فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و شەش وڵاتی کەنداو ڕۆژی چوارشەممە سزایان خستۆتەسەر شەش کۆمپانیا و کەسایەتی کە واشنتن تاوانباریان دەکات بە پشتیوانی کردن لە ئۆپەراسیۆنەکانی دەوڵەتی ئیسلامی، لەوانەدا ناردنی پارەش بۆ ڕێبەرانی گروپەکە لە عێراق و سوریا.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند نێوەندی بە ئامانجکردنی سەرچاوەی دارایی تێرۆرست TFTC کە بریتییە لە بەحرەین، کویەت، عەمان، قەتەر، عەرەبستانی سعودیە و میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب (ئیمارات) ، سزایان سەپاندووە بەسەر سێ کۆمپانیای دراویی و کەسایەتی لە تورکیا و سوریا و هەروەها ڕێکخراوێکی خێرخوازی بنکە لە ئەفغانستان.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پۆمپەیۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " ئەو هەنگاوەی ئەمڕۆ نراوە هۆشدارییەکی زیاتر دەدات بەو کەسایەتی و کارداریانەی کە پشتیوانی دارایی یان لۆژیکی ڕێکخراوە تێرۆرستییەکان دەکەن."

وەزارەتی خەزێنە دەڵێت ئەو کۆمپانیایانەی خراونەتە لیستی ڕەشەوە ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبووە" لە گواستنەوەی پارە بۆ پشتیوانی کردن چەکدارانی داعش لە سوریا و سەدان هەزار دۆلاریان بۆ ڕێبەرایەتی داعش دابین کردووە."

TFTC سزای خستۆتە سەر ڕێکخراوی خێرخوازی نەجات بنکە لە ئەفغانستان و سەید حەبیت ئەحمەد خانی بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکە. ئەو ڕێکخراوە تاوانبار کراوە بەوەی پشتیوانی لە چالاکییەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە ئەفغانستان دەکات کە بە دەوڵەتی ئیسلامی خوراسان ناسراوە.

بڕیارەکەی ڕۆژی چوارشەممە هەمو سەرمایەکانی ئەو کۆمپانیا و کەسایەتییانە لە ئەمەریکا سڕ دەکات و ڕێگەش لە هاووڵاتیانی ئەمەریکا دەگیرێت مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن.

سەرچاوە دەنگی ئامریکا

16/7/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان