فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بۆ سڕینەوەی ئاسەوارەکانی بوومەلەرزە، خەڵکی کرماشان ئێستا زیاتر لەهەر کات پێویستییان بە کار و داهاتە، بەڵام بە بڕیارێکی سیاسی و رووداوێکی سرووشتی، خەڵکێکی زۆر لە بێکارترین ناوچەی ئێران، سەرچاوەی داهات و بژێویان لەدەستداوە.

لەو بوومەلەرزەیەدا 9 هەزار یەکەی پیشەیی و وەبەرهێنان زیانیان پێگەیشتووە، کرماشان لە ئاست پارێزگاکانی ئێراندا، خاوەن زیاترین رێژەی بێکارییە. لەنێو کرماشانیشدا، ناوچەکانی رۆژئاوای ئەو پارێزگایە زۆرترین رێژەی بێکاریان هەیە.

بەپێی ئاماری ناوەندی ئاماری ئێران پێش بوومەلەرزە رێژەی بێکاری لە ئیسلام ئاوای رۆژئاوا 38%، لە سەلاسی باوەجانی 36 % و لە جوانڕۆش 32 % بووە.

هەروەها لە شارەکانی گێڵانی رۆژئاوا، قەسری شیرین و سەرپێڵی زەهاو لەنێوان 20% بۆ 30 %ـە.

لەو دۆخەدا، بوومەلەرزە ژمارەی بێکارانی زیاتر کردووە، وەزارەتی کاری ئێران دەڵێت، لانیکەم 10 هەزار کەس بەهۆی بوومەلەرزە کارەکانیان لەدەستداوە. لە دوو مانگی رابردوودا، بوومەلەرزە دووەم شۆکی گەورە بوو بۆ هەلی کار لەو ناوچەیە.

مانگێک و 20 رۆژە ، یەکێک لە گرینگترین سەرچاوەکانی داهاتی خەڵک کە دەروازەی پەروێزخانە داخراوە. بەگوتەی پارێزگاری کرماشان، داخرانی دەروازەکە، بێکاربوونی زیاتر لە 7 هەزار کەسی لێکەوتووەتەوە، پەرلەمانتارانی کرماشان داوایان لە سەرۆککۆمار و بەرپرسانی دیکەی ئێران کردووە، لانیکەم دۆخی ئێستای ئەو ناوچەیە لەبەرچاو بگرن و بڕیاری کردنەوەی دەروازەکە بدەن.

داوایەک کە ئێران دەڵێت، جێبەجێکردنی تەنیا لەدەست خۆیدا نییە، بەگوتەی فەرهاد تەجەری، نوێنەری قەسری شیرین و سەرپێڵی زەهاو لە پەرلەمانی ئێران، لیژنەیەکی سەربازی و ئەمنی ئێران بۆ قسەکردن لەسەر کردنەوەی دەروازەی پەروێزخان سەردانی عێراقیانکردووە. دەشڵێت ئەگەری ئەوە هەیە تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە، لەنێو ئەو هەموو ناخۆشییەدا، هەواڵی خۆشی کردنەوەی دەروازەی پەروێزخان بە خەڵک بدەن.

هەفتەی رابردوو، پارێزگاری کرماشانیش لە نامەیەکدا بۆ وەزیری ناوخۆی ئێران داوایکردبوو، وەک هاوکارییەک بۆ ئەو خەڵکەی بەهۆی بوومەلەرزە کارەکانیان لەدەستداوە، بڕیاری کردنەوەی دەروازەی پەروێزخان بکرێتەوە.

پەروێزخان بەهۆی گرنگییەکەی بە بەندەری وشکانی ئێران لەقەڵەم دەدرێت و پێش داخستنی پلەی یەکەمی ترانزێتی لە ئاستی دەروازە سنوورییەکانی ئیران هەبوو.

بەدەر لە نەوت، 54%ـی هەناردەی ئێران بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە رێگەی ئەو دەروازەیەوە ئەنجام دەدرا، رۆژانە لەنێوان هەزار و 300 بۆ هەزار و 700 بارهەڵگر لە رێگەی ئەو سنوورەوە کەلوپەلیان دەگواستەوە.

5/12/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان