فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا داوا لە خەڵکی دەکات زانیاری بدەن لەسەر چالاکیـیەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە وڵاتانی عەرەبی، دەڵێت ئەم چالاکیـیانە سەرچاوەی تاوانی قێزەوەنن لە دژی خەڵکی سیڤیل لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ئەم ڕاگەیاندنەی ئەمەریکا پاش ئەوە هات کە شەوی دووشەممە لە بەغدای پایتەختی عێراق هیشام ئەلهاشمی شیکەرەوەی سیاسی عێراقی کوژرا و زۆربەی خەڵکی پەنجەی تاوان بۆ گروپە چەکداراەکانی سەر بە ئێران درێژدەکەن.

ئۆفیسی پاداشتکردن لە پـێناو دادوەریی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ڕێگەی تویتەرەکەیەوە بە زمانی عەرەبی نووسیویەتی "سوپای پاسدارانی ئێران تاوانی قێزەوەن لە دژی خەڵکی بێ تاوان لە وڵاتانی عەرەبی ئەنجام دەدات، ئەمەش لە ڕێگەی گروپەکانی کۆمەکیان دەکات، بۆیە ئەگەر زانیاریت لە بارەی چالاکیـیەکانی ئەم ڕێکخراوە تاوانکاریـیە هەیە بە واتساپ یان تیلگرام پەیوەندیمان پـێوە بکە
وەزارەتی دەرەوە لە نووسراوێکیکەیدا لەسەر تویتەر دەڵێت ئێران ڕووبەڕووی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێتە لە ڕێگەی دابینکردنی چەک بۆ ڕێکخراوە تێرۆرستیـیەکان لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها ئەو گروپانەی بە وەکالەت کاری بۆ دەکەن. دەڵێت ئەو گروپانە چەک و مەشق و پارەی ئێران بەکاردەهێنن بۆ نانەوەی ناسەقامگیری و بڵاوکردنەوەی توندوتیژی لە ناوچەکەدا.
وەزارەتەکە لە نووسینێکی دیکەیدا داوا لە حکومەتی عێراق دەکات پەلە بکات لە دەستگیرکردن و دادگایـیکردنی ئەوانەی لە کوشتنی هیشام هاشمی بەرپـرسن.

کوشتنی هیشام هاشمی ناڕەزایـیەکی زۆری لە ناو عێراق و دەرەوە دروستکردووە.

بەپـێی لێدوانی ڕۆژنامەنووسێک بۆ کەناڵی ئەلحوڕە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرابکرێت، هاشمی بەر لە کوشتنی پـێی گوتبوو ئەبو عەلی ئەلعەسکەری گوتەبێژی ئاسایشی میلیشیاکانی کەتائیب حزبوڵڵای سەر بە ئێران بە تەلەفۆن هەڕەشەی لێکردووە و گوتویەتی"لە بەردەمی ماڵەکەت دەتکوژم" .

8/7/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان