رێكخراوی تەندروستیی جیهانى رایدەگەیەنێت، مهترسی ڤایرۆسى کۆرۆنا وەك دوژمنی ژمارە یەكی خەڵك درێژهی ههیه، دشڵێت: ئەگەر بنەما سەرەكییەكان بەدواداچوونی بۆ نەكرێت، ئەم پەتایە تا دێت خراپتر دەبێت، لە خراپ خراپتر دەبێت.
د.تێدرۆس ئادناهۆم بهڕێوهبهری گشتیی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشكرای دەکات، حاڵەتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە چەند وڵاتێكدا بە شێوەیەكی ترسناك لە هەڵكشاندایە.
وتیشى: "ئەگەر راشكاو بین زۆر لە وڵاتەكان بە ئاڕاستەیەكی هەڵەدا دهچن، مهترسیی ڤایرۆسەكه وەك دوژمنی ژمارە یەكی خەڵك درێژهی ههیه و ئەگەر بنەما سەرەكییەكان بەدواداچوونی بۆ نەكرێت، ئەم پەتایە تا دێت خراپتر دەبێت، لە خراپ خراپتر دەبێت".
ئاماژەی بەوەكرد، مەترسی گەورەیان هەیە لە بارەی ڤایرۆسەكەوە و تیشكی خستهسهر ئهوهش كه سەرجەم وڵاتان لە ژێر مەترسیدان و بە یەكسانی كاری تێكردوون.
بهڕێوهبهری گشتیی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت: "دەمەوێت راستگۆبم لەگەڵتان؛ له داهاتوویەكی پێشبینیكراودا گەڕانەوە بۆ 'ئاساییبوونەوەی كۆن' روونادات، بەڵام نەخشەرێگایەك هەیە بۆ بەردەوامیدان بە ژیان لە رێگەی كۆنترۆڵكردنی پەتاكەوە".
16/7/2020