی سینا" لەسەر ئەو چیایە بێت.
شاخەوانانی کورد، هەینی یەکەمی هاوینیان کردووەتە رۆژی بۆزی سینا و لەو رۆژەدا، شاخەوانانی ناوچە جیاوازەکان دەچنە مەرگەوەڕ و بەسەر چیای بۆزی سینادا سەردەکەون.

چیای بۆزی سینا، لەنێوان شارەکانی شنۆ و ورمێ و لە نزیک سنوورەکانی باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵکەوتووە. هەڵکەوتەی جوگرافی و بەرزیی چیاکە وایکردووە بەردەوام بەفری زستان تاوەکو کۆتایی هاوینیش لەسەر چیاکە بمێنێتەوە. ناوی "بۆزی سینا"ش، هەر شێوەی تاشە بەرد و سەهۆڵینەکانییەوە هاتووە.

بەرزیی بۆزی سینا 3480 مەترە لەئاستی رووی دەریا، جگە لە سرووشتە گەشتیارییەکەی، گیانلەبەری وەک ورچی قاوەیی، گورگ، رێوی و چەقەڵ و بزنە کێوی لێ دەژی.

16/7/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان