وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ڕای گه‌یاند، كۆمارى ئیسلامی ئێران بهههڵسوكهوتهكانى سه‌قامگیری له یه‌مه‌ن و سووریا و لوبنان، شێواندووه.
ڕیكس تیله‌رسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ وه‌زیرانى ده‌ره‌وه له یه‌كێتى ئه‌ورووپا و ناتۆ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5/ 12/ 2017 ڕای گه‌یاند: "پشتیوانیی له ڕێككه‌وتنى ئه‌تۆمى له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌كه‌ین، هه‌رچه‌نده بهههلسَوكهوتهكانى سه‌قامگیریی له یه‌مه‌ن و سووریا و لوبنان، شێواندووه".
لێدوانه‌كه‌ى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، ڕۆژێك دواى كوژرانى عه‌لى عه‌بدوڵا
رۆن دێرمر، باڵیۆزی ئیسرائیل له ئه‌مه‌ریكا، هۆشداری له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێكی نوێ له سووریا ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، كاریگه‌رییه‌كانی ئێران له سووریا، ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕێكی نوێ له ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، به‌هۆی كاریگه‌ری ئێران له ژێر ناوی "فه‌سیله‌كانی به‌رگری ئیسلامی" ئه‌گه‌ری درووستبوونی ئه‌و شه‌ڕه‌ی زیاتركردووه.
رۆژنامه‌ی پۆله‌تیكۆی ئه‌مه‌ریكی له زاری دێرمرهوه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئێستا
له درێژه‌ى كرده‌وه‌كانيان له دژى هاووڵاتيانى كورد له سنوورى پارێزگاى كه‌ركووكدا، ئه‌مڕۆ ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌كانى سوپاى عێراق پێشمهرگهيهكيان ده‌ستگيركرد.
به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان، كاتژمێر 11:10 خوله‌كى پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 5ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى 2017، عەلی محەممەد وەزیر، کارمەندی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکووك، لە بازگەی لەیلان – خاڵۆبازیانی، لەلایەن هێزە عێراقیيەکان دەست بەسەر کراوە.
وه‌ك هاوڕێكانى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاويانكردووه‌ته‌وه، عه‌لى محه‌ممه‌د
بۆ سڕینەوەی ئاسەوارەکانی بوومەلەرزە، خەڵکی کرماشان ئێستا زیاتر لەهەر کات پێویستییان بە کار و داهاتە، بەڵام بە بڕیارێکی سیاسی و رووداوێکی سرووشتی، خەڵکێکی زۆر لە بێکارترین ناوچەی ئێران، سەرچاوەی داهات و بژێویان لەدەستداوە.
لەو بوومەلەرزەیەدا 9 هەزار یەکەی پیشەیی و وەبەرهێنان زیانیان پێگەیشتووە، کرماشان لە ئاست پارێزگاکانی ئێران‌دا، خاوەن زیاترین رێژەی بێکارییە. لەنێو کرماشانیشدا،
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، ژماره‌یه‌ك له میدیا عه‌ره‌بییه‌كان هه‌واڵێكیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه، عه‌لی عه‌بدوڵڵا سأڵح، سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن كوژراوه‌و ڤیدیۆی كوژرانیشی بڵاوكرایه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازبی به كه‌ناڵی "العالم"ـی ئێرانی راگه‌یاندووه: "عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح، له‌وكاته‌ی رایكردووه بۆ حه‌شارگه‌یه‌ك خۆی بشارێته‌وه كوژراوه".
پێشتریش ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بلاویكردبووههوه كه "ماڵه‌كه‌ی سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن، له ناوه‌ڕاستی سه‌نعا ته‌قێنراوه‌ته‌وه".
پێشتر عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن و لایه‌نگرانی له‌گه‌ڵ گروپی میلیشیا حوسیه‌كان كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیری ده‌كرێن، وه‌ك هاوپه‌یمانی یه‌كتر ده‌ناسران، به‌ر له چه‌ند رۆژێك گرژی كه‌وته نێوانیان و شه‌ڕ له‌نێوان حوسیه‌كان و لایه‌نگرانی صاڵح هه‌ڵگیرسا و رۆژبه‌ڕۆژ گرژیه‌كان توندتر بوون.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح داوای كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی له‌گه‌ڵ سعودیه و ده‌ستپێكردنی دانوستانی ئاشتیانه‌ی له‌نێوان یه‌مه‌ن و هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی كردبوو، لهبارمبهریشد
لە یەک مانگی ڕابردوودا سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران مەحموود ئەحمەدی نەژاد دووجار سەردانی کوردستانی کردوەو هەرجارە کۆمەڵێک ڕەخنەو گازەندەی توێژەرانی مەدەنی و سیاسیی کوردی لێکەوتووتەوە.
لە دوایین سەردانی ئەحمەدنەژاد بۆ کوردستان و شاری بانە بۆ بە دەرفەتێک هەتا دیسان رووبەرووی ڕەخنەو گلەیی بەشێک لە رۆژنامەنووسانی کورد ببێتەوە
هەر لەو پێوەندییەدا خۆسرو کوردپووربەرپرسی هەواڵدەریی موکریان سەر لەنوێ رەخنەی خۆی وەکوو رۆژنامەنووسێک ئاراستەی ئەحمەدی نەژاد کرد‌و نووسیویەتی: باشتر وایە بەرێز ئەحمەدی نەژاد لە جیاتی سەردانی کوردستان لەسەر دەستوپێوەندیی لە قەتڵگەل زنجیریی ڕوون کردنەوە بدا و هەروەها ناوبراو بە پشتبەستن بە بەڵگە و رۆژنامەکانی
"عادڵ ئەلجوبەیر" وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعوودیە، ڕێژیمی ئێرانی بەوە تاوانبار کرد کە لوبنانی بە بارمتە گرتووە.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان وەزیری دەرەوەی سعوودیە، ڕۆژی هەینی له لێداوانێکدا نیسبەت به بارودۆخی ناوچەکە باسی لە ڕۆڵی تێکدەرانەی ڕێژیمی ئێران و حیزبوڵڵا کرد و وتوویە: ئەو ڕێژیمە بە هاوکاری و پشتیوانی لە حیزبوڵڵا، لوبنانی بە بارمتە گرتووە، ئەوەش لە کاتێک دایە کە حیزبوڵڵا ڕێکخراوێکی تێرۆریستییە.
ئەلجوبەیر، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتوویە: حیزبوڵڵا لە لایەن
به پێی ئامارە بڵاوکراوەکانی ڕێژیم، ڕۆژانه لە ئێران، ٤٩٠ حاڵەتی تەڵاق تۆمار دەکرێت.
بەرزبوونەوەی ئاماری تەڵاق له ئێران، بووەتە دیاردەیەکی تۆقێنەر که هاوتای بێ‌کاری و ئێعتیاد، وەکوو کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دێتە ئەژمار؛ بەچەشنێک کە بەپێی ئامارەکانی ڕێژیم، له کۆی چوار حاڵەتی هاوسەرگیری و پێکهێنانی ژیانی هاوبەش، حاڵەتێکی تەڵاق دێتە ئاراوە.
کارناسانی کاروباری کۆمەڵایەتی، کێشە ئابوورییەکان و بێ‌کاری و نەبوونی داهاتوویەکی ڕوون بۆ نەسڵی نوێ له نێو ئێران‌دا، له هۆکارە سەرەکییەکانی لەنێوچوونی بنەماڵەکان دەزانن.
کاربەدەستانی رێژیم به بەردەوامی دروشمی له نێوبردنی خەسارە کۆمەڵایەتییەکان
بەرپرسی CIAی ئامریکا هۆشداری داوەتە رێبەرانی ڕێژیمی ئێران لەهەمبەرهەر جۆرە هەوڵێکی تێکدەرانەی ئەو وڵاتە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئامریکا لە عێراق.
مایک پۆمپێئۆ بەرپرسی CIA و لێئۆن پانێتا بەرپرسی پێشووی دەزگای زانیاری ناوەندی ئامریکا، لەهەمبەر هەر کردەوەیەکی هەڕەشەئامێز و تێکدەرانەی کۆماری ئیسلامی ئێران هۆشداریان داوە.
پۆمپێئۆ وتوویەتی: رێبەرانی کۆماری ئیسلامی ئێرانمان ئاگادار کردوەتەوە کە، لە ئەگەری هەرجۆرە هێرشێک بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئامریکا لە عێراق، دەبێ وەڵامدەر بن؛ هەروەها وتوویەتی، تەنیا سەرنجدان بە هەوڵەکانی چەند حەوتوو پێشووتری ئێران بۆ دزەکردنە نێو هەرێمی کوردستانی عێراق و کۆنترۆڵ کردنی ئەو ناوچانە، ئاشکرای دەکات کە ئێران بۆ زیادکردنی هێژمۆنی خۆی و سەپاندنی سیاسەتەکانی بەسەر وڵاتانی ناوچەدا چ هەوڵێک لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەدات.
وتوویشیەتی: تاران بەبەردەوامی لە هەوڵی ئەوەدایە کە هەلێک وەدەست
سەد و بیست (١٢٠) كەسایەتی عەرەبی و ئێران لە نامەیەكدا بۆ سەرۆك وەزیرانی هولەند خوازیاری ئەوە بوون لێكۆڵینەوە بكرێت لە دۆسیەی تیرۆری ئەحمەد مەولا چالاكی عەرەبی ئەهوازی.
نزیك بە ١٢٠ كەسایەتی عەرەبی، ئەحوازی و نەتەوەكانیتری ئیران لە نامەیەكدا بۆ مارك رۆتە سەرۆك وەزیرانی هولەند خوازیاری ئەوە بوون لێكۆڵینەوەیەكی گشتی و ورد بكرێت لە دۆسیەی تیرۆری ئەحمەد مەولا نیسی و بە زووترین كات بە شێوەیەكی روون و بێ خەوش زانیارییەكان بڵاو بكرێتەوە.
لەو نامەیەدا هاتووە :" ئێمە وڵاتی ئێوە بە وڵاتی گوڵ و گوڵزار، فیلسووت و
ئه‌فشین حوسێن په‌ناهی، به‌ندكراوی سیاسیی كورد له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعات له شاری سنه به سه‌ختی ئازار و ئه‌شكه‌نجه دراوه.
هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامیی ئێران له شاری سنه، به‌ندكراوێكی سیاسی به ناوی ئه‌فشین حوسێن په‌ناهی كه فشاریان بۆ هێناوه دانپێدانانی تلویزیۆنی بكا و ناوبراویش له ئیعترافاته خۆی بواردوه وێڕای هه‌ڕه‌شه لێ‌كردن و نینۆكه‌كانی ده‌ستیان كێشاوه و ویستویان شۆكی به‌رقیی لێ بده‌ن و به هۆی به‌رقه‌وه سه‌ریشی سووتاوه.
ناوبراو له هه‌موو پێداویستییه پزیشكییه‌كان بێبه‌ش
هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان، دوو هاووڵاتیی کوردیان دەسبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواست.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی پێنجشەممە ٩ی سەرماوەز، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئارام نیکپەی" خەڵکی گوندی "نێ" و "تەحسین دادڕەس" خەڵکی گوندی "سەردۆش" سەر بە شاری مەریوان، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراون.
تەحسین دادڕەس لە فەلەکەی ستادیۆم بێ هیچ ئاگادار کردنەوەیەکی
کچێکی کوردی خەڵکی شارستانی سەردەشت، دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ڕۆژی شەممە ١١ی سەرماوەز، کچێکی لاو خەڵکی سەردەشت بە ناوی "شوعلە زەربان" کچی "محەممەد" کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و هۆکاری خۆکوژیەکەیان بۆ "کێشەی بنەماڵەیی" گەڕاندووەتەوە.
خۆکوژی لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە لە کوردستان باوترین شێوەیە کە ژنان و پیاوان بەکاری دێنن و زۆربەی خۆکوژییەکانیش بۆ کێشەی بنەماڵەیی دەگەڕێتەوە.
دیاردەی خۆکوژی تایبەت بە هیچ وڵات و شار و ناوچەیەکی دیاریکراو نییە، بەڵکوو ئەم دیاردە سنووری هەموو وڵاتانی پێشکەوتوو و وڵاتانی لە حاڵی گەشە و تەنانەت لە نێو هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەشی
ئەنجومەنی ئەدەبی ـ فەرهەنگی "هاژەی کۆخان" لە شاری بانە، کۆڕێکی ڕێزلێنان و پێدانی بڕوانامە بە فێرخوازانی زمانی کوردی بەڕێوە برد.
ڕۆژی شەممە ١١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هه‌تاوی، کۆڕێک بۆ ڕێزلێنان و پێدانی بڕوانامه و ڕێزنامه به قوتابیانی پۆله‌کانی زمانی کوردی لە لایەن ئەنجومەنی ئەدەبی ـ فەرهەنگی لە هۆڵی "لاوان"ـی "هاژەی کۆخان" بەڕێوە چوو.
ئه‌نجومه‌نی ئەدەبی ـ فەرهەنگی "هاژەی کۆخان" له چالاکییه‌کانی خۆیدا له‌و
بەپێی ئەو زانیاریە ورد و جێگای متمانانەی کە لە کرماشانەوە بە ناوەندی ڕۆژی کورد گەیشتوون و لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە، دوو کەسی سەر بە ڕژیم لە سەرپێڵی زەهاو، یارمەتیەکانی خەڵکی کوردیان بۆ ناوچەی سەرپێڵی زەهاو دزیوە و بەناوی یارمەتیی خامنەیی لە ناو خزمەکانی خۆیان دابەشیان کردووە. ڕۆژی کورد بە ئەرکی نەتەوەیی خۆی دەزانێ، لەقاویان بدات
ڕۆژی کورد: بەپێی زانیاریی ورد و جێگای متمانە کە بە ناوەندی ڕۆژی کورد گەیشتووە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی نوامبر بەرانبەر بە ٥ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی، دوو کەسی سەر بە ڕژیم بە ناوەکانی محەمەد نەزەری و پێش نوێژی شاری سەرپێڵ زەهاو، مەلا ڕەشید تایشەیی، دوو وانێت کەل و پەلی یارمەتیی خەڵکی کوردستان بۆ ئەو دەڤەرەیان لە دوکانی موحەمەد نەزری کە لە پشت مزگەوتی سونیەکان هەڵکەوتووە، کۆگا کردووە و دواتر بە ناوی یارمەتیەکانی عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەناو خەڵکدا دابەشیان کردووە.
بە گوێرەی زانیاریەکان، محەمەد نەزەری کە خۆی خستۆتە ناو کاروباری کۆگا و